.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















zhyani hitlar w chan wenayaki nayabi



ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له 20 نیسانی ساڵی 1889 له شارۆچكه‌ی برۆنای وڵاتی نه‌مسا له‌دایك بووه‌و له 30 نیسانی ساڵی 1945 كۆچی دوایی كردووه. دایكی هیتله‌ر ناوی كلارا بووه‌و باوكی كه‌ناوی لویس بووه كارمه‌ندێكی ساده‌ی فه‌رمانگه‌ی گومرگ بووه‌و 5 خوشك‌و برای هه‌بووه، هیتله‌ر په‌یوه‌ندی به‌دایكیه‌وه زۆر به‌هێز بووه، له كاتێكدا له گه‌ڵ باوكی‌دا زۆر ناكۆك بووه، له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (تێكۆشانم) هیتله‌ر باس له‌وه ده‌كات باوكی زۆر دژی ئه‌وه بووه كه بچێته قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان. به‌ڵام هیتله‌ر سور بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕواته قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له ساڵی 1907 دا و له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا دوو جار تاقیكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له هیچكامیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ئه‌مه‌ش زۆر نیگوهرانی كردووه. له ساڵی 1903دا باوكی و له ساڵی 1907 دایكی كۆچی دوایی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه منداڵ بووه‌و كه‌سێك نه‌بوه به‌خێوی بكات و حكومه‌ت موچه‌یه‌كی بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌و خۆی به كێشانی وێنه‌ی سروشته‌وه سه‌رقاڵ كردووه.

ئه‌و ماوه‌یه هیتله‌ر له شاری ڤییه‌نا ژیاوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی جوله‌كه له‌و شاره‌دا زۆربوون‌و ئیمتیازیان زۆر بووه رقی لێیان بووه‌و كاریگه‌ر بووه به هزری دژه سامی و له یاداشتنامهكانیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌و رق وكینهكردوهتهوه كه به‌رامبه‌ر جوله‌كه هه‌یبووه. هیتله‌ر ساڵی 1903 رۆشتووه بۆ شاری (میونیخ) بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌وه بدزێته‌وه كه به‌سه‌رباز بگیرێت و له لایه‌كی دیكه‌ش له ئه‌ڵمانیادا وه‌ك ئیمبراتۆریه‌تی نهمساو مه‌جه‌ر ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر نه‌بوون. له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا خۆبه‌خشانه ده‌چێته ریزی سوپای باڤاریاوهو له‌كاتێكدا هه‌موان له‌سوپا هه‌ڵده‌هاتن ئه‌و وه‌ك نامه‌به‌ری سه‌ربازی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی كاریكردووه. وێڕای ئه‌وه‌ی هیتله‌ر ئه‌ركه سه‌ربازیه‌كانی به‌وپه‌ڕی ئازایهتیو دڵسۆزیه‌وه ئه‌نجام داوه به‌ڵام پله‌ی سه‌ربازی به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه.

ئهدۆلڤ هێتله‌ر هه‌رچه‌نده به‌ره‌سمی نه‌مساوی بووه به‌لام له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی قوڵی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا بۆ دروستوهو كاتێكیش كه سوپای ئه‌ڵمانیا له كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ته‌سلیم ده‌بێت و شكست ده‌هێنێت زۆر نیگه‌ران ده‌بێت و هۆكاری شكستی سوپا ده‌خاته ئه‌ستۆی جوله‌كه‌و ماركسی و سیاسیه‌كان. هێتله‌ر له‌ساڵی 1919 په‌یوه‌ندی به‌پارتی كرێكارنی نیشتیمانی ئه‌ڵمانیاوه كردووه و له ساڵی 1920 پاش ته‌واو كردنی خزمه‌تی سه‌ربازیی خۆی یهكلایكردوهتهوه بۆكاری حزبی‌و پاشان بوه‌ته سكرتێری حزبه‌كه‌و ناوه‌كه‌ی گۆڕیوهبه (پارتی كرێكارانی نیشتیمانی ئیشتراكی) كه به نازی ناسراوه، له نێوان ساڵانی1933بۆ 1945سه‌رۆكی ئه‌و پارته بووه‌و راوێژكاری ئه‌ڵمانیاو سه‌رۆكی حكومهتو ده‌وڵه‌تیش بووه.

هێتله‌ر له روی هزرییه‌وه دوو كه‌سایه‌تی دیار كاریگه‌یان له سه‌ر ی هه‌بووه كه بریتین له(شینرهز) كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ڵمانیا بووه‌و هه‌روه‌ها (لیجه‌ری) سه‌رۆكی شاروانی ڤییهناو دامه‌زرێنه‌ری پارتی مه‌سیحی ئیشتیراكی له نه‌مسا. هه‌رچه‌نده ئه‌دۆڵف هیتله‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆری له سه‌ر ماركسیه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام له‌دوایدا گه‌یشتوه به دوو ده‌رئه‌نجام یه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌كه ماركسیه‌ت ناگونجێت بۆ بهخهوهركردنو چاككردنی ژیانی گه‌لان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك رێنمایین كه زیان به مرۆڤ ده‌به‌خشن. دووه‌م ده‌رئه‌نجامیش بریتیه له‌وه‌ی كه ناتوانین له جهوههرو حه‌قیقه‌تی ماركسیه‌ت تێبگه‌ین تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له سه‌ر رێنماییه‌كانی ئاینی جوله‌كه نه‌كه‌ین. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه هیتله‌ر كۆی توانای خۆی بۆ له ناوبردنو دژایه‌تیكردنی جوله‌كه‌و ماركسیه‌كان ته‌رخان كردووه‌و مافی هاوڵاتیی بوون‌و چه‌ندین ئیمتیازی دیكه‌ی له جوله‌كه سه‌ندوه‌ته‌وه‌و له ژێر ئه‌و فشارانه‌شدا 180 هه‌زار جوله‌كه ئه‌ڵمانیان به جێهێشتوه. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می هیتله‌ردا ئه‌ڵمانیا پێشكه‌وتنی جۆراوجۆری له بواری پیشهسازیو ئاوه‌دانی و زانستیدا به‌خۆیه‌وه بینی به‌ڵام هاوكات نهزعه پاوانخوازیه‌كانی بویه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵایسانی جه‌نگی جیهانی دووهمو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌شدا ئه‌ڵمانیاو ئه‌ڵمانییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون هه‌ربۆیه دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی سوپاكه‌ی له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا هیتله‌ر خۆی كوشتووه.




له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh frishta gyan barasti zooooooor baswda sarkaw tw bit gula gyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet tina gyan ba rasty mn swdm le beny hiwam sarkwtnta ..........iLiaN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










spas sarab geyan farqy mnu tina nya
dasty tosh xosh be azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش به قوربان به راستي زؤر به سود بو

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش به‌رێزم...
زۆۆۆر به سووده....سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه










kcha karkuki geyan
bawan geyan
zor spastan akam
dasty ewash xoshbe azizan
له‌سه‌ر هێڵ نییه





barasty sarkrda bwa ba hamw pewarek mn xom zor sar sam bwm pey ...... taka sarkrdaya la 15 hawly la nawbrdn w kwshtn rzgary bwa ....dastt xosh bett w sar kawtw bit....sami
له‌سه‌ر هێڵ نییه










rasta kak sami hata bley aza bwa balam xrapashy zor bwa
dast xoshbe azizm spas bo payamakat
hardam shadbi
له‌سه‌ر هێڵ نییه