.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نوسینی // سیروان ........ شه‌قڵاوه
ساته وه‌ختێك دێم
به ئاوى ده‌ریا خۆم ئه‌شۆم
له ژێر هه‌ر بسته سێبه‌رێكى ئه‌م زه‌مینه
ڕۆحى لاولاوێكى په‌مه‌یى ئه‌چێنم
ساته وه‌ختێك دێم ...
كه ژیان گوڵه
ژیان هه‌ناره ئۆخه‌ى
نێو ده‌ستى پیره‌ژنێكه
ژیان
شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته
ژیان هه‌ناسه‌یه‌كه
دێم و پێت ئه‌ڵێم كوا؟
دڵۆپه فرمێسكه‌كانى مانگ...
كوا؟
چێژى كانیاوى موسافیره‌كانى به‌هه‌شت...
دێم و له ته‌ك دار به‌رِوێك
نه‌مامێكى خۆشى ئه‌چێنم
تا هه‌موو به‌یانیه‌ك به دڵۆپه ئاورِینگه‌كانى
ده‌ست و چاومان بشۆین
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام...
دونیا هه‌یه...
مه‌رگ هه‌یه...
سێبه‌ر هه‌یه ....
گوڵ....سێ‌و...
موحیبه‌ت...
جه‌نگ ...
ئه‌ڤینى هه‌یه....
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
مه‌رگ رِێبوارێكى قه‌ده‌رو سوارێكى ئازایه
مه‌رگ هێلانه‌یه‌كى ره‌ش و
كراسێكى سڵى
به‌ردێكى رِه‌ق و
خۆرێكى نه‌رمه
مه‌رگ میوانێكى دڵ و
تاریكایه‌كى بێ سێبه‌ر و
سه‌فه‌رێكى ئه‌و دیوه ....
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
دونیا رێبوارێكى نادیار و
ئه‌سپێكى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى نێو حه‌زى ده‌ریاكانه
دونیا ماڵێكى كاتى و
مێرگێكى باراناوى و
په‌نجه‌ره‌یه‌كى شكاوه
جارجار تۆى تیا ئه‌بینم...
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
سێبه‌ر كه‌سێكى درۆزن و
كراسێكى بێ په‌یمان و
به‌ردێكى نه‌رم و
خۆرێكى ڕه‌قه
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
گوڵ هه‌ستێكى لاواز
گوڵ رِه‌نگێكى دۆراو
هه‌ر ده‌مه‌و له سه‌ر یه‌ك ئاواز
هه‌ر ده‌مه‌و له سه‌ر یه‌ك مێز
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
سێ‌و فه‌نا بوون و
خزانه نێو كۆشى دونیایه‌كى شه‌رانگێزى
خزانه نێو ده‌ستى كائینێك
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
موحیبه‌ت ڕژانى هه‌ستى كچه سۆزانیه‌كه
بۆ باوه‌شى ده‌ریا
ڕژانى ئاوێكى ڕه‌شه بۆ لقێكى نادیار
ڕژانى سۆزێكى بێ په‌یمانه بۆ
خه‌زێنه‌ى كتێبێكى دۆراو
ڕژانه ناو سێوێكه
كه كۆترێك ئه‌یخوات و پێى ئه‌مرێت
ڕژانه بۆ سینه‌یه‌كى بێ موو
ڕژانه نێو هه‌نا رستانه
ڕژانه نێو شه‌قامه‌كانى ئه‌جه‌له
ڕژانه نێو كانیاوێكى تینووه
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
جه‌نگ نه‌رمه نه‌رمه به‌ره‌و
ماڵه ئاگرینه‌كان دێت
جه‌نگ كه‌ره‌سته‌یه‌كى خۆشه‌ویستیه
جه‌نگ تاجه گوڵینه‌یه‌كى دیارى یه
جه‌نگ گله‌یى یه له ئاشتى
جه‌نگ ده‌رگایه‌كى كراوه‌ى باخه‌كانه
تیشكێكى فره مانا‌و
ڕه‌هه‌ندێكى قوڵه
جه‌نگ خه‌ره‌ندێكى بێ بن و
یاسایه‌كى ژێر سێبه‌ره‌كانى دار سێوێكه
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
ئه‌ڤینى سوتان و
ڕژانه نێو سه‌ره‌ناته
ئه‌ڤینى ووشه‌یێكى ووشك و تازه‌یه
ئه‌ڤینى ته‌نیایى یه و
هه‌موو به‌یانیه‌ك له لوتكه‌ى تروسكایه‌كى
تۆراو په‌یمان ئه‌به‌ستێ
ئه‌ڤینى نامۆیه
مه‌شخه‌ڵێكى ترسنۆكه
ته‌لارێكى ڕووخاو و
قسه‌یه‌كى دوو بست نه‌رۆیشتووه
ئه‌ڤینى
له گوڵستانه‌كان پێیه‌كى وون و
پێیه كه‌ى تر‌ى جه‌فا یه
ئه‌ڤینى هه‌یه
ئه‌ڤینى بزه‌یه‌كى شێتانه‌و
ئاوێكى مه‌نگه
گوڵدانێكه به ده‌نگى كاروانێكى
باره‌گاى بزه
جارجار تێنوێتى ئه‌شكێ
هه‌ر له فكرى ئه‌جه‌ل دام
دێم و
ئاوێنه‌یه‌كى ڕه‌نگ ئاسا دێنم
دێم و
له هزرى به‌یانیه‌ك ئه‌دوێم و
فه‌لسه‌فه‌ى شاعیرێك ئه‌دۆڕێنم....
دێم و
پێشت ئه‌ڵێم
ئه‌زانى ...
(ژبان مه‌ته‌ڵێكه هه‌ر كه‌سه‌و به جۆرێ هه‌ڵیدێنێ)
به‌ڵێ ژیان
قاسپه‌ى كه‌وێكى كێویه
پێى ئه‌سپێكى ڕووته
ژیانى سپێده‌یه‌كه
كاتێ ئه‌گاته جێ
مانگ ئه‌كاته دوو له‌ت
ژیان نامورادیه
سێداره‌یه‌كى بێ په‌ته
دێم و پێت ئه‌ڵێم ...
ئه‌زانى
ژیان سترانى لاولاوێك ئه‌گۆڕێ
شیعرى خونچه‌یه‌ك هه‌ڵه‌وه‌رێنێ
ژیان سیحرى پیره‌ژنێكه
ده‌م..ده‌م...
ئه‌گا به دۆزه‌خ
ژیان سپێده‌یه‌كه كاتێ ئه‌گاته جێ
ڕۆژێك شه‌كه‌ت ئه‌كات و
شه‌وێك ئه‌مرێنێ .
شارێك به جیكه‌جیكى په‌ڕه‌سێلكه دروست ئه‌كات
كاغه‌زێك به ئیمانى ده‌روێشێك ڕه‌ش ئه‌كات
هه رله‌گه‌ڵ سروه‌ى پاكى كۆڵانه‌كانى
ته‌ڕی هه‌لفڕین دێم و
پێت ئه‌لێم
ئه‌زانى ....
لێره سه‌ركه‌وتنى سه‌كۆیه‌ك
هه‌نگاوێك
به‌ره‌و دواوه ئه‌گه‌رێیته‌وه
بۆیه دێم
تا له ڕه‌نگى هه‌ناسه‌یه‌ك و
تابلۆى حه‌شیشه كێشه‌كان بگه‌ى
تا له پێشه‌نگا ڤۆلگایه‌كانى ده‌ستى پیرێك بگه‌ى
تا هێدى حیله‌ى ئه‌سپێكى نه‌رم
بتۆرێنى...
تا كاسه‌یه‌ك له شه‌ڕابى موحیبه‌ت بنۆشى
نامه‌ى ئاوێنه‌یه‌كى شكاو بدۆزیه‌وه
ئێستا هاتووم
تا له رۆژان به‌ر ده‌رگاى عه‌شقت بۆ بڕازێنمه‌وه
تۆ كه‌سێكى
له‌ته‌ك په‌رده سه‌بوریه‌كانى ژیانم
ئاوازه كاتوریه‌كانى ته‌مه‌نت بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
هاتووم
تا ژوانى نێو سه‌ماى
كۆڵانه‌كانى شارت بۆ بهێنمه‌وه
تۆ ئیلهامى تیشكه‌كانى حه‌قیقه‌تى فه‌تواى
شكۆفه‌ى
ئێستا هاتووم
كه پێت بڵێم
ئه‌بێ كام دونیا
ڕ‌ازى ئێمه هه‌ڵبگرێ
كام با ژیانى ئێمه بگۆڕێ
كام ئه‌ستێره
گه‌ڵا زه‌رده‌كانى پاییز به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى
ئێواران هه‌ڵوه‌رێنێ
كام فریشته
فه‌رهه‌نگى باران بێنێته ناو
حیكایه‌ته‌كانى ماسیه‌ك
كام مورید
له ڤیستیڤاڵى مردن
مزره‌ى ڕۆح بێنێته‌وه
له‌م ساته وه‌خته هاتووم
پێت بلێم
ئه‌ى كه‌ژاوه‌ترین خورپه‌ى دڵ
ئه‌ى ئه‌و نامه پاكه‌ى
كه ڕوانینه‌كانت تێكم ئه‌شكێنن
هه‌ر له نیگایه‌كت
سه‌دان حه‌ز ئه‌دۆزمه‌وه
تا دانه‌یه‌ك له زوڵفه‌كانت مابێ
په‌یڤێك
له‌ته‌ك قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هه‌ڵه‌قوڵێ
تا له رووباره‌كان ماسیه‌ك مابێ
تا له‌ئاسمان په‌ڵه هه‌ورێك مابێ
تا له مه‌مله‌كه‌تى جوانى
ته‌مه‌نێك مابێ
تا خه‌نده‌ى ئه‌ستێره‌یه‌ك مابێ
ڕه‌ونه‌قترین
عه‌شق
له نێو قوڵایى ئه‌م ئاسمانه هه‌ڵده‌قوڵێ
ئه‌ویش عه‌شقى تۆیه
بۆیه هه‌ر دێم و
پێت ئه‌لێم
ئه‌زانى ...
ژیان چى یه ؟
(( جگه له ئاشنابوونى دوو بێگانه و
بێگانه بوونى دوو ئاشنا ))
٢/١/٢٠٠٦ شه‌قلاوه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــه‌زیـــــزم
هـــــــــاورێت ،،،،،
حسێن خۆشناو‌و

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








وااااو
دةس خؤش بؤ ئةو هؤنراوة جوانة
سةركةوتوبيت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










چاوی منی کاکه حسێن خۆشناو
ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ ئه‌م په‌یامه جوانه‌ت کاکه گیان هیوام سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریته
کاکا
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه که‌ی به‌رێزتان هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم
دووباره ده‌ستتان خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






وااااااااااااااااااااااااااااااو ئه وه جيه كاك سيروان ئه و هؤنراوه جوانه ت ده ستت خؤش زؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤر جوانه
به لي 1000جار به لي

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت کاکه سیروان گیان هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
هیوادارم به‌رده‌وام بیت هه‌میشه سه‌رکه‌وت و بیت ئازیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









وۆۆۆۆۆۆۆوووو ده‌ست خۆش کاکه سیروان هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆش بو
به هیوای سه‌رکه‌وتننننننننن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ئه‌وه دیارییه‌کی بچوکی من بوو بۆ ئێوه‌ی ئازیز‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کوردژین هیوادارم به دلی هه‌مووتان بێت
ده‌ستتی یه‌که یه‌که‌تان خۆش
کچه که‌رکوکی ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم هۆنراوه‌که‌ت به دل بوبێت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
خه‌مبارگول ده‌ستی به‌رێزتانیش خۆش بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم
تینا خان به‌رێز ده‌ست خۆشی بۆ تۆی به‌رێزیش بۆ په‌یامه‌که‌ت و هه‌ستی جوانت هیواخوازم هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت
دووباره ده‌ستتان خۆش چاوه‌ێی به‌رهه‌می زیاتر بن
له‌گه‌ل رێزم بۆ یه‌که‌یه‌که‌ی ئئه‌ندامانی کوردژین ........... هه‌ربژین بۆ کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی نایابه وابزانم به‌ڕێزیشتان شاعیرن
هه‌مویم خوێنده‌وه به‌راستی نایابه هۆنراوه‌ی وام زۆر که‌م بینیوه له زۆربه‌ی کتێبه‌کانیش ده‌ست خۆش دووباره
سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌که‌م
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستی به‌رێزتان خۆش رێگا شیاو بۆ په‌یامه‌که‌ت ته‌مه‌ن درێژ بیت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو یت به‌رێزم زۆرسوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م هیوادارم ساتێکی خۆش له‌گه‌ل هۆنراوه‌کان به‌رنه‌سه‌ر ..... کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ژیان چى یه؟
((جگه له ئاشنابوونى دوو بێگانه و
بێگانه بوویى دوو ئاشنا))
زۆر زۆر جوانه .. به ڕاستی هاوڕێ ووشه‌گه‌لی زۆر نایابت به‌کار بردوه بۆ ده‌ربڕینێ زۆر نایابتر .. به هیوام بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌و هه‌سته جوان و ده‌ربرینه ناوازه‌یه‌ت ..
به‌ڵام تێبینییه‌کی چکۆله بۆ کاکه‌م / له ڕێنووس هه‌نێ که‌م و کوڕی هه‌یه وابزانم کێشه‌ی فۆنتت هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان چاک بکه‌یت ئه‌وا جوانی مانای هۆنراوه‌که روون تر ده‌رده‌که‌وێت ..
له‌گه‌ڵ رێزم .. کاتت شاد هاوڕێی هه‌ست نازک ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستی به‌رێزتان خۆش سۆز بۆ ئه‌م په‌یامه‌ت
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانت ده‌که‌م ئینشاءالله به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌ت کردن به ئه‌ندامانی یانه
به‌لێ تێبینییه‌که‌ت سه‌د له‌سه‌ده کێشه‌که له‌وه‌یه ئه‌م هۆنراوه‌ییه به فۆنتی عه‌لی نوسراوه که به به‌رنامه کردومه‌ته ئونی کۆد هه‌ندێک له پیته‌کانی گۆراون به‌تایبه‌تی پیتی (پ) که بۆته (ل)
هه‌ستی ئێوه به گورو تینترم ده‌کات بۆ‌پ خزمه‌ت کردنی یانه ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌کانمان
کاتت شاد‌و ولات ئاوه‌دان
هه‌ربژین بۆ کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه