❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-20 05:45:18

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟

چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟

  د. ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین

پسپۆر(بۆردی) نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان



- لێبوردن، وشه‌یه‌كی ناسكه‌. هه‌روه‌ك مارك كۆین ده‌ڵێت “لێبوردن ئه‌و بۆنه‌ خۆشه‌یه‌ كه‌ له‌ گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ ده‌رده‌چێت، هه‌رچه‌نده‌ بای به‌هێز و توندیش هه‌بێت”. لێبوردن پێچه‌وانه‌ی رق و كینه‌یه‌، ده‌ره‌نجامی هه‌ستكردنه‌ به‌ هه‌ڵه‌و گوناه به‌رامبه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر، پردی به‌ یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی دڵه‌كانه‌ دوای تۆران و له‌یه‌كدابڕان، گرنگترین هه‌نگاویش له‌ لێبوردن له‌ بیركردنی رابردووه‌، راسته‌ لێبوردن رابردوو ناگوڕێت، به‌ڵام به‌ دڵنییایه‌وه‌ داهاتوو ده‌گۆڕێت! ئه‌گه‌ر ویستت تۆڵه‌ له‌ دوژمنه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه‌، لێی ببووره‌! ئه‌گه‌ر ویستت خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بۆت بگه‌ڕێته‌وه‌ لێ ببووره‌، لێبووردن مانای له‌ بیركردنه‌وه‌ی رابردوو و دانانی ستراتیژی نوێیه‌ بۆ داهاتوو، لێبووردن‌و خۆشه‌ویستی دوو وشه‌ی هاوتای یه‌كترن. ئه‌وه‌ی ناتوانێت ببوورێت، ناتوانێت كه‌سی خۆش بوێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته‌. تۆ كاتێك ده‌ته‌وێت له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ببووریت، وا هه‌ست مه‌كه‌ له‌ لاوازییه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ تۆ راست و هه‌ڵه‌ له‌یه‌كتر جیاده‌كه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێز و پله‌ و پایه‌ت زیاد ئه‌كات. ئه‌وانه‌ی نازانن یان ناتوانن داوای لێبوردن بكه‌ن، كه‌سایه‌تی لاوازیان هه‌یه‌، چونكه‌ پێیانوایه‌ ئه‌وان هیچ هه‌ڵه‌ ناكه‌ن و له‌وه‌ به‌رزترن داوای لێبووردن له‌ كه‌سانیتر بكه‌ن، یانیش كه‌سانێكن، هێشتا دركیان به‌و به‌روبوومه‌ به‌تامه‌ی لێبووردن نه‌كردووه‌. هه‌ر كاتێك لێبووردن نه‌بوو، رق‌و  كین یان تۆڵه‌ جێگای ده‌گرنه‌وه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش لێبووردن نه‌كاته‌ كولتور، كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆشه‌و هه‌موو كات له‌ لێواری مه‌رگدایه‌، لێبووردن پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و ئه‌سته‌م نییه‌، به‌ڵام ته‌نها پێویستی به‌ جولاندنی لێوه‌كان نییه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌ راستگۆیی دڵه‌كان هه‌یه‌! چونكه‌ له‌ دوای لێبووردن خۆشه‌ویستی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ده‌بوورم به‌ڵام له‌بیر ناكه‌م، ئه‌وه‌ كه‌سێكه‌ هێشتا نازانێت لێبووردن چییه‌! زۆرجاران ئێمه‌ ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌دوای لێبووردن به‌رامبه‌ركه‌مان قبوڵی نه‌كات، یان له‌مه‌ش زیاتر به‌ قسه‌ی ره‌ق وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، له‌ راستیشدا ئه‌مه‌ هه‌ندێكجار رووده‌دات، به‌ڵام زۆرجاران به‌رامبه‌ره‌كه‌مان چاوه‌ڕێی لێبوردنمان لێده‌كات و ئێمه‌ش فه‌رامۆشی ده‌كه‌ین. كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاوه‌ڕێی لێبوردنت لێده‌كات، مانای وایه‌ هێشتا خۆشی ده‌ویێت و ده‌یه‌وێت به‌م هه‌ڵوێسته‌ت برینه‌كه‌ی سارێژ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر لێبوردنه‌كه‌ی تۆ، ئه‌و قبوڵی نه‌كرد، یان ئه‌م هه‌له‌ی قۆزته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناڕێكت پێ بڵێت، ئه‌وا كه‌سێكه‌ شایسته‌ی لێبووردن نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت پێویست بوو كردت، به‌م پێیه‌ش خۆت له‌ گرێی هه‌ست به‌ تاوان و دڵڕه‌نجاندنی به‌رامبه‌ر رزگار كرد، هه‌ندێكجار وا رووده‌دات دوو كه‌س له‌ یه‌كتر تووڕه‌ ده‌بن و هه‌ره‌یه‌كه‌یان خۆی له‌سه‌ر هه‌ق و ئه‌ویتر به‌ ناهه‌ق داده‌نێت، بۆیه‌ هیچیان ئاماده‌نین داوای لێبووردن له‌ ئه‌ویتر بكه‌ن، (به‌م پێیه‌ش داوای لێبووردن مانای ئه‌وه‌یه‌ من هه‌ڵه‌م)، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه‌ رۆژانه‌ دووچاریان ده‌بینه‌وه‌. ده‌بێت ئێمه‌ بزانین، كه‌ داوای لێبووردن هه‌موو كات مانای هه‌ڵه‌كردن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو داوای لێبووردن مانای وایه‌ تۆ ئاماده‌ی له‌ شوێنی كرده‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر ره‌فتارێكدا‌و له‌هه‌ر كه‌سێكدا رووبدات، خۆشه‌ویستی بڕوێنێت. زۆرجاران  ئێمه‌ داوی لێبووردن له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین، له‌ كاتێكدا هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رمان كردووه‌! ئێمه‌ بۆچی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین؟ ئه‌م لێبووردنه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ دڵگرانین به‌وه‌ی ئه‌ومان خستۆته‌ هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زارانه‌و وامان لێكردووه‌ داوای لێبووردنمان لێبكات! واته‌ داوای لێبووردن ده‌كه‌ین، كه‌ وامان كردووه‌ ئه‌و داوای لێبووردن بكات! كه‌واته‌ داوای لێبووردن بكه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆش له‌سه‌ر هه‌ق بوویت، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌توانیت له‌گه‌ڵ داوای لێبووردنت، نه‌رمه‌ گله‌ییه‌ك له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، كه‌وا ئه‌و به‌ ره‌فتاره‌كه‌ی هه‌ستی تۆی بریندار كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا رای خۆت به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌، كه‌ بۆچی تۆ له‌سه‌ر هه‌قیت، چونكه‌ ره‌نگه‌ تۆش ره‌فتارێكت به‌رامبه‌ر ئه‌و كردبێت و هه‌ستی ئه‌وت بریندار كردبێت، له‌ هه‌موو بارێكدا ده‌بێت هه‌ردووكتان ئه‌و راستیه‌ بزانن كه‌ بۆ ئه‌وه‌ گله‌یی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ داوای لێبووردن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كترتان خۆش ده‌وێت. بۆیه‌ من ئامۆژگاریم بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ به‌ لێبووردن به‌رز ده‌بیته‌وه‌، چ وه‌ك داوای لێبووردن یان قبوڵكردنی لێبووردن.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-20 08:19:06

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟

dastt xosh bet hanw gian babateke baswda
sarkawtw bet azizm








alan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-30 16:35:13

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن ده‌توانم فێری لێبوورده‌یی ببم؟

dast  xosh bo aw babata jwana  barast  baswda   
yaxwa sarkawtw  bit  barezm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net