❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-23 06:05:04

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان دا

توندوتیژی  له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان دا

گێلاس عبدالله‌                             

مامۆستای زانكۆ 

ئه‌ندامی سه‌نته‌ری راوێژكاریی خێزان



      توندوتیژی له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ مایه‌ی گفتوگۆ له‌ په‌روه‌رده‌ی تازه‌دا ، وه‌ كاریگه‌ریه‌كی   خراپی له‌ دروست بوون و پێگه‌یشتنی كه‌سێتی مرۆڤدا هه‌یه‌, هه‌روه‌ ها ده‌بێته‌ هۆی شێواندن و روخاندنی كه‌سێتی منداڵ ،وه‌ په‌كخستنی وزه‌و توانای ژیری و داهێنان و بیركردنه‌وه‌ی .

توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌كردندا بریتی یه‌ له‌ به‌كارهێنانی سزای جه‌سته‌یی و ده‌رونی كه‌ (لێدانی جه‌سته‌یی و ووشه‌ی ناشایسته‌ ورووخێنه‌ر و گاڵته‌پێكردن له‌ خۆی ده‌گرێت )  كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ترس و دڵه‌راوكێ یه‌كی زۆر لای تاك وه‌ كاریگه‌رییه‌كی خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سه‌كه‌.

توندوتیژی ئامانج نی یه‌ به‌ڵكو شێوازێكه‌ بۆ ئاراسته‌كردنی منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنی به‌ پێ ی ئه‌و نموونه‌  كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتیه‌یی كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاری كراوه‌ .

لێره‌دا ده‌پرسین بۆچی تا ئێستا توندوتیژی له‌ هه‌ندێ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌كارده‌هێنرێت ؟

   به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی، رۆشنبیری،وه‌ ناهوشیاری په‌روه‌رده‌یی به‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی توندوتیژی ، ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان دركیان به‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی توندوتیژی كرد له‌سه‌ر كه‌سێتی و دوارۆژی منداڵ ئه‌وا بێگومان له‌و شێوازه‌ دورده‌كه‌ونه‌وه‌ . بۆیه‌ هوشیاربوونی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی به‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی توندوتیژی بناغه‌یه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌م شێوازه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردندا. وه‌ شێوازی توندوتیژی و سته‌م لێكردن ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی  دایك و باوكه‌ كه‌ له‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی توندوتیژی دا گه‌وره‌بوون  .

وه‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان هۆكارێكی تره‌ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ وه‌ك سه‌رقاڵی دایك و باوك به‌كاركردنه‌وه‌و نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ گرنگی دان به‌ منداڵ به‌پێ ی پێویست وه‌ك دابین كردنی كات بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵیداو  و گوێگرتن له‌ خواست و داواكارییه‌كانی  ده‌رئه‌نجام منداڵێكی سه‌رپێچی و یاخی بوو دروست ده‌بێت كار له‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌كات .

كاریگه‌ریه‌كانی توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵدا ؟

ئامانجی په‌روه‌رده‌ به‌دیهێنانی گه‌شه‌یه‌كی ته‌واو و دروسته‌  له‌ روی جه‌سته‌یی و ژیری و ویژدانی له‌ چوارچێوه‌ی خێزان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ، وه‌ زاناكانی ده‌رونناسی و په‌روه‌رده‌ كۆكن له‌سه‌ر كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ له‌ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا ، وه‌ هه‌ندێكیان جه‌خت ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دروست بوونی سیفات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی له‌ پێنج ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن دا . یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و خێزانه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی هه‌ستی جه‌سته‌ی و پاشان وشه‌و گفتوگۆ ده‌بێته‌ كرۆكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و خێزانه‌كه‌ی ، وه‌ بێگومان تێروانینی منداڵ بۆ خودی خۆی له‌ تێروانینی كه‌سانی تره‌وه‌یه‌ بۆی ، ئه‌گه‌ر تێروانینمان تێروانینێكی به‌كه‌م زانین و بێ توانا و لاواز بوو بێگومان  ده‌بێته‌ دروست بوونی هه‌ستێكی خۆ به‌كه‌م زانین له‌ ناخی دا . وه‌ به‌ كارهێنانی توندوتیژی (جه‌سته‌یی و ده‌رونی ) ده‌بێته‌ هۆی شێواندنی كه‌سێتی منداڵ ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ ناوبردنی بروابه‌خۆن و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نه‌كردن و كوشتنی وزه‌و توانا ی ژیری و رۆحی داهێنان .

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-23 08:45:21

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان دا

dast xosh babateki jwana sarkaw tw bit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-24 18:41:52

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: توندوتیژی له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان دا

ده‌ستت خۆش بێت هانوو گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net