❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 12:09:14

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات


http://www.awene.com/Wenekan_Awenekan/mnal-01.gif


دایكان‌و باوكان ده‌توانن به‌ئاسانی‌ وا له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه‌سێكی‌ گوێرَایه‌ڵ بن، به‌بڕوای‌ پسپۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ وا له‌منداڵ ده‌كات كه‌سێكی‌ هێمن‌و گوێرَایه‌ڵ بێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:


یه‌كه‌م: رێنمایی‌ كردن

باشترین رێگا بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ رێنمایی‌ بكه‌یت‌و كه‌مترین كات لێی‌ توڕه‌ ببه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:
1-ئه‌و شته‌ بكه‌ كه‌ داوا له‌منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بیكات، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر پێت وت پێش خه‌وتن شیرینی‌ مه‌خۆ، ئه‌وا خۆشت به‌هه‌مان شێوه‌ پێش خه‌وتن شیرینی‌ مه‌خۆ.

2-دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت گوێت لێ‌ ده‌گرێت ئینجا وازی‌ لێ‌ بهێنه‌، كه‌ قسه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌یت له‌ئاستی‌ ئه‌ودا به‌، یان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بوه‌سته‌و روی‌ تێ‌ بكه‌، یان ئه‌و بخه‌ره‌ سه‌ر شتێكی‌ به‌رز كه‌ له‌ئاستی‌ تۆدا بێت‌و رووی‌ لێت بێت.

3-پێ‌ بڵێ‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌كارێكی‌ خراپ به‌چی‌ سزای‌ ئه‌ده‌یت.

4-چه‌ند جارێك پێی‌ بڵێره‌وه‌ ئایه‌ تێ‌ گه‌یشتووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێت وتووه‌.


دووه‌م: لێدان

هه‌موو كاتێك خۆت به‌دوور بگره‌ له‌به‌كارهێنانی‌ لێدان، چونكه‌ كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێكیشت به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ما، ئه‌كرێت چه‌ند جارێك به‌هێواشی‌ بكێشیت به‌پشتی‌ ده‌ستیدا.


خراپییه‌كانی‌ لێدان:

1-ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر منداڵه‌كه‌ سور ده‌كات له‌سه‌ر دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ خراپه‌ی‌ كردوویه‌تی‌.

2-لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ ئه‌و منداڵه‌ی‌ لێی‌ ده‌درێت كه‌متر گوێڕایه‌ڵی‌ دایك‌و باوكی‌ ده‌كات.

3-هه‌ندێ‌ جار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش لێدانه‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش په‌لاماری‌ دایك‌و باوكی‌ بدات.


سێیه‌م: دورخستنه‌وه‌

ده‌كرێت كه‌ منداڵه‌كه‌ت كارێكی‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات، بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دووری‌ بخه‌یته‌وه‌و وای لێبكه‌یت له‌ژورێكی‌ ته‌نیادا دابنیشێ‌، به‌ڵام دڵنیابه‌ ئه‌و ژووره‌ هیچ شتێكی‌ لێ‌ نه‌بێت زیانی‌ پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌م رێگه‌یه‌ زۆر دووباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌.



سەرچاوە : ئاوێنەکان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-02 00:41:18

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

ده‌ست خۆش کاک paiwast ئه‌م ڕنماییانه‌ زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی ئه‌م جیله‌ که‌ تێگه‌یشتوو ترن له‌ چاو منداڵانی جاران جگه‌ له‌وه‌ی هاروهاجترن که‌وتوو بیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-03 20:44:50

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

ده‌سته‌کانت خۆشبیت کاکه‌ په‌یوه‌ست بابه‌تیکی جوانه‌

به‌س به‌خوا مناڵی چه‌قاوسو زۆره‌ که‌ خۆی نه‌یکرد دنیا پیی ناکات هههههههه

سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-04 11:43:36

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

Re: چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

هههههه، زۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان ، هانا سویت خان و تیــنا خان ، هەر سەرکەوتو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-04 11:54:10

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە بە سودە

بە هیواى بێ بەشمان نەکەیت لەم بابەتە بەسودانە

_ بژیت _

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net