.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سیستمی تازه‌ی په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی
فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو ووڵاتانی جیهان لایه‌نی په‌روه‌رده و له‌هه‌مان كاتدا ئاستی فێربوونیانه ، كۆریه‌كان ده‌ڵێن "هه‌ر ووڵاتیك ئاستی په‌روه‌رده و فێركردنی به‌رز بوو ، ئه‌وا ئه‌و ووڵاته ووڵاتێكی پێشكه‌ووتووه " به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ووردتر هه‌ر ووڵاتێك ئاستی خوێنده‌واری تێیدا به‌رزبێت ، ئه‌وا ئه‌و ووڵاته به ووڵاتێكی پێشكه‌ووتوو داده‌نرێت و ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌و ووڵاته ، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته به‌رپرسیاره له چاكتركردنی سیسته‌می خوێندن ، له گۆڕینی داموده‌زگاكانی په‌روه‌رده ، له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانست ، له دانانی شێوازی وانه ووتنه‌وه‌ی تازه ، له ڕاهێنانی مامۆستا به سیسته‌مێكی نوێ ی ئاست به‌رز ، و له ئاڕاسته‌كردنی لایه‌نی په‌روه‌رده و فێركردن به باشترین شێوه ، كه سوود و كه‌ڵكی گشتی هه‌بێت ، و ده‌ستبه‌ركردنی هۆكار و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تازه له ووتنه‌وه و ڕاڤه كردنی وانه‌كاندا .
چه‌ندین ساڵ بوو ئێمه په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكمان ده‌كرد كه زیانی زۆری پێگه‌یاندین هه‌ر له دروستكردنی كادیری كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌رمن
و كه‌سایه‌تی ڕووخاو و بێهیواوه بگره تا كه‌سایه‌تی دیكتاتۆر و خۆبهزۆرزان و بێبه‌رنامه ، ئه‌م سیستمه كلاسیكیه جگه له‌وه‌ی وایكرد ئێمه له دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ دوابكه‌وین كه چه‌ندین ساڵه بوارمان بۆ ڕه‌خساوه ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین
ووڵات ئێمه به ووڵاتێكی ناپێگه‌یشتوو له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه وه‌سف بكه‌ن .
په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می تازه له ووڵاتی ئێمه كه ئه‌م ساڵ په‌یڕه‌و كرا ، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه كه(وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی) حكومه‌تی هه‌رێم كاری پێكرد و ده‌كرێت بكرێته بناغه‌ی دروستكردنی مرۆڤێكی (ڕاستگۆ ، ته‌ندروست له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ، ئازا و جه‌سوور ، قسه‌زان و زمان‌زان و زمانپاراو ، دروستكه‌ر و بنیاتنه‌ر ، گه‌شبین ، دووربین ، به‌رهه‌مهێن ، چه‌ندین لایه‌نی تر ) هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م سیسته‌مه به ده‌سكه‌وتێكی گرنگ هه‌ژمار بكرێت ، هه‌رچه‌نده ئێمه دره‌نگیش به‌ئاگاهاتین .
ئه‌م سیسته‌مه چه‌ند لایه‌نێكی باشی هه‌یه كه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م وه‌كو :
1) ئه‌م سیسته‌مه وا له خوێندكار ده‌كات كه له وانه‌كانی ڕۆژانه‌یدا هه‌وڵبدات و خۆی ماندوو بكات ، چونـــكه ڕۆژانه
ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی ڕۆژانه واته (كویزات) ئه‌نجام بدات و هه‌موو ڕۆژێك خۆی ئاماده بكات .
2) ده‌بێت خوێندكار ڕۆژانه ئاماده‌بێت ، چونكه ئاماده‌بوونی خوێندكاریش نمره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ره ، كه ئه‌مه‌ش
وا له خوێندكار ده‌كات به‌به‌رده‌وامی ئاماده‌بوونی هه‌بێت له‌ناو پۆلدا .
3) نه‌هێشتنی تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ ، كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه شتێكی زیاده‌بوو و ترسێكی زۆری لای خوێندكار
دروست ده‌كرد تاكو وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ خۆی بۆ ئاماده بكات ، ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی خوێندكار
زۆر ماندوو بێت .
4) نه‌هێشتنی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆری ده‌خسته سه‌ر شانی خوێندكار و مامۆستا .
5) ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان به كۆ‌رسات وه‌كو سیسته‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان .
6) وازنه‌هێنانی خوێندكار له خوێندن ، چونكه له سیسته‌می كۆندا خوێندكار ناچار ده‌كرا به‌هۆی ئه‌ركی قورسی خوێًندن
واز له خوێندن بهێنێت .
7) دروستكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی ته‌ندروست له هه‌موو لایه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش
به‌ڵام به ئه‌رک نه‌بێ یه‌ک پرسیار
ئایا ئه‌نجامی کۆتایی وا ده‌بێ
کۆرسی یه‌که‌م + کۆرسی دووه‌م ÷ 2 = ئه‌نجامی کۆتایی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ببورة بةريزم زؤر دلنيا نيم
وا بزانم (کۆرسی یه‌که‌م + کۆرسی دووه‌م= ئه‌نجامی کۆتایی)بةم شيوةية و دابةشى 2 ناكريت
له‌سه‌ر هێڵ نییه