.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مه‌ریخ
مه‌ریخ هه‌ساره‌ى چواره‌مه له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا ،به‌ناوى ئامرازێكى شهڕپێكردنى ڕۆمانیه‌كانه‌وه ناونراوه, رووبه‌ره‌كه‌ى به چاره‌كى رووى زه‌وى مه‌زه‌نده ئه‌كرێ و دوو مانگى هه‌یه، هى یه‌كه‌میان ناوى (فۆبۆس)ه، دووهه‌میشیان (دیمۆس)ه. تایبه‌تمه‌ندى مه‌ریخ له‌وه‌دایه، كه هه‌ساره‌یێكى ره‌نگ سوره, ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆرى ئاسن، بۆیه پێى ده‌وترێ هه‌ساره‌ى سور , زانایان وا مه‌زنده ئه‌كه‌ن كه هه‌ساره‌ى مه‌ریخ به‌ر له چوار ملیار ساڵ ئاوى هه‌بووه، كه ئه‌مه‌ش گریمانه‌ى بوونى ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه به‌هێزتر ده‌كات .
ئه‌گه‌ر كێشت 70كیلۆگرام بێت، ئه‌وا له‌سه‌ر مه‌ریخ ئه‌بێت به 27 كیلۆگرام . به‌ڵگه‌كانیش ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنن كه له‌سه‌ر ڕووى مه‌ریخ ڕووبار , و جۆگه‌ى ئاوى ، ده‌ریاچه، و به‌ڵكو زه‌ریاى ئاویش هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى بهههڵمبوونى نه‌ماوه، ئێستاش ئه‌م ئاوه‌ى كه‌تیایدا هه‌یه، یان ئاوى به‌ستوون ، كه له هه‌ردوو تهپڵهى جه‌مسه‌رى هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا هه‌ن : یان ئاوى ناوه‌وه‌ى مه‌ریخه. شاخه‌كانى مه‌ریخ له شاخه‌كانى زه‌وى به‌رزترن ، و شیوهكانیشى درێژترن . گه‌وه‌ره‌ترین گڕكانیش له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا هه‌ر له‌وێیه كه ناوى (ئۆكسجین مۆنز)ه، پله‌ى به‌رزى گهرمیهكهى ئه‌گاته 36 پله‌ى سه‌دى ،پله‌ى نزمى گهرمیهكهى ئه‌گاته(- 123)پله‌ى سه‌دى .به دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن ، و نایترۆجین ،و ئارجۆن ده‌ورى دراوه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هه‌ساره‌كه:
هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌ساره‌ى مه‌ریخ سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ خۆى ڕاكێشاوه، به‌هۆى سووریهكهیهوه. هه‌واى مه‌ریخ چڕ‌وپڕ نییه به شێوه‌ى هه‌واى زه‌وى , ئه‌وه‌تا په‌ستانى هه‌وا له‌سه‌ر مه‌ریخ ئه‌گاته 0,75%به بهرواردكردن له‌گه‌ڵ په‌ستانى هه‌واى زه‌وى بۆیه، ئه‌بینین ئه‌م ته‌نه ئه‌لیكترۆنى و ده‌ستكردانه‌ى كه ده‌زگاى بۆ شایگهرى ئه‌مریكى ئهیانێرێ بۆ هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ، دایان ئه‌پۆشێ به به‌رگێكى هه‌وایى بۆ مژینى ههرپێداكێشانێك له‌كاتى كه‌وتنى به‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا ، و په‌ره‌شوت به‌كار ناهێنرێ بۆ هێواشكردنه‌وه‌ى خێرایى دابه‌زین و نیشتنه‌وه‌یان به‌هۆى نه‌بوونى هه‌وا. ئه‌م هه‌وایه‌ى كه هه‌میشه له‌مانه پێك دێت:95% ئۆكسیدى كاربۆن ، 3%نایترۆجین ، 1,6% ئارجۆن ،و به‌شێكى كه‌میشى له ئۆكجسین، ئاو له ساڵى 2000ز لێكۆله‌ره‌وان گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه ئه‌وه ئهسهلمێنى ژیان هه‌بێ له‌سه‌ر مه‌ریخ ، له‌دواى سه‌رنج و چاودێریكردنى پارچه‌یێك له‌و نهیزهكانهى كه له‌مه‌ریخه‌وه دێن , و به زه‌ویدا ئه‌كه‌ون ئه‌مه‌ش بهڵـگهى بوونى چاڵى ورد لهنهیزهكهكان ده‌سه‌لمێنن . ئه‌م گریمانه‌ش هه‌روه‌ك خۆى ئه‌مێنێته‌وه، بێ گه‌یشتن بهئهنجامێكى دوور له‌گومان ، و به‌لگه نه‌ویست له‌سه‌ر هه‌بوونى ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ.
تۆ بۆگرافیا -ده‌رخستنى دیاردهگشتیهكان -ى مه‌ریخ:
تۆبۆگرافیاى مه‌ریخ سه‌ر سوڕهێنه‌ره، چونكه له‌كاتێكد كه به‌شى باكورى هه‌ساره‌كه پێكهاتووه له ده‌شتایى گڕكانى , كه‌چى به‌شى باشورهكهى به‌رزایى بڵندى لێیه، و شوێنى پێداكێشانى نهیزهكى پێوه‌دیاره. ده‌شتاییه‌كانى مه‌ریخ داپۆشراوه به تۆز‌و خۆڵى پڕ له ئۆكسیدى ئاسنى ڕه‌نگ سور ، پێشتر خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى وایان ئه‌زانى كه ئه‌م ده‌شتاییانه شوێنى نیشته‌جێبوونى خه‌ڵكى مه‌ریخ بێت ، و شوێنه تاریكه‌كانیش ده‌ریاو زه‌ریا بێت . به‌رزایى چیاكانى هه‌ساره‌كه به سههۆڵێكى به‌ستوو داپۆشراوه، سه‌هۆڵه‌كه‌ش له ئاو ، و گازى دووه‌م ئۆكیسدى كاربۆنى به‌ستوو پێكهاتووه. شایانى ئاماژه‌پێدانه كه به‌رزترین لووتكه‌ى چیایى له كۆمه‌ڵه‌ى خۆر ، لوتكه‌ى چیاى (ئۆلیمبۆس)ه، وه هه‌ساره‌ى سور گه‌وره‌ترین چاڵ و دۆڵ له‌خۆى ئه‌گرێ به‌ناوى (برینى مه‌ریخ)كه درێژییه‌كه‌ى ئه‌گاته (4000)كم ، قوڵاییهكهشى ئه‌گاته (7)كم.
مانگه‌كانى مه‌ریخ:
هه‌ریه‌كێك له مانگه‌كانى (فۆبۆس) ,و (دیمۆس) به‌ده‌ورى هه‌ساره‌ى سوردا ئه‌خولێنه‌وه, له‌كاتى خولانهوهكهشدا , هه‌مان ڕووى مانگه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ى مه‌ریخدا , هه‌روه‌كو خولانه‌وه‌ى مانگ به‌ده‌ورى زه‌ویدا كه هه‌ر ئه‌م ڕووه نیشان ئه‌دا كه به‌رامبه‌ر به زه‌وى خۆیه‌تى . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه مانگى فۆبۆس خێراتر ئه‌خولێته‌وه له ده‌ورى مه‌ریخ له خولانه‌وه‌ى مه‌ریخ به‌ده‌ورى خۆى ، بۆیه رۆژ له‌دواى رۆژ تیره‌ى خولانه‌وه‌ى مانگى فۆبۆس بهدوهرى مه‌ریخ له كه‌مى ئه‌دات ، تا ئه‌وكاته‌ى كه ئه‌گه‌ین به ده‌ره‌نجامى ناچارى ، كه به‌ریه‌ككه‌وتنى مانگى فۆبۆس به هه‌ساره‌ى مه‌ریخ به‌ڵام دیمۆس به‌هۆى دووریه‌كه‌ى له هه‌ساره‌ى سور , تیره‌ى خولگه‌كه‌ى به‌ده‌ورى هه‌ساره‌كه ڕوو له گه‌وره‌و زیاد بوونه. مانگه‌كانى مه‌ریخ له ساڵى 1877ز دۆزرانه‌وه, له‌لایه‌ن (ئاساف هۆل), به‌ڵام ناوه‌كانیان به ناوى كوڕى خواوه‌ندى یۆنانیه‌كان (ئاریس)ناونراون.
دۆزینه‌وه‌ى مه‌ریخ:
تائێستا نزیكه‌ى 12 گالیسكه‌ى بۆ شایى نێردراون , بۆ هه‌ساره‌ى سوور , له‌لایان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان , و یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت ، و ئه‌وڕوپا ، و ژاپۆن .نزیكه‌ى دوو له سێى ئه‌م گالیسكانهش سه‌ر كه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هینا له ئه‌ركه‌كانیان و تێكچوون، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر زه‌وى ،یان له ڕێگا , یان له‌كاتى نیشتنه‌وه‌ى به‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى سووردا. سه‌ركه‌وتووترین هه‌وڵه‌كانى گه‌یشتن بهمهریخ ئه‌مه‌یان بوو كه ناونرا به (مارینه‌ر),و (پرۆگرامى فیكینج)، و (سۆرفیۆر ),و (پاتفاینده‌ر)،و (ئهودیسى ) . گالیسكه‌ى (سۆرفیور) هه‌ڵسا به وێنه‌گرتنى هه‌ندێك دیمه‌ن له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زانایان مه‌زه‌نده‌ى بوونى ئاو بكه‌ن , له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه, یان له ناخیدا . گالیسكه‌ى (ئهودسیى )یش هیندێك زانیارى بۆ زانایانى سه‌ر زه‌وى نارده‌وه, و بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه زانایان بوونى ئاوى به‌ستووى ناخى هه‌ساره‌كه پێ بزانن, له‌و ناوچه‌یه‌ى كه ئه‌كه‌وێته 60 پله‌ى باشوورى جه‌مسه‌رى باشوورى هه‌ساره‌كه.
له ساڵى 2003ز ده‌زگایى بۆشاییگه‌رى ئهوڕوپایى هه‌ڵسا به‌ناردنى گالیسكهیێكى خولگه‌یى ، و ئۆتۆمۆبێلیك كه له دووره‌وه كارى پێ ئه‌کرێ، جا گالیسكه‌كه هه‌ڵسا به دووپات كردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیارانه‌ى كه باسى بوونى ئاوى به‌ستوو و گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆنى به‌ستوو ئه‌كه‌ن له ناوچه‌ى جه‌مسه‌رى باشوورى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ . شایانى ئاماژه‌بۆكردنه كه ده‌زگاى بۆشایى ئه‌مریكى بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشت به‌م زانیاریه، و گالیسكه ئهوڕوپیهكهش ته‌نها زانیاریه‌كه‌ى جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه.
هه‌وڵه‌كانى ده‌زگاى ئه‌وڕوپى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبێلهكهى كه ناردبوویان له‌گه‌ڵ گالیسكه‌كه‌دا , ده‌زگاكه‌ش به فه‌رمى هه‌واڵى پچرانى په‌یوه‌ندى به ئۆتۆمۆبێلهكهى له فهبرایهرى هه‌مان ساڵدا ، له‌دواى ئه‌مانیش ده‌زگاى بۆشاییگه‌رى ئه‌مه‌ریكى دوو ئۆتۆمبێلى بۆشاییگه‌رى نارد ، جیاوازى كاتى نێوانیشیان 3 هه‌فته بوو , ئۆتۆمۆبیله ئه‌مه‌ریكیه‌كان توانیان هه‌ندێ وێنه‌ى سه‌رنج راكێش ،و زانیارى بگه‌یێنن به زانایان له‌سه‌ر زه‌وى ، كه باسى ئه‌وه ده‌كات ، به‌ڵكو ده‌یسه‌لمێنێ كه رۆژێك له رۆژان ، ئاو هه‌بووبێ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى سور.
نزیك بوونه‌وه‌ى مه‌ریخ له زه‌وى :
دیارده‌یێكى ناوازه له 27ى ئۆغستۆسى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ساڵى ڕابردوو ڕوویدا .. كه هیچ كه‌سێكى زیندووى سه‌ر زه‌وى نه‌یبینیووه پێشتر : كه نزیك بوونه‌وه‌ى زه‌وى و مه‌ریخه له‌یه‌كتر ، ئه‌مه‌یش ته‌نها 60 هه‌زار ساڵ جارێك ڕووده‌دات .. چونكه هه‌ردوو هه‌ساره‌كه له خولانه‌وه‌یان به ده‌ورى خۆردا ، به شێوه‌یێكى هێلكه‌یى گوزه‌ر ئه‌كه‌ن نه‌ك بازنه‌یى . له‌كاتى نزیك بوونهوهكهشدا : ئه‌توانرێ به وردبینى قه‌باره مام ناوه‌ندى زۆر به ڕوونى ببینرێ كه بارستایى زۆر گه‌وره‌ى به‌سته‌ڵه‌ك و شاخى به‌فرین ڕووى مهریخى داپۆشیووه.
زانایان دوورى نێوان هه‌ساره‌ى مه‌ریخ و زه‌ویان له‌كاتى نزیك بوونه‌وه‌كه‌ى رابردوودا ، مهزندهكردبوو به نزیكه‌ى 186 چركه‌ى ڕووناكى (نزیكه‌ى 55,8 ملیۆن كم).جگه‌له‌مه‌ش هه‌ر دوو ساڵ جارێك ، زه‌وی بهنێوانى خۆر و مه‌ریخدا گوزه‌رده‌كات ، و پێیى ئه‌ڵێن (هاوده‌م بوون)، له‌م كاته‌دا زه‌وى و مه‌ریخ له یه‌ك ئاستدا ئه‌بن له‌گه‌ڵ رۆژ ، نێوانى زه‌وى و مه‌ریخیش كه‌متر ئه‌بێت ، به جۆرێك كه مه‌ریخ وه‌ك په‌یكه‌رێكى گه‌وره‌ى بریقه‌دارتر له جاران به‌دیار ئه‌كه‌وێ ، ئه‌م كاته‌ش باشترین كاته بۆئه‌وه‌ى به وردبین (میكرۆسكۆب) سه‌یرى ڕوو و كه‌ش و هه‌واكه‌ى بكرێ . باشترین كاته‌كانى (هاوده‌م بوون)یش 15 تا 17 ساڵ جارێكه، ئه‌مه‌ش دیسان بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌رێته‌وه كه خولگه‌ى مه‌ریخ به ده‌ورى رۆژدا به هه‌مان شێوه‌ش خولگه‌ى زه‌وى شیوهیێكى بازنه‌یى ته‌واو نین ، به‌ڵكو هیلكهیین ، و مه‌ریخیش زیاتر هێلكه‌یى تره له زه‌وى له جیاوازى خێراییان له‌كاتى خولانهوهیاندا .
له‌دواى ماوه‌ى (هاوده‌م بوون )یش چه‌ند رۆژێك ، مه‌ریخ زیاتر له زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه. ماوه‌ى نێوانى زه‌وى و مه‌ریخ ، له ماوه‌ى (هاوده‌م بوون) دا, له نێوان (63 ,55) ملیۆن كم ,و(8 ,100) ملیۆن كم دایه، شایانى باس كردنه كه زه‌وى پێشتریش له مه‌ریخ نزیك بۆته‌وه، به‌شێوه‌یێكى نزیك له ساڵى (1766)ز (1845)ز (1924)ز ، به گوێره‌ى به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له بۆشاییه‌كان . هه‌ركاتێكیش هه‌ساره‌كان ئه‌گه‌ن به‌ماوه‌ى (هاوده‌م بوون) , ئه‌وا ڕێك به‌رامبه‌ر به خۆر ئه‌بن له ئاسمانى زه‌ویدا ،و له خۆرئاوابووندا به دیار ئه‌كه‌ون له نیوهشهویشدا باشتر ،پاشان له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا بزر ئه‌بن.
هه‌ر 26مانگ جارێك مه‌ریخ ئه‌چێته خاڵى زانه‌وێر ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى كه زه‌وى و مه‌ریخ ، خولگه‌كانیان هێلكه‌یین بۆیه به‌یه‌ك گه‌یشتن (زانه‌وێر) هه‌موو جارێك وه‌ك یه‌ك نابێت ، ته‌نها ئه‌م كاته نه‌بێت كه مه‌ریخ زۆرنزیك ئه‌كه‌وێته‌وه له خۆر ، كه به (چاڵایهتى خۆر ) ئه‌ناسرێ ،و كه‌م جاریش هه‌یه واببێ . به‌پێى ووته‌ى گه‌ردوونناسان (زانه‌وێر) بهیهكگهیشتى داهاتووى له 29 ئۆغستۆس له‌ساڵى 2287ز دا ئه‌بێت . ئه‌وه‌ى كه جێی سه‌رنجه مه‌ریخ خولێكى هه‌یه كه 79 ساڵ ئه‌خایه‌نێ.
ئاو مێژووى مه‌ریخ ئه‌گۆڕێ:
پێگه‌ى ده‌زگاى بۆ شاییگهرى ناسا، ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه، ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى بوونى ئاو له ناخى مه‌ریخدا ، ئه‌م دۆزینه‌وانه‌ش داهاتووى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ئه‌گۆڕن ، ئه‌وه‌تا زانایان به به‌كارهێنانى وێنه، و زانیاریه‌كانى كه‌شتى بۆشاییگه‌رى تایبه‌تى ده‌زگاى ناسا (Global sur veyor mgs mars) ،كه هه‌ڵده‌ستێ به گه‌ڕان به‌سه‌ر مه‌ریخدا ، توانیوویانه كه هه‌ست به هێندێك هۆكارى بنه‌ڕه‌تى بكه‌ن ، كه ئه‌بێت به پێشنیار و ده‌رخستنى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئێستاى ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى سور یان له ناخیدا .
هه‌ساره‌ى مه‌ریخ هه‌ساره‌یێكى بیابانیه و ناكرێ دان بنرێ به بوونى ئاو له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه، چونكه پله‌ى ناوه‌ندى گهرمیهكهى كه‌متره له سفر ، و په‌ستانى هه‌واكه‌شى سێ به‌رامبه‌رى په‌ستانى به ههڵمكردنى ئاوه. به‌ڵام له ساڵى 1972ز وێنه‌ى هێندێك به‌لگه گیرا ، كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گونجانى بوونى ئاو له‌سه‌ر ڕووهكهشى له سه‌رده‌مانى پێشوو (چه‌ند بلیۆن ساڵێك )، ئه‌م وێنانه‌ش هێندێك شوێنه‌وارى كه‌ناڵى هه‌لقوڵان، و ده‌ركردنى گه‌وره‌ى ئاو بهدیارئهخات ، كه دۆڵى بچوكى تر‌ى لێ ده‌بێته‌وه، جا زانایان زۆر به‌دواداچونیان كردووه له‌سه‌ر هۆى نه‌مانى ئاوى مه‌ریخ و ئه‌بێ بۆچى وون بووبێ ؟!
له ساڵى 1997ز كه‌شتى خولگه‌ى (mas) گه‌یشته هه‌ساره‌كه و له یه‌كه‌مین ده‌ره‌نجامه‌كانى كه‌پێى گه‌یشت ، له رێگاى گه‌ڕانى كامێراى خولگه‌یى (moc) نه‌بوونى هیچ به‌ڵگه‌یێك بوو ،له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م ههلقوڵاوانهى كه پێشتر دۆزرابوونه‌وه، بۆ نموونه هیچ شیوێكى لێنیه، به‌ڵكو ئه‌م شی‌و و كهندهڵانهى هه‌ن ،ده‌ره‌نجامى داڕمانى هێندێك پیاڕهوى درێژن ، به‌هۆى دروست بوونیان به لێژى، به‌ڵام بێ بوونى به‌ڵگه له‌سه‌ر لێژبوونهوهى ده‌ره‌كى ڕوون و ئاشكرا یان به‌گومان(كه ئه‌مه‌یان زیاتر ڕێى تێ ئه‌چێ )كه هۆكارى ئه‌م داڕمان و داماڵینهبن، به‌ڵگه و شوێنى ئه‌م ههڵقولانه ده‌ره‌كیه ڕووكاریانهى ڕه‌ش كردبێته‌وه، یان هه‌ر لێكدانه‌وه و ڕاڤهیێك هه‌بێت بۆ بزربوونى سه‌رچاوه‌كان ، ئه‌وا گونجانى بوونى ئاوى زۆر ، و ڕۆیشوو له‌سه‌ر ڕووى مه‌ریخدا له ڕابردوودا ، به‌تایبه‌ت له ڕابردووێكى نزیك بۆچوونێكى كه‌متر ویستراوه.
له هه‌مان كاتیش‌دا ، و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ، هێندێك بۆچوون وئاماژه‌ى ئاڵۆز هه‌بوون درهبارهى بوون و هه‌ڵقوڵانى ئاو له ژێره‌وه‌ن بۆ سه‌ره‌وه, چونكه هێندێك ده‌م و كون تێبینى ئه‌كران كه له‌وانه‌بێ یارمه‌تى دابێ له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونى ئه‌م بۆچوونه، و لێكۆڵینه‌وه‌یه به به‌كارهێنانى وێنه، لێكۆڵه‌ران توانیان گریمانه‌ى ئه‌وه زیاتر بكه‌ن كه ئه‌م بڵاو بوونه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ى شوێنى هه‌ڵقوڵانه ده‌ره‌كى و ڕووكاریهكان بێت ، و ئه‌مه‌یش ئه‌م به‌شه بێت له‌م ئاوه‌ى كه له كۆنه‌وه بزربووه و نه‌ماوه.
له یه‌نایرى ساڵى 2000ز، هێندێك وێنه‌ى ڕاڤه‌ى لێكۆله‌رانى روون كرده‌وه, كه ده‌ره‌نجامى ده‌ركه‌وتنى شلهیێكه له ژێره‌وه، له‌سه‌ره‌وه‌ش هه‌لقوڵاوه، چونكه وێنه‌كان به‌دواداچوونیان كرد بۆ سێ پێكهاته‌ى رووى مه‌ریخ ، كه وێنه‌ى هه‌ڵقوڵانى ئاوبدات (جا زانرا كه، سه‌رچاوه‌كه‌ى چاڵێكه، پاشان هێندێ كه‌ناڵى لاوه‌كى لێ ده‌بێته‌وه، وخڵت و نیشتهنیهكانى كه‌ناڵه‌كه‌ش یهكگره به‌هۆى بزووانى ڕژێنه‌كه به‌سه‌ریدا .
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه هێندێك له پێكهاته‌كانى ههڵقوڵانهكان ، هیچ ده‌م و كونى نیه، و ئه‌گونجێ كه نه‌بوونى ئه‌م ده‌مه‌ش به‌هۆى بچووكى ساڵى جیۆلۆجى بێت ، به ماناى ئه‌وه‌ى كه نوێ بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش كه ده‌م یان چاڵیان هه‌یه، هێندى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه، كه بهڵـگهن له‌سه‌ر نوێیهتى دروست بوونیان و پێ دائه‌گرن له‌سه‌ر هه‌بوونى ئاو له ئێستادا.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ى ئه‌م پێكهاتانه، له‌م شوێنانه‌ن كه رۆژیان لێ نادات ته‌نها بۆ ماوهییكى كه‌م نه‌بێ له رۆژى مه‌ریخدا ، جا زانایان ئه‌مه‌یان شى كردۆته‌وه به گونجانى ده‌ركه‌وتنى و ههلقوڵانى ئاو بۆ ڕووى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ساره‌كه، هه‌رچه‌نده كه په‌ستانى هه‌وا له‌وێ به‌رزه و ده‌بێته هۆى بهههڵمبوونى له‌كاتى گه‌یشتنى بۆ سهرهوهـ جا كه ئه‌بێ به هه‌ڵم ڕووى سه‌ره‌وه فێنك و سارد ده‌كاته‌وه و ده‌بێته‌هۆى به‌ستنى ئه‌م دڵۆپانهى كه ئه‌مێننه‌وه به‌هۆى په‌ستانه به‌رزه‌كه‌ى ، و به‌نداوێكى به‌فرینى دروست ده‌كات و ئاوه‌كه دواى نایه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌وكاته‌ش كه ئه‌شكێ ئاوه‌كه هه‌ڵئه‌قوڵێ بۆ سه‌ره‌وه.
گرنگى ئه‌م دۆزینه‌وه‌ش له‌وه‌دایه، كه هیوایێك زیندوو ده‌كاته‌وه سه‌ر له‌نوێ بۆ بوونى ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ ، و ئه‌و خه‌یاڵانه‌ى كه بێ كۆتایین ، چونكه به بوونى ئاو هه‌ساره‌كه ئه‌گونجێت بۆ ژیانى مرۆڤ له‌سه‌رى ، هه‌روه‌ك چۆن ئاو دابین ده‌كات ، به هه‌مان شێوه‌یش كه‌شێكى له‌بار بۆ هه‌ناسه‌دان دابین ده‌كات ، و به شیكردنه‌وه‌ى ئاو بۆ ئۆكجسین و هایدرۆجین به‌كارئه‌هێنرێ وه‌ك سوته‌مه‌نى بۆ كه‌شتییه ئاسمانیه‌كان ، وه مه‌ریخ ئه‌بێت به وێستگهیێكى نوێ، بۆ گه‌یشتن به دوورتر ، هه‌روه‌ها بوونى ئاو ، ئه‌گه‌رى بوونى ژیانیش ئه‌دات له‌سه‌ر مه‌ریخ.
له زه‌ویه‌وه بۆ مه‌ریخ به دوو هه‌فته:
گه‌ردوون به ئهئستێره و مانگ و ههسارهكانیهوه، هه‌رده‌م سه‌رنجى مرۆڤى ڕاكێشاوه و هه‌وڵى زانینى پهنهانیهكانى داوه، به‌ڵام درێژى ئه‌م كاته‌ى كه گه‌شته ئاسمانیه‌كان پێیان ئه‌وێت گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ جێبه‌جێ نه‌بوونى ئه‌م ئاوات و خواسته، به‌ڵام هه‌روا بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌تا كۆمه‌ڵێك لێكۆله‌ره‌وه له زانكۆى (بن جۆریۆن) له ئیسرائیل ، توانیوایانه جۆرێكى په‌ى پێ نهبراوى سووته‌مه‌نى ناوه‌كى به‌كاربهێنن كه ئه‌توانێ خێرایى گه‌شت كردن به‌ره‌و بۆشایى به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو زیادبكات و ئه‌توانێ به به‌كارهێنانى ئه‌م سوته‌مه‌نیه نوێیه، رێگاى زه‌وى بۆ مه‌ریخ ته‌نها به‌دوو ههفتهببڕدرێ ، له‌كاتێكدا هه‌مان گه‌شت به سووته‌مه‌نى ناوه‌كى ئێستا هه‌شت تا ده‌مانگ ئه‌خایه‌نێ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكى راستى له جیهانى گه‌شتكردن بۆ بۆشایى، ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێ . چونكهسهرهڕاى بایه‌خى بوونى كانگاى ناوه‌كى له ناوه‌وه‌ى هه‌ر كه‌شتیێكى ئاسمانى وه‌ك هۆكارێك بۆ یارمه‌تیدانى به ووزه‌ى ئه‌تۆمى پێویست بۆ بزاوتنى به‌ره‌و ئاسمان ئه‌وا گرانى كێشى كانگاكان رێگرێكه له‌به‌رده‌م خێرایى جوڵانى، بۆیه‌ش كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى كانگا ئه‌تۆمیه‌كان كارێكى گرانه له‌به‌رده‌م هه‌ر لێكۆلهرهوهیێك ،كه هه‌وڵى زیاد كردنى خێرایى گه‌شت كردنى بۆشایى بدات. به دیاركردنى گرنگترین كانگاكان كه ده‌بێته‌هۆى زٍیاد بوونى كێش، زاناكان گه‌یشتن به‌وه‌ى كه سوته‌مه‌نى ئه‌تۆمى گرنگترینى ئه‌م پێكهاتانه‌یه، بۆیه هه‌وڵى ئه‌وه‌یان دا كه له یۆرانیۆم (235)، و بلۆتۆنیۆم (239) سوكتر بدۆزرێته‌وه كه ئێستا به‌كار ئه‌هێنرێ .
جا ئه‌وه‌بوو زانایان توانیان جۆرێكى ناوازه‌ى ئه‌تۆمى به‌كاربهێنن ، تا ڕاده‌یێك به ناوى (ئهمیریسیۆم 243) وه‌ك سووتهمهنیێكى ئه‌تۆمى نموونه‌یى بۆ كانگا ناوه‌كیه‌كان چونكه ئه‌م كانزایه ته‌نها پێویستى به (1%) كێشى یۆرانیۆم ، و بلۆتۆنیم ئه‌بێ بۆ گه‌یشتن به حاڵه‌تى پێویست ، و كێشى سووته‌مه‌نى ئه‌تۆمى ئێستاش كه‌م ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یێكی گه‌وره كه هۆیێكه بۆ زیادكردنى خێرایى كه‌شتى هه‌روه‌ها كردارى دووله‌ت كردنى ئه‌تۆمى ، له رێگاى ئه‌م كانزایهوه له شێوه‌ى پهردهیێكى زۆر ته‌نك ئه‌بێت ، ئه‌ستوریه‌كه‌ى زیاتر نابێ له به‌شێكى (1000)ملیمه‌تر ،له‌م كاته‌شدا ئه‌توانرێ ده‌ستكه‌وته‌كانى دووله‌ت بوو ، له ساچمه گه‌رم و پله ووزه زۆر به‌رزه‌كان بپارێزرێن له پێكهاته‌ى سووته‌مه‌نى ، و پاشان ئه‌توانرێ ساچمه ووزه به‌رزه‌كان ، به‌كاربهێنرێن وه‌ك هێزێكى پاڵنه‌ر ، یان بۆ گه‌رمكردنى گازێك وه‌ك هێزێكى پاڵنه‌ر ، چونكه گهرمایى زۆر وه‌ده‌ست هاتوو كار ئه‌كات بۆ خێراتر كردنى رۆیشتنى كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه زۆر زیاتر لهخێراى ئێستا، بۆ نموونه ئه‌م ساچمه‌یه وه‌ده‌ست نایه‌ت له‌كاتى به‌كارهێنانى پلۆتۆنیۆم ، یان یۆڕانیۆم ، چونكه كانگا پێویستى به بڕێكى زۆر هه‌یه، تاڕادهیهیێك له‌م جۆره كانزایانه، هه‌روه‌ها كار ئه‌كات بۆ هه‌ڵمژینى ده‌ستكه‌وته‌كانى دووله‌ت بوون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ش كه ئه‌م سووته‌مه‌نیه به‌ده‌ستى هێناوه، به‌ڵام هێشتا كۆسپى زۆرى له‌پێش ماوه و
له‌سه‌ر هێڵ نییه


** هيواى بةردةواميت** بو ئةخوازم** سةركةوتوو بى**
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet kaka sherzad

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستی تۆش خۆش بێت تابینی به‌ڕێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh sarkawtubit
له‌سه‌ر هێڵ نییه




هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیهکهتان هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet kaka sherzady gwl w dl

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سلاو ....
ده‌ست خۆش برای به‌رێز کاک شێرزاد بۆ بابه‌ته‌که‌ت هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت به‌رێزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه


هةربژى كاكة شيزاد گيان دةستت خوشبيت
ژين....

له‌سه‌ر هێڵ نییه