❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-05 19:57:52

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌ممه‌د (درود و سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیا دانیشتبوو

پرسیاری لێ کردن و له‌ئه‌بو به‌کری سدیق ه‌وه‌ده‌ستی پێ کرد و فه‌رمووی:-

_چیت خۆش ده‌وێ له‌دنیا؟

_ئه‌بوو به‌کر (خوای لێ ڕازی بێت )فه‌رمووی له‌دنیا سێ شتم خۆش ده‌وێ.

١.دانیشتن له‌خزمه‌تی تۆدا.

٢.سه‌یر کردنی تۆ(پێغه‌مبه‌ری خوا).

٣.به‌خشینی ماڵ و سامانم له‌پێناوی تۆدا(ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر)(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

تۆ ئه‌ی عومه‌ر(خوا لێی ڕای بێت)؟

_ووتی منیش سێ شتم خۆش ده‌وێ.

١.فه‌رمان کردن به‌چاکه‌،گه‌ر به‌نهێنیش بێت.

٢.نه‌هی کردن له‌خراپه‌،گه‌ر به‌ئاشکراش بێت.

٣.ووته‌ی ڕاست و دروست ،گه‌رچی تاڵیش بێت.

ئه‌ی تۆ عثمان(خوا لێی ڕازی بێت)؟

_ووتی منیش سێ شتم خۆش ده‌وێ.

١.خواردن دان به‌خه‌ڵک.

٢.بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاشتی.

٣.نوێژ کردن به‌شه‌و کاتێ خه‌ڵک نوستون.

ئه‌ی تۆ عه‌لی (خوا لێی ڕازی بێت)؟

_ووتی منیش سێ شتم پێ خۆشه‌.

١.ڕێز گرتن له‌میوان.

٢.به‌ڕۆژو بوون له‌هاویندا.

٣.لێدانی دوژمن به‌شمشێر.

پاشان پرسیاری له‌ئه‌بوو زه‌ری غه‌فاری کرد"ئه‌ی تۆ ئه‌بازه‌ر؟ چیت خۆش ئه‌وێ له‌دنیا"؟

_ئه‌بوو زه‌ر ووتی " له دنیا سێ شتم خۆش ده‌وێ"

١.برسێتی.

٢.نه‌خۆشی.

٣.مردن.

پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)پێی فه‌رموو" بۆچی"؟

ئه‌بوو زه‌ر ووتی:

_ برسێتیم خۆش ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵم به‌ئاگا بێت (زیندوو بێت)

_نه‌خۆشی م خۆش ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گوناهه‌کانم بشارێته‌وه‌(بسڕێته‌وه‌)

_مردنم خۆش ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌روه‌ردگارم بگه‌م.

پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی " له‌دنیاکه‌ی ئێوه‌سێ شت لام خۆشه‌ویسته‌_ بۆنی خۆش.

_ئافره‌ت .

_ وه‌نوێژم به‌قه‌د بیلبیله‌ی چاوه‌کانم خۆش ده‌وێت .

له‌و کاته‌دا جبریل ( سه‌لامی خوای لێ بێت) هاته‌لای پێغه‌مبه‌ر و سه‌لامی لێ کردن و ووتی "من له‌دنیاکه‌ی ئێوه‌سێ شتم خۆش ده‌وێ"

_گه‌یاندنی نامه‌به‌شوێنی خۆی .

_پاراستن(ئه‌داء)ی ئامانه‌ت.

_خۆشه‌ویستی هه‌ژاران.

پاشان سه‌رکه‌وت بۆ ئاسمان و جارێکی تر هاته‌خواره‌وه‌و ووتی "الله‌عز و جل سه‌لامتان لێ ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت ،له‌دنیای ئێوه‌سێ شتی خۆش ده‌وێت "

١.زمانێک که‌یادی ئه‌و بکات(خوای گه‌وره‌).

٢.دڵێک که‌ترسی ئه‌و(په‌روه‌ردگار)ی تێدا بێت.

٣.له‌شێک له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی خوایی خۆڕاگر بێت.

بنه‌ماکانی به‌خته‌وه‌ری حه‌وتن:

١.ڕقت له‌که‌س نه‌بێت گه‌رچی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ریشت کردبێت .

٢.ڕاڕا و دوو دڵ مه‌به‌هه‌رگیز.

٣.به‌سانایی بژی گه‌رچی پله‌و پایه‌شت به‌رز بێت.

٤.چاوه‌ڕوانی خێر به‌گه‌رچی تاقیکردنه‌وه‌ش زۆر بێت.

٥.زۆر ببه‌خشه‌گه‌رچی بێ به‌ش کرابیت.

٦.ده‌م به‌خه‌نده‌به‌گه‌ر خوێن له‌دڵیشت بچۆڕێت.

٧.نزا بۆ براکانت بکه‌گه‌ر لێشت دووربن.

بائێستا هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه‌له‌خۆی بپرسێت که‌له‌م دنیایه‌دا چی خۆش ده‌وێت؟ ئایا ئێمه‌ش ئه‌وانه‌مان خۆش ده‌وێت که‌له‌م فه‌رمووده‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه‌یان.....؟

به‌و هیوایه‌ی که‌خوای گه‌وره‌یارمه‌تی ده‌ری هه‌ریه‌که‌مان بێت بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌ت ،ڕێگه‌ی نوور،ڕێگه‌ی یه‌کتا په‌رستی،ڕێگه‌ی خوا ویستی و خۆ نه‌ویستی ،ڕێگه‌ی خزمه‌ت کردن به‌موسوڵمانان،تا به‌خته‌وه‌ر بین و سه‌رفرازبین له‌به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاردا..

خوای گه‌وره‌دڵ خۆشمان بکه‌به‌ته‌قوای خۆت، وه‌دڵخۆشمان بکه‌به‌بینینی ڕوخساری پیرۆزت،وامان لێ بکه‌لێت بترسین وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌بتبینین،خوایه‌گیان به‌و زانسته‌ی که‌شاراوه‌کان (غه‌یب) ده‌زانیت و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌به‌سه‌ر درووست کراوه‌کانتا هه‌ته‌،بمانژیه‌نه‌ئه‌وه‌نده‌ی ژیان خێری ژیانی تیا بێت وه‌بمانمرێنه‌و تۆ لێمان ڕازی به‌..په‌روه‌ردگارا... یا الله‌.

سایتی یه‌کگرتوو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-06 19:30:21

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

dastakant xosh bet kaka bawan

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-10 05:34:43

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

زۆر سوپاسته‌که‌م...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-29 08:22:35

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

dast xosh bet xwday gawra padashti chakat bdatawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-05-30 06:33:24

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

زۆر سوپاس به‌ڕێزم...سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-05-31 20:46:31

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

ده‌ستان خۆش بێت کاکه‌ باوان گیان

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-05-31 21:45:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

dastakant xoshbet , babateke baswda wallah...
harbzhet w sarkawtw bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-06-05 04:54:14

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند وانه‌یه‌ک له‌خۆشه‌ویستی...

زۆۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیان...

سه‌رکه‌وتوبن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net