.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چ غه‌درێکه
ئێمه له‌و دڵانه‌ی ئه‌که‌ین
کهدههرێکیان وه‌ک کڵێسه
له‌لێدانی زه‌نگی میهرا
به‌سه‌ربردو ژیانێکیان
پڕ له‌گه‌نمی به‌خشنده‌یی و
گوڵه‌کانی به‌ره‌که‌ت کرد
چ غه‌درێکه
ئێمه له‌و چاوانه‌ی ئه‌که‌ین
لهقرچهقرچی ته‌نووری ته‌مه‌نیکا
چاوه‌ڕوانی
کردنی به‌جووتێ پشکۆو
تاکو ئه‌مڕۆش
نه‌رمترین شه‌ماڵی ڕێکه‌وتی ئومێد
ئه‌یانخاته جۆش و خرۆش
چ غه‌درێکه
له‌میحرابی روحی ئه‌که‌ین
کهقردێله زه‌ردو سووره‌کانی عیشق
هه‌ر به‌تاڵه ڕه‌شه‌کانی
قژی ته‌مه‌ن ڕائهبینین
وه‌کو سه‌رپۆشه سپییه‌که‌ی پرچی ژیان
ئاڵای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی
جه‌نگاوه‌رێکی شه‌که‌ت بێ
ئێمه فێڵ له‌خۆمان ئه‌که‌ین
ئه‌گه‌ر نا ، بۆ
له‌گه‌ڵ هه‌ر چرپه ڕازێکا
بروسکه‌ی خورپه‌یه‌ک دڵمان
ئه‌هه‌ژێنێ و
له‌هه‌وری گوشراوی دیده‌ش
نه‌رمه وه‌شتی په‌شیمانی ئه‌بارێنین
ئێمه بێ شک له‌بیردۆزی
کامه‌رانی تێ نه‌گه‌یشتوین
ئه‌گه‌رنا ، بۆ
له‌گه‌ڵ هه‌ر سرکه نازێکا
کهختوکهی که‌مه‌ر ئه‌یات ، به‌نهێنی
ده‌یان جار ئایه‌تی کورسی
دژ به‌چاوی پیس ئه‌خوێنین
وای پێ ئه‌چێ
ئێمه ته‌نیا توێکڵه‌کانی چێژ بناسین
وای پێ ئه‌چێ
ڕه‌دوکه‌وتووی خه‌یاڵێکی ساویلکه بین
بۆیه هه‌ر بۆن و بهرامی
سێوه‌کانی خه‌و هه‌ڵئه‌گرین
ئه‌گه‌رنا ، بۆ
شۆڕهشوارهکانی ئه‌وین
هه‌ر بهحیلهی ئه‌سپه‌کانیان
هه‌ڵئه‌بژێرین
نـــــــــاوی نــووســـه‌ر نـــــازانـــــــم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک دیلمان هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه ..سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سـوپـاس بـۆ پــهیـامــهكــهت چـنـار خــان هــهربـژیــت و ســهركـهوت بــیــت
له‌سه‌ر هێڵ نییه