❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 07:13:20

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق


یه‌کێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌یکه‌ین که‌ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌بوون و گۆڕانی ڕه‌فتاره‌کانی که‌سی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و بارێکی خراپ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ کاتێکدا زۆر به‌دڵێکی فراوانه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌ یارمه‌تی وهاوکاری که‌سێکیتر، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و که‌سه‌ پێی نازانێت یان سوپاس ناکات. که‌ زۆرجار ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی درووستبوونی پرسیار له‌لای زۆرمان و هه‌ندێجار به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك زوویرده‌بین که‌ چیتر یارمه‌تی که‌س نه‌ده‌ین. به‌ڵام خۆشه‌ویستیمان بۆ مرۆڤه‌کان و ویژدانمان و خۆخستنه‌ ناو هه‌ستی که‌سی به‌رامبه‌رمان وایکردووه‌ که‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامبین له‌ ڕه‌فتاری هاوکاریکردنی خه‌ڵك.
زۆرجار ئێمه‌ هه‌ست به‌وه‌ ئه‌که‌ین که‌ وزه‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرین له‌وکاته‌دا‌ که‌ یارمه‌تی که‌سێکمانداوه‌ و سوپاسمان ئه‌کات و میهره‌بان ئه‌بێت به‌رامبه‌رمان. ئێمه‌ش زیاتر ئاماده‌ ده‌بین که‌ هاوکاری خه‌ڵکی بکه‌ین. به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ بێ هیواو بێزار ئه‌بین له‌و که‌سانه.
(خۆشه‌ویستی له‌ لای من ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ خۆشه‌ویستی ببه‌خشیت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی به‌رامبه‌ر بکه‌یت).

لێره‌دا من پێم باشه‌ وه‌ك ڕێنماییه‌ك بۆ تۆی به‌ڕێز که‌ ئه‌ته‌وێت که‌سایه‌تی و ده‌روونێکی به‌هێزترت هه‌بێ و هه‌رگیز ڕه‌فتاری خراپی که‌سێکیتر زویرت نه‌کات، ئه‌وا له‌مه‌ودوا تۆ زیاتر له‌ جاران هه‌سته‌ به‌یارمه‌تی و هاوکاری خه‌ڵکی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ بکه‌یت به‌ یاسایه‌ك بۆ ژیانی خۆت که‌ هه‌رکات تۆ یارمه‌تی که‌سێك ئه‌ده‌یت هه‌ست بکه‌یت به‌و وزه‌یه‌ی که‌ له‌ ده‌روونتا دروست ئه‌بێت. وزه‌یه‌ك و خۆشییه‌ك که‌ ئارامی به‌دڵ و جه‌سته‌ و ڕۆحت ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر هه‌ست به‌ مرۆڤی خۆت بکه‌یت. وه‌ گرنگیشه‌ که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای یارماتیدانه‌که‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆخۆت یه‌کلای بکه‌یته‌وه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ سوپاس نه‌کرێت، بۆیه‌ به‌هێزبوونی ده‌روونیت له‌وه‌دا دیاری ئه‌دات که‌ تۆ به‌هه‌ردوو شێوه‌که‌ وزه‌ی ده‌روونی وه‌ربگریت لێیه‌وه!



تۆ له‌مه‌ودوا بیکه‌ به‌یاسا بۆ خۆت که‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ ڕۆژێکدا ته‌نها یه‌ك که‌س دڵخۆش بکه‌یت. له‌ کاتێکدا یارمه‌تی که‌سێك ئه‌ده‌یت ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ سوپاست ئه‌کات، تۆش بڵێ: سوپاس بۆ تۆش که‌ هێشتت یارمه‌تیت بده‌م!


که‌س نیه‌ له‌ ئێمه‌ نه‌توانێت شتێك نه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵی که‌سێکی پێخۆش بکات. ته‌نها دیاری و گوڵم مه‌به‌ست نیه. خۆ ده‌توانیت له‌کاتی شۆفێریتدا که‌سێکی ماندو سه‌ربخه‌یت که‌ له‌وانه‌یه‌ دراوسێشتان بێت. خۆ ده‌توانیت به‌که‌سێك بڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌و شتێکی پێویستبێت تۆ به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نیت، به‌ته‌له‌فون که‌سێك به‌سه‌ربکه‌یته‌وه‌و دڵنیاییه‌کی پێببه‌خشیت که‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌بیرنه‌کراوه‌و خۆشیان ده‌وێت.


بۆیه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ببێته‌ ڕۆتینێك بۆ ژیانت من پێشنیارئه‌که‌م که‌ له‌مه‌ودوا هه‌مو شه‌وێ پێش خه‌وتنت ئه‌م پرسیاره‌ له‌خۆت بکه: ئه‌مڕۆ کێم دڵخۆش کرد؟
پاشان ئه‌و هه‌سته‌ خۆشه‌ وه‌ربگره‌و تیایدا بژی هه‌روه‌ك ئه‌وکاته‌ی که‌ وه‌رتگرتبوو.
به‌م شێوه‌یه‌ تۆ مانایه‌ك به‌ژیانی خۆت ئه‌ده‌یت و سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز ئه‌بیت و ده‌بیته‌ نمونه‌یه‌کی باش بۆ خودی خۆت و ده‌وروبه‌رت.
ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌م شێوه‌یه‌ بیرمان بکردایه‌ته‌وه‌و ببوایه‌ته‌ ڕۆتین و یاسایه‌کی ڕۆژانه‌مان، له‌وانه‌یه‌ زۆر دڵخۆش و پر وزه‌ بووینایه‌ بۆ ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌بێ یه‌کتری ناژین و ژیان مانایه‌کی تری ده‌بوو له‌لامان.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-08 08:18:56

shoxan88
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-23
دواترین سه‌ردان: 2009-09-17
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

Re: سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

dastt xosh bet
babateke baswd bw
sarkawtw bet

Kurdzhin
سلاَو هاورێیان هاتمه‌وه‌ بۆ لاتان بمبورن ئه‌م ماوه‌یه‌ دیار نه‌بوم
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e2406ff6a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-08 14:09:18

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

ده‌ستت خۆش hanw گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ رای منش  بۆ به‌رده‌وام بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی ده‌رووبه‌ری پێوست به‌ پێزانینی یان سوپاس کردنی ئه‌و که‌سه‌ی یارمه‌تی ده‌ده‌ین یان چاکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین  وه‌ک پاداشتێک چونکه‌ ئه‌و تاکه پاداشته‌که‌ی خۆی هه‌ر وه‌رده‌گرێ ئه‌ویش له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌ هێنده‌ی ئه‌و چاکه‌یه‌ بۆ ده‌نو‌ سرێت ئه‌ویش گه‌وره‌ترین پاداشته‌ وه‌ک چۆن ده‌ڵیین( سوپاسی نه‌کردم ده‌ی من له‌ ڕێی خوا کردم) ،هه‌روه‌ها به‌ یارمه‌تی دانی که‌سانی تر زۆر شتت ڕوون ده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌وروبه‌رت له‌وانه‌ توناکانت ، ژیرت ، خۆشه‌ویستیت بۆ کۆمه‌ڵگه‌ت و هه‌ستی به‌زه‌یت ...تد که‌واته‌ خۆت پێی بڵند ده‌بی . دووباره ده‌ست خۆش hanw گیان سه‌رکوتوو بیت.ئه‌ویش پاداشته‌که‌ی تۆی به‌رێز نه‌ڵێی سوپاسیان نه‌کردم  ها.‌

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-08 14:59:56

Vania
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-16
دواترین سه‌ردان: 2009-06-21
په‌یامه‌كان: 123
WindowsXPMSIE7

Re: سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

dast xosh babateki jwana  ..sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-13 20:34:09

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

ده‌ست و چاوت خۆش بێت به‌ڕیزم...

بابه‌تێکی زۆر به‌ سووده‌...

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-16 07:51:54

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: سوپاسی ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ که‌ تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!

زؤر سوباس هاورييان

سوباس hana_sweet دةستت خؤش

هيوادارم سوديكم بئ كةياندبيتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net