.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنیدا ده‌ركه‌وتووه كه تێیدا باسی لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی ئادۆلف هیتله‌ر دیكتاتۆری ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.
به پێی هه‌واڵێكی ته‌لگرافی به‌ریتانیا، ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پله‌به‌رزی نازییه‌كانه‌وه له‌كۆتاییه‌كانی جه‌نگی حیهانی دووه‌مدا نوسراوه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هیتله‌ردا خۆیان حه‌شارداوه.
له به‌ڵگه‌كه‌دا كه به‌رواری مانگی مایسی ساڵی 1945ی له‌سه‌ره،ئهفهسهركه باسی شێت بوونی هیتله‌ر ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هیتله‌ر نه‌یزانیوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك خواردن بخوات.
له به‌ڵگه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه هیتله‌ر هه‌میشه به په‌له خواردنی خواردوه‌و رۆژێك كچێكی بچكۆلانه،كه هیتله‌ر میوانی ئه‌وان ده‌بێ به‌دایكی ده‌ڵێ:دایكه ئه‌م شێته قاپه‌كانی ئێمه‌ش ده‌خوات.
له نوسینه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه هیتله‌ر له كاتی توڕه بووندا به په‌نجه به‌رانه‌ی ده‌ستی سمێڵی خۆی خوراندوهو جاربه‌جاریش نینۆكی خۆی خواردوه.
هه‌وره‌ها باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه زۆر حه‌زی لهكێك كردوه‌و نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ژناندا زۆر جووت ببێت و زۆر جاریش به ته‌نیا خه‌وتوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ته‌لگراف ژنێكی خزمه‌تچی له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ماڵێكدا ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ری نوسراوه، ده‌بێ له دوای 48كاتژمێر له ناوببرێت.رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی له‌وانیه ئه‌و به‌ڵگه‌یه كاتی خۆی له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه فرۆشرابێته سیخوڕێكی به‌ریتانیایی بۆیه له‌ناونه‌براوه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه