.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كلیۆپاترا
ئه‌و ژنه‌ی ره‌وتی مێژووی جیهانی گۆڕی
كلیۆپاترای شاژنی میسر، یه‌كه‌مین و به‌ناوبانگترین ژنی كۆتایی سه‌ده‌ی پێش زایینه، چونكه بهدریِژایی میژوو له‌سه‌ر هیچ ژنێك به‌ڕادده‌ی ئه‌و په‌رتووك و شانۆنامه نه‌نووسراوه‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌و پتر له‌هه‌موو ژنێك هاتۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و په‌رده‌ی سینه‌ما، ده‌بینین و ده‌بیستین نووسه‌رانی به‌ناوبانگی وه‌كو (شكسپیر)له‌سه‌ده‌كانی پێشووداو(برناردشۆ) له‌سه‌رده‌مه‌كانی ئێستادا، به‌پێزترین شانۆنامهكانی خۆیان له‌سه‌ر به‌سه‌رهات و چاره‌نووسی ئه‌و ژنه نووسیوه‌و له‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش دراماكانی ئه‌وان له‌سه‌ر ژیانی كلیۆپاترایهو به‌یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتووترین و پڕ بینه‌رترین ئه‌و درامایانه‌یه كه لهئهوروپاو ئه‌مریكادا نمایش ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بۆ نواندنی رۆڵی كلیۆپاترالهفیلم و شانۆكاندا، جوانترین ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و شانۆیی هه‌ڵده‌بژێردرێت، لێره‌وه بینه‌رانی ئه‌و دراما‌و شانۆیانه وا هزر ده‌كه‌ن كه كیلۆپاترا له‌ڕێگای جوانی ئه‌فسوناوی عه‌شق و نازی ژنانه‌وه توانیویه‌تی كاریگه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و كاته‌ی رۆما(ژولیۆس سیزار)و(مارك ئه‌نتۆنی)، له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌نامه میَژووییهكان ده‌ریده‌خه‌ن كه كلیۆپاتراجوانییهكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و توانیویه‌تی له‌ڕێگای هۆش و زیره‌كی و توانایه‌وه كه‌ڵك له‌خاڵه لاوازه‌كانی پیاوانی سه‌رده‌می خۆی وه‌ربگرێت و ده‌سه‌ڵاتدار بێت و كاریگه‌ریی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ راستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و ناساندنی كه‌سایه‌تییه‌كه میَژوونووسهكانیش ئاماژه‌یان پێداوه كلیۆپاتراكچی یه‌كێك له‌پاشاكانی بنه‌ماڵه‌ی(پتۆلێمی)یه‌و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ڕه‌چه‌له‌ك یۆنانین و خه‌ڵكی مه كدۆنی بوون، له‌دوای داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنییه‌وه له‌ساڵی(332)ی پێش زایین حكومه‌ته‌كه‌یان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو، بۆیه به‌مه‌به‌ستی درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتیان پشتیان بهڕۆمانییهكان به‌ست و له‌ژێر فه‌رمانی قه‌یسه‌ره رۆمییهكاندا بوون.
(پلۆتارك) ی مێژوونووس باس له‌ژیریی و زیره‌كی كلیۆپاترای حه‌وته‌م ده‌كات له‌فێربوونی زانست و زمانه باوه‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا و ده‌ڵێ : له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا كیلۆپاترا جگه له‌زمانی میسریی و یۆنانی، به‌ئاسانی و پاراوی به‌زمانی لاتینی و عیبری و عه‌ره‌بی و ئێرانی و حه‌به‌شی قسه‌ی كردووه كه به‌ده‌گمه‌ن شاژنه‌كانی تر توانیویانه زیاتر له(2-3) زمان قسه بكه‌ن، ئه‌مه جگه لهوریایی پێشبینییه‌كانی كلیۆپاترا بۆ گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و وردی له‌داڕشتنی پلاندا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانیان.
sc nawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستخؤش زانيارييةكانت بةبيزن


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti tos xosh bet ba hiwam swd le wargrtbet xosh7alm ka ba dlt bw
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت به هیوای بهردهوامیتا

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti tosh xosh bet sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه