.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















قه‌زافی خه‌وی ناو خێمه‌كه‌ی پێ خۆشتره نه‌ك هوتێل شیراتۆن
معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا له میانه‌ی به‌شداریكردنی بیست و یه‌كه‌مین لوتكه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی كه له وڵاتی قه‌ته‌ر، به‌ڕێوه‌چوو، ره‌تیكرده‌وه بۆ حه‌وانه‌وه بچێته هۆتێل، بۆیه به ناچاری خێمه‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵدا.
سایتی (داماس پۆستا)ی ئه‌لكترۆنی بڵاویكردۆته‌وه، قه‌زافی كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی 21 مین لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له (دۆحه)ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر سازكرا، ره‌تیكردۆته‌وه، به مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه بچێته ژووری هۆتێل شیراتۆن، كه یه‌كێكه له هوتێله به‌ناوبانگ و گه‌وره‌كانی قه‌ته‌ر، بۆیه له نێو باخچه‌ی هۆتێله‌كه له لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی هندی شاره‌زا له بواری نه‌خشه‌سازی خێمه، خێمه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ رازانده‌وه.
سایته‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌و خێمه‌یه‌ی كه بۆ قه‌زافی رازێنرابۆوه برِی (280) هه‌زار دۆلاری تێچوو، ماوه‌ی 4 رۆژ خه‌ریكی دروستكردنی بوون، كه نێو خێمه‌كه به ئامێره سه‌رده‌میه‌كان و كه‌لوپه‌لی كریستاڵی نایاب و به‌نرخ رازێنرابۆوه، هه‌روه‌ها په‌رده‌كانی له لایه‌ن به ناوبانگترین كۆمپانیایی په‌رده‌ی ئیتاڵی دروستكرابوو، خێمهكهش به‌سه‌ر ئاوی شه‌ت خه‌لیج دهیرِوانی.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و خێمه‌یه‌ی بۆ قه‌زافی له نێو باخچه‌ی شیراتۆن له دۆحه دروستكرابوو، به‌ته‌واوه‌تی له خێمه‌كه‌ی خۆی ده‌چوو كه له تهرِابلس هه‌یه‌تی
بهیامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نییه




خۆی پاره‌که‌ی قه‌زافی بۆ دروست کردنی خێمه‌که به قه‌ده‌ر پاره‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆبونوهکهی تێجوه بۆ حه‌وانه‌وه له شیراتۆن هههههههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه