.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌رێزان و خۆشه‌ویستانی یانه هۆنراوه‌ی (پرشنگدارترین رۆمان) هۆنراوه‌ی خۆمه یه‌کێکه له هۆنراوه وهسفیهکان ده‌رباره‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد(عه‌بدولا په‌شێو) دیارییه بۆ ئێوه .ئه‌م هۆنراوه‌ییه له رێکه‌وتی (2006/1/16) له‌لایه‌ن خۆمه‌وه پێشکه‌ش به‌شاعیر (عه‌بدولا په‌شێو) کراوه له دانیشتنێکی 3 کاتژمێری له هه‌ولێر
بۆیه حه‌زم کرد لێره بۆتان دابنێم هیوادارم به دلتان بێت
پرشنگدارترین رۆمان
گۆرانی شاعیر ده‌لێ ( به‌سه‌ر شعرا که‌سێ زاله سه‌ربه‌ست بێت )
له سه‌ر ڵێوت
شه‌ونمى خهنهندهیهکى ره‌ونه‌ق ئاسا ئه‌بینم
که به‌سته‌ى ژوان بۆ تێنوێتى دڵمان ئهڵىَ
وه‌ک ڕێبوارێکى تامه‌زرۆ
که‌نارى چیرۆکه نامۆیهکانمان
ئه‌خه‌یته باوه‌شى فه‌نا بوون
فه‌رهه‌نگێکى
فریشته‌کانى باغى زه‌مه‌نت تیا ئه‌بینم
عیشق و
ئه‌ڤینت
کانیاوێکه پڕ لهپهیڤى شیرین
له شه‌پۆڵه‌کانى گوڵڕه نگیت
سینه‌ى ئارامت لانه‌ى سترانه یاسهمینهکانه
چاوانت.. هونه‌ره‌و
هونه‌ریشت.. گیانه
گیانت.. توانا
توانات .. هه‌نگاو
هه‌نگاویشت شیعر
شیعرت شایه‌د
به به‌خته‌وه‌رى
هه‌قیقه‌تى زمان...
نشتیمان..
ئه‌ى ده‌نگى رووبار‌ى هه‌رگیز نه‌وه‌ستاو
ئه‌ى سه‌ر فرازترین پێڵى زه‌ریا
ئه‌ى نه‌شئه‌و شهوبۆیهکانى ههڵقولاَوى رۆح
تۆ که هێشوى مێوێکى
به بالاَى کچانى شۆخ و شه‌نگ ههڵئهگهڕێى
بۆ (نامۆیى) له په‌نجه‌ره‌کانى ژیان
خۆى بکات به باوه‌شت ......
ئه‌زانم
نامۆیت بۆ باوه‌شى ئۆخژن و
سه‌ماى کچه عهشقیاکانى کوردستان
بۆ شه‌وه سامالهکانى هاوین....
ڕۆژه وهنهوشهیهکان
بۆ فرمێسکى گه‌شى ئهوینبارانه
تا به‌سه‌ر قینى مێژوو دا بچۆرێنهوه
هێمن هێمن ...
مێگهلهکانى قه‌ترانى پالهوانێکى دۆراو
بخزێننه نێو جه‌رگه‌ى دۆزه‌خ
تۆ... رۆحێکى پڕٍ له ئاواز
پڕ له شیعر
به نێو گیانمان ئه‌چیته خواره‌وه
تۆ ... ما فخوازى
فێرگه‌ى حه‌زه نهگوتراوهکانى دڵى ئێمه‌ى
تۆ... که مه‌مله‌که‌تى وشه ڕاستیه‌کانى
بۆ هه‌ناسه ساردهکانى سزا
نه‌خه‌ینه ناو (پێلاو)ى بۆگه‌ن
ئه‌ى جوانترین ڤیستیڤاڵى...
(تابلۆى ژیانم)ان...
ئه‌ى په‌رستگاى ئومێدى فریشته‌کان
سێبه‌رى وه‌رزه حه‌زو ئاواته‌کانى ته‌مه‌ن
ڕامانى زیندوو..
ئه‌ى قیبلهنوماى ته‌مه‌نى میهروسۆز
کاسهیهکى پڕله شه‌ربه‌ت
شیله‌ى پاکترین هیوا
تۆ هه‌قیقه‌تێکى پیرۆزى له ترۆپکى جوانیدا
زاتى که‌شتى وانه‌کانى سه‌بوریت
ئه‌زمونێکى
خه‌ون به خونچهکانى (ئه‌و په‌ڕى تینوێتى)و
ئه‌و دیو تخوبى دابڕان و
دیالۆگه نمایشنهکراوهکان ئه‌بینى
(بۆم نانوسرىَ) نازانم....
به‌کام عیشق
کام ده‌رگا
بچمه نێو زه‌مه‌نه ئۆقڕهیهکانى ڕۆژگارت
نێو بیبیله ئۆخهیهکانى گوڵى ژیانت
چۆن بچمه نێو ملوانکه شیعریهکانت
تاببم به بچوکترین مروارى دیوانه‌که‌ت
تۆ ئه‌درێسى هه‌موو وێستگه‌کانى ئارامى
ئه‌ى گه‌وره‌ترین گهلاَ
شهونمهشهنگهکانت وا به خه‌یاڵمان وه‌ک سروود
چاره‌نووس
وه‌ک ژیله‌مۆى شه‌وق
شه‌که‌تى فرمێسکه‌کانى مه‌رگ
ئه‌خه‌نه نێو کۆچى کێڵگه‌کانى گوناه
ئه‌ى سه‌رفرازترین مه‌شخه‌ڵى شهکاوهى کوردستانم
ئه‌زانم له قولاَیى ناخت ئه‌گرى
هه‌نگاو به هه‌نگاو له
مهملهکهتهکانى ئێمه‌دا پیاسه ئه‌که‌ى
هه‌موو سپێده‌یه‌ک نه‌مامێک
ئومێدێک
له باخه گهلاَ زامداره‌کان ئهچێنى
په‌یکه‌رێکى سیحرى عه‌شق
دروست ئه‌که‌ى
ئه‌زانم ...
هاوارێکى زێرینى
شارێکى پڕ له پاکى
(نشتیمان)ت سێداره‌یه بۆ دوژمن
(کاک)ت پانتایه‌کى پڕ له سۆز‌و نه‌رمه
بۆ من و که‌سانى کوشته‌ى ده‌ستى (کاک)
ئه‌ى سه‌ربازى مێرگ و
چیمهنهکانى به‌هارى کوردستانم
ئه‌ى شکۆدارترین ڕاستى
تۆ نامه‌یه‌کى هه‌نگوینى
گڕو بڵێسه‌ى چراى نشتیمانى ئێمه
مینبه‌رێکى....
چیرۆکێک....
له نێو کۆلانه‌کانى ژیان و
سه‌ر ڵێوى ئینسان
(کۆمه‌ڵه شیعر)ێکى
بۆ ئازاردان و تۆقاندنى شۆفا رو
سیماى ئه‌هریمه‌نى خه‌جاڵه‌ت
(ئاوێنه)یه‌کى
رووى سپیت خه‌ونى وشه‌کانمان لێک ئه‌داته‌وه
گه‌نجینه‌یه‌کى پڕ له چریکه‌ى
ڕه نگه مێلاَقهکانى کوردستان
با لهگهلتابم
ئه‌ى بهرائهتترین عه‌شق
با فرمێسکه کریستالیهکان
تاجه گوڵینهیهکى (ئێره‌و ئه‌وێ)
ده‌سکه کهزیهکى کیژۆلاَنى شوبات
قه‌ڵه‌مێک له زام
گۆڵمێک خوێن
به‌رین...
نامه‌یه‌کى ڕه‌ش
(پرسه‌ى هه‌ڵبه‌ستێک)
عهگالێکى گومان و
جامانه‌یه‌کى به‌عس به‌رین
بۆ هه‌ڵه‌بجه
ئه‌ى ئه‌وین نۆشى
حه‌ق نۆش...
تۆ که ڕه‌ونه‌قترین ئه‌ستێره‌و
پڕشنگدارترین ڕۆمان بى
وشه دۆزهخیهکانى ئه‌وانمان بۆ چى یه؟
هه‌ر (له به‌رده‌رگه)
(ماچ....ماچ) ..ماچ تا دره‌نگترین شه‌و
هه‌ر له ژێر پێخهوى تریفه‌ى تۆ
(شه‌و نى یه خه‌و به چیاوه نه‌بینم)
ئه‌زانم.....
ئێستا چاوه‌رێى یارى (فتبۆڵى) ئه‌م جاره ناکه‌ى
له ماڵه‌کانمان
بهلاَم ئێستا کوردستانى من
پڕه له ئه‌ڵف و بێى جێماوى به‌عس
له ڕه‌نگه ساردهکانى ئاسه‌وارى شه‌ڕێکى خوێناو
پڕه له چاوه‌روانى...
چاوه‌روانى بۆ گهلاَ ههڵوهریوهکانى زه‌مه‌ن
ئه‌ى پاکترین ده‌فته‌رى جیهان
دڵمان تێنوى دڵۆپه ئا ورینگێکى ئومێد ى تۆیه
(ئاواتێک) ته
مناڵه‌کانمان
خه‌ون به بالاَى ڕازاوه‌ت ئه‌بینن
به ڕۆشن‌ترین هه‌ستى گه‌نجێتیت
به(دوانزه وانه )
به خۆزگه ههڵقولاَوهکانى نێو کانیاوى ئیلهامت
ئه‌زانم ..
به په‌رۆشى بۆ وه‌رزه وشکه ساڵیهکانى ته‌مه‌نى ئێمه
ڕاوچى خه‌ونه‌کانى ئێمه‌ى
شه‌یداى بجوکترین بریسکه‌ى ئازادى
جوانترین دڵۆپه خوێنى شه‌هیدان
ئه‌ى جوانترین ئه‌وین...
زه‌نگى ئاسۆى ئازادیخوازى ولاَت
ئه‌ى بولبولى مه‌نزڵگاى شا دى
کوردستان
تا کازیوه‌یه‌ک
ئایه‌تێکى ئه‌ڤینى
ناسکترین سروودى رۆح و
مه‌رگى ئه‌ستێره‌یه‌ک و
پێکه‌نینى گوڵێک مابىَ
تۆش ماویت..تۆش ماویت
نوسینی / سیروان //// کانونی یه‌که‌م 2005
تێبینی / ئه وشانه‌ی که له نێو هۆنراوه‌که له نێو دوو کهوانهن ئه‌مه ناونیشانی چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی شاعیر ( عبدولا په‌شێو)ن


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و وشه ناسک و جوانانه‌ت ئه‌زیزم
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم له کاره جوانه‌کانتدا به‌قوربان ..
کاتت شاد هاورێ گیان ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةس خؤش كاك سيروان
سةركةوتوبيت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet barezm kak sirwan washankt nask u xam rawenn


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastkant xosh bet sirwan gyan brezm sar kaw to bwet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر زؤرررررر جوانه ده س خؤش من ئاشقى شيعره جوانه كانى عه بدوللا به شيوم
ته مه ن دريز بى

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستی یه‌که یه‌که‌تان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان هیوادارم به دلتان بوبێت ته‌مه‌ن درێژ بن و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن به‌رێزان هیوام به‌خته‌وه‌ریتانه له ژیاندا چاوه‌رێی هۆنراووهی تریش بن
له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزم بۆ هه‌مووتان چاوتان ماچ ده‌که‌م
هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست و جاوه‌کانی خۆش بیت کاکه سیروان گیان
به‌راستی هۆنراوه‌که‌ت زۆر جوان و به پێزه و ناسکه
به‌راستی په‌شیو شایان به هه‌موو شتیکه ، من نامه‌ویت قسه له سه‌ر په‌شیو بکه‌م جونکه ناتوانم به هیچ شیوه‌یه‌ک مافی خۆی پێ بده‌م ....
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێت به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی ناسکه کاکه سیروان گیان من نهم ده‌زانی جه‌نابتان شاعیرن تا ئه‌و رۆژه سه‌ردانی ماڵپه‌ری کوردژینم کرد بینیم دیمانهیکیان له‌گه‌ڵ جه‌نابتان ساز کردوه .....
ده‌ست خۆش بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی که بۆ عبدالله په‌شێوت نوسیوه ده‌ستت خۆش دوباره کاکه گیان
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه










کاکه ده‌شتی گیان ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ ئه‌م په‌یامه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی به‌رێزتان هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم له خوای گه‌وره
کاکه کوردیش پۆیت رێزم هه‌یه بۆت چاوت ماچ ده‌که‌م ده‌ستی به‌رێزتان خۆش هههههههههه ئه‌رێ وه‌لا شاعیرم به‌س خۆم دهرنهخستیه وا خه‌ریکه هێدی هێدی ده‌رده‌که‌وم و که‌شف ده‌بم ههههههه رێزم هه‌یه بۆت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
دووباره دهستتتان خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه