.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







اوڵاتیه‌كی ئیسپانیایی له رێگه‌ی پۆسته‌وه ویستویه‌تی مارێك له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه بگوازێته‌وه و به‌مجۆره‌ش خۆی له مه‌ترسی ئه‌و گیانه‌وه‌ره رزگار بكات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، له شاری (لائیرادۆرا) له باشووری ئیسپانیا كارمه‌ندێكی پۆسته كاتێك هه‌ستی كردووه كه یه‌كێك له سندوقه‌كانی بۆیان هاتووه ده‌جوڵێته‌وه، گومانی لا دروست بووه كه ئاژه‌لێك له‌و سندوقه‌دا هه‌یه، بۆیه به خێرایی پۆلیسی لێ ئاگادار كردۆته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان پۆلیس هه‌مان گومانی هه‌بووه كه ره‌نگه ئه‌و سندوقه ئاژه‌ڵی تێدا بێت، به‌ڵام به‌پێی یاسا نه‌یانتوانیوه بێ خاوه‌نه‌كه‌ی بیكه‌نه‌وه، بۆیه ئاگاداری خاوه‌نی سندوقه‌كه‌یان كردۆته‌وه، كه پێویسته له فه‌رمانگه‌ی پۆسته ئاماده بێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه، كاتێك خاوه‌نی سندوقه‌كه هاتووه و له به‌سه‌رهاته‌كه گه‌یشتووه وتویه‌تی: به‌ڵێ ئه‌وه سندوقی منه و مارێكی تێدایه، كه ویستومه بۆ شاری (به‌رشه‌لۆنه)ی بگوازمه‌وه، چونكه ئه‌م ماره له بچوكیه‌وه له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵم ژیاوه، گۆشتی كه‌روێشكی خواردووه، به‌ڵام رۆژ به رۆژ گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدار ده‌بوو، بۆیه هه‌وڵمدا له‌خۆمی دوور بخه‌مه‌وه.
له دوای ئه‌م قسانه‌ی پۆلیس داوای لێكردووه كه سندوقه‌كه بكاته‌وه، كاتێك سه‌یریان كردووه مارێكی مردووی تێدابووه، كه كێشه‌كه‌ی 10 كیلۆگرام بوو.
جێی ئاماژه‌یه خاوه‌نی ماره‌كه ئێستا چه‌ند تۆمه‌تێكی دراوه‌ته پاڵ له‌وانه: كارمه‌ندی پۆسته‌ی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه كه له‌ناو ئه‌و سندوقه مارێك هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش ئاژه‌ڵی ترسناكی له ماڵه‌كه‌یدا به‌خێو كردووه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سه‌یره چۆن ویراویه‌تی....ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zoresh saera barezm bas deyara bo awae buwa bbet ba yakam kas am jora kara bkat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
