.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ناوی عه‌ره‌بی/زنجبيل
ناوی ئينگليزی/Ginger
ناوی فه‌ره‌نسی/ Gingerbread
ناوی زانستی/ Zingiber officinale,L.
جۆره‌كانی/ شامی _عه‌جه‌می_فارسی_هيندی_كه‌لابی
نيشتمانی بنهرِهتی/ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسيا
مێژوی زهنجهفيل/
له‌زۆر كۆنه‌وه زهنجهفيل له لايه‌ن مرۆڤه‌وه رۆژانه به‌كار هاتووه بۆ مه‌به‌ستی جاره‌سه‌ری و چێشت لێنان، به‌تايبه‌تی له ووڵاتی چين و هيندو ئهندۆنيسياو مهلايۆ .له به‌ريتانيا بۆ چاره‌سه‌ری تاعون به كار هاتووه .له سالی ١٩٤٦ ز هاتۆوته ميسر.
له قورئانی پيرۆزيش ناوی هاتووه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ((مزاجها زنجبيلا))
- زانكۆی ميشيگان //راپۆرته زانستيهكانی زانكۆی ميشيگانی ئه‌مريكی سه‌لماندويانه كه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌سووده.
وه‌سفی رووه‌كی/
زهنجهفيل رووه‌كێكی ته‌مه‌ن درێژی بۆن خۆشه، قه‌دی ژێر زه‌وی كه پێی ده‌لێن ((رايزۆم ))
شێوه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی مرۆڤه كه ده‌وره دراوه به پوله‌كه‌ی درێژكۆله. رايزۆمهكانی تا رادهيهك له رايزۆمی قهميش وحهيزهران ده‌چێ،گهلاكنی شێوه رمن ، ره‌نگی گولوكانی زه‌رده‌و له پايز گول ده‌گرێ . كاتی سيس بوونی گه‌لاكان نيشانه‌ی پێگهيينيهتی .
به‌شه بهسوودكانی/ ته‌نها رايزۆمه.
پێكهاته‌كانی زهنجهفيل/
ره‌گی يان رايزۆمی دوای ووشك كردنه‌وه‌ی نزيكه‌ی ٣% زه‌يتی ئه‌رۆماتی تيايه كه سه‌رچاوه‌ی بۆنه خۆشهكهيهتی،دهتوانريت ئه‌م زه‌يته بۆن خۆشه به ههلماندی ره‌گه‌كان به‌رهه‌م دههێندريت . تامێكی تيژی كاريگه‌ری هه‌يه ئه‌ويش به هۆی بوونی جۆره ماددهيهكی راتينجي ره‌نگ زه‌ردی بێ بۆنه.وه چه‌ندين مادده‌ی هۆرمۆنی تری تێدايه.
بوونی ئه‌م ئاويته به‌سوودانه‌ی خواره‌وه وای له زهنجهفيل كردووه ببێ به شای كه‌ره‌سته‌ی ده‌رمانسازی:-
Oleo –resinو gingrol و Camphene و Linalol و zingerone و Zingber cucumene و β-sesquiphellandrene و shogaol و [6]-shogaol و eucalypyol و camphene و geronial و borneol و olearesin و citral و zingiberol ,و zingerone و methyl heptenone Zingerolوه مادده‌ی نيشاستهو زۆر ئاويتهی نادياری تر.
سوودو به كارهێنانهكانی/
زهنجهفيل بۆ چێشت و بۆن خۆش كردنی خوارده‌مه‌نی و جۆره‌ها شه‌ربه‌ت به‌كار دێت. هه‌وه‌ها بههايهكی زۆر زۆريشی هه‌يه له بواری پزيشكی وچاره‌سه‌ری وه‌ك:-
1. بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رێشه‌و شهقيقه /
به‌م شێوه‌يه ،يه‌ك كه‌وچك له هاردراوی زهنجهفيل و يه‌ك كه‌وچك زه‌يتی زه‌يتون تێكه‌ل به يه‌كتری ده‌كرێت و شوێنی ژانه‌كه‌ی پێ ده‌شێلدرێ.وه بۆ نه‌هێشتنی ژانهكهش كولاوی((ره‌شكه‌و نه‌عناع وزهنجهفيل) ده‌خورێته‌وه به شێوه‌ی چا.
2. بۆ دۆخه‌و سه‌ر سوورانی ده‌ريا /
كه‌پسولێك به قه‌باره‌ی گێلاسێك دروست ده‌كرێت به‌م رێژه‌و ماددانه‌ی:زهنجهفيل وشه‌كرو نيشاسته به رێژه‌ی ٣،١،١ ئه‌م كه‌پسووله يه‌ك دانه‌ی لي به‌كاردێت (ده‌خورێ-قوت ده‌درێ) پێش سه‌فه‌ر كردنی ده‌ريايی.
3. بۆ به‌هێزكردنی چاوو چاره‌سه‌ری شه‌و كويری/
به خواردنوه‌ی يه‌ك په‌رداخ له شه‌ربه‌تی گێزه‌ر تێكه‌ل به نيو كه‌وچك له زهنجهفيل و شيرين بكرێ به هه‌نگوين ،به‌يانيان بخورێته‌وه . وه ده‌كرێ بكرێته چاوو چاویشی پێ بشۆردرێت.
4. بۆ ده‌نگ نووسان وزمان گرتن/
شێلان وچه‌ور كردنی قورگ به گيراوهی: زهنجهفيل و نه‌عناع وزهيت زه‌يتون به رێژهی٣،١،١ وه هه‌روه‌ها به تێكه‌ل كرنی ئه‌م ٣ ماددانه له‌گه‌ل كوڵاوی (رازيانه) شيرن كرا‌و به هه‌نگوين وخواردنه‌وه‌ی به‌يانيان.
5. بۆ چاره‌سه‌رو جێ‌گير كردنی پاله‌په‌ستۆی خوێن/
بۆ جێ‌گير كردنی پاله‌په‌ستۆی خوێن له حاله‌تی به‌رزی ونزميدا :گرتنه‌وه‌ی يه‌ك په‌رداخ گيراوهی ئاو ويهك كه‌وچك هاراوی زهنجهفيل ئينجا كوڵاندی به‌يانيان دوای نان خواردن ده‌خورێته‌وه. وه بۆ دوای نانی شێوانه هه‌مان گيراوه ئاماده ده‌كرێت به مه‌رجێك يه‌ك پارچه (فص) سيری وورد كراوی تێبكری و بخورێته‌وه.
6. بۆ به‌هێز كردنی دڵ وچاڵاك كردنی سوری خوێن وتاوانهوهی كۆليسترۆل /
به دروست كردنی ههويرێك له‌مانه‌ی خواره‌وه((٢٥گرام له زهنجهفيلی هاردا و ٢٥ گرام له هارداوی تۆی تهرهتووله وه ٢٥ گرام لههاردراوی تۆی رازيانه وه ٢٥ گرام له هاردراوی ره‌شكه)) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه تيكهل يه‌كتری ده‌كرێ وله‌گه‌ل هه‌نگوين لێك ده‌درێن تا ده‌بێ كێشه‌كه‌ی ده‌بێ به نيو كيلۆ گرام وببێ به هه‌وير . له دوای هه‌موو ژه‌مێك يه‌ك كه‌وچكێك ده‌خرێت.
7. بۆ ئه‌فله‌وه‌نزا /
دروست كردنی شه‌ربه‌تی پرته‌قال وچاره‌كه كه‌وچكێكی له‌گه‌ل تێكه‌ل ده‌كرێ ودهخورێتهوه . هه‌روه‌ها پيش خه‌وتنان سنگ وپشت به رۆنی ره‌شكه ده‌شێلدرێت.
8. بۆ پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژههراويهكان/
ئه‌م رێگايهی خواره‌وه په‌يره‌و دهكريت بۆ چاره‌سه‌ری ژه‌هره‌كان له له‌ش(( ٣ سێ كه‌وچك له هاردراوی زهنجهفيل دهكولێندرێت له‌ناو مهنجهلێك ئاو دوای كوڵان بۆ ماوه‌ی ١٥ خولهك وازی لێده‌هێندرێت دوای مه‌نجه‌له گيراوه‌كه ده‌كرێته ناو(( بانيۆ))مرۆڤ تيادا خۆی بن ئاو ده‌كات ته‌نها بۆ ماوه‌ی ٢٥ خولهك .وه ده‌بێ به به‌رده‌وامی ئاو بخواته‌وه، چونكه ئاو خواردنه‌وه‌كه وكاريگهری زهنجهفيلهكه يارمه‌تی ده‌ردانی ئاره‌قه‌و مادده ژههراويهكان ده‌دات.
وه يان به يه‌ك ليمۆ بهتوێكلهوهو خواردنه‌وه‌ی گيراوه‌يه‌ك كه پێكهاتبێت له (( زهنجهفيلی هاردراو + هه‌نگوين +به‌فراو)) به‌يانيان وئێواران . له‌گه‌ل خواردنه‌وه‌ی يه‌ك كوب شيرو يه‌ك پارچه سير
9. بۆ بير تيژی وله‌به‌ر كردن وبير نه‌چوونه‌وه/
به تێكه‌ل كردنی(( زهنجهفيل ورهشكه وههنگوين)) به‌كار هێنانی رۆژانه.
10. بۆ به‌هێزكردنی پياوه‌تی/
خواردنی هه‌نگوينی خۆمالی وپسته ((فستق))
جگه له مانه‌ی سه‌ره‌وه به كوورتی بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه باشه:-
*ميز پێكه‌ر(مدرللبول)
*به‌هيز كردنی دڵ و دل فراوانی. 
*كردنه‌وه‌ی شههيهی خواردن.
*شكاندنی ئێشی سك چوون.
* چاره‌سه‌ری رۆماتيزم.
*بۆ وروژان وبه‌هێز كردنی سێكس.
*بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی له‌ش له كاتی سه‌رمابوون.
*بۆ حه‌سانه‌وه‌و له كاتی هيلاكی وماندووبوون.
* بۆ به هێز كردنی جگه‌ر.
*بۆ جاره‌سه‌ری پێوه‌دانی ميروو.
*بۆ خاو كردنه‌وه‌ی جمگه‌ی ره‌ق بوو.فقرات.
*بۆ هه‌ڵامه‌ت.
*بۆ به‌هێز كردنی چاو.
*وه‌بۆ زۆر شتی تريش به‌كارديت
شةقلاوة بؤست

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی به‌سووده ،، هه‌ر شاد بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه