.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









جۆره‌كانى بیركردنه‌وه
پێناسه‌ى ههمهجۆر بۆ بیركردنه‌وه كراوه، بهلاَم هیچكام له‌وانه تێروپرِنیین، ههندیَك به (چالاكییه‌كى ژیرییى) ناوییدهبهن و به پیَویستى نازانن بگه‌یته ئه‌نجامێك له بیركردنه‌وه‌دا. له پێناسه‌یه‌كى تردا به (لۆجیك و دادوهرییكردنى ژیرییى) ناوبراوه‌و گه‌یشتن به ئه‌نجام به مه‌رج وه‌رگیراوه.
سودى بیركردنه‌وه‌ش له چه‌ند خاڵێكدا خۆیده‌بینێته‌وه
1- سوود وه‌رگرتن له زانیارییه‌كان.
2- پۆلێنكردنى زانیارییه‌كان.
3- مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاتوودا.
4- په‌ره‌پێدانى زانیارییه‌كان.
كه‌واته ته‌نها زانیاریى بهسنییه بۆ بهرِێكردنى ئێستا و دروستكردنى داهاتوو، به‌ڵكو پێویستمان به بیركردنه‌وه هه‌یه.
ده‌توانین بڵێین سىَ جۆر بیركردنه‌وه هه‌یه:-
یه‌كه‌م/ بیركردنه‌وه‌ى سروشتیى :- هه‌ندێجار به بیركردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى ناوده‌برێت، چونكه هیچ رێچكه‌و بیردۆزێكى دیارییكراو له‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌دا به‌كارناهێنرێت و وه‌ك چالاكییه‌كى سروشتیى مێشكى مرۆڤى ئاسایى وه‌هایه.
ئه‌م تایبهتمهندییانهشى هه‌یه:
1-گشتاندن و لایه‌نگیریى، واته بابهتیینهبوون.
2-دووباره‌بوونه‌وه.
3-بیرنه‌كردنه‌وه له ورده‌كارییه‌كان.
4-ئه‌ندێشه‌ى زگماك و خه‌ونه‌كانیش له‌مجۆره‌ن.
5-هه‌ڵه‌ى تێدا رووده‌دات.
دووه‌م/ بیركردنه‌وه‌ى لۆجیكیى:-ئه‌و چاكسازییهیه كه به‌سه‌ر شێوازى بیركردنه‌وه‌ى سروشتییدا هێنراوه، ئه‌ویش له رێگه‌ى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و لادان و پهلكێشییانهى تێیدا رووده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به دانانى بازگه‌و رارِهو بۆ بیركردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى.
دانانى وشه‌ى (نه‌خێر) له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ى سروشتییدا مرۆڤ ناچارده‌كات رێگه‌ى تر بگرێته‌به‌ر له بیركردنه‌وه‌دا، بۆیه بیركردنه‌وه‌ى لۆجیكیى به چه‌ند قۆناغێك له بیركردنه‌وه‌ى سروشتیى له‌پێشتره، بهلاَم كۆت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سوودوه‌رگرتن له ههندىَ زانیاریى به‌رده‌ستدا داده‌نێت و رێگه به گۆرِانى پێویست نادات له بیركردنه‌وه‌دا بۆ دووبارهبهكارهیێنانهوهى زانیارییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانى داهاتوودا ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و شێوازه بیركردنه‌وه دیارییكراوانهى دابینییدهكات.
سێهه‌م/بیركردنه‌وه‌ى بیركارییانه:- به‌كارهێنانى هاوكێشه پێشتر ئاماده‌كراوه‌كان و پشتبه‌ستن به رێسا‌و هێماو بیردۆزه‌و سه‌لمێنراوه‌كان ده‌گرێـته‌وه، كه چوارچێوه‌یه‌كى بیرییهو په‌یوه‌ندیى نێوان شته‌كان رێكده‌خات، به پێچه‌وانه‌ى بیركردنه‌وه‌ى سروشتیى و لۆجیكییه‌وه، خاڵى سه‌ره‌تا له‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا خۆى له هاوكێشه یان هێمادا ده‌نوێنێت، ته‌نانه‌ت پێش ده‌سته‌به‌ركردنى زانیارییه‌كان، ئه‌م هاوكێشه‌و هێمایانه ده‌بنه هۆى ئاسانكردنى تێپهرِینى زانیارییه‌كان پێیاندا، به پێى رێكخستنێكى بیركارییانهى پێشتر دیارییكراو.
چواره‌م/بیركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه:-ئامانجى بیركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه روبهرِوبوونهوهى هه‌ڵه‌و كۆتوبهندهكانى یادگه‌و بیركهوتنهوهیه، ئه‌و ههلاَنهى كه به‌ره‌و به‌كارهێنانى نادروستى زانیارییه‌كانمان ده‌به‌ن، ئه‌و كۆتانهى رێگرمانن له به‌رده‌م به‌كارهێنانى باشترى زانیارییه‌كاندا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خؤش بئ بؤ ئه م بابه ته به سوده به هيواى بابه تى زياتر له م جؤرانه هه ربزيت
*~..PaRy..~*

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس ....ده سته كانى توش خوش بيت به رى كيان
هيوادارم هه موان سودى لى ببينن
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خوش تابين كيان ...... زور سوباس بو به يامه كه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


supas bo tosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه