.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چای سه‌وز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرای ده‌کات، که گیراوه‌یه‌ك له چای سه‌وز ده‌توانێت به‌ره‌نگاری شێرپه‌نجه‌ی خوێن ببێته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه دووچاری "Chronic Lymphocytic Leukemia" هاتبوونه‌وه و بۆ زانینی کاریگه‌ری گیراوه‌ی چای سه‌وز، توێژه‌ران توخمی کاریگه‌ری ناسراو به "Epigallocatechin gallate"یان پێدان. ده‌رئه‌نجام توانرا تێبینی بکرێت، که گرێکانی "Leukemia" بچووك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك "Tait Shanafelt" و هاوه‌ڵه‌کانی له نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری "Mayo" له "Rochester" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Clinical Oncology"دا نووسیویانه.
"Chronic Lymphocytic Leukemia" له وڵاتانی ڕۆژئاوا به جۆرێکی به‌ربڵاوی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن ده‌ناسرێت. له‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێندا بڕێکی یه‌کجار زۆر له خڕۆکه‌ی سپی بچووكی ناسراو به "Lymphocyte" دروست ده‌بێت، که دواجار "Lymphocyte" دروستبووه‌کان به‌ره‌وو سووڕی خوێن ڕێچکه ده‌گرن. جۆری شێرپه‌نجه‌ی خوێنی ناوبراو زۆر به‌هێواشی هه‌نگاو ده‌نێت و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر فراوان دووچاری مرۆڤانه‌ی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ ده‌بێته‌وه. تاکو ئێستا هیچ فاکته‌رێکی مه‌ترسیدار و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێکی به‌هێز بۆ ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێن نه‌زانراوه.
ڕێچکه‌ی ئه‌م جۆره‌ش تاکییه، به‌ڵام زۆر جیاوازه: هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستیان به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نی‌یه، هه‌ندێکی دیکه‌یان ده‌رمانی دژه‌شێرپه‌نجه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌کات و هه‌ندێکی دیکه‌یان سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن، پاش چه‌ند مانگێك له تووشبوون گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له لێکۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵه‌وه توانراوه بسه‌لمێنرێت، که "EGCG" وه‌ك مادده‌یه‌کی چالاك دژی گه‌شه‌کردنی خانه‌کانی خوێن کار ده‌کات. مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێستا بۆ زانینی به‌رگه‌ی نه‌خۆشان به‌رانبه‌ر مادده‌ی چالاك و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکردنی بڕی گونجاو بۆ نه‌خۆشان ده‌گڕێته‌وه. هه‌ربۆیه توێژه‌ران 33 نه‌خۆشیان هه‌ڵبژارد و بڕی جیاوازیان له "EGCG" پێدان. ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ریانخست، که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌خۆشانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌رگه‌ی بڕێکی زۆر له "EGCG"یان گرتووه.
هه‌روه‌ها له سێیه‌کی به‌شداربووانیشدا ژماره‌ی "Lymphocyte" ڕووی له که‌مبوون کردووه و له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌شداربووانه‌ی گرێی "Lymphocyte"یان گه‌وره‌بووه، بۆ نیوه بچووك بۆته‌وه.
توێژه‌ران هیواخوازن، که مادده‌ی چالاکی ناو چای سه‌وز بتوانێت بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی شێرپه‌نجه به‌کاربهێنرێت و به جووتکردنی له‌گه‌ڵ مادده دیکه‌دا کاریگه‌رییه‌کانی دژی شێرپه‌نجه به‌هێزتر بکات. ئێستا چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئارادان، که له‌ڕێگایانه‌وه هه‌وڵ زانینی چالاکی بڕێکی زۆر له مادده‌ی ناوی چای سه‌وز ده‌درێت. به‌ڵام لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌وه بدرێت، که له‌ڕێگای خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ناتوانرێت بڕێکی یه‌کجار زۆر له "EGCG" وه‌ربگیرێت.
خۆزگه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه