.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















داواكارییەكانی ئەمڕۆی ژنهێنان..
ئاگرێك هەناوی گەنجان دەسووتێنێ
نەختی زۆر و داواكاریی بێ شومار، ئەمڕۆكە بۆتە یەكێ لەو هۆیانەی كە رێژەیەكی زۆری گەنجان نەتوانن بڕیاری ژنهێنان بدەن، نەختی زۆر بەڕادەیەك تەشەنەی كردووە، هەندێكجار دەگاتە داواكردنی شتی خەیاڵی، ئینجا لەمێژە لەناو كوردەواریدا ئەو پەندە باوە كە دەڵێ: (ئەگەر لەگەڵ بوكێ نەبی، لەگەڵ بەربووكیش نابیت)! ئەم پەندە رێك بەسەر ئەو نەریتە كۆمەڵایەتییە دەچەسپێ كە ئەمڕۆكە بۆتە ئاگر و هەناوی گەنجی ئەمڕۆی پێ دەسووتێنرێ، مەبەستیش لێی ئەوەیە كە ماڵی كچە ئەو داواكارییانەی كە بۆ كچەكەیان داوای دەكەن، دەیانەوێ زاوا دەمودەست و دەستبەجێ، بەبێ دواخستن جێبەجێی بكات ئەگەر ئێستا جێبەجێی نەكات، ئەوە دواتریش نایكات.
كە قسە لەگەڵ زۆرێك لەگەنجان دەكەی لەبارەی ژنهێنان و نەهێنان، یەكسەر یەكێ لە هۆیەكانی دەگەڕێننەوە بۆ نەختی زۆر و داواكارییە زۆر و نەبڕاوەكانی ماڵی بووكێ.
(ئەحمەد خەلیل) گەنجێكە تەمەنی گەیشتۆتە(27)ساڵی و تا ئێستاش نەیتوانیوە ژن بهێنێت، بە قسەی ئەو هۆی ئەوەی كە نەیتوانیوە ژن بهێنێت دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئیمكانیاتی دارایی و ئەو نەختە خەیاڵییەی كە لەكاتی داخوازیكردندا ماڵی كچە داوای دەكەن، ئەو بۆخۆی لەو بارەیەوە چەند جارێك چۆتە داخوازی، بەڵام دواجار هەر بێ مایەش ماوەتەوە و نەیتوانیوە ژن بهێنێت.
(ئەحمەد) باشتر دەتوانێ هەوڵەكانی خۆیمان بۆ باس بكات و روونی بكاتەوە، ئەو گوتی: تائێستا پێنج شەش جار داخوازیم كردووە، بەڵام ئەنجامەكەی ئەوەیە كە تا ئەمڕۆش نەمتوانیوە ژن بهێنم.
چوومە داخوازی كچێك، یەكێك لە داواكارییەكانی باوكی ئەوە بوو كە خانوویەكی سەربەخۆ بۆ كچەكەی بكڕم، كە ئەو قسەیەی كرد، نەمهێشت داواكارییەكانی تری باس بكات و گوتم زۆر مەمنوون، خواحافیز، پاش ماوەیەك دایكم كچێكی تری بۆ دۆزیمەوە، گوایە ماڵێكی هەتا بڵێی باش و بەویژدانن و داواكاریشیان وەكو خۆیان هەواڵیان ناردووە، كەمە، كە چووین داواكاریەكانیان ئەمانە بوون: تاخمێكی زێڕ و(12)تاك بازنی خەلیجی و جوتە خڵخاڵێك و گوارە و ئەنگوستیلە و ئەڵقە و ئەو وردەواڵانەش لەگەڵ هیچ دانییە، ناوماڵی تەواو و چەند تاخمێك جلوبەرگی كوردی و مۆدە، بەپێی مۆدیل و داواكاری، بەهەرحاڵ هەر توانیم ئەو داواكاریانە ببیستم ئیدی نازانم چیدیكەیان داواكردبوو، خواحافیزیم لەوانیش كرد.
یەك دوو كچی دیكەیان بۆ دەستنیشانكردم و لەوانیش سەركەوتوو نەبووم، ئیدی بڕیارمدا بۆخۆم بەتەنیا سەرم سپی بكەم و هەر بەتەنیایش سەر بنێمەوە.
حەفتانەكردنیش، ئاهەنگێڕانێكە بۆخۆی
سەرەڕای گرانی نەخت، حەفتانەكردنیش، كە لەدەڤەری سلێمانی پێی دەڵێن (پاشتیلانە) بارگرانییەكە بۆخۆی ئەم بۆنەیەش ئەوەیە كە دوای بووك و گواستنەوە، بە هەفتەیەك ماڵی زاوا دیسان خزم و ناسیاو داوەت دەكەنەوە و دیسانیش شیرینی و پاقلاوە و قوتوو پیپسی و فستق و نوقڵ دەبەخشرێتەوە و جا هەیە میوەجاتیش دابەش دەكات، هەشە سەندەویج و كولیچەش دەبەخشێتەوە، بەڵام ئەوەی سەیرە لەم نەریتەدا بارگرانییەكە لەسەر ماڵی بووكێیە نەك ماڵی زاوا.
خاتوو (لانە عەبدولستار) كە تازە مانگێكە شووی كردووە و هەندێ لایەنی ئەو باسەمان بۆ باس دەكات و دەڵێ: جاران كە كچێك هەفتانەی دەبوو ماڵە مام و پوور و ئەوانەی تر هەر یەكە و بە گوێرەی توانای داراییان سینییە پاقلاوە یا شەكرلەمەیان دەناردە هەفتانەی بووكێ، چونكە شیریناتی هەفتانە، بەپێی عادەت لەسەر ماڵی بووكێیە، ئەمەش هەندێكجار زێدەڕەۆیی لێدەكرێت و خەرجییەكی زۆری لێ بەهەدەر دەدرێت، تەنیا لەبەر ئەوەی نەریت و چاولێكەرییەكە و هیچی تر... راستە جۆرێك لە هاوكاری دارایی تێدایە بۆ بووك و زاوا و پاڵپشتییەكە بۆ ئەوان، بەڵام خەرجییەكەشی كەم نییە.
بێ لە هەفتانە،(پێ) كردنەوەش هەیە
(پێ) كردنەوەش نەریتێكی دیكەیە و لە چوارچێوەی نەریتی ژنهێنانە، ئەگەرچی ناچێتە قاڵبی بارگرانی كردنی ئەركی زاوا و بەشێكیش نییە لە نەخت، بەڵكو لە راستیدا باربووكردنی ماڵی زاوایە، بەڵام هەر لە چوارچێوەی رێوڕەسمی ژنهێنان دایە، (پێ) كردنەوەش ئەوەیە كە دوای ماوەی هەفتانە خزم و كەسوكارە نێزیكەكانی بووك، هەردووكیان داوەت دەكەنە ماڵی خۆیان و دیارییەكیان دەدەنێ، جا دیارییەكە یان پارەیە، یان شتێكی ناو ماڵە وەك، سۆپە، یان سپلیت، تەباخی غاز، رایەخ، یان پارچە قوماشێك دەبێ، ئەوە بە گوێرەی توانای دارایی ماڵەكەیە، ئەمە جۆرێكە لە رێزلێنان لە بووكێ، ئەم نەریتە لایەنێكی باشی ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیانەیە كە لەناو میللەتەكەمان هەیە بەتایبەتیش لای خەڵكانی شارستان... بەڵام بەگشتی بەداخەوە رۆژ لە دوای رۆژ مەراسیم و پرۆسەی هاوسەرگیری قورستر دەبێ، ئێستا وێڕای، ئاهەنگی گواستنەوە ئاهەنگی مارە بڕین و پێ كردنەوە و سەفەركردن بۆ دەرەوەشی هاتۆتە سەر.
داواكردنی جلوبەرگ لەسەر مۆدیل و ستایلی تازە
(بورهان زرار مەحمود) ئەوەمان بەبیر دێنێتەوە كە جگە لەو نەختە زۆرەی كە ئێستاكە زۆر بنەماڵە و خێزان هەیە بۆ كچەكانیان داوای دەكەن و باری كوڕە گران دەكەن، بارگرانییەكی دیكەش هەیە كە خودی كچەكە خۆی دەیخاتە ملی كوڕەی خوازبێنیكار ئەویش داواكردنی جلوبەرگە لەسەر مۆدیلات، با بۆ خۆی بۆمان باس بكات و زۆر سەیرە كچ هەیە هیچ كێشەیەكی نییە ئەوە نەبێ هەتا پێی بكرێ باری كوڕە گران و قورس و قورستر بكات.
ئێمە بۆ برایەكمان كە تازە لە كۆلێژی ئەندازە دەرچووە و حەزی لە كچێكی هاوپۆلی خۆی دەكرد، چوینە داخوازی، كەچی كچە لە جیاتی ئەوەی باری براكەمان سووك بكات یان شتێك داوا بكات كە خۆی و براكەم لە ژیانی هاوسەرێتیان سوودی لێ ببینن، كەچی داوای كڕینی دواترین مۆدێلی جلوبەرگی لەو سوپەرماركێتانە كرد كە بەوە ناسراون و نرخی جلوبەرگیان تا بڵێی گرانبەهایە و خواش دەزانێ كە نە(ماركە)ن و نە جۆرەكەشیان باشە كەچی نرخەكانیان خەیاڵییە. ئاخر تۆ بەیانی دەبیتە ژنی ئەو كوڕە ناپرسی ئاخۆ قەرزار دەبێ، باری سەرشانی قورس دەبێ، لەسەر حیسابی تەندروستی و حەسانەوەی دەبێ ئەو شتانە بكڕێ و پارەیان بۆ بژمێرێ..؟ بەداخەوە بەشێكی زۆری كچانی ئێستا ماڵداری نازانن و تەنانەت كچی وا هەیە لەیەك دوو چێشت بترازێ چیتر نازانن، ئاخر نازانم ئەمانە چۆن ماڵ بەڕێوە دەبەن، كاكە دەردی مۆدیلات ئەمڕۆ زۆر كچی گرتۆتەوە و ئەوەش یەكێكە لە مەسرەفەكانی ژنهێنانی تازە.
sc gwlan

لهسهر هێڵ نییه




barezm dasakarnt xosh brwa bka xameke gawra naxe ganjane weran krd ba hamwman hawl bayn bo la nawbrdne am keshaya


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bo payamakat azizm
day to la xotawa dast pe bka har yakekman la xomanawa dast pe bkain kesha namenew charasar abet bas aya hamw kas birkrdnaway awaya begwman na
sarkaw tw bit
لهسهر هێڵ نییه