.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















چ بكەین بۆ ئەوەی لە ژیانمان رازی بین؟
پرسیارێك كە زۆربەی دەروونناسان دەیانەوێ وەڵامەكەی بزانن ئەوەیە، كە چ شتێك دەبێتە هۆی رازی بوونمان لە ژیانمان.
توێژەرەوانی بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بەو مەبەستە هەوڵی زۆریان داوە تا بگەنە ئامانجێك، ئایا پارەو دارایی، بیركردنەوە، كەلتوور، زەین، تەندروستی باش..هتد چ كاریگەرییەكیان لەسەر رازیبوونمان لە ژیان هەیە، بەگشتی هەموویان لەسەر ئەم چەند خاڵە كۆبوونەتەوە.
• ساتەكانی ژیان دەرك بكەن
جارجارە لە ژیان رامێنن، گوڵێك بۆن بكەن، سەیری دیمەنی منداڵێك بكەن كە یاری دەكات، لە رۆژدا بیر لە ساتە شادەكان بكەنەوە، ئەوانە خەمۆكیتان لەبیر دەباتەوە.
• ژیانی خۆت بەراورد مەكە لەگەڵ كەسانی دیكە
خۆ بەراورد كردن لەگەڵ كەسانی دیكە زەربەیەكی گەورە لە ژیانتان دەدا، لەبری ئەوە سەیری خۆت بكە، بیر لەو دەستكەوتانە بكەوە كە لە ژیانتدا بەدەستت هێناون.
• زۆر بیر لە پارە و سەروەت مەكەوە
ئەوانەی كە هەمیشە بیر لە سەرمایە و دارایی دەكەنەوە، هەمیشە تووشی خەمۆكی هاتوون، دڵەراوكێ لەوانەدا زۆرە، ئەوانەی خاوەنی پارەیەكی زۆربوون بەپێی توێژینەوەكان تەمەنیان كەم بووە و زۆریان تووشی نەخۆشی جەڵتەی دڵ بوون.
• ئامانجی گرنگ لە ژیاندا بگرنە بەر..
ئەوانەی بە دوای مەبەستێكی بەسووددا هەوڵ دەدەن، زۆر لە ژیانیاندا رازی ترن لەكەسانی دیكە، زانایان دەڵێن بەختەوەری لە ئامانجە پیرۆزەكان دایە..
• هاوڕێی نوێ بدۆزنەوە گرنگی بە بنەماڵەكەت بدە.
ئەوانەی لە ژیانیان رازین بەزۆریان بنەماڵەكەیان خۆش دەوێت، ئەوانەی بەردەوام سەردانی هاوڕێ و دۆستانیان دەكەن لە ژیانیاندا رازی ترن.
• پێبكەنە تەنانەت ئەگەر بەزۆریش بێت
بەردەوام لەگەڵ ژیان پێبكەنن، هەمیشە بیر لە داهاتووی گەش بكەوە، تەنانەت ئەگەر لە هەلومەرجێكی زۆر ناخۆشیش دابن.
sc gwlan

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh tina giyan
zor jwana aw xallana
sarkawtw bit azizm


لهسهر هێڵ نییه









dasti tosh xosh bet gyanakam supas bo payamakat
لهسهر هێڵ نییه