.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆشنبیری ده‌روونی له‌نێوان پێداویستی و پشت گوێ خستندا
د.ڕێدار موحه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
له‌م چه‌رخه‌ی ته‌كنۆلۆژیاو پێشكه‌وتندا,ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ تێنووی پشوویه‌كی ڕۆح و حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه,له هیچ ساتێكی تردا هه‌ستی به‌م تامه‌زرۆیه نه‌كردووه,ئه‌مه له‌لایه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌یه,كه تهكنۆلۆژیاههموو ژیانی مرۆڤی داگیركردووه‌و هیچ كه‌لێنێكی بۆ ڕۆح نه‌هێشتۆته‌وه,له لایه‌كی تریش به هۆی نامۆ بوونی مرۆڤه به ناخی خۆی كه‌وا هه‌وڵی نه‌داوه له ده‌روونی خۆی بگات و پێداویستیه ڕۆحیه‌كانی تێر بكات,ئه‌م ههوڵنهدانهی مرۆڤ بۆ تێگه‌یشتن له ناخ و ده‌روون ڕه‌نگه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت,كه‌وا زهن ده‌بات له هه‌موو ڕوویه‌كی ده‌روونی و كه‌سایه‌تی له‌و په‌ڕی كه‌مال و ته‌واویدایه و هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌م بواره مانای كه‌موو كوڕی و ناته‌واوی ده‌گه‌یه‌نێت !چونكه به دریژایی مێژوو ئه‌وانه‌ی گرفتی ده‌روونیان هه‌بووه به شێت و كه‌م ئه‌قل دانراون و ته‌فسیرو ڕاڤه‌ی جیاواز بۆ هه‌ڵسه كه‌وته نائاساییهكانیان كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی جنۆكه چۆته ناولهشیان,جادوویان لێكراوه,به‌ر نه‌فره‌تی ئاسمان كه‌وتوونه..هتد.بۆیه‌ش جۆرێك له ترس و شه‌رم لای مرۆڤ دروست بووه,كه به لای مه‌سه‌له‌ی ده‌روونیدا نه‌چێت.
وڵاتانی رۆژئاوا ماوه‌یه‌كه ئه‌م ترس و شه‌رمه‌یان شكاندووه‌و هه‌نگاوی زۆر له‌مه زیاتر چونه‌ته پێش و نه‌خۆشی ده‌روونیش هه‌روه‌ك نه‌خۆشیه‌كی تری جه‌سته‌یی,ئاسایی ته‌ماشا ده‌كرێت,به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه لای ئێمه ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه‌و ڕۆشنبیرو سیاسهتمهدارو زانایان به‌ر له خه‌ڵكی تر سڵی لێ ده‌كه‌نه‌وه,ئه‌وان به‌ر له هه‌ر كه‌سێكی تر هه‌موو نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی به شێت داده‌نێن,هه‌ربۆیه‌ش دان به هیچ گرفتێك یان ئاریشه‌یه‌كی ده‌روونی دانانێن,نه‌ك هه‌ر ڕاوێژ به ده‌روونناسێك ناكه‌ن به‌ڵكو ڕێگه به خۆشیان ناده‌ن كتێبێك له‌م باره‌یه‌وه بخوێننهوهوكهسێك بیانبینێ!زۆر جارانیش فال و جادوویان پێ له چاره‌سه‌ری ده‌روونی باشتره!
ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی به‌رزترین چینی كۆمه‌ڵگه بۆ ئاریشه ده‌روونیه‌كان,نه‌ك هه‌ر گرفتی بۆ ده‌روونناسان دروستكردووه,به‌ڵكو ئه‌ركی ڕۆشنبیری ده‌روونیشی قورس‌تر كردووه,چونكه هه‌رگیز ده‌روونناسان به ته‌نیا ناتوانن ئه‌وه‌ی له سه‌ریانه ئه‌نجامی بده‌ن گه‌ر ئاماده‌گی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت,ئه‌م ئامادهگیهش ئه‌و ساته ده‌بێت هه‌موومان دان به‌وه دابنێین گرفتی ده‌روونی بوونی هه‌یه به تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌داو پێویستیشی به ڕاوێژ‌و چاره‌سه‌ری هه‌یه,شاردنه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه‌و په‌نگ خواردنه‌وه‌یان له ناخدا جگه له زیاتركردنی گرفته‌كه,چه‌ند گرفتێكی جه‌سته‌ییش ده‌نێته‌وه,كه‌م كه‌س هه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مڕودا ئه‌م ڕاستیه بزانێت كه فشاریخوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ و شه‌كره‌و گه‌لێ نه‌خۆشی تریش به هۆی گرفته په‌نگ خواردووه‌كانی ده‌روونه كه ساڵانێكه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌یان ده‌دات!
ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ژین پڕیه‌تی له گرفتی ده‌روونی,له بچوكترین تاكی كۆمه‌ڵ بگره تا گه‌وره‌ترین به‌ر پرس و سیاسه‌تمه‌داران,باسكردنی هه‌ر گرفتێكی له‌و جۆره‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی تاكی كورد توڕه ده‌كات و نكۆلی له هیچ كه‌موكوڕیه‌كی له‌م جۆره ده‌كات,كاتێك ده‌ته‌وێت خاڵه لاوازه‌كانی سیاسه‌تمه‌دار یان به‌ر پرسێك ده‌ست نیشان بكه‌یت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفتێكی ده‌روونی بده‌یت,ئه‌و به نرخ دابه‌زاندن و كه‌موكوڕی ده‌زانێت و به مه‌به ستێكی سیاسی له قه‌له‌م ده‌دات,ئه‌مه‌ش مانای لاوازی كه‌سایه‌تی و بێئاگایی ڕۆشنبیری ده‌گه‌یه‌نێت,ئه‌گه‌ر به چاویلكه‌ی ده‌روونناسێك ڕۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان سه‌یری به‌رپرسه‌كان بكه‌یت چه‌ندین گرێ و گرفتی ده‌روونی به‌دی ده‌كه‌یت,ئه‌و نه‌ك هه‌ر ده‌ركی پێناكات به‌ڵكو هیچ كاتێكیش ئاماده نیه دانی پیابنێت,ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه كه سیاسه‌تمه‌داری كورد تێی كه‌وتووه..ئه‌و خۆی به كامل و ته‌واو ده‌زانێت و هه‌موو كه‌سانی ژێره‌وه‌ش به ناته‌واو له قه‌له‌م ده‌دات,بۆیه ئاماده نیه كه‌مترین ئامۆژگاری وه‌ربگرێت,به‌ڵام ئه‌وه نازانێت هه‌ركاتێك مروڤ هه‌ستی كرد كامل و ته‌واوه,ئه‌وه مانای ناته‌واوی و نائاگاییه له خۆی ,هه‌ر ساتێك ئاماده‌نه‌بوو ڕه‌خنه قبوڵ بكات مانای هه‌ست به‌كه‌م زانین و ترسانه له شكست,من لێره‌وه ده‌پرسم چه‌ند ڕاوێژكاری ده‌روونیمان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگا باڵاكانی حكومه‌ت هه‌یه؟,ئایا چه‌ند به‌رپرسی حیزبی شاره‌زای كه‌مترین وانه‌ی ئهلف و بێی ده‌روونین؟..ئه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت جه‌نگی ده‌روونی,ته‌كنۆلۆژیای ده‌روونی,ته‌ندروستی ده‌روونی,كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نن..ئایا ئێمه له ئاستێكی وه‌ها به‌رزین پێویستیمان به هیچ كام له مانه نه‌بێت وگرفته دهروونیهكانمان هه‌مووی چاره‌سه‌ر كراون؟ئایا هه‌بوونی ڕاوێژكاری ده‌روونی مانای بێ متمانه‌یی كه‌سی به‌رپرسه به‌خۆی و بوونی چه‌ند گرفتیكی ده‌روونیه یاخود پێویستیه‌كی حه‌تمیه وه‌ك هه‌ر ڕاویژكارێكی تر؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی به‌رپرسێك بێت بۆ پرسه‌كانی ده‌روون ده‌بێت خه‌ڵكی ئاسایی چۆن له‌مه تێبگات؟چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین سیسته‌مێكی نوێی په‌روه‌رده‌یی دابمه‌زرێت تێیدا هۆشیاری ده‌روونی ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت؟ئایا حكومه‌ت ده‌رك به‌وه‌ناكات دروستكردنی سیسته‌مێكی ده‌روونی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵیك كێشه‌ی گه‌نج و گرفته‌كانی ڕزگاری ده‌كات..له كێشه‌ی ئالوده‌بوون وتاوانی بچوك بگره تاكوشتن و تیرۆركردن,جگه له‌مه‌ش هه‌وڵدان بۆ ڕۆشنبیركردن و چاككردنی باری ده‌روونی خه‌ڵك به‌هه‌ر شێوازێك ڕادده‌ی وه‌به‌رهێنان زیاتر ده‌كات,بۆ نموونه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌یانیان به‌هۆی كۆمه‌ڵیك كێشه‌ی ده‌روونیه‌وه به‌ڕووی گرژه‌وه به‌ره‌و فه‌رمانگه ده‌ڕوات ڕه‌نگه ببێته ئاسووده‌ترین مرۆڤ و چالاكترین فه‌رمانبه‌ر!
ئاسته‌نگێكی تری به‌رده‌م ڕۆشنبیری ده‌روونی نائاماده‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه,ئه‌ویش ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت ئه‌و پێی وایهههموو گرفتێكی ده‌روونی چاره‌سه‌ری لای پیاوانی ئایینیه ,دیاره كه‌س ناتوانێت ڕۆڵی ئایین وپیاوانی ئایینی له چاره‌سه‌ری ده‌روونی پشت گوێ بخات كه هه‌میشه وه‌ك پزیشكیكی ڕۆحی چه‌ندین كێشه‌و گرفتی ده‌روونیان چاره‌سه‌ركردووه,به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌و كاته سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ئه‌مان بڕوایان وابێت ده‌توانن ههموونهخۆشیه ده‌روونی وجهستهییهكان چاك بكه‌نه‌وه, ,ئه‌م متمانه‌ی بێ سنوورهیخهڵك به‌م پیاوه ئایینیانه له چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك وگرفتێكی ده‌روونی وای لێكردوونه ئه‌وه‌نده بایه‌خ به رَۆشنبیری دهرههنی نه‌ده‌ن چونكه ئه‌وان ده‌رمانخانه‌یه‌كی نزیكتریان له‌به‌ر ده‌سته, جگه له‌وه‌ش پزیشكی ده‌روونی پزیشكی شێتانه نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی,لهگهلً ئه‌وه‌شدا نه‌وه‌ی نوێ خۆی له‌م بازنه‌ی بێئاگاییه ده‌رهێناوه‌و به‌دوای هه‌ر زانیاریه‌ك و ڕۆشنبیریه‌كی ده‌روونی ده‌گه‌رێت ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌تی زیاتر ده‌خاته سه‌رشانی حكومه‌ت كه هه‌نگاوی زووتر بهاوێژێ له پێناو دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌رون درووست.تێیدا ڕۆشنبیری ده‌روونی ڕۆلی گرنگ ببێنیت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاڵۆزه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه.ده‌روونناس وكۆمهڵناسان وه‌ك ڕاوێژكار له بڕیار‌و پرسه گرنگه‌كان ڕاوێژیان پێ بكرێ نه‌ك بخرێنه سوچێكی فه‌رمانگه‌یه‌ك وبۆشاییان پێ پڕبكریتهوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه