❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵێك ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-20 15:41:04

shaeda_neha
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2009-05-12
په‌یامه‌كان: 93
WindowsXPMSIE

منداڵێك ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت

هێشتا كەسانێك هەن جیاكاری دەكەن و بە واقیع و پاداشتی خودا رازی نین، هەندێ لەپیاوان بەوهۆیەوە ژنەكانیان تەڵاق دەدەن یان ژنی دووەم و سێیەم دێنن، لەم رووداوەدا لەوانەیە گەڤ و هەڕەشەكانی بێستوون وایان كردبێ (تارا)ی ژنی لەپشت رفاندنی ئەو منداڵەوە بێ.

ژنێكی بەدبەخت و مێردێكی كەللە رەق
ژن و مێردێك دوای ئەوەی پێنج منداڵی كچیان دەبێت، ژیانیان وەك دۆزەخی لێدێت، یان راستتر وایە بڵێین مێردەكە ژیان لەژنەكەی خۆی دەكاتە دۆزەخ، لەبەرئەوەی ئەو ژنە بەدبەختە پێنج منداڵی دەبێ هەمووشی كچ دەبێ و كابرای مێردیشی كوڕی دەوێ، ژنە بۆ جاری شەشەم سكی پڕ دەبێ و كابراش سوێندی بۆ دەخوات ئەگەر ئەو جارە سكەكەی كچ بێت بێ سێ و دوو تەڵاقی بدات.
ژنەكە كە ناوی (تارا)یە لەتەمەی 24 ساڵیدایەو مێردەكەشی كەناوی (بێستون)ە لەتەمەنی 27 ساڵیدایە (بێستون) ئەگەرچی بەهۆی ئەوەی ساڵانێكی زۆر لەگەڵ باوكی خەریكی كاری بازرگانی دەبێ و تاڕادەیەكی باشیش دەوڵەمەند دەبێ، بۆیە كە تارا دەخوازێ ئەو خاوەن خانوویەكی گەورە و ئۆتۆمبێل و زۆر شتی خۆی بوو، ئینجا لەگەڵ ئەوەش كە دەرچووی پەیمانگاش بوو بەڵام، بەبیركردنەوە تاڕادەیەكی زۆر خێڵەكایانە بوو، بۆیە جارێ كە تازە بوو ژنی هێنابوو داوای منداڵی لە تارای ژنی كرد، كە دوو سێ منداڵی لەدوای یەك بوو هەمووشی هەر كچ بوو، تەواوێك شپرزەو توڕەبوو باوكی هەمیشە سەركۆنەی دەكرد كە بۆچی ژنێكی تر ناهێنی مادام ژنەكە تەنها كچی دەبێ، چی لە كچ بكات، خۆی كارخانەی كچی دانەناوە، بەهەر حاڵ هەرچەندە حەزی نەدەكرد ماڵ لەخۆی تێكبدات و دەستەبەرداری ژنەكەی بێت بەڵام كاریگەری باوكیشی لەسەری زۆر زاڵ بوو.
كارمەندێكی ئەو نەخۆشخانەیەی تارا منداڵی شەشەمی لێبوو، پەرستیارێكی كۆنەو لەو ماوەیە كە تەنها دوو رۆژێكی خایاند كە تارا لە قاوش ئەو نەخۆشخانەیەی كە ئەو پەرستیارە كاری تێدا دەكرد، جۆرێك لە ناسیاوێتی و لەیەك نزیكبوونەوە لەنێوانیان دروست دەبێت، ئەو جۆرە پەیوەندییە دۆستایەتییەكی چەند رۆژەی نێوانیان لێدەكەوێتەوەو بەوهۆیەوە تارا هەموو دەردە دڵی خۆی لای ئەو پەرستیارە هەڵدەڕێژێ و چ كێشەیەكی هەیە لەگەڵ مێردەكەی باسی دەكات، ژنە پەرستیارەكە بەمشێوەیە كێشەكەی تارای بۆ باس كردین و گوتی: ئێستاش شێوەی دەموچاویم لەبەرچاوە، ژنێكی گەنج و تابڵێی جوان و نەشمیل بوو، دووچاوی سەوزی گەورەو برژانگ پڕو برۆ قەوس و گەورە و قژێكی زەردی مەیلەو گڵوازەی هەبوو ئەوەندە سپی بوو دەتگوت بەفرە.
هەموو ژنانی قاوشەكە نەخۆش و ساغایان، حەزیان دەكرد بەردەوام لەدیاریان بێت و سەیری بكەن، ژنە پێنج منداڵی ببوو، هەمووشی وەكو بووكە شووشە وابوون، چونكە وێنەی منداڵەكانی پێنیشاندام كە چ جوانییەكان هەبوو، مێردەكەی وەكو خۆی دەیگوت سەرەتا زۆری خۆشویستووە، تا هێناویەتی سەد كێشەی دورستكردووە، كە مارەی كردووە نەختەكەی ئەوەبووە كە خانووەكەی بەناو كردووە، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی بەردەوام كچی بووە و خەزووریشی داوای كوڕی كردووە كاریگەرییەكی زۆر خراپی لەسەر كوڕەكەی خۆی واتە مێردی تارا داناوەو رەفتاری بە تەواوەتی گوڕیوە، تارا سەبارەت بەكێشەی نێوان خۆی و مێردەكەی بۆی گێڕامەوە گوتی: پیاوەكەم پێش ئەوەی من بخوازێت وەكو پەروانە بەدوامدا دەسوڕایەوە ئامادەبوو هەموو شتێك بكات تەنها من رازی بم، كە خواستمی هیچی لە 0خۆشەویستییەكەی كەم نەبۆوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كوڕی دەویست و منیش هەر كچم دەبوو، زۆرجار سەركۆنەی دەكردم و دەیكردە مشتوڕ لەگەڵم ئاخر جار گوتی ئەگەر ئەو سكەت كچ بێ تەڵاقت دەدەم، یانیش نابێ منداڵەكە چاوی بە باوكی بكەوێتەوە، ئیتر ئەوەبوو ئەویش مێردەكەم سوێندی بۆ باوكی خوارد ئەگەر ئەو سكەم كچ بێت ئەوا تەڵاقم بدات، پێش ئەوەی سوێندەكەشی بخوات زۆرجار لەسەر ئەوشتە دەبووە شەڕو ناخۆشیمان و جاری وا هەبووە، چەندین رۆژ قسەی لەگەڵ نەدەكردم، باوكی كاریگەرییەكی زۆر بەهێزی لەسەر هەبوو، بۆیە كە سۆنەرم كرد پزیشكەكە گوتی: دیار نییە بەتەواوەتی، بەڵام پێدەچێت زیاتر كچ بێت، بۆیە منیش بڕیارم داوە ئەگەر كچ بێت هەر لێرە لەو نەخۆشخانەیە بەجێی بێڵم.
رۆژی لەدایك بوونی منداڵەكە
پەرستیارەكە لەگێڕانەوەكەی بەردەوام دەبێ و دەڵێ: لەو دوو رۆژەی كە تارا لێرەبوو نەمێردی و نە كەسوكاری مێردی نەهاتنە لای، تاراش خوشكێك و دایكی دەهاتنە لای و پاشان كچێكی تریشیان هاتە لای و دەیگوت ئەو كچە ماممە، كە وەختی منداڵبوونی هات، تۆزێك بەزەحمەت منداڵەكەی بوو، بەڵام لەبەدبەختی ئەو ژنە ئەویش كچ دەرچوو، بەڵام لەبەرئەوەی سیستەرەكە و پزیشكە سەرپەرشتیارەكەی لەلایەن خوشك و دایكیەوە تێگەیەندرابوون، كە مەسەلە چییەو پێیان گوترابوو ئەگەر كوڕ بێ بیكەنە هەڵڵا، ئەگەر كچی بوو بەبێ دەنگی و بەكڕی بێ ئەوەی هیچ كەس بیزانێ قۆنداغی بكەن و تەواو، دیارە كە كچەكە بوو بەكڕی قۆنداغیان كرد و تەسلیمی دایكی كرا، تارا كە منداڵەكەی بوو كاتژمێر دوو و نیوی شەو بوو، پێش ئەوەی ئەو منداڵەكەی بێت ژنێكی گەنجی جوان كە بەڕاستی جوانییەكەی ئەویش بێ هاوتابوو، منداڵێكی خنجیلانەی كوڕی بوو، بەڵام لەبەرئەوەی ژنەكە بەخۆی باری تەندروستی خراپ بوو، منداڵەكەشی بەنەشتەرگەری بوو، هیچ ئاگای لەخۆی نەبوو، كە تاراش لە هۆڵی منداڵبوون هاتە دەرەوە دایك و خوشكەكەی لەلای بوون، ئێمە هەر هێندەمان زانی دوای دوو كاتژمێر ئ نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و دەرچوونە، بۆچی وەها بەپەلە و دوای دووكاتژمێر بزر بوون، چ نهێنییەك لەمەدا بوو نەمزانی لە هەمان كاتدا، بەرە بەری بەیانی ژنە نەخۆشەكەی تەنیشتی بە ئاگاهاتەوە و لەپڕ زیڕەیەكی لێهەڵستاو گوتی: كوا منداڵەكەم ، كوا منداڵەكەم، دیار نەماوە ئەوانەی لە قاوشەكە بوون هەموویان لە خەو هەڵسان و گوتیان چی بووە چییە ئەوە؟ كە پرسیارمان كرد لە ژنە ئەو جا تێگەیشتین كە ژنە منداڵەكەی لێ ئاڵوگۆڕكراوەو هاواری دەكردو دەیناڵاندو جارجارەش لە هۆش خۆی دەچوو، ئێمەش پزیشكی پسپۆر و پزیشكی ئێشكگرمان بانگ كرد و ئاگاداری كارگێڕی ئێشكگرمان كرد، ئەوەی كە سەیربوو دەرچوونی تارا بوو جگە لەوە فایلەكەشی نەمابوو، هەروەها فایلی منداڵەكە كوڕی ژنەكەش نەمابوو، بەهەرحاڵ بۆمان دەركەوت كە ئەو ژنە منداڵەكەی كوڕبووە و رفاندویانەو كچێكیان لەجێگەی ئەو بۆ بەجێهێشتووە، كێ ئەو كارەی كردووەو بۆ كردوویەتی؟ كەسمان نەماندەزانی ئەگەرچی گومانەكە بەزۆری لەسەر تارا و دایك و خوشكەكەی بوون، بەڵام ئەو گومانە تەنا بۆچوون بوو بەڵگەی ببنبڕمان لەدەست دانەبوو تا بەیەكلاییكەرەوە بیسەلمێنین كە ئەو بەم كارە هەڵساوە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net