.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سێ دلۆپ خوێن
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
به‌شی چواره‌م
له‌هه‌مان كاتدا كه نازى هاورِێتى ده‌نواند, كێوى ودوورهپهرێزیش بوو ونهێنیهكانى ژیانى خۆى بهدهرنهدهخست, ماڵى ئێمه‌ى به ماڵى خۆى داده‌نا, وئه‌گه‌ر پشیله‌یه‌كى بێگانه به‌وێدا تێپهرِیبا, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مىَ بوایه ماوه‌یه‌ك ده‌نگى فرِهفرِو ناڵه‌ى به‌رده‌وام ده‌بیسترا.
ئه‌و ده‌نگه‌ى كه نازىَ بۆ ویستنى خواردن ده‌ریده‌كرد له‌گه‌ڵ ده‌نگى كاتى نازكردنى جیاوازبوو. ئه‌و هاواره‌ى كه له‌برسان ده‌یكرد له‌گه‌ڵ هاتووهاوارى كاتى شهرِو مییاو مییاوى كاتى مه‌ستبوونى جیاوازبوو. وئاوازهكانى دهگۆرِان: یه‌كه‌میان هاوارێكى دڵئازار, دوه‌میان هاوارێك له‌سه‌ر رِك وقین, سێیه‌میان هاوارێكى دهردهدارانهبوو كه به‌هۆى پێویستى سروشتى ده‌ریده‌كرد تاكوو بۆلاى جووتهكهى برِوات. به‌ڵام نیگاكانى نازىَ له هه‌موو شت واتادارتربوو وههندىَجار سۆزێكى مرۆڤانه‌ى پیشانده‌دا, به‌جۆرێك كه ئاده‌میزاد له‌خۆى ده‌پرسى: له‌پشت ئه‌م سه‌ره تووكنه, له‌پشت ئه‌م چاوه سه‌وزه پرِله نهێنیانه چ بیر‌و خه‌یاڵ و سۆزێك شه‌پۆل ده‌كات.
پار بههارىَ بوو كه ئه‌م پێشهاته دڵته‌زێنه رِویدا. ده‌زانى له‌م وه‌رزه‌دا گشت گیانداران مه‌ست ده‌بن وبه ته‌ك وپۆ ده‌كه‌ون. وه‌ك ئه‌وه وایه كه باى به‌هارى سۆزێكى شێتانه به گشت گیانله‌به‌ران ده‌به‌خشێت. نازێى ئێمه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجار سۆزى خۆشه‌ویستى كه‌وته سه‌رى, ته‌واوى له‌شى كه‌وته جۆشه‌وه و خه‌مبارانه ده‌یناڵاند. پشیله نێره‌كان ده‌نگیان بیست وپێشوازیان لێ‌كرد. دواى جه‌نگ وململانێى زۆر نازىَ یه‌كێك لهپشیلهكان كه له‌وانیتر به‌هێزتر و ده‌نگى نێرانهتر بوو بۆ هاوسه‌رى هه‌ڵبژارد. له‌خۆشه‌ویستى گیانداراندا بۆنى تایبه‌تیان زۆر گرنگه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پشیله به‌ناز وپاك وخاوێنهكانى ده‌سته‌مۆ له‌لاى مێیهكانیان هیچ سه‌ره‌نج رِاكێش نینه. به‌پێچه‌وانه‌وه پشیله‌كانى سه‌ر لێوارى دیواره‌كان, پشیله دزه لاوازه بهرِهڵڵا وبرسیهكان كه پێستیان بۆنى رِهسهنى نه‌ژادیان لێوه‌دێت جێگاى سه‌ره‌نجى مێیهكانیانن. رِۆژانهو به‌تایبه‌تى شه‌وانه نازىَ وجووتهكهى دڵدارى خۆیان به‌ده‌نگى به‌رز دهردهبرِى. له‌شى نه‌رم وناسكى نازىَ وێكدههات وشل وخاو ده‌بۆوه, به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌شى ئه‌ویتر وه‌ك كه‌وان دهچهماوهو له‌خۆشیان ده‌یانناڵاند. تاكوو به‌ره‌به‌یان ئه‌م كاره به‌رده‌وام ده‌بوو. ئه‌وكات نازىَ به مووى په‌ریشان, ماندوو وشه‌كه‌ت به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر ده‌هاته‌وه ژوورىَ.
شه‌وانه له‌به‌ر به‌زمى ئه‌ویندارى نازىَ خه‌وم لێنه‌ده‌كه‌وت. سه‌ره‌نجام هه‌ڵچووم, رِۆژێك له‌پێش ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه كارم ده‌كرد. دڵبه‌ر ودڵدارم بینى كه له‌ناو باخچه‌دا ده‌خولانه‌وه. من به‌و دهمانچهیهى كه بینیت, لهسىَ هه‌نگاوى پلم پێوه‌نا. ده‌مانچه‌كه گولله‌ى دهركردو جووتى نازىَ به‌ركه‌وت. پێم وابىَ پشتى شكا, خۆى هه‌ڵاویشت وبىَ ئه‌وه‌ى كه ده‌نگێك ده‌ربكات یان بناڵێنىَ له داڵانه‌كه‌وه رِایكردو له‌ژێر په‌رژینى باخچه كه‌وت ومرد.
به‌هه‌موو ئه‌و هێڵه‌ى كه ئه‌و پێیدا رِۆیشتبوو دڵۆپى خوێن رِژابوو. نازىَ ماوه‌یه‌ك به‌دوایدا گهرِا تاكوو شوێن پێى دۆزییه‌وه. خوێنه‌كه‌ى بۆن كرد ویه‌كسه‌ر رِۆیشته سه‌ر لاشه‌ى ئه‌و. دووشهوو دوو رِۆژ له‌سه‌ر سه‌رى ماوه. هه‌ندێجار ده‌ستى لێده‌دا, وه‌ك بڵێى پێیده‌ووت:((هه‌سته‌وه,سه‌ره‌تاى به‌هاره. بۆ له‌كاتى دڵدارى نوستووى, بۆ نابزوێى؟ هه‌سته, ده‌هه‌سته!)) چونكه نازىَ له‌مردن نه‌ده‌گه‌یشت ونهیدهزانى كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى مردوه.
به‌یانه‌ى رِۆژىدوایى نازىَ له‌گه‌ڵ جووتهكهى ونبوو. هه‌موو شوێنێك گهرِام, له‌هه‌ركه‌سێك شوێنى ئه‌وم پرسى بێسوود بوو. ئایا نازىَ لێم تۆرا, ئایا مرد, ئایا به‌دواى به‌زمى خۆشه‌ویستى خۆیدا رِۆیشت, ئه‌دى لاشه‌ى ئه‌ویتر چى به‌سه‌رهات؟نازانم!.
شه‌وێك ده‌نگى مییاو مییاوى هه‌مان پشیله نێرهكهم بیست, تاكوو به‌ره‌به‌یان نهیبرِیهوه, شهوهكهىتریش هه‌ر بم چه‌شنه, به‌ڵام به‌یانان ده‌نگى دهبرِاوه. شه‌وى سێیه‌م دیسان ده‌مانچه‌كه‌م هه‌ڵگرت ولهخۆمهوه رِووبهو داره سنۆبهرهى پێش په‌نجه‌ره‌كه‌م گولله‌یه‌كم ده‌ركرد. چونكه بریسكه‌ى چاوانى له‌ناو تاریكایى ده‌بینرا, هاوارى كرد‌و ده‌نگى برِاوه. به‌یانى لهژێردار سىَدڵۆپ خوێن رِژابوو. له‌وشه‌وه تاكوو ئێستا هه‌موو شه‌و دێت و به‌هه‌مان ده‌نگ دهناڵێنىَ. ئهوانىتر خه‌ویان گرانه وگوێیان لێنابێت. هه‌رچى پێیان ده‌ڵێم پێم پێده‌كه‌نن, دڵنیام كه ئه‌مه ده‌نگى هه‌مان ئه‌و پشیله‌یه كه كوشتوومه.له‌وشه‌وه تاكوو ئێستا خه‌و نه‌كه‌وتۆته چاوانم, بۆهه‌ر شوێنێك دهرِۆم, له‌هه‌ر ژوورێك ده‌نووم, به‌درێژایى شه‌و ئه‌م پشیله بىَویژدانه به‌و گه‌روه تۆقێنه‌ره‌ى ده‌ناڵێنێت وجوتهكهى خۆى بانگ ده‌كات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









واااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااایی توخوا که گوناحه
هه‌ج شتێک ئازاریکت پی گه‌یاند ئیتر لیت ئه‌تۆرێت
منیس سه‌گیکی چکۆله‌م هه‌بو رۆژیک بێتاقه‌ت بو هه‌ر با‌نگم کرد نه‌هات بۆلام منیش به‌ردێکی بجوکم تێگرت
بۆی سه‌یرم کات و بیت بۆ لام که‌چی به‌رده‌که به‌ر سه‌ری که‌وت هههههه ئه‌ونه گوناح بو ئیتر تۆرا لیم هه‌ر نه‌هات
ئه‌ویش وه‌ک منی لیهاتوه ئازاری نازی یاوه ئاویس لێی تۆراوه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بو زۆۆۆۆر کاریگه‌ر بو سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆ ش تینا خان بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم وه‌لا کارێکی خراپت کردیه هههههههه
هیوادارم دووباره‌ی نهکهیوه
هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش ىیت کاکه سیروان ولله بابه‌تێکی زۆر چر و خۆش بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت کاکه سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش کاکه گیان ..
به‌ڕاستی دڵدار و دولبه‌ر گه‌ر له یه‌ک بکرێن با ئاژه‌ڵیش بن کاره‌ساته ..
چونکه ئه‌مانیش گه‌ر عه‌قڵیان به ڕوداوه‌کان نه‌شکێت .. به‌ڵام دواتر غه‌ریزه‌یان هه‌یه تا به هۆیه‌وه له جیاوازی هه‌ستی خۆش ویستن و ئازار تێ بگه‌ن ..
به هیوای به‌رده‌وامیت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته به پێز و مانادارانه ..
کاتت شاد
سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نییه