❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سادق هیدایه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-17 18:09:11

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

سادق هیدایه‌ت

سادق هیدایه‌ت
        (سادق هیدایه‌ت) نوێنه‌رى ئه‌ده‌بیاتى نوێى ئێرانه‌و بىَگومان له‌ مه‌یدانى چیرۆکنووسى نوىَ له‌ئێران به‌ پله‌ى یه‌که‌م داده‌نرێت.و شوێنێکى تایبه‌تى له‌ جیهانى ئه‌ده‌بى پێدراوه‌.
        هیدایه‌ت له‌ بیست وهه‌شتى ڕێبه‌ندانى ١٢٨١ى هه‌تاوى(هه‌ڤده‌ى فێوریه‌ى ١٩٠٣) له‌تاران له‌دایک بووه‌. باپیرانى له‌سه‌رده‌مى ده‌سته‌ڵاتى (قاجاره‌کان)خاوه‌ن پۆستى سیاسى گرنگ بوونه‌.باوکىناوى(هیدایه‌ت خان) ڕاگڕى قوتابخانه‌ى (نیزام) بوه‌.و دایکى ناوى(زیوه‌رملووک) کچى پیاوێکى ناوداربوه‌.سادق دوو برا وخوشکێکى گه‌وره‌تر له‌ خۆى هه‌بوه‌.
        هیدایه‌ت له‌تاران له‌ دارالفنون وقوتابخانه‌ى (سه‌ن لوویى) خوێندنى ته‌واو کردوه‌. له‌ساڵى ١٩٢٦ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک قوتابى به‌ هاوکارى ده‌وڵه‌ت ڕۆیشته‌ به‌لژیک وله‌وىَ چه‌ندین به‌شى بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندن گوَڕى وسه‌ره‌نجام له‌پاریس نیشته‌جىَبوو و دووساڵ له‌ به‌شى بیناسازى سه‌رقاڵى خوێندن بوو, و کتێبێکى قه‌باره‌ بچووک به‌ناوى (سووده‌کانى خواردنى سه‌وزه‌)ى له‌م ساڵه‌دا بڵاوکرده‌وه‌. له‌ساڵ ١٩٢٨ بۆ مه‌به‌ستى خۆکوشتن خۆى هه‌ڵداناو رووبارى (مارێن) له‌ فه‌ڕانسه‌ که‌ ڕزگاریان کرد.ساڵى ١٩٣٠ بۆ ئێران گه‌ڕاوه‌ وله‌ بانکى میللى ده‌ستى به‌کارکردن کرد.وهه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ى یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکى به‌ناوى(زینده‌ به‌گۆڕ)و بڵاوکردنه‌وه‌ى شانۆنامه‌ى(په‌روین کچى ساسان) له‌تاران و نووسینى (ئه‌فسانه‌ى ئه‌فراندن)له‌م ساڵه‌دابوو. له‌ساڵى ١٩٣١ چیرۆکى(سێبه‌رىمۆغۆلى) بڵاوکرده‌وه‌, هه‌روه‌ها وتارێک به‌ناوى (پیلانێک بۆ توێژینه‌وه‌ له‌فۆلکلۆرى ناوچه‌یه‌ک) وبڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ند چیرۆکێکى وه‌رگێڕدراو.١٩٣٢ بڵاوکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى(سىَدڵۆپ خوێن)و هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک چیرۆک و وتارى زانستىتر. له‌ساڵى ١٩٣٦ بۆ هیندستان ڕۆیشت وله‌وىَ به‌رهه‌مى به‌ناوبانگ ونه‌مرى خۆى به‌ناوى(کونده‌به‌بۆى کوێر)ى به‌ ده‌ست خه‌تى خۆى وبه‌شێوه‌ى پۆلۆکۆپى بڵاوکرده‌وه‌. هاوکات خۆى فێرى زمانى په‌هله‌وى کرد.ئه‌مجاره‌یان که‌ گه‌ڕاوه‌ بۆ ئێران ده‌ستى له‌کار کێشاوه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین وتار وکۆمه‌ڵه‌ چیرۆکى جۆراوجۆرى بڵاوکرده‌وه‌.ساڵى ١٩٤٥ سه‌فه‌رێکى بۆ تاشکه‌ند کرد. دوایى ڕۆیشته‌ پاریس و له‌ڕۆژى ٨ى مارسى ساڵى ١٩٥١ له‌باڵاخانه‌ى ژماره‌ ٣٧ى شامپیۆنىَ له‌پاریس به‌ غاز خۆى خنکاند وکۆتایى به‌ ژیانى پڕله‌ نه‌هامه‌تى خۆى هێنا.و له‌گۆڕستانى پێرلاشزى پاریس به‌خاک سپێردرا.
        سادق هیدایه‌ت له‌ بوارى جیاجیا کۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مێکى به‌نرخى ڕسکاندوه‌. چیرۆکنووسى به‌ گرنگترین لایه‌نى هونه‌رى ئه‌م نووسه‌ره‌ داده‌نرێت.زۆربه‌ى ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه‌ که‌ هیدایه‌ت مرۆڤێکى ڕه‌شبینه‌ وخۆى له‌کۆمه‌ڵگا جیاکردۆته‌وه‌ وگۆشه‌گیربوه‌. هه‌ڵه‌ى ئه‌م که‌سانه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ که‌سایه‌تى خودى هیدایه‌ته‌ که‌ له‌ناو چیرۆکه‌کانىدا به‌رجه‌سته‌کراوه‌ وخودى سادقه‌ که‌ له‌ناو چیرۆکه‌کانیدا وه‌ک پاڵه‌وان پیشاندراوه‌؛ڕاسته‌ که‌ که‌سایه‌تى وبارى ده‌روونى وکۆمه‌ڵایه‌تى نووسه‌ر کاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌بێت, به‌ڵام نووسه‌ر له‌زمانى که‌سایه‌تى خولقێنراویه‌وه‌ ده‌دوێت,ئه‌مه‌ش هه‌موو نووسه‌رێک ده‌گرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سادق دووره‌په‌رێز بایه‌ هه‌رگیز نه‌یده‌توانى وا هونه‌رمه‌ندانه‌ ژیانى که‌سایه‌تى ناو چیرۆکه‌کانى که‌ زۆربه‌یان له‌ناخى کۆمه‌ڵگاێه‌کى دواکه‌وتوو و قوڕبه‌سه‌رو هه‌ژار ده‌ژیێن پیشان بدات. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ فۆلکلۆر وداب ونه‌رێت و که‌لتوورى میللى یه‌کێک له‌ به‌رزترین به‌رهه‌مه‌کانى نه‌ده‌بوو.جگه‌له‌مانه‌ هیدایه‌ت له‌بوارى نوسینى گاڵته‌ وته‌نز ده‌ستێکى باڵاى هه‌بوه‌.
        سادق هیدایه‌ت کتێب خوێنێکى ماندوو نه‌ناسبوه‌ وزمانى فه‌ڕه‌نسى به‌باشى زانیوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وداڵ وهۆگرى مێژوو که‌لتوور ومیراتى نه‌ته‌وه‌یى بوه‌. وه‌رگێڕانى چه‌ند به‌رهه‌مێکى مێژوویى له‌ زمانى په‌هله‌وى گواهى ده‌رى ئه‌م قه‌سه‌مانه‌.
به‌ڵام هه‌رکات که‌ نقوومى ده‌ریاى وشه‌کانى هیدایه‌ت بوى مه‌ترسه‌ چونکه‌ پێنووس وگیانى ئاریایى ئه‌و, ڕزگارت ده‌کات.
ساڵانه‌ به‌ده‌یان کتێب ونامیلکه‌و وتار سه‌باره‌ت به‌ ژیان وبه‌رهه‌م و بیرو فه‌لسه‌فه‌ى هیدایه‌ت چاپ وبڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌ دواى زیاتر له‌په‌نجا ساڵ که‌ له‌مه‌رگى ئه‌و تێده‌په‌ڕێت, هێشتا تازه‌یى خۆىهه‌یه‌.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکه‌ى که‌ له‌به‌ر ده‌ستى ئێوه‌یه‌, بریتیه‌ له‌ چه‌ند چیرۆکێکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌م نووسه‌ره‌ که‌ وه‌رگێڕ له‌ چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکێکى جیاجیاى نووسه‌ره‌وه‌ هه‌لیبژاردوون؛و ناوى یه‌کێک له‌چیرۆکه‌کانى بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵیه‌ داناوه‌ که‌ به‌ئاواتین سوودى لێوه‌رگیرێت وببێته‌ هۆى ناساندنى یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین چیرۆک نووسانى سه‌ده‌ى بیسته‌م.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-18 09:01:18

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE

Re: سادق هیدایه‌ت

دةستخؤش سةركةوتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-20 08:04:51

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سادق هیدایه‌ت

ده‌ست خۆش کاکه‌ رێدار بۆ به‌شدارییه‌که‌یت ته‌مه‌ن  درێژ بیت به‌رێزم هیوادارم سود له‌ زانیارییه‌کان وه‌ربگریت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-20 10:53:47

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: سادق هیدایه‌ت

نوسه‌رێکی به‌ ناوبانگ بووه‌ زۆر جار گوێم له‌ ناوی بووه‌

ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ و ئاشنا کردنت پێمان

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-20 11:02:32

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsVistaMSIE7

Re: سادق هیدایه‌ت

dast xosh kaka sirwan zor baswd bw sarkaw tw bit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-21 11:24:26

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سادق هیدایه‌ت

ده‌ست خۆش به‌رێز مۆمی ته‌مه‌ن بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ هیوادارم ته‌مه‌نت درێژ بێت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم



************************************************************************

به‌رێز تینا زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌شداری کردنت و په‌یامه‌که‌ت هه‌ر له‌ به‌خته‌وه‌ری دا بژیت



ده‌ستتان خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-05-08 05:18:46

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: سادق هیدایه‌ت

ده‌ستت خۆش بێت  کاکه‌ سیروان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-05-08 18:06:48

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سادق هیدایه‌ت

کاکه‌ باوان ده‌ست به‌رێزتان خۆش بۆ به‌شداری بابه‌ته‌که‌ت هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net