❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیره‌كی سۆزداری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-28 05:53:25

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

زیره‌كی سۆزداری

زیره‌كی سۆزداری

توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی:

بیلال ئه‌بوبه‌كر 



چه‌مكی زیره‌كی سۆزداری و سه‌رتای سه‌رهه‌لدانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ر له‌ بیست ساڵ ، هۆكاره‌كاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌كانی زانا ده‌رون ناسه‌كان ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ له‌ دونیادا ، له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت ته‌نها به‌ند نیه‌ به‌ زیره‌كی هزری ئه‌م دروست كراوه‌، به‌ڵكو چه‌ند لێهاتوییه‌كه‌ كه‌ نابینرێت له‌ كه‌سه‌ زیره‌كه‌كاندا ئه‌وان ئه‌م لێهاتوییان ناونا زیره‌كی سۆزداری ، له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند توێژینه‌ویه‌كیان ئه‌نجام دا بۆ ده‌رخستنی رێژه‌كان و پله‌كانی و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی و میكانیزمه‌ پێویسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، و هه‌روه‌ها بۆ دڵًنیا بون له‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ ته‌ناه تایبه‌ت نیه‌ به‌ زیره‌كی هزره‌وه‌ .

زیره‌كی سۆزداری چیه‌؟

نزیكه‌ی هه‌زار ده‌زگای ئه‌مه‌ریكی و له‌سه‌ر چه‌ند هه‌زار كه‌سێك چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌ بیست ساڵی رابردودا، هه‌موو ئه‌م توێژنه‌وانه‌ گه‌شتنه‌ یه‌ك ئه‌نجام :

سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌ند لێهاتوییه‌ك وه‌ستاوه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ بروانامه‌و پله‌یه‌كی زانستی نیه‌.

له‌م توێژنه‌وانه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن چه‌ندین كه‌س ئه‌وانه‌ی له‌ زانكۆ ناوداره‌كانی جیهان ده‌رچون و خوێندنیان ته‌واو كردوه‌ نه‌یان توانیوه‌ له‌ ژیانی كاركردن و هاوسه‌ری و سۆزداریدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، له‌كاتێكدا كه‌سانێك هه‌ن له‌ زانكۆی ئاسایی و به‌ده‌ره‌جه‌ی ناوه‌ند خوێندیان ته‌واو كردوه‌ توانیوانه‌ كۆمپانیای زه‌به‌لاح دابمه‌زرێنن و سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ پێكه‌وه‌ بنێن و ئه‌وكه‌سانه‌ له‌ بارێكی چه‌سپاوی سۆزداریدان و سه‌ركه‌وتوون له‌ په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كانیان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ بروانامه‌و ئاستی زانستی رۆڵی نابێت به‌ڵام به‌ته‌نها به‌س نیه‌ به‌لكو ده‌بێت چه‌ند سیفاتێك و لێهاتوییه‌كی دیاری كراو رۆلیان هه‌بێت بۆیه‌ زاناكان رویان له‌ دیاری كردنی و رێگاكانی پێوانه‌كردنی كرد.



پێناسه‌ی زیره‌كی سۆزداری :

زانسته‌ سروشتیه‌كان جیاوازن له‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌و رووه‌ كه‌ پێناسه‌كانیان بۆ چه‌مكه‌كان جیاوازه‌و ته‌نها یه‌ك پێناسه‌یان نیه‌ و هه‌موویان له‌سه‌ری كۆك بن ، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م وتیه‌ ده‌چه‌سپێت به‌سه‌ر زیره‌كی سۆزداری ، زیره‌كی سۆزداری بریتیه‌ له‌ توانستی مرۆڤ بۆ مامه‌له‌كردنێكی ئیجابیانه‌ له‌گه‌ڵ خودی خۆی و ده‌وروبه‌ریدا ، پێناسه‌یه‌كی دی هه‌یه‌ بۆهه‌مان چه‌مك ، توانستی مرۆڤه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سۆزه‌كانی ، به‌جۆرێك بتوانێت گه‌وره‌ترین راده‌ی خۆش به‌ختی بۆ خۆی و ده‌ورو به‌ری به‌ده‌ست بهێنێت.

بیركردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی توندو تۆلی هه‌یه‌ به‌ هه‌ست كردنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن هه‌سته‌كان له‌دایك بوی بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاری كراوه‌ ، هه‌ركات ئه‌م نه‌مه‌ته‌ بگۆرێت هه‌سته‌كانیش ده‌گۆرێت، مرۆڤی گه‌ش بین له‌ نیوه‌ پره‌كه‌ی په‌رداخه‌ ئاوه‌كه‌ ده‌روانێت و ئه‌نجام هه‌ستی گه‌ش بینی به‌هه‌م ده‌هێنێت و مرۆڤی ره‌ش بینیش له‌ نیوه‌ به‌تاڵه‌كه‌ی په‌رداخه‌ ده‌روانێت و هه‌ستی ره‌ش بینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ،پێچه‌وانه‌ش هه‌ر دروسته‌ و هه‌ستیش كارده‌كاته‌ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ، مرۆڤی ره‌ش بین هه‌رگیز ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی بیربكاته‌وه‌ و یان هه‌رناتوانێت بیر بكاته‌وه‌ !.

ئایا مرۆڤ ده‌توانێت ئاستی زیره‌كی سۆزداری به‌رز بكاته‌وه‌ ؟

وڵامی دڵنیایی ئه‌وه‌یه‌: به‌ڵێ‌ ، توێژنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه‌ یان ده‌ریان خست كه‌ لێهاتویی زیره‌كی سۆزداری ده‌توانرێت وه‌ربگیرێت(اكتساب) ، مرۆڤ به‌هه‌وڵی زۆر ده‌توانێت ئه‌م ئاسته‌ پێش بخات ، ئه‌و كه‌سه‌ی باسمان كرد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌توانێت ببێته‌ كه‌سی دووه‌م ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت(كه‌ چۆن مرۆڤ خۆی ده‌گۆرێت) و پاشان مه‌شق كردن ، ئتر بابه‌تی گۆران ته‌نها كاتی ده‌وێت و هیچی تر.

لێره‌دا نموونیه‌ك ده‌هێنینه‌وه‌ ، قوتابیه‌ك ده‌ناسم زیره‌كی بیركاری (یه‌كێك له‌زیره‌كیه‌كانی عه‌قلی) دیاری كراوه‌ ، واته‌ توانای بۆ حه‌ل كردنی بابه‌ته‌كانی بیر كاری و تێگه‌شتنی دیاری كراوه‌ ، خێزانه‌كه‌ی هه‌وڵێكی زۆریان دا له‌م پێناوه‌دا و خولی به‌رده‌وام و مامۆستای تایبه‌ت، نمره‌كانی تاقی كردنه‌وه‌كانی له‌ بیركاریدا به‌رز بۆوه‌ له‌ 20% بۆ 50% پاشان له‌م ریًَژه‌یه‌دا جێگیر بوو، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو خول و وانه‌ تایبه‌تانه‌.

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-28 06:02:50

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE

Re: زیره‌كی سۆزداری

dast xosh bet sarkawtw bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-28 07:01:09

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: زیره‌كی سۆزداری

دەست خۆش .. بابەتێکى جوانە..

سەرکەوتوو بیت بەڕێزم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net