.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














راستگۆبه تا منداڵه‌كه‌ت راستگۆ بێت
منداڵه‌كه‌م زۆر هێمنو له‌سه‌رخۆو ژیره، بهلاَم هه‌ندێك جار درۆ دهكاتو هه‌ندێك جاری تریش چیرۆكی ئهفسانهییو خه‌یاڵی ده‌گێڕێته‌وه‌و وایی نیشان ده‌دات كه به‌راستی رویداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وا لێبكات متمانه‌ی پێبكات.
چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له‌منداڵدا بسڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆكردن نه‌بێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی‌و مامه‌ڵه‌ی پێبكات له‌گه‌ڵ هاوڕێو هاوتهمهنیو ده‌ورو به‌ریداو به‌چ شێوه‌یه‌ك راستگۆیی له‌ژیانیدا جێگیر بكات؟
لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری ده‌رونزانی ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه منداڵ له‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تایدا هه‌ندێك جار درۆ ده‌كات هه‌ندێك جاریش ناتوانێت جیاوازی بكات له‌نێوان ئه‌وه‌ی به‌راستی دهبینێتو ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵدا دێته پێش چاو، جگه له‌وه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كانی منداڵ به‌هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، پێویسته له‌سه‌ر دایك‌و باوك شاره‌زایی پاڵنه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان بن‌و چۆن مناڵ ناچار ده‌كه‌ن ئه‌و شتانه‌ی لهخهیاڵو ئه‌ندێشه‌ی هه‌ن به‌راستی بیانگێڕێته‌وه، له‌م باره‌دا پێویسته هه‌وڵ بدرێت ئه‌و دیارده‌یه بنهبڕبكرێتو راستگۆیی لهگیانو هزیاندا بچێنرێت.
دكتۆر (تۆماس لیكۆنا)ی ئه‌مریكی پسپۆڕ له‌بواری ده‌رونزانی كه خاوه‌نی چه‌ندین نوسراوه له‌و بواره‌دا ده‌ڵێت: " له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیه‌وه تاوه‌كو ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ده‌توانرێت بكرێت به‌چوار به‌شه‌وه كه هه‌ریه‌كه پاڵنه‌ری خۆی هه‌یه ".
1ـ درۆكردن به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی خۆی رزگار بكات له‌و كێشهیهیی تێیكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش بلاَوترین جۆری درۆیه له‌نێو مندالاَندا، كه له‌منداڵیه‌وه تاوه‌كو ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری پشتی پێ ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ش له‌ترسی ئه‌وه‌ی سزا نه‌درێن.
2ـ ئه‌ومنداڵه‌ی شتی درۆ باس ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیداون بۆ ئه‌وه‌ی لای دایك‌و باوكیه‌وه ستایش بكرێت، بۆنمونه بهدایكوباوكی ده‌ڵێت (ئه‌مڕۆ له‌یاری تۆپی پێدا پێنج گۆڵم كردوه‌و بوومه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی یاریگاكه‌و له‌ناو خوێنداكارانی هاوڕێمدا هه‌موویان چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوم، بهلاَم له‌راستیدا وانییه، له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی شتی له‌وجۆره‌دا، پێویسته دایك ئه‌وه بزانێت منداڵه‌كه‌ی پێویستی به‌هاوكاری كه‌سانی نزیكی ده‌ورو به‌ری خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به‌خۆی په‌یدا بكات.
3ـ ئه‌ومنداڵه‌ی به‌درۆ خوشك‌و براو هاوڕێكانی تاوانبار دهكاتو ده‌ڵێت گوایه ئه‌وان قسه‌ی ناشرینیان پێوتوهو ئازاریان داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و منداڵه پێویستی به‌كاری هاوبهشو ههرهوهزیو تێكه‌ڵی هه‌یه، چونكه ئه‌و منداڵه هه‌وڵده‌دات خۆی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریدا بسه‌پێنێت.
4ـ درۆكردن به‌بێ پاڵنه‌رێكی به‌هێز، له‌م كاته‌دا منداڵ بۆیه درۆ ده‌كات، چونكه دایك‌و باوكی خۆی ده‌بینێت یان كه‌سانی ده‌ورو به‌ری درۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش لاساییان ده‌كاته‌وه ده‌بینێت دایكی بۆ ژیركردنه‌وه‌ی خوشكه بچوكه‌كه‌ی په‌یمانی درۆی پێده‌دات كه ده‌یبات بۆ بازاڕ‌و یاری مندالاَنی جوانی بۆ ده‌كڕێت، بهلاَم كاتێك خوشكه‌كه‌ی هێور ده‌بێته‌وه هیچ شتێكی له‌و په‌یمانانه‌ی داوێتی بۆ ئه‌نجامنادات، یان په‌رده پۆشی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی منداڵ له‌لایه‌ن دایك یان باوكه‌وه منداڵ ناچار ده‌كات درۆ بكات‌و درۆ به‌كلیلی ده‌ربازبوون بزانێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی خۆی.
هه‌موو دایكوباوكێك زانیان منداڵه‌كه‌یان درۆ ده‌كات، پێویسته هه‌وڵبده‌ن به‌هێمنی ئامۆژگاری بكهنو تێیی بگه‌یه‌نن ئه‌و درۆكردنه دیارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌و ناشرینه به‌بێ ئه‌وه‌ی سزایی بدرێت، بهلاَم سزادانیش له‌سه‌ر جۆر‌و قه‌باره‌ی درۆكه وه‌ستاوه، له‌م كاته‌دا دایك هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی نێوان خۆی‌و منداڵه‌كه‌ی ههڵبسهنگێنێتو ده‌توانێت منداڵه‌كه واتێبگهیهنێت كه ره‌زامه‌ندی دایك‌و باوك به‌ده‌ست بهێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی درۆ بكات‌و سه‌رنجی ئه‌وان به‌لای خۆ‌یا ربكێشێت به‌وه‌ی بۆیان بسه‌لمێنێت كه راستگۆیه.
جگه له‌وه‌ش پێویسته دایك‌وباوك هانی مناڵه‌كه‌یان بده‌ن روبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی‌دا سه‌باره‌ت بهترسو دڵهڕاوكێو ههستو نه‌سته‌كانی گفتوگۆبكات، به‌م هه‌نگاوه‌ش جۆرێك له‌ڕاستگۆیی سهرههڵدهداتو راستی له‌لای ده‌چه‌سپێت.
ئه‌و مندالاَنهی به‌درۆ هه‌وڵده‌دا ئازار بهخوشكو براو هاوڕێكانی بگه‌یه‌نێت هه‌ست به‌كه‌می ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ئاكامی ناجێگری خێزانیه‌وه دروست ده‌بێت به‌وه‌ی شه‌ڕو پشێوی زۆر له‌نێوان دایك‌و باوكی‌دا روده‌دات، ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت دایك سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایكانه ته‌واو به‌منداڵه‌كه‌ی ببهخشێو جۆرێك له‌جێگیری لهسروشتو ده‌رونی منداڵه‌كه به‌ر قه‌رار بكات‌و سه‌رنجی هه‌موو منداڵه‌كان بۆ هه‌موو كارێكی هه‌ره‌وه‌زی خێزانی ربكێشێ به‌جۆرێك منداڵ چێژی لێوه‌ربگرێت.
ماوه‌ته‌وه بڵین، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێری ره‌وشتی راست‌و دروست بێت‌و راستگۆ ده‌ربچێت، پێویسته دایك‌وباوك په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی ته‌باییه‌وه بنیاد بنێن.
سةرجاوه/ راديؤ ناوخؤ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-04 08:48:28)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hanw gian
jwana babateke baswda sarkawtw bet
hewadarm bardawam bet
alan

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه