❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توندوتیژی و دەسەڵاتی کوردی..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-21 05:39:28

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

توندوتیژی و دەسەڵاتی کوردی..

توندوتیژی  و دەسەڵاتی کوردی..               
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی : حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
زۆرن ئەو وتارانەی کە باس لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگا دەکەن وەکو بەرهەمهێنەری توندوتیژی و بەڵام زۆر بەکەمی باس لەوە کراوە کە بەرپرسیارێتی گەورەش لەئەستۆی دەسەڵاتی کوردیدایە ، کە نەیتوانیوە لەو ساڵە زۆرانەدا کۆمەڵگا بەرەو بەمەدەنیکردن بەرێت ، کە نەیتوانی پەروەردەکردنێکی مەدەنی بەسیستماتیزە بکات لە کۆمەڵگاو لە خێزاندا ، نەیتوانی خێزانی کوردی بە دیموکراسی بکات ، نەیتوانی جیاوازی جێندەری / رەگەزی نێوان نێرومێ کەمتر بکاتەوە .. نەیتوانی دادوەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و تەبایی لەنێوان هاوڵاتی ئاسایی و بەرپرسێکدا بکات .. نەیتوانی هەژاری  و نەخوێندەواری کەمتربکاتەوە ، نەیتوانی گوندەکان ئاوەدان بکاتەوەو شارەکان لە قەرەباڵغی ڕزگاربکات و گوندییەکان کشتوکاڵ پەرەپێبدەن و بێکاری کەمتر بکاتەوە ، پرۆسەی خوێندنی تێکەڵاو جێبەجێ بکات ، بەڵام ئەوەی رووید و ئەوەی فەراهەم بوو ، پێچەوانەی هەموو ئەوانەبوو کە باسمان لێوە کرد ..!
لە راستیدا دەسەڵاتی کوردی کە بریتیە لەو دوو حیزبە باڵادەستە ، ساڵانێکی زۆر لەسەر بەکارهێنانی توندوتیژی و تۆخکردنەوەی رەهەندەکانی کاریانکرد ، توندوتیژی وەکو بابەت و دۆزێکی پیرۆز و موقەدەس تەماشایکراوە ، تۆڵەسەندنەوە لەیەکتری لە دروشمە دیارەکانی بزوتنەوەی چەکداری کوردی بووە ..!
گومانی تێدانیە کەلتووری باوی نێو کۆمەڵگاکەمان ، کەلتوورێکی عەشیرەتگەرایی و خێڵەکیانەیە کە سیخناخە لەبڕوابوون بەشەڕو شەڕانگێزی و زەبرو زەنگ و توندوتیژی ، کەهەمیشە دەسەڵاتی کوردی لە شاخ و لەشار وەکو مەرجەعێکی گرنگ پشتی پێ بەستوون و پلە و پایەی بەرزترکردونەتەوە ، بۆیە هەتا ئەمرۆش مەدەنیەت لە پاشەکشێدابووەو کۆمەڵگا بۆتە گۆڕەپانی پیادەکردنی توندوتیژی و پەلی بۆ گشت کایەکانی ژیانمان هاویشتووە ، لەنێو هزرو دەروونماندا ..لە کردەوەو رەوشتماندا ئامادەگی بێوێنەی هەیە ، ئەمەش لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان تاکەکاندا بەدیاردەکەوێت ، بۆ وێنە :پەیوەندی نێوان کڕیارو فرۆشیارێکی سەرجادەکان لە ئاستێکی زۆر ئاڵۆزدایە ، لێوانلێوە لە درۆو بێ متمانەیی و قۆڵبڕین و یەکتر لە خشتەبردن و تووڕەیی و ناچاریی پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکاریش تژییە لە توندوتیژی و یەکترقبوڵنەکردن و سڕینەوەو نالێبوردەیی و ناتەبایی .. پەیوەندی نێوان ژن و مێرد پەیوەندییەکە هەتاکو پانتایی نێو چەوان سیخناخە لە توندوتیژی و هەڕەشەو لێدان و یەکتر سووککردن و نایەکسانی و دەسەڵاتی پیاوانە ، خاڵییە لە ئەوین و خۆشەویستی و گفتوگۆی مەدەنیانە و دیالۆگی نێوان دوو مرۆڤی هاوتا ، پەیوەندی نێوان براو خوشک ، باوک و کچ ، پرستگەی دایرە و هاوڵاتی ، بەرێوەبەرێکی حیزبی و کارمەندێکی ئاسایی دەرچووی زانکۆ ،یەیوەندی نێوان شۆفێری تەکسی و نەفەرێکی پیادە و رێبوار ، نموونەی شێوازێکن لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگایەکی توندوتیژو پڕ لە ئاژاوە و ئاریشە ..
تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە هەڵگری سایکۆلۆژییەتێکن زۆر ئاڵۆزە و ئیشکالیە ، پڕە لەتووڕەیی  و بێزاری و گرژی و نائومێدی ، پڕە لە کەبت و چەپاندن ، لە ترس و لەدڵەڕاوکێ ، لە غوبن و لە چەوساندنەوە ، بۆیە کەلتووری لێبوردەیی و ئاشتی و یەکترقبوڵکردن و لێکبووردن و دیالۆگکردن و رێزو خۆشەویستی لە ئایندەیەکی نزیکدا مەحاڵ دەبێت ..!
دەسەڵاتی کوردی زەمینەی بۆ فاکتەرو هۆکارەکانی توندوتیژی خۆشتر کردووە بەوەی کە زیاد لە ملیۆنێک هەژاری نائاسایی لە کوردستاندا بەرهەم هێناوە بە هۆکاری کۆنترۆڵکردنی سامان و داهاتی وڵات بۆ توێژێکی کەمینەو بێبەشکردنی زۆرینەی خەڵکی : کە دواجار گوزەرانی تراژیدی پڕ لە نەخۆشی و نەخوێندەواری و کولەمەرگی و تاوانکاری و بێکاری بۆ دروستکردوون کە ئەویش لەگەڵ خۆیدا مرۆڤی هیلاک و تووڕە  و بێزارو نائومێد و توندو دڵڕەق بەرامبەر بەخۆی و بەژیانی و بەنیشتمانەکەی دەخوڵقێنێ ..!
بیرمان نەچێت زۆرێک لە حاڵەتەکانی توندوتیژی و کوشتنی ژنی کورد لە بەر هۆکاری خیانەتی هاوسەرگیری و لەشفرۆشی ئەنجامدراون کە هۆی سەرەکی هەژاری بووە .. هۆی لاوەکیش نەبوونی سزاو غەرامەی توندە دەرهەق بە ژنکوژ ..!
سەرەڕای ئەوانە ، دەسەڵات بۆسەر خستنی ئایدیۆلۆژیا حیزبیەکەی هەموو ئامرازەکانی پتەوکردنی بڕوا بەتوندوتیژی بەهەر پاساوێک بووە بەرپاکردووە .. بەدەزگاییکردنی توندوتیژی و کەمتەرخەمی لە ئاست قوربانیەکاندا کە زۆرینەیان (منداڵ و ژن و گەنج) بوون لەو پەڕیدابووە .. زۆرێک لە بڕیارەکانی وەزارەت و حکومەت بوونەتە هۆی گرژی و بێزاری و توڕەیی و توندوتیژی لە ئاستی خەڵکدا بۆیە بەلێشاو مرۆڤی تۆراو بەرهەم هاتووە کە هێندەیان نەماوە ببنە پەڕگیروتوندڕەو هەوادارانی توندوتیژی ..!
هەروەها حکومەت و حیزبەکان کاری جدییان بۆ کەمکردنەوەی پرسی کوشتنی ژنی کورد نەکردووە و نەماندی ژنکوژێک لە سێدارەبدرێت ، منداڵکوژێک لە گۆڕەپانی شارێکدا نەفرەت بکرێت .. ..دەسەڵات کەمتەرخەم بووە تاک و کۆمەڵگاکەمان بەمەدەنی بکات ، ئەو هەوڵە شەرمن و سەقەتەی هەیە سەبارەت بەرێکخراوی ئەهلی و مەدەنی و حیزبی هەرگیز نەیتوانیووە گۆڕانی جەوهەری لە سیستمی پەروەردە و فێرکردندا ، لەپەروەردەی کۆمەڵایەتی و مەدەنیدا لە بەدیموکراسیکردنی خێزانی کوردا مەیسەر بکات ..!
میدیا و راگەیاندنەکان نەیانتوانیوە یەکسانی جێندەری و بەمرۆڤبوون و بەهاوڵاتی بوونی ژنی کورد بچەسپێنن ، تاکێکی وشیار و مرۆڤدۆست و پڕ لە مەعریفە و پێشکەوتووخواز بخەمڵێنێ .. نەیتوانیوە عەلمانیەت بەتیۆری و بەپراکتیک بچەسپێنێ و پاشەکشێ بەهزری ئیسلامی سیاسی و کۆنە پارێزی و نەریتخوازی بکات .. چونکە پەتای گەندەڵی و لووشدانی پارەو سامانی نەتەوەیی و نیشتمانی و پەراوێزخستنی میللەت و زۆرینەی خەڵکی لەخوار هێڵی هەژارییەوە لە ماکە گرنگەکانی ئەم دەسەڵاتەبووە ، بۆیە هۆو سەرچاوەکانی توندوتیژی لە برەودابوون و پەلوپۆیان هاویشتووەو رەگەکانی پتەوتربوون و بەمزووانەش سست و لاواز نابن ..!
لەمبارەیەوە ئەرکی سەرشانی حکومەت و دەسەڵاتی کورد سەبارەت بە کەمکردنەوەی توندوتیژی ئەمانەن : ئاکتیڤ کردنەوەی رۆڵی یاسا، بەو واتایەی کە یاسا حوکم بکات و سەروەرتربێت لە حوکمی گوتاری ئاینی و فەرمایشتی سەرۆک هۆزێک ، پێ بەپێی یاسا ، گەندەڵ و بکوژ و دز و درۆزن سزابدرێن ، تاک وابێت رێز لە یاساو دادگابکرێت ، کرداری تۆڵەسەندنەوە سزابدرێت ، ئەگەر ئەمە نەکرێت و تاک کۆنترۆڵ نەکرێت ، تاک دەبێتە قوربانیەکی دەستی دەسەڵات کە دواجاریش کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا بەگشتی ناچەسپێ و ئیمارەتەکەی کالیگۆلا دێتەدی ..!
پێویستە دەسەڵات سوود لە ئەزموونی نێگەتیڤی شەڕی براکوژی وەربگرێت و وتەکەی (تۆماس هۆبز) نەیەنێتە دی کە دەڵێ “دەسەڵات خۆی توندوتیژییە و دژ بە حاڵەتی سروشتیە ، بەسەروەرکردنی یاسا ، کۆمەڵگا لە ئاژاوە و پشێوی کۆمەڵایەتی ڕزگاردەکات . .. هەر بە حوکمی یاساش ، رۆڵی سەرەکی پیاوانی ئاینی و سەرۆک هۆزو خێڵەکان سنوورداربکرێ ، هەر بەیاساش ، یەکسانی و دادوەری کۆمەڵایەتی بچەسپێ ، رەفتاری توندوتیژانە و تاوانکاری دژ بەژن و منداڵ زۆربەتوندی سزابدرێت و مەحکوم بکرێت .. بەشێوەی رەسمی و بەپێی دەستوور رێز لە رەگەزو جیاوازی و ئاینی و مەزهەبی تاکی کورد بگیرێت ) کەلتووری یەکتر سڕینەوەو کوشتنی جیاوازەکان و خۆسەپاندن و تۆڵەسەندنەوە بەفەرمی مەحکوم بکرێت ( لەشوێنیدا کەلتووری لێبوردەیی و ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی پەرەی پێبدرێت .. بەهای مرۆڤ و ئازادییەکەی زۆر بەرز راگیرێت ، چەمکی خۆشەویستی بکرێت بە سەنتەری ژیان و گوزەرانی مرۆڤ لەم کۆمەڵگایەد و میدیاکان لەجیاتی کلیپ و گۆرانی و سەمای مۆدێرنی بۆش و خاڵی لە هەستی مرۆڤایەتی ، ئەرکی گرنگی سەرشانیان مرۆڤ و خەون و ژیانی هایلایڤی کوردبێت )
لە هەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە کە حکومەت بەجیدی پلانی هەبێت کە هەژاری بنەبڕ بکات ، کە سەرچاوە و کانگای نەخوێندەواری و جەهالەت و تاریکی وتاوانکارییە (کێشەی نیشتەجێبوونی و کرێچێتی و بێکاری کە نزیکەی ملیۆنێک ئینسان لەم کوردستانەدا پێوەی دەنالێن گەورەترین کێشەیە لەم رۆژگارەداو کاردانەوەی ئەم ئاریشەیە گرفتی کۆمەڵایەتی و دەروونی و رۆشنبیری و یاسایی دروستکردووەو بووەتە سەرچاوە و فاکتەری گرنگ و سەرەکی توندوتیژی ) بە ئومێدین راوێژکارانی حکومەتی کوردستان پێبەپێی نەخشەو پێشنیهادانە پلان و ماستەرپلان بۆ کۆمەڵگاکەمان دابنێ ..!

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net