❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیسلام و تەندروستى دەروونى ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-04 10:18:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئیسلام و تەندروستى دەروونى ...

ئیسلام و تەندروستى دەروونى ...



ئایا ئیسلام چۆن رۆڵ دەبینێت لە بەدى هێنانى تەندروستى دەرونیدا؟ ئاشکرایە ئیسلام رۆڵێکى گەورە دەبێنیت لە بەدى هێنانى ئەم لایەنە گرنگەى تەندروستى و بنیات نانى کەسایەتیەکى بەهێزى موسڵمان  ئەویش لەرێگاى ئەم خەسڵەتە سەرەکیانە:






1- بەهێزى ئەو پەیوەندیەى بەندە دەبەستێت بە خوداوە.
2- چەسپاوى و هاوسەنگى لایەنە هەلچونەکانى(الانفعالى) دەرون.
3- ئارامى لە ساتەوەختەکانى نارەحەتى و بەڵاکاندا(المصائب).
4-  نەرمى لە بەرەنگاربونەوەى واقعدا.
5- گەش بینى و نائومێد نەبون.
6- گونجانى موسلمان لە گەڵ خودى خۆیدا.
7- گونجانى موسڵمان لە گەڵ کەسانى دەورو بەریدا.

1- بەهێزى پەیوەندى بە خوداوە:
بێگومان ئەم خاڵە گرنگترین بنەماى بنیات نانى کەسایەتى موسڵمانە لە قۆناغەکانى سەرەتاى تەمەنیدا واتە هەر لەمنداڵیەوە ، تا ژیانى داهاتوى بە دوربێت لە هەمو دو دڵیەک و شڵەژانێکى  دەرونى .ئەم بەهێز بونى پەیوەندیە لە رێگاى فەرمودەیەکى پێغەمبەرەوە بەدى دێت کە ئامۆژگارى عەبدوڵاى کورى عەباس دەکات :
"  یا غلام إنی اعلمک کلمات: احفظ الله یحفظک، إحفظ الله تجده تجاهک، إذا سألت فسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم ان الامة لو اجتمعوا على ان ینفعوک بشیئ لم ینفعوک إلا بشئ قد کتبه الله لک، وإن إجتمعوا على ان یضروک بشئ لم یضروک بشئ إلا قد کتبه الله علیک، رفعت الاقلام و جفت الصحف"

2- چەسپاوى و هاوسەنگى لایەنە هەلچونەکانى(الانفعالى) دەرون:
بروا بون بە خواى گەورە دڵنیایى و ئارامى و دامەزراوى و هاوسەنگى لە دڵى موسماندا دروست دەکات، لە هەمان کاتدا دەى پارێزێت لە دڵەراوکێ و ترس و شڵەژانى دەرونى هەمو هەلچونێکى هەڵە...
خواى گەورە دەفەرموێت :[  يُثبت الذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا و في الآخرة] ..  [فمن تبع هُداي فلا خوف عليهم ولا هُم يحزنون] .. [هو الذي أنزل السكينة في قلوب المؤمنين ليزدادوا إيمانا مع إيمانِهم ]


3- ئارامى لە ساتەوەختەکانى نارەحەتى و بەڵاکاندا(المێائب):
ئیسلام بەدەوام هەوڵ دەدات لە پێناو پەروەردە و چاندنى رۆحى ئارام گرتن بە شێوەیەکى کرداریانە لە کاتى رودانى هەر بەڵاو نارەحەتیەکدا ، ئەویش بە فەرمودەیەکى خودایى:[والصابرين في البأساء و الضراء و حين البأس أولئك الذين صدقوا وأولئك هم المتقون]

پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێت:" عجبا لأمر المسلم إن أمره كله خير وليس ذلك لأحد إلا للمؤمن إن أصابته سراء شكر فكان خيرا له وإن أصابته ضراء صبر فكان خيرا له"

4-  نەرمى لە بەرەنگاربونەوەى واقعدا.
گرنگترین خاڵ و میکانیزمە کە موسڵمان دەپارێزێ لە دڵەراوکێ و شڵەژان کاتێک ئەم فەمودە خواییە دەکاتە پێوانەو هەڵسەنگاندن بۆ کارو بارەکانى رۆژانەى .[ و عسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شر لكم والله يعلم وأنتم لا تعلمون ]


5- گەش بینى و نائومێد نەبون:
باوەردار هەمیشە گەش بینە و رێگە نادات نائومێدى بەرەو روخانى بەرێت ، خواى گەورە دەفەرمێت:[ولاتيأسوا من روح الله إنه لاييأس من روح الله الا القوم الكافرون]

6- گونجانى موسلمان لە گەڵ خودى خۆی:
ئاینى ئیسلام ئەو تەمەنەى کە ئەرکەکانى دەکەوێتە سەر تاک دایناوە بەقۆناغى پێگەشتن و گەورە بون، بێگومان ئەمەش زوترە لەچاو تەمەنى پێگەشتن و گەورەبون لە یاسا کۆمەڵایەتیەکان کە لە دواى 18 سالیەوەیە ، بەم جۆرە تاکى موسڵمان کاتێک تێکەڵى ناو کۆمەڵگاو کارو بارەکانى رۆژانەى دەبێت بالانسێکى باشى پێیە لە بنەماکانى دەرونێکى تەندروست و هەڵگرى کۆمەڵێک زانیاریە تا بتوانێت کۆنترۆڵى حەزو ئارەزوە نەگونجاوەکانى بکات و بەم جۆرە بە جۆرێک لەجۆرەکان دەتوانێت لە خۆى رازى بێت و خۆى بەکەسێکى گونجاو بزانێت لە روى کۆمەڵایەیتیەوە .


7- گونجانى موسڵمان لە گەڵ کەسانى دەورو بەریدا:
پێکەوە ژیانى تاک لەگەڵ یەکدیدا بە درێژایى زەمەن پیکەوە ژیانێکە لەسەر بنەماى هاریکارى کردن لەسەر چاکەو پەرستش .
لێبوردەیى ئەو میکانیزمەیە وادەکات وابەستەیى و یەکتر قبول کردن دروست بێت و هەمو رق و دژ بونێک دوربخاتەوە.
شاردنەوەى کینەو رق و لێخۆش بون و لێبوردن لە خەڵکى بەلگەیە لەسەر پەرستشى پەروەردگارو هاوسەنگى دەرونى:


[و لاتستوي الحسنة ولا السيئة إدفع بالتي أحسن فاذا الذي بينك و بينه  عداوة كأنه ولي حميم * وما يلقاها الا الذين صبروا وما يلقاها إلا ذو حظ عظيم ]






بیلال ئەبو بەکر موحەمەد

sc baxtawari

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-04 21:17:52

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ئیسلام و تەندروستى دەروونى ...

[size=24]dast xosh tina  giyan azizm 
babateky zor jwana 
sarkawtw bit gulla bax[/size
]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-05 18:15:39

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsVistaMSIE7

Re: ئیسلام و تەندروستى دەروونى ...

zor supas lanya gyan dasti tosh xosh bet gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net