.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌و جیا له حیلهگهرێك هیچی دیكه نییه، كێیه ده‌ڵێت ئه‌و شانۆنامه‌نووسی گه‌وره‌ی جیهانه، باوه‌ڕ به‌و قسه‌یه ناكرێت، چونكه ئه‌و نه‌یده‌زانی به‌ته‌واوه‌تی ناوی خۆیشی بنووسێت، كه‌واته چۆن ده‌توانێت... به‌ڕاستی خه‌ڵكی زۆر...
له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی (19)ی میلادیدا ولیام شكسپیر به‌كه‌سێكی درۆزن تاوانبار كرا، ئه‌ویان نارده دادگا، دادگایه‌ك كه تێیدا نه تاوانبار شوێنێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بكات نه شكاتكه‌ر شوێنێكی بۆ تاوانباركردنی كه‌س هه‌یه، خۆشبه‌ختانه ئه‌و دۆسیه‌یه هێشتا كراوه‌یه و دادوه‌ر و دادگه‌ره‌كان ماون، دادوه‌ر كه‌س نییه جگه له‌زهنی هه‌زاران هه‌زار كه‌سی ئاشنا بهشانۆنامهنهی ڕۆژئاوا، یه‌كه‌مین كه‌س كه ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی شكسپیری كێشایه دادگاوه (sir francis bacon)ه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌رگریكاره‌كانی بیكۆن توانایه‌كی وایان نه‌بوو كه به‌باشی به‌رگری لێبكه‌ن، به‌ڵام له ساڵانی دواییدا (Edward Devere) بۆ دادگا بانگ كرا، ئیدوارد لهنهجیب زاده‌كانی ده‌رباری مه‌لیكه‌ی ئینگلیز بوو. ئیدوارد پارێزه‌رێكی به‌ئه‌زموون و لێهاتووی هه‌بوو، ئه‌و پارێزه‌ره تۆماس لۆنی (Thomas Looney) بوو. هه‌ڵبه‌ته پارێزه‌ره‌كانی شكسپیریش ئه‌وه‌نده به‌توانا بوون كه هیچ كات له‌به‌رده‌م تۆمه‌ته‌كانی لۆنیدا نهبهزیوون، ته‌ره‌فدارانی ئیدوارد ئه‌و به‌خاوه‌نی نووسینه‌كانی ولیه‌م شكسپیر ده‌زانن، یه‌كه‌میین به‌ڵگه‌ی ئه‌وان به‌رزیی پله‌ی خوێندنی ئیدوارده، به‌پێچه‌وانه‌ی ولیه‌م شكسپیره‌وه كه پله‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییه، ئیداوارد ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو كه مامۆستاكانی پێیان له‌وه‌نا شتێك لهئیدوارد زیاتر زانیاری‌یان پێ نییه، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كه نووسینی ئه‌وجۆره شانۆنامه سیحر ئامێزانه پێویستی به‌پله‌یه‌كی باڵا هه‌یه له‌خوێندندا.
ئیدوارد جیا له ئه‌ده‌بیات له‌زه‌مینه‌ی پزیشكی و یاسایشدا شاره‌زایی هه‌بوو، چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌شانۆنامه‌كانی شكسپیر باس له شتگه‌لێك ده‌كه‌ن كه ده‌بێت نووسه‌ره‌كه‌ی جیا له‌ئه‌ده‌بیات شاره‌زایی له‌زانستی پزیشكی و یاساییدا هه‌بێت، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه نووسه‌ر له(هاملێت)دا ده‌بێت شاره‌زایی له سوڕ و ده‌ورانی خوێندا هه‌بێت، (ئاماژه بۆ زه‌هر كردنه گوێی باوكی هاملێت). ئیدوارد سه‌ره‌ڕای شازهزاییهكی زۆر له‌ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی‌دا به‌زمانه‌كانی (فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، ئه‌ڵمانی، لاتینی و یۆنان)ی ئاشنا بووه، ئه‌و زاراوه و زمانه بیانیانه‌ی كه له شانۆنامهكانی شكسپیردا به‌كاربردراون ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن كه ده‌بێت نووسه‌ره‌كه‌یان ئاشنایه‌تی له‌ته‌ك ئه‌و زمانانه‌دا هه‌بووبێت. نیشته‌جێبوونی ویلیه‌م شكسپیر ته‌نها لهئینگلیستاندا بووه و هیچ كات نه‌ڕۆیشتووه بۆ ئیتالیا و قوبروسو... له‌كاتێكدا كه شكسپیر له‌شانۆنامه‌ی (بازرگانی ڤینسیا)دا باس له ئیتالیا ده‌كات، یان له (ئۆتێلۆ)دا باس له قوبروس ده‌كات.
جێی له‌سه‌ر وه‌ستانه كه ئه‌گه‌ر به وردی بڕوانین هاملێتی شكسپیر نووسینی ئیدوارد بووه، ده‌نا ئاگاداریی هاملێت له گه‌ڕانی خوێن بێ‌مانا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه (ویلیا‌م هاروی) دۆزه‌ره‌وه‌ی سیستمی سووڕی خوێن له ساڵانی دوای نووسینی هاملێتدا هاتووه‌ته دنیاوه.
پارێزه‌ره‌كانی ئیدوارد به‌سانایی كۆڵ ناده‌ن و به‌ڵگه‌ی دیكه ده‌هێننه‌وه، بهڵگهگهلێك كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست به‌ساده‌یی و ئاسانی به‌ڵگه‌كانی ڕابردوو نییه.
دایكی ئیدوارد سێ مانگ له‌دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی شویكردووهتهوه، شووكردنه‌وه‌ی دایكی ئیدوارد لێكچوونێكی زۆری له‌ته‌ك ده‌ستپێكی شانۆنامه‌ی هاملێتی شكسپیردا هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه دایكی هاملێت له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ پاشای (كلادیۆس)دا زه‌ماوه‌ند ده‌كات.
ئیدوارد له‌گه‌ڵ (ئان سیسیل)دا هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامدا، ئیدوارد له‌به‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه باوكی ئان سیسیل بۆی كێشابوو گومانی له‌وه هه‌بوو كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێكردووه و منداڵێكی زۆڵی بووه، ئیدوارد له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ستی به‌وه‌كرد كه كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه لهئۆتێلۆی شكسپیردا ڕووده‌دات.
ئیدوارد له سه‌فه‌رێكدا كه له (رۆجستهر)ه‌وه ده‌چێت بۆ (كریفساند)، هاوڕێكانی دزییه‌كی ساخته‌یان دروستكرد هه‌روه‌ك حیكایه‌تی هێنری چواره‌م، یان پارچه‌یه‌ك لههێنری پێنجه‌م.
ئیدوارد له‌كارێكی سه‌رمایه‌گوزاریدا بڕی (3000) پاوه‌ندی له‌ده‌ستدا، وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ له بازرگانی ڤینیسیادا.
ئیدوارد ساڵی (1592) بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ (ئه‌لیزابێت ترانتهام) هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامدا، یه‌كه‌مین تابلۆی كه شێوه‌ی شكسپیری تێدا دروستكراوه په‌یوه‌سته به‌خێزانی ترانتهامهوه.
ئیدوارد سه‌فه‌ری بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد و كه‌شتییه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی چه‌ته‌ی ده‌ریایی بوویه‌وه، هاملێتیش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ئینگلستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ته‌ی ده‌ریایی ده‌بێته‌وه.
پارێزه‌رانی ئیدوارد باوه‌ڕیان وایه كه ته‌نها نووسراوی به‌جێماوی ولیام شكسپیر شه‌ش واژۆی ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نییه‌تی، كه هه‌تا لهواژۆكانیشدا ئاماده‌گی نووسینی ناوی خۆیی نه‌بووه: (Shakespere, Shakspere, Shaxpere.).
باوه‌ڕگه‌لێكی جیاواز له‌م زه‌مینه‌یه‌دا هه‌یه، كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕیان وایه كه به‌هیچ جۆرێك كه‌سێك به‌ناوی ولیه‌م شكسپیره‌وه بوونی نه‌بووه، یان ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بووبێت، ناوی (Shake-spere) بووه نه‌ك (Shakespere)، چونكه ناوی شكسپیر له‌سه‌ر یه‌كه‌مین نووسراوی به (Shake-spere) نووسراوه، یان ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و (Wilielmus Shakspere) بووه، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كه هه‌تا ئه‌و وێنه‌یه‌ی ڕووخساری شكسپیر كه (دروشات)ی نیگاركێش له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می كێشاویه‌تی ماسكێكی درۆینه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دروشاتی نیگاركێش له‌كاتی مردنی شكسپیردا (15) ساڵ زیاتر ته‌مه‌نی نه‌بووه.
له ڕاستیدا ئه‌وه گرنگ نییه كه كێ ئه‌م شانۆنامانه‌ی نووسیوه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه زۆر ناوازه و ئه‌ده‌بی نووسراون. شكسپیر پارچه‌یه‌كه له ئینگلیستان، دایه‌لۆگ و شانۆنامهكانی شكسپیر به‌شێكن له قسه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته. ئێستا به‌ڕاستی شكسپیر دۆڕاوه یان دۆڕاندن ده‌خه‌نه پاڵی؟! حه‌قیقه‌ت له تاریكیدایه.
له فارسییه‌وه/ ئارام سۆفی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خؤش كاكه ريبين بؤ بابه ته كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










to bleyyyyyy ay chon aw hamw barhamai habwa!!!!!
awysh droi krd reben har aw mabw hhhhhhh
dast xoshbe ebeen gyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه







bawar nakam chunka barhamy zor zoraw xom ktebekm lasar zhyany xwendotawa ka ta chand ba twana bwa
saeera
dast xosh bo babataka


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه









والله بابه تيكى بر به دلم بوو. ده سته كانت خوش بيت كاكه ريبين كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه