❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئینته‌رنێت پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌كردنی‌ هه‌رزه‌كاران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 08:08:05

shoxan88
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-23
دواترین سه‌ردان: 2009-09-17
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

ئینته‌رنێت پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌كردنی‌ هه‌رزه‌كاران

ئینته‌رنێت پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌كردنی‌ هه‌رزه‌كاران

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ر فراون له‌ باره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌  ئینته‌رنێته‌وه‌، ده‌ریخستووه‌، گه‌ڕان له‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ تۆڕی‌ ئێنته‌رنێتداو یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌ سه‌ربردنی‌ هه‌ندێك كات له‌ ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و لێكۆڵیینه‌وه‌یه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی‌ پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنی‌ هه‌رزه‌كار له‌و قۆناغه‌یدا. هه‌رچه‌نده‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونی‌ هه‌ندێك له‌ دایك‌و باوكان كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ كات به‌فیرۆدانه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆری‌ پسپۆر خاتوو (میمی‌ ئیتۆ) ئاماده‌كاری‌ راپۆرته‌كه‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ راگه‌یاند: ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ فێری‌ چه‌ند توانایه‌كی‌ ته‌كنیكی‌ پێویست ده‌بن له‌ جیهانی‌ هاوچه‌رخمانداو، فێرده‌بن چۆن له‌رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ ببه‌ستن و پێناسه‌ی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ خۆیان دروستبكه‌ن. هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ پێش ده‌ساڵ  به‌ر له‌ ئێستا به‌ توانایه‌كی‌ ئاڵۆز ته‌ماشا ده‌كران كه‌چی‌ ئێستا لاوه‌كان به‌ شتێكی‌ پێویستی‌ ده‌زانن.
خاتوو میمی‌ له‌ باره‌ی‌ لێكۆڵیینه‌وه‌كه‌وه‌ وتیشی‌: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ هه‌ندێك پێگه‌ی‌ ئینته‌رنێتی‌ وه‌ك  فه‌یسبوك یان مای‌ سبیس، شوێنی‌ هه‌ندێك ناوه‌ندی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ وه‌كو پاركه‌كان و بازارو شه‌قامیان گرتۆته‌وه‌ بۆ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ هێز، هه‌رچۆن ئینته‌رنێت ئه‌مڕۆ بۆته‌ بوارێك بۆ "داهێنان و كرانه‌وه‌".
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ ماك ئارسه‌ره‌و به‌رێوه‌چوو له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ ته‌وادایه‌، له‌ باره‌ی‌ فێركردن‌و هۆكاری‌ راگه‌یاندنی‌ ژماره‌یی‌ و بڕی‌ 50 ملیۆن دۆلاری‌ تێچووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رزه‌كاران و ماوه‌ی‌ پێنج  هه‌زار كات ژمێری‌ خایاندووه‌. مه‌به‌ستیش له‌م لێكۆڵیینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیر ناوی‌ (پرۆژه‌ی‌ لاوانی‌ ژماره‌یی) دا، گه‌شتنه‌ به‌ دیدێكی‌ ئه‌تنۆگرافی‌ بۆ دۆزیینه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێگایه‌یی‌ مندالاَن  ده‌یگرنه‌ به‌ر بۆ فێربوون و كات به‌سه‌ربردن و گرێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ .   


nawa


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7c7f5fc1ca.gif




ئازیزم بابه‌ته‌که‌ت تایبه‌ت بوو به‌ هه‌واڵی زانستی بۆیه‌ گواستمه‌وه‌ بۆ ئه‌م به‌شه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا .........  شێرزاد

Kurdzhin
سلاَو هاورێیان هاتمه‌وه‌ بۆ لاتان بمبورن ئه‌م ماوه‌یه‌ دیار نه‌بوم
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e2406ff6a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net