.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ژنه‌كه‌ی منداڵی نابێت
به"دوانه‌یه‌ك" کوڕێکی ئیسپانی دوو گیانه
ده‌نگوباس – دوای ئه‌وه‌ی پیاوێكی ئه‌مریكی به‌هۆی گۆڕینی ره‌گه‌زیه‌وه دووگیان بوو و پاشان به‌سه‌ركه‌وتووی منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبوو، ئێستا کوڕێکی دیکه دووگیان بووه و جیاوازی دووگیان بوونی ئه‌میان ئه‌وه‌یه که دوو کۆرپه‌ی له‌سکدایه، واته دوانه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی "رۆبن نۆی خیمنێز" هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیای ئیسپانیایه که نه‌شته‌رگه‌ری (ترانس سێکس)ی بۆ ئه‌نجامدراوه، واته ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه و ئێستا چاوه‌ڕێیه دوانه‌یه‌كی ببێت.
به‌گوێری رۆژنامه‌که ئه‌و کوڕه 8 هه‌فته‌یه دووگیانه و به‌به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیایی نوێ له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی منداڵدا ئه‌و سکه‌یان بۆ دروستکردووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
خیمینێز به‌هۆی ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ی هاوڕێی چیتر نه‌یتوانیوه دووگیان بێت بڕیاریداوه نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی ره‌گه‌ز ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی دووگیان ببێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی کردووه به 159 کلینکی منداڵبوونه‌وه دواجار یه‌کێک له‌و کلینکانه هاوکاریی کردووه.
له‌لێدوانێکیدا خیمینێز وتی"مافی منیشه ببمه خاوه‌نی منداڵ، ئێمه‌ش ده‌بین به خێزانێک و هیچ کێشه‌یه‌ک له‌مه‌دا نابینم".
خیمینێز له‌ئێستادا مه‌مکه‌كانی لێکراونه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی دانانی مه‌مكی ژن بۆی، دوای له‌دایکبوونی منداڵه‌که‌شی له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌ته‌واوه‌تی پرۆسه‌ی گۆڕینی ره‌گه‌زییه‌که‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا کوڕێکی دیکه به‌ناوی "تۆماس بیتی" له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی دووگیان نه‌ده‌بوو ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی و پاشان منداڵێکی بوو
ده‌نگوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
