❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه‌ ده‌بیته‌وه ؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-04 06:22:45

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه‌ ده‌بیته‌وه ؟!

چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه‌ ده‌بیته‌وه ؟!
له‌ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق



زۆربه‌ی زۆرمان به‌ ڕه‌خنه‌ په‌ست ده‌بین و جۆرێك له‌ زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که‌ له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.کاتێك که‌ یه‌کێك ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه‌ که‌ بتوانیت خۆتی بۆ ئاماده‌بکه‌یت به‌ عه‌قڵ/ مێشك. ئه‌مه‌ چه‌ند شێوازێکیانه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و خۆ ئاماده‌کردنت...


1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بێت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بوو له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا، له‌ ڕاستیدا هیچ هۆکارێك نیه‌ که‌ وابکات تۆ زوویر ببیت.ئه‌مه‌ یه‌ك بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ بزانیت که‌ ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی. ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به‌ که‌موکوڕیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ جیاوازی بکه‌یت له‌ نێوان که‌سه‌که‌ که‌ڕه‌خنه‌که‌ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که‌ ده‌یڵێت/شته‌کان، وه‌ ڕه‌خنه‌ به‌ شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له‌ ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.


2. هیچ ڕاستیه‌ك نیه‌ له‌و ڕه‌خنه‌دا که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یگرێت له‌ تۆ. له‌وانه‌یشه‌ که‌ ڕه‌خنه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه‌ هه‌ر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بوو ئه‌وا دیسانه‌وه‌ هیچ هۆیه‌ك نیه‌ که‌ تۆ توڕه‌و زوویر بکات. ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هه‌ریه‌که تان جۆره‌ بۆ چوونێکی هه‌یه. وه‌ گرنگترین شت بۆتۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆتدا ئه‌وه‌ بزانیت که‌ تۆ چی ده‌ڵێیت و له‌ کوێدایت، که‌ تۆ ڕاستت کردوه‌ به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌ خۆت وه‌رتگرتووه شتت باسکردووه. چه‌ند جیهانێکی ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌مان بۆچوون و ئاره‌زوومان هه‌بوایه بۆ هه‌موو شته‌کان. ئه‌وه‌ی که‌ فێری ده‌بیت لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ریه‌ککه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌کان ڕوونترو باشتر ده‌بن له‌  نێوان تۆو که‌سه‌ ڕه‌خنه‌گره‌کاندا، ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانت به‌م شێوه‌یه‌بێت له‌ داهاتوودا. ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که‌ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌ هه‌رگیز ڕه‌خنه‌ مه‌گره‌ له‌ کاتێکدا که‌ تۆ له‌ بارێکی خراپدابیت و هه‌میشه‌ جیاوازی بکه‌ له‌ نێوان و شت و که‌سدا. له‌شوێنی گشتی و له‌ ناو خه‌ڵکدا ستایشی/باشی که‌سێك بکه‌ ، به‌ڵام که‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت به‌ ته‌نهابه له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا.


مالبةرى  عه‌بدوڵا تۆفیق

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-04 16:29:44

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه‌ ده‌بیته‌وه ؟!

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانای ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هاورێ گیان ده‌ستی نوسه‌ریش خۆش ببێت .
هیوادارم هه‌رکه‌سێک که‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێت با ‌ره‌خنه‌که‌ی دروست که‌ر بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ره‌خنه‌که‌ی لێ ده‌گرێت نه‌ بێته‌ هوۆی شکاندنی که‌سی به‌رامبه‌ر .  هه‌موشمان به‌دڵێکی فراوانه‌وه‌ قبوڵی ئه‌و رخنه‌یه‌ بکه‌ین که‌ لێمان ده‌گیرێت له‌ سه‌ر کارێک یان هه‌ر بابه‌تێک ....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net