.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مۆدێرنیته .. ڕاگه‌یاندن .. توندوتیژی
د. ڕه‌وشت ڕه‌شید
یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی که له مۆدێرنیته ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه که‌له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێک ده‌رکه‌وته‌و که‌ناڵه‌کانیه‌وه تووندوتیژی ته‌شه‌نه‌ی کردووه و له حاڵه‌تێکی لۆکا‌ڵی و هه‌رێمییه‌وه بووه به دیارده‌یه‌کی جیهانی ئه‌مه چجای ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له که‌ره‌سته‌و ڕه‌گه‌زه‌کانی توندوتیژی له داهێنانه‌کانی مۆدێرنیته‌ن و له‌ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و شۆڕشه تهکنهلۆژیهن که به‌جۆرێک له جۆره‌کان مۆدێرنیته خاوه‌نیه‌تی.
ئه‌گه‌ر مۆدێرنیته له‌ڕووی سیاسیه‌وه جه‌نگێکی گه‌وره‌ی وه‌ک جانگی جیهانی دووه‌م و چه‌ندین جه‌نگی دیکه‌ی دوابه‌دوای ئه‌م جانگهی لێکه‌وتبێته‌وه ئه‌وا هه‌ر مۆدێرنیته به‌رهه‌مهێنی چه‌ندین داهێنانی ماددی گه‌وره‌یه که هه‌ندێکیان تاسه‌ر ئێسقان دژ به مرۆڤایه‌تین و به‌شێوازێک له چه‌ندین شوێندا مرۆڤایه‌تیان توشی ماڵوێرانیه‌کی گه‌وره کردووه. جگه له‌مانه له‌بواری ڕهگایاندن و بڵاوکردنه‌وه‌شدا له مۆدێرنیته‌دا توندوتیژی و کوشتار ده‌بنه ماده‌یه‌کی گه‌وره‌و زیندوی نێو میدیاکانی ڕاگه‌یاندن و چیدی شه‌ره‌کان به‌ته‌نها له به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه دوور له چاوی کامێرا به‌ڕێوه نه‌ده‌چوون .. توندوتیژی له ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه له به‌ره‌کانی جه‌نگ و سه‌نگه‌ره جۆراو جۆره‌کانییه‌وه گواسترانه‌وه بۆ بازاڕ‌و دائیره‌و ماڵ و ژووره‌کانه‌وه.. ئیدی هه‌موو تاکێک به مانایه‌ک له ماناکان و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بوو به به‌شێک له‌م توندوتیژیه.
ئه‌گه‌ر له جه‌نگی جیهانی دووه‌م و جه‌نگی ڤێتنام و شه‌ڕی سارد و چه‌ندین شه‌ڕی دیکه، وێنه‌و هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕو توندوتیژی و ڕکابه‌ری به شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ و ده‌گمه‌ن له ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاوکرابنه‌وه، ئه‌وا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئینترتنێت و مۆبایل و زه‌قبونه‌وه‌ی دیارده‌ی جیهانگیری هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان زۆر به خێرایی و زۆرجار به ڕاسته‌وخۆیی له‌و په‌ڕی دونیا بۆ ئه‌و په‌ڕی دونیا ده‌گوازرێنه‌وه ئه‌وه‌ی جێگای له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه هه‌روه‌کو چۆن گۆرانی و بابه‌تی زانستی و ئه‌ده‌بی و وێنه‌ی ڕووت ڕیکلامی سه‌یاره‌و خواردن و خواردنه‌وه‌کان و گوتاری ئاینی و سیاسی و بابه‌تی به پێز ده‌گوازرێته‌وه به هه‌مان شێوه، شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی توندوتیژیش له نوسێنێکی ده‌مارگیره‌وه تا چه‌ندین وێنه‌ی خوێناوی و مه‌رگ ئامێز له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و که‌ناڵه به‌رفراوانه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیاو گه‌یاندن ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نێو که‌لێن و جومگه جۆربه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و به‌بێ ویستی خۆمان ده‌بنه به‌شێک له ژیان و یاده‌وه‌ریمان ڕه‌نگه شه‌ری عێراق و ئێران یه‌کێک بێت له‌و نمونانه له‌و شه‌ڕه‌دا تێکڕای گه‌لانی عێراق نه‌وه‌ک هه‌ر له ڕێگه‌ی به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و وێنه‌کانی (صور من المعرکة) و ئه‌و گوتاره پڕ له شه‌ڕو کوشتاره‌ی ئه‌وسای ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه خزێنرایه نێو شه‌ڕێکی قێزه‌ون. له‌و شه‌ڕه‌دا یاده‌وه‌ری تاکی عێراقی له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه زۆر به قوڵی له‌سه‌ر توندوتیژی و گوتاری مه‌رگ ڕاهێنرا، ئیدی بۆ چه‌ندین نه‌وه کوشتن و توندوتیژی بوو به حاڵه‌تێکی هه‌میشه ئاماده‌ی نێو یاده‌وه‌ری و سایکۆلۆژیا ئه‌م ئاماده‌گییه‌ی توندوتیژیه‌ی که ڕه‌گه‌یاندن به پله‌ی یه‌ک ڕۆڵی نێگه‌تیڤی تێدا بینی، کاریگه‌ریه‌کی ترسناکی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵگایه‌ک به تێکڕا.
دوابه‌دوای شه‌ڕی ئێران و عێراق داگیر کردنی کوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دام و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی که‌نداو نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی گواستنه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی توندوتیژین له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه. ته‌قینه‌وه‌کانی یانزه‌ی سێکتهمبهر و ڕمانی هه‌ردوو تاوه‌ری نیۆرک و پاشان کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له لێدانی ئه‌فغانستانه‌وه بگره تا لێدانی عێراق ئه‌مانه‌ش نموونه‌ی دیکه‌ن که تیایدا ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێ له‌گواستنه‌وه‌ی مه‌رگ و توندوتیژی هه‌موو دونیا له ڕێگه‌ی شاشه‌کانی تهلهگزیۆنهوه داڕمانی دوو تاوه‌ره‌که‌و سوتان و مردنی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی بینی، هه‌موو دونیا له ڕێگه‌ی شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ وێرانکردنی کابول و به‌غداد و چه‌ندین شاری دیکه‌و هاوارو گریانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌بینی که ده‌بوونه قوربانی داهێنانه‌کانی مۆدێرنیته.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند گروپێکی تیرۆریست و بڵاوبونه‌وه‌ی کاره تیرۆرستیه‌کانیان له ئینته‌رنێت و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی توندوتیژین که‌بێ سانسۆر ڕوو له هه‌موو ماڵێک ده‌که‌ن و زۆر به ساده‌یی ده‌عوه‌تی هه‌موومان ده‌که‌ن بۆ بینینی کوشتنه‌وه‌ی مناڵێک یان ته‌قاندنه‌وه‌ی مرۆڤێک، ئه‌مه جگه له‌و زمانی تۆڵه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که‌له مینبه‌ری ئه‌و گروپانه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگا په‌خش ده‌کرێن و له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌راپاگیر ده‌کرێن دوای هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له بڵاوکردنه‌وه‌و گه‌یاندنی توندوتیژی له جه‌نگ و ڕوداوه جیهانی و ئیقلیمیه‌کان، به پێویستی ده‌زانم که‌مێکیش باسی ئه‌زمونی ڕاگه‌یاندنی کوردی بکه‌م له گواستنه‌وه‌ی توندوتیژی ڕه‌نگه شه‌ری ناوخۆی کوردی زیندوترین نمونه بێت له‌م بواره‌دا له شه‌ره‌کانی ناوخۆدا که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕادیۆو ڕۆژنامه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕۆڵی چه‌کدارێک یان سه‌نگه‌رێکی شه‌ڕو پێکدادانی ده‌بینی له گه‌یاندن و بڵاوبونه‌وه‌ی توندوتیژی و تۆقاندن له‌نێو ماڵ و کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له‌شه‌ڕی ناوخۆدا زمانێت له‌دایک بوو که پڕی بوو له هه‌ڕه‌شه‌و گفتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئیدی بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیه‌کی قورسی ده‌نگی و ڕه‌نگی بووه‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا تاکی کوردی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌بێ ویستی خۆی به‌شداری کرد له توندوتیژیه‌ک که ڕۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه پیاده ده‌کرا . هه‌ر هه‌موومان ئاشنا بووین به زمانێک که پڕ بوو له هه‌ڕه‌شه‌و ڕق و حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌و زمانه‌ش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بوو به به‌شێک له یاده‌وه‌ری و سایکۆلۆژیای ئێمه له ڕاگه‌یاندنه خۆمان و مناڵان و باوانمان فێری بێمتمانه‌یی و درۆ‌و فێڵ و ههڵخالاتاندن کراین کاریگه‌ری ئه‌و زمانه توندوتیژو مه‌رگ دۆسته‌ی که ڕاگه‌یاندنی کوردی ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینی له بڵاو کردنه‌وه‌ی، ڕۆژانه له هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌ی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ڕه‌نگده‌داته‌وه و دورنیه تا سه‌رده‌مێکی دو‌ریش به‌رده‌وام بێت.
له ده‌مه‌ته‌قێی ساده‌ی نێوان دووکه‌سه‌وه بگره تا شه‌ڕی نێوان دوو ماڵ و دوو گه‌ڕه‌ک و دوو شار و دوو ڕه‌وتی نه‌یارو جیاواز له‌هه‌موو ئه‌وانه‌دا بڕیارێکی له پێشدا دراو هه‌میشه له ئارادایه، بڕیاری متمانه نه‌کردن و لێ‌خۆش نه‌بوون و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له زۆربه‌ی مامه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی ئێمه زمان و ڕه‌فتارێکی نادروست هه‌میشه ئاماده‌یه، که زمان و ڕه‌فتارێکی تا سه‌ر ئێسقان توندوتیژ و مه‌رگ دۆسته ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌یه‌کی ناشرینی سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندنی کوردیه.
ده‌رباز بوون له‌م زمانه توندووتیژه گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌و لێکخۆش بوون بۆ نێو کۆمه‌ڵگای کوردی پێویستی به ڕاگه‌یاندنی هێورو ههکیمانه هه‌یه ڕاگه‌یاندنێک که زمانی تۆڵه‌و هه‌ڕه‌شه ته‌ڵاق بدات ڕاگه‌یاندنێک ڕێز له بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌رانی بگرێت. کۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌مڕۆ زیاد له‌هه‌ر کاتێکی دی پێویستی به ڕاگه‌یاندنێکی ئارام و ژیان دۆست هه‌یه ڕاگه‌یاندنێک که له جیاتی ئه‌وه‌ی باسی تۆڵه بکات باسی لێبوردن بکات له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بکات ، ئامۆژگاری بکات ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی جنێو بدات و له‌سه‌ر ڕق ڕامان هێنێ ، باسی خۆشه‌ویستی و مرۆڤ دۆستیمان بۆ بکات و فێری ئه‌وه‌مان بکات داوای لێبوردن بکه‌ین و به‌رامبه‌ر به ناشرینی و هه‌ڵه‌کانی دوێنێمان هه‌ست به گوناه بکه‌ین و په‌شیمان بینه‌وه
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh azizm barasty babateky jwanw sarnj rakesh bw
sarkawtw bit mn xwenary daimy am babata darwnyanay toy azizw
hawreyanm chwnka zor qwll bwmatawa lasar zanyare la babata darwnyakanda
ba heway bardawamy


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas azyzm hywadarm swdy le warbgryt
sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر گرنگ بوو
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه