.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئاونگ سان سووكی به‌هۆی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی له‌گه‌ڵ رێژیمی بێرمه وبۆ دابین كردنی دێموكراسیلهو وڵاته، له‌ساڵی 1991دا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی وه‌رگرت.
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی له‌نده‌ن نووسی: "ئاونگ سان سووكی" كه له‌مانگی جوولای ساڵی 1989وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه، دیكتاتۆریی نیزامیی "رانگۆن"ی بانگێژی سه‌ر مێزی دانووستان ده‌كرد. شۆرای نیزامی بێرمه نه‌یده‌توانی چاوپۆشی له‌و رێز‌و پێگه‌یه بكات كه ئه‌و له‌ناو جه‌ماوه‌ری بێرمهو هه‌روه‌ها له‌ئاستی جیهانیشدا هه‌یبوو. هه‌ر وته‌و جووڵه‌یه‌كی ئه‌و ده‌ستبه‌جێ
له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا بڵاو ده‌بووه‌وه. سووكی خه‌باتی دژی رێژیمێك ده‌كرد كه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی بێرمه‌ی قه‌ڵاچۆ كردبوو.
سووكی چوار ساڵ پێش ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بێت، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ئینگلیسیه‌كه‌ی "مایكل ئاریسی"و دوو كوڕه‌كه‌ی لهئاكسفۆردی ئینگلیس ده‌ژیا. ئه‌و 28 ساڵ بوو بێرمه‌ی نه‌بینیبوو. له‌مانگی مارچی ساڵی 1988دا، به‌ته‌له‌فوون ئاگادار كرایه‌وه كه دایكی له"رانگۆن" زۆر نه‌خۆشه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێرمه. پاش چه‌ند مانگێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بێرمه، خۆپیشاندانی خوێندكارانی بێرمه دژی نیزامیه دیكتاتۆره‌كان سه‌ری هه‌ڵدا. هێزه نیزامییه‌كان به وه‌ڕێ خستنی لافاوی خوێن، له‌ساڵی 1988، سه‌رهه‌ڵدانه گشتییه‌كه‌یان سه‌ركوت كرد. باوكی سووكی به‌ناوی "ئاونگ سان"، پاڵه‌وانی سه‌ربه‌خۆیی بێرمه بوو. ئه‌و بوو كه دانووستان له‌گه‌ڵ بریتانیای به‌مه‌به‌ستی ئازادیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌نجام. به‌ڵام له‌ساڵی 1947دا، به‌ده‌ستی ركابه‌رێكی سیاسیی خۆی كوژرا.
سووكی كاتێ له‌ساڵی 1960دا، دایكی بووه باڵوێزی بێرمه له‌دێهلی نوێ، چووه هێندو بێرمه‌ی به‌جێ هێشت. دوا ناوه‌ندیی لههێند ته‌واو كرد، پاشان چووه بریتانیا‌و له‌زانكۆی ئاكسفۆرد، له‌بواری ئابووری‌و فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌تدا، درێژه‌ی به‌خوێندن دا‌و له‌هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا ئه‌یبینی كه وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست ژه‌نڕاڵ "نێ وین ne win"ه‌وه كه له‌ساڵی 1962دا بهكودتا هاتبووه سه‌ر كار‌و هه‌روه‌ها به‌ده‌ست دیكتاتۆرییه نیزامیهكهیهوه ئازار دهكێشێو هاووڵاتیه‌كانی له‌ژێر سه‌ركوت‌و داپڵۆسیندان.
پاش ئه‌و لافاوه خوێنه‌ی كه نیزامیه‌كان له26ی ئه‌گۆستی 1988دا‌و چه‌ند مانگ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ "رانگۆن"، خستیانه رێ، سووكی هه‌ڵوێستێكی جیدی گرت‌و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا، لهرانگۆن وته‌ی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك كرد.
ئه‌و له‌و رۆژه مێژووییه‌دا، وته‌كانی خۆی به‌م رستانه‌وه ده‌ست پێكرد: "ئه‌وانه‌ی گوتویانه من له‌سیاسه‌تی بێرمه ئاگادار نیم، با بزانن كه به‌پێچه‌وانه‌وه، من گه‌لێ ئاگاداری ئه‌م سیاسه‌ته‌م. بنه‌ماڵه‌ی من باشتر له‌هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك ئاگاداره كه سیاسه‌تی بێرمه چه‌ند ئاڵۆزه‌و تا چه‌ند له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته به‌قورسی ده‌كه‌وێ. من وه‌كوو كچی باوكم، ناتوانم به‌رامبه‌ر به‌بارودۆخی وڵاته‌كه‌م بێ هه‌ڵوێست بم. له‌راستیدا، ئه‌م قه‌یرانه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بێ به‌دووهه‌مین خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێرمه ناوزه‌د بكرێت‌و هه‌وڵی بۆ بده‌ین".
له‌رۆژی نۆزده‌هه‌می سێپتامبری 1988دا، كاتێك ده‌نگی گولله له‌شه‌قامه‌كانی رانگۆن ده‌هاته بهرگوێو لاوه ناڕازییه‌كان له‌خاك‌و خوێندا دهگلان، سووكی له‌ماڵه‌كه‌یدا، به‌ئارامی، به‌ڵام به‌بڕشت، به‌نوێنه‌رانی نیزامییه‌كانی راگه‌یاند كه ناتوانن تا سه‌ر له‌و دیكتاتۆرییه به‌رده‌وام بن. پێی گوتن كه له خه‌بات دژی ئه‌وان تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاش ئه‌و رۆژه، سووكی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه، حیزبی "یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی دێموكراسی" دامه‌زراند كه زۆر زوو بووه كاریگه‌رترین حیزبی سیاسی بێرمه.
شۆرای نیزامی بێرمه كه ناوی "شۆرای گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسا‌و دیسیپلین"ی له‌خۆی نابوو، نه‌یده‌توانی رێگه له‌خۆشه‌ویستیی به‌رفراوانی سووكی بگرێت. هه‌ر بۆیه رێگه‌چاره‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدای بۆ هه‌ڵبژارد.
حیزبی "یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی دێموكراسی" ته‌نانه‌ت به‌بێ ئاماده بوونی ئه‌و له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی ساڵی 1990دا، زۆرینه‌ی ده‌نگی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كرد. به‌ڵام "شۆرای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسا‌و دیسیپلین"، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قبووڵ نهكردو زۆربه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خانمی سووكی، به‌پێی یاسای به‌رگری له‌وڵات له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا، به‌ناوی هۆكاری تێكده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
سه‌ره‌تای ساڵی 1992، شۆرای نیزامی بێرمه، له‌ژێر فشاری نهێنیی ژاپۆن، ئه‌و وڵاته‌ی زۆرترین یارمه‌تی بێرمه‌ی داوه، مێژوویه‌كی ناڕوونی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دێموكراسی بۆ بێرمه راگهیاندو له‌هه‌مان ساڵدا، كۆمه‌ڵێك له‌زیندانیانی سیاسی ئازاد كرد.
ده‌وڵه‌تی بێرمه ده‌یزانی، ئازادیی سووكی، كێشه‌و گێچه‌ڵی زۆری بۆ دروست دهكاو سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه، لهبێرمه بڕوات‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ بریتانیا یان هه‌ر شوێنێكی دیكه.
به‌ڵام سووكی بهههیئهتێكی ئامریكایی گوت: "ئه‌وه‌ی كه من وڵاته‌كه‌م به‌جێ بهێڵم، هه‌رگیز روو نادات، هه‌رگیز".
سووكی بهههیئهته ئه‌مریكاییه‌ی گوت كه خه‌ڵك به‌ده‌ست درۆی نیزامییه‌كانه‌وه ماندوون. ئه‌مانه به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌خه‌ڵك ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبووڵ ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نیه. خه‌ڵك رووبه‌ڕووی ده‌ست تێوه‌ردان بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ست ده‌كه‌ن فێڵیان لێكراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش سووكی، به‌وپه‌ڕی خۆڕاگری‌و دان به‌خۆداگرتندا سه‌باره‌ت بهزیندانبانهكانی قسه‌ی كرد‌و گوتی ئه‌و جگه له‌مه‌به‌ستی خێرخوازانه سه‌باره‌ت به‌ئه‌رته‌ش، هه‌ستێكی دیكه‌ی نیه، ره‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌و ئه‌رته‌شه بهئهرتهشێك ده‌زانێ كه باوكی به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی بێرمه دایمه‌زراند.
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی له‌نده‌ن نووسیبووی، دیپلۆماته‌كانی "رانگۆن"ی وڵاتی بێرمه به‌هۆی یارمهتیو سه‌رمایه بیانییه‌كانه‌وه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دیمه‌نی تۆقێنه‌ری خۆیان له‌بواری مافی مرۆڤدا چاك بكه‌ن. به‌وته‌ی ئه‌وان، ده‌وڵه‌تی بێرمه، سووكیی سه‌رسه‌ختی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی "بیل ریچاردسێن" ئه‌ندامی كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی پارلمانی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا ببینێت. بیل ریچاردسێن پێش ساڵێك له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رله‌شكه‌ر "نیونت nyunt" خوازیاری چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سووكی ببوو.
خانمی سووكی به‌مه‌رجێك ئه‌و دیداره‌ی قبووڵ كرد كه "ریچاردسێن" له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسێك له‌نیۆیۆرك تایمزدا له‌و دیداره‌دا ئاماده بێت.
له‌و دیداره‌دا سووكی گوتی كه له‌هیچ ههلو مه‌رجێكدا ئاماده نیه بێرمه به‌جێ بهێڵێت‌و جگه له‌و بابه‌ته، ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك له‌گه‌ڵ نیزامییه‌كاندا دانووستان بكات.
سووكی به‌درێژایی چوار تا پێنج ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر بوونی لهماڵهكهیداو به‌درێژایی سه‌رده‌می خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی‌و دێموكراسی، به‌رگری له‌نه‌بوونی توندوتیژیو خه‌باتی نێگه‌تیڤ كردووه‌و لایه‌نگری وتووێژه‌و ئه‌وه به‌باشترین ئاڵته‌رناتیڤی گولله‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی به‌كۆمه‌ڵ‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی جهستهییو رۆحی ده‌زانێ.
ساڵی 1384ی هه‌تاوی، ده‌وڵه‌تی بێرمه له‌ژێر فشاری رای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و گرووپه‌كانی مافی مرۆڤی جیهان، ناچار بوو به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆی، خانمی سان سووكی له‌زیندانه ماڵییه‌كه‌ی ئازاد بكات. له‌راگه‌یاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕه‌كانی له‌مه‌ڕ قوتابخانه دژه توندوتیژییه‌كه‌ی، له سووكی وه‌كوو "ماهاتما گاندی بێرمه" یاد ده‌كرێته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بابه‌تیکی چاک بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس هاورييان
له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe chaw jwan geyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةس خؤش كَيان


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت و سه‌ربه‌رزبیت به‌قوربان هیوای به‌رده‌وامی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزتان و هه‌موو ئه‌ندامان ده‌خوازین
یه‌ک تێبینی بۆ به‌رێزت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان زۆرر جار و له زۆر شوێن ئاماژه‌مان به‌وه داوه که ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌کان بنوسرێت که له چ سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌رگیراوه
به پێچه‌وانه‌وه ناچار ده‌بین بابه‌ته‌که ره‌ش بکه‌ینه‌وه و لابه‌رین..
جا به‌رێزم ئه‌گه‌ر بکرێت ئاماژه به‌سه‌رجاوه‌ی ئه‌و شوێنه بدهیهیت کهبابهتهکهت لێ وه‌رگرتوه..
ئه‌گه‌ر به‌رێزیشتان ئاماده‌کار وهرگێری یان هه‌ر شتێتری بابه‌ته‌که‌ن تکایه له خواره‌وه ئاماژه بده که خۆتان خاوه‌نی بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ببوره شاد كيان له كؤفارى تيشك ئه م بابه ته م خينده وه به دلم بوو حه زم كرد بؤ ئيوه ى بنووسم دووباره بمبه خشه
سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
