❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیانبه‌خشی خۆری به‌هار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-31 17:54:56

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

زیانبه‌خشی خۆری به‌هار

زیانبه‌خشی خۆری به‌هار
وه‌رزى به‌هار گه‌رمایی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ و هانى ده‌رچوون بۆ گه‌شت و خۆدانه‌ به‌ر خۆر ده‌دات ، به‌ڵام شاره‌زایان ئامۆژگارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆمان بپارێزین له‌ به‌ركه‌وتنى تیشكی زیانبه‌خشى خۆر به‌ پێستى له‌ش له‌م وه‌رزه‌دا .
كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری پێست ئامۆژگارى ئه‌وه‌ ده‌كات كاتێك تیشكی خۆر به‌هێز بێ له‌ وه‌رزی به‌هار واته‌ له‌ماوه‌ى نێوان كاتژمێر 10 ی به‌یانى تا چوارى پاش نیوه‌ڕۆ مرۆڤ خۆى له‌ ده‌رچوون بپارێزێت.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌باشی زانى پێش نیو كاتژمێر له‌ ده‌رچوون كرێمه‌كانى خۆر به‌كاربهێنرێت كه‌ گونجاو بن بۆ پاراستنى پێست به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى نایه‌لن تیشكى سه‌روو وه‌ نه‌وشه‌یی A و B به‌ پێست بگات ، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگی گونجاوو دروست كراو له‌ لۆكه‌ له‌به‌ر بكرێت و چاوێلكه‌ بۆ پاراستنى چاوه‌كان به‌كاربهێنرێت .



توێژه‌ران له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ ته‌م و هه‌وره‌كان ته‌نها له‌ سه‌دا 20 ی تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌گه‌رێننه‌وه‌ واته‌ 80% ی ئه‌و تیشكه‌ ده‌گاته‌ له‌ش و زیانى پێده‌گه‌یه‌نێ .
هه‌روه‌ها هۆشدارى ئه‌وه‌یان دا كه‌ به‌ركه‌وتنى تیشكى خۆر به‌ پێست له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌ نه‌گونجێت كه‌ هه‌ندێ كه‌س ده‌یخۆن و ببێته‌ هۆى سووتاندنه‌وه‌ى پێست .
پسپۆران هانى ئه‌و كه‌سانه‌یان دا كه‌ زۆر بۆ خۆدانه‌ به‌ر تیشكى خۆر ده‌رده‌چن ئاگادار بن له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى پێست ، وه‌كو گۆڕانى ره‌نگى پێست و ره‌ق بوون و سووربوونه‌وه‌ى، و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌بێت سه‌ردانى پزیشك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net