❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-25 05:39:08

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان

که‌س نیه‌ له‌ ئێمه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان دووچاری دڵگرانی وخه‌مۆکی نه‌بوبێته‌وه. خه‌مۆکیش هه‌ستێکی ناخۆشه‌و له‌کاتی ئاسایشدا نامانه‌وێت به‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه‌ وخۆزگه‌ ده‌خوازین ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌ له‌ خه‌مۆکیدا ژیاوین هه‌رگیز نه‌یه‌نه‌وه.

کێ هه‌یه‌ نه‌یه‌وێت دڵخۆشترو ئاسوده‌تر بژی؟ هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێین به‌دوای چاره‌سه‌رو ڕێنمایدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشیه‌کانی ژیان، ئه‌و خۆشیانه‌ی که‌ له‌ ناو خۆماندا هه‌یه‌ که‌ ڕاستینو بونیان هه‌یه.

دکتۆر مارتین سێلیگمان ئه‌رکێکی دا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك که‌سدا که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ خه‌مۆکیه‌کی خه‌ستیان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ نمونه‌ خه‌مۆکیه‌که‌یان وایلێکردبوون که‌ ته‌نانه‌ت نه‌یان ئه‌توانی به‌یانیان له‌سه‌ر جێگای نوستنیان بێنه‌ ده‌ره‌وه. ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌ پێیان سپێردرابوو زۆر ئاسان بوو. ئه‌وان ئه‌بوایه‌ هه‌موو ڕۆژێك سێ به‌سه‌رهاتی باش بنووسن که‌ خۆیان تیایدا ژیاون له‌و ڕۆژه‌دا. هه‌ر له‌وه‌ی که (ئه‌مڕۆ ئاوهه‌واکه‌ی خۆش بوو، هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستمم بینی، هه‌تا ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌کی باشیان کردبێت).

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌م هه‌وڵ و تاقیکردنه‌وه‌ی دکتۆر مارتین دا به‌ژداربوون هه‌ر له‌ 15 ڕۆژی یه‌که‌مدا باری خه‌مۆکیه‌که‌یان گۆڕانێکی باشیان به‌سه‌ردا هات. زۆربه‌یان خه‌مۆکیه‌که‌یان که‌میکرد و ئاسانتر بوو که‌ به‌ره‌نگاری ببنه‌وه.  وه‌ هه‌ر له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که‌ له‌ %94 به‌ژداربوان بۆ دواڕۆژیان گه‌شبینتر بوون.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ چه‌ند به‌ ئاسانی به‌و ته‌کنیکانه‌ی که‌ له‌ ناو خودی خۆماندا هه‌یه‌ ئه‌توانین ڕاهێنان به‌ تواناکانمان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێکی خۆش و سه‌رکه‌وتومان هه‌بێت.

تۆی به‌ڕێزیش ئه‌توانیت بۆ به‌‌هێزبوونی ده‌روونت و دۆزینه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانت بۆ چه‌ند ڕۆژێك ئه‌م ته‌کنیکه‌ تاقی بکه‌یته‌وه. ڕۆژی سێ به‌سه‌رهاتی باش که‌ له‌ تۆدا ڕووده‌دات بینوسه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێیت ئه‌ی ئه‌گه‌ر‌ ڕووی نه‌دا؟ ئه‌وا خۆت ئه‌و ڕووداوه‌ دروست بکه! مه‌ڵێ چۆن!.

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆ دڵته‌نگیت یان خه‌مۆکییه‌ك ئێخه‌ی پێگرتوویت ده‌توانیت به‌ره‌نگاری ببیته‌وه‌ و هه‌ست به‌ باشتربوون بکه‌یت. خۆ ئه‌گه‌ر هیچ دڵته‌نگیه‌کت نیه‌ ئه‌وا دیسانه‌وه‌ کردنی ئه‌م ڕاهێنانه‌ سودێکی باشی ئه‌بێت و تۆ هه‌ست به‌ باشتر بوون و به‌هێزبوونی ده‌روونیت ئه‌که‌یت.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-25 09:49:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

dast xosh bet

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-25 18:40:33

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

dast xosh bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-01 22:50:32

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

dastakant   xosh bet zor zor jwana am babata
zor rasta  haryak la ema rozhana  zyatr  la  3  basarhaty xoshman dabet
ballam ba yak  naxoshy bchwk  yan yak betaqaty katy  yan yak shkst
hamw  xoshyakanman la yad dachet  boya  barasty am taqekrdnawaya bkait
zor zor basha  wat ledet  tanha bir la shta xoshakan akaitawa zor ba kamy
shta naxoshakan xayallt dagir akan  boya  atwany la xamokyakat rzgart bet
sarkawtw bit azizm bo aw babata jwana

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-05-02 06:45:32

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: به‌م شێوه‌ ئاسانه‌ ئه‌توانیت دڵخۆشتربیت!

zor swpastan akam hawrekanm hywadarm swdtan le wargrtbet
sarkawtw bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net