❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-19 10:58:11

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

باوکم ژیانی لێشێواندم

ئاخر تۆمانای خۆشه‌ویستی نازانی ممانای ژیانێکی ئاسوده‌ نازانی تۆ بیر له‌وه‌ ناکه‌یته‌وه‌ ئاخۆ ده‌بێ  چ ژیانێکی پڕ مه‌رگه‌ساتی و نه‌هامه‌تی چاوه‌ڕوانی من بکات ، بۆچی ده‌بێت له‌پێناوی ئه‌وه‌ی تۆ ببێته‌ خاوه‌نی سامانێکت که‌م ژیانی کچه‌که‌ی خۆت بخه‌یته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. ئاخر له‌پاشه‌رۆژدا چی ده‌که‌ی باوکه‌ گیان هه‌موو شتێکه‌ به‌ده‌ست دێنی به‌ڵام ئاسوده‌ی من به‌پاره‌ به‌ده‌ست نایه‌نی ، من چی له‌سه‌روه‌ت و سامان بکه‌م که‌دڵم خۆشنه‌بێت ، بۆچی هێنده‌ دواکه‌وتوانه‌ بیر ده‌که‌یته‌وه‌ ، باوکه‌ گیان ئه‌م کاره‌ی تۆ ده‌یکه‌یتت فرۆشتنه‌ تۆ من ده‌فرۆشی .
باوکم کاتێک گوێی له‌م قسانه‌ بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاگری گرتو وه‌کو شێرێکی بریندار به‌ربووه‌ گیانم . ده‌رونی پربوو له‌ڕقو کینه‌ و وتی تائێستا که‌س نه‌یتوانیوه‌  به‌رامبه‌ر به‌ من هیچ بڵێت ئێستا تۆ ده‌مم لێئه‌که‌یته‌وه‌ و ئه‌ته‌وێت ڕێگه‌ بۆمن دابنێیت که‌چی بکه‌م و چی نه‌که‌م . ئه‌ته‌وێ به‌دلی خۆت  کێت بوێت دیاری بکه‌یت و منیش بڵێم به‌سه‌رچاو ، باسه‌ چارت ده‌که‌م.
ئه‌و شه‌وه‌ تاکو دره‌نگ به‌ئاواتی مه‌رگی خۆمه‌وه‌ بووم  باوکم به‌شه‌ق و زکه‌و سۆنده‌ لێیدام تاکو توشی خوین به‌ربوون بوم ، ئازارێکی زۆرم هه‌بوو به‌خۆرێک له‌ته‌مه‌نمدا هه‌ستم به‌ئازاری وانه‌کردبوو ، که‌چی باوکم ئه‌وه‌نده‌ دڵره‌ق ڤوو هه‌رنه‌شی وت من وام لێکردوه‌ بابیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه‌ تاکو دایکم ده‌ستی کرد به‌گریان و که‌وت به‌سه‌ر قاچی باوکمدا ته‌له‌خۆنی کردوو سه‌یاره‌ی فریاکه‌وتن هاتو منیان برد بۆ نه‌ۆشخانه‌ ، دایکی داماویشم هه‌ر بۆ به‌ختی من ئه‌گریاو ئه‌کڕوزایه‌وه‌.
دوو رۆژ له‌وێ مامه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردن له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ته‌نیا ده‌ ده‌قیقه‌ اوکم هات ئه‌ویش ئیشی به‌دایکم بوو ئه‌گینا بۆلای من نه‌هات بوو ته‌نانه‌ت لێشی نه‌پرسیمه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌رچووم هه‌فته‌یه‌ک زۆر ئاسوده‌ بووم چونکه‌ وامده‌زانی باوکم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بیر چۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م نه‌زانی نیوه‌ڕۆیه‌ک به‌خێرای هاته‌وه‌ به‌دایکمی وت به‌کچه‌که‌و بلێ ئه‌مشه‌و خۆی حازر بکات یه‌ن بۆداوای ، ئه‌وه‌نده‌ی وت و رۆشت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گوێم له‌و قسه‌یه‌ بوو به‌ته‌واوی رۆخام و ئومێدم به‌ژیانم به‌ژیان نه‌ما  چونکه‌ ئه‌وه‌ بۆمن کۆتای بوو ئیدی تروسکی له‌ژیانمدا به‌دی نه‌ئه‌کرا. چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی چه‌ند سال بۆی مردووم و ئاواته‌خواز بووم رۆژێک له‌رۆژان  به‌باوه‌شی پر سۆزی و خۆشه‌ویستی بگه‌م باوکم لێی قه‌ده‌غه‌ کردم.
تازه‌ دادو هاوارم فریام نه‌ده‌که‌وت هه‌ر بیریشم له‌ خۆسوتان ده‌کرده‌وه‌ ترسێک ده‌رونی ڕاده‌صڵه‌کاندم  و نه‌مده‌وێرا ئه‌و کاره‌بکه‌م ، هه‌تا دوو جاریش به‌نزینم له‌ مۆلیده‌که‌مان ده‌رهێنا به‌ڵام غیره‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو کۆتای به‌ژیانم بێنم بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ماڵئاوای بکه‌م چونکه‌ ده‌موت من هێستا سه‌ره‌تای ژیانمه‌ .
شه‌و هاتو تاریکی باڵی به‌سه‌ر دڵی مندا کێسا  ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ دوسێ پیاو مه‌لایه‌کدا  هاتن بۆ ماڵمان و زۆر به‌زووی منیان له‌ ئه‌حمه‌د ماره‌کرد و شته‌کانیان کۆتای پێهێنا .
دڵ و هۆشی من هه‌ر لای به‌هزاد بوو  ته‌نیا جه‌سته‌م له‌ماڵه‌وه‌ بوو ، زۆر نیگه‌ران بووم به‌تایبه‌تی که‌ به‌هزادم ده‌بینی واملێهاتبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌  چونکه‌ کاتێک به‌هزادم ده‌بینی به‌ڕیشێکی درێزو به‌ڕوخسارێکی شێواوه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر بێتاقه‌ت ده‌بووم.
سێرۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د بمگوێزێته‌وه‌ به‌هزاد نامه‌یه‌کی بۆناردم  تیایدا هیوای ژیانێکه‌ خۆشو ئاسوده‌ی بۆخواستبووم وه‌هه‌رله‌و نامه‌یه‌شیدا وتبوی باوکت سه‌به‌بی ئه‌وه‌بوو من و تۆ به‌یه‌ک نه‌گه‌ین چونکه‌ من کورێکی هه‌ژاربووم و ئه‌حمه‌دیش سه‌رمایه‌دارێکه‌ ، من هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت خوا تۆڵه‌ی لێده‌کاته‌وه‌ ، بۆیه‌ بۆ دواجار ده‌ڵێم هه‌رگیز بێتاقه‌ت مه‌به‌  چونکه‌ من هه‌تا ده‌مرم خۆشم ده‌وێیت نارین گیان.
نامه‌که‌ی به‌هزادم گوشی به‌سنگمه‌وه‌و تێر به‌سه‌ریدا گریام پڕیاریشمدا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بۆ یادگاری له‌لای خۆم بهێلمه‌وه‌.
سێ مانگ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ژیانێکی ساده‌م برده‌ سه‌ر هه‌رچه‌نده‌ ژنه‌ کۆنه‌که‌ی زۆر ڕقی لێم بوو به‌ڵام من هیچم نه‌ده‌وت و دانم به‌خۆمدا ئه‌گرت  ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ڕه‌سه‌ی منداڵه‌کانی ، ڕۆژ نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌م لێنه‌که‌ن و به‌چاوێکی سوکه‌وه‌ سه‌یرم نه‌که‌ن  ، ته‌نیا کاتێک که‌من ئیسراحه‌تم کردبێت ئه‌و کاتانه‌بوو که‌ منداڵه‌کان و دایکیان له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوون.
عه‌سرێکی پایز بۆکڕینی هه‌ندێ شتومه‌کی خۆم بۆیه‌که‌م جار له‌دوای ئه‌و سێ مانگه‌ چوومه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌چومه‌وه‌ بۆماله‌وه‌ بینیم ئه‌حمه‌د هاتۆته‌وه‌و زۆر توڕه‌یه‌ سڵاوم لێکرد هیچ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی وت نارین وه‌ره‌ ژووره‌که‌ی خۆت کارم پێته‌ هه‌رکه‌ چومه‌  ژووره‌وه‌ یه‌کسه‌ر به‌ربووه‌ گیانم وتی خیانه‌تم لێئه‌که‌یت  به‌دزی منه‌وه‌ خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر ده‌که‌ی بۆیه‌ وابه‌ته‌نیا ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ وتم وانیه‌ ئه‌وه‌ بوختانه‌ شتم پێویست بووه‌ بۆیه‌ چۆم بۆ بازار به‌ڵام بێسود بوو.  که‌چی وتی دیاره‌ من درۆ ده‌که‌م باشه‌ ئێستا نیشانت ئه‌یه‌م ، ئه‌حمه‌د هه‌ستاو چوو چه‌کمه‌جه‌که‌ی کردمه‌وه‌و نامه‌که‌ی به‌هزادی ده‌رهێنا هه‌ر که‌چاوم به‌نامه‌که‌ که‌وت ڕه‌نگم زه‌رد بوو هیچم پێنه‌وترا.
وتی :- دیاره‌ ئێستا تێگه‌شتیت که‌چی ده‌ڵێم بۆیه‌ وا ده‌نگ ناکه‌یت خانم ، له‌ماڵ باوکت به‌ره‌ڵا بویت به‌ڵام لێره‌ ئه‌و به‌ره‌ڵایه‌تیه‌ نییه‌ تێگه‌شتیت ، تاوه‌کو توانی لێیدام و  و وتی شایه‌نی ئه‌وه‌نیت له‌گه‌ مندا بیت شایه‌نی ئه‌وقه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێریه‌دا بیت  ، من به‌زه‌یم پێتدا هاته‌وه‌ بۆیه‌ هێنامی ئه‌گینا تۆ هه‌ر هیچ نیت به‌ڵکو باوکه‌ خوێریه‌که‌ت تۆی به‌من فرۆشت له‌گه‌ڵیدا وته‌ی ناشرینت به‌باوکم وت.
منیش چرم نه‌ما نه‌مده‌توانی وابێده‌نگ بم بۆیه‌ سه‌رم هه‌ڵبری و پێم وت ئه‌و کوڕه‌ی تۆ وابه‌سوکی باسی ئه‌که‌یت سه‌د پیاوی وه‌ک تۆ دێنێت  بۆیه‌ جارێکی تر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک  ناوی نه‌هێنی، گوناح نییه‌ ئه‌و به‌و پیرۆزیی و جوانیه‌وه‌ تۆ ناوی ده‌هێنیت ، که‌وام وت هیچی نه‌وتو چوه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌رگاکه‌ی داخست گوێم لێبوو له‌و دیو ده‌رگاکه‌وه‌ وتی به‌یانی یه‌کتر ئه‌بینینه‌وه‌.
ئه‌ شه‌وه‌ تاکو به‌یانی له‌سوچێکی ژوره‌که‌دا دانیشتم ده‌گریام بۆ به‌ختی خۆم و خه‌یاڵیشم هه‌ر لای به‌هزاد بوو  ده‌مو ئاخۆ ئێستا له‌ چ ژیانێکدا بێت.
به‌یانی سه‌عات پێنج منی هه‌ستاندو وتی شته‌کانت کۆبکه‌ره‌وه‌  ئیتر منیش نه‌موت بۆچی یه‌کسه‌ر خۆمم ئاماده‌کرد سواری سه‌یاره‌که‌ی بوین بۆ سلێمانی پاش نیو سه‌عات منی ته‌ڵاقداو بردمه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆمان.
دایکم که‌ئێمه‌ی بینی وایده‌زانی بۆ سه‌ردان هاتوینه‌ته‌وه‌ زۆری پێخۆش بوو.
به‌ڵام ئه‌حمه‌د به‌توڕه‌ییه‌وه‌ وتی:-
- ها ئه‌وه‌ کچه‌ بێ ئابروه‌که‌ته‌ من ته‌ڵاقمداوه‌ هیچ مافێکمان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ نه‌ماوه‌.
ئه‌وه‌نده‌ی وت و ڕویشت ئیتر من له‌و کاته‌وه‌ ئه‌حمه‌دم نه‌بینیه‌وه‌ ئه‌و ئێواره‌یه‌ش که‌ باوکم هاته‌وه‌ پێم سه‌یر بوو هیچی نه‌وت وادیار بوو ده‌یزانی هه‌ڵه‌ی کردووه‌ و هه‌ستی به‌تاوانی خۆی ده‌کرد به‌ڵام پاش چی پاش ئه‌وه‌ی ژیانی منی له‌ناو برد پاش ئه‌وه‌ یادگاری و ئه‌وین و خۆشه‌ویستیه‌کی پاکی کرد به‌ خۆڵه‌مێشێکی بابردوو ئێستا ٥مانگ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام من شه‌وانه‌ هه‌ر بێدارم و خه‌و ناچێته‌ چاوه‌کانم به‌تنیا بیر له‌ وشه‌ ناسکه‌کانی به‌هزاد ده‌که‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وتنی هه‌ر وشه‌یه‌کیدا هه‌زار جوانی و ئومێدی ئه‌خسته‌ دڵمه‌وه‌ به‌ڵام باوکم له‌به‌ر ئه‌وه‌ئ بگات بائاره‌زوویه‌کی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی هه‌موو ژیانی منی بۆکرد به‌قوربانی بۆیه‌ ئێستاش خۆم به‌تاوانبار ده‌زانم  ده‌رهه‌ق به‌به‌هزاد  بۆیه‌ ده‌ڵیم توخوا به‌هزاد گیان ... لێم ببوره‌ ... لێم ببوره‌ ... گوڵه‌که‌م

کۆتای

ئه‌و ناوانه‌ی له‌م چیرۆکه‌دا به‌کار هاتون ناوی خوازراون هیچ ئامانجو مه‌به‌ستێکی له‌پشته‌وه‌ نییه‌.


سه‌رچاوه‌ کتێبێکی خۆم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-19 15:28:55

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

dastt xosh bet azizm
sarkaw tw bit basaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-19 15:49:20

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

ئه‌هــ ئه‌هــ   ئه‌ی له‌ ژیان ده‌ستت خۆش
بێت شه‌نی گیان وه‌ک وتی له‌ پاش چی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن momi temen (2009-04-19 15:51:25)

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-21 15:35:18

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هاورێیان زۆر سوپاس ..
هیوادارم به‌دڵتان بێت ..
به‌ڕاستی هه‌تا ئێستاش زۆر زۆر باوکو که‌سو کاری واهه‌یه‌ ، نازانم ئه‌مه‌ تاکه‌یی ... !!
کچان کۆیله‌ی ژێر ده‌ستی باوکیانبن.

سه‌رکه‌وتو بن..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-24 10:52:34

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE7

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

amjarash dastakant xosh bet bas prsyarekm habw nareen nachetawa lay bahzad?

dwbara dast xosh bet

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-24 20:54:16

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

زۆر سوپاس هاورێ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت ..
له‌وه‌ ناچێت نا ناچێت چونکه‌ ئه‌گه‌ر بچوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌سه‌رهاته‌که‌یا ئه‌نوسرا..
هه‌ربژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-04-25 11:07:54

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE7

Re: باوکم ژیانی لێشێواندم (راسته‌قینه‌ ) کۆتایی

supas bo walamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net