.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نوسینی / سادق هیدایه‌ت
ئهمرِۆ كه كه‌س له‌ماڵه‌وه نه‌بوو گولله‌یه‌كم دا له‌وشوێنه‌ى كه پشیله هه‌موو شهوىَ لهوىَ له‌هاوارى ده‌دا. چونكه لهبریسكهى چاوانیه‌وه له‌ناو تاریكی‌دا ده‌مزانى كه لهكوىَ داده‌نیشێت. گولله‌كه ده‌رچوو ده‌نگى هاوارى پشیله‌م بیست وسىَدڵۆپ خوێن له‌وسه‌ره‌وه پژا. تۆ كه به‌چاوى خۆت بینیت, تۆ كه گواهى ده‌ده‌ى؟.
له‌م كاته‌دا ده‌رگاى ژووره‌كه كراوه رِوخسارهو دایكى هاتنه ژوورىَ. رِوخساره چه‌پكه گوڵێكى پێ‌بوو. من هه‌ستام وسهلامم كرد به‌ڵام سیاوه‌ش به‌پێكه‌نینه‌وه ووتى:
((بىَگومان ئێوه له‌من باشتر بهرِێز(میرزا ئه‌حمه‌د) ده‌ناسن, پێویست به‌ناساندن ناكات, بهرِێزیان گواهى ده‌دات كه سىَدڵۆپ خوێنى به‌چاوى خۆى له‌ژێر دارىسنۆبهر بینیوه.
((بهڵىَ من بینیومه)).
به‌ڵام سیاوه‌ش هاته پێشىَ وقاقا پێكه‌نى, ده‌ستى كرده‌ناو گیرفانم ودهمانچهكهمى هێنا دهرىَ له‌سه‌ر مێزى دانا‌و ووتى:
((ده‌زانن بهرِێز میرزا ئه‌حمه‌د نه‌ته‌نیا زۆر به‌باشى تار دهچهنێت و به‌باشى هۆنراوه داده‌نێت, به‌ڵكوو رِاوچیهكى لێهاتووشه, ده‌ستى زۆر رِاسته)).
دوایى ئاماژه‌ى پێ‌كردم, من هه‌ستام و ووتم:
((بهڵىَ ئهمرِۆ پاش نیوهرِۆ هاتم كه دهرسگۆتارى قوتابخانه له سیاوه‌ش وه‌رگرم, بۆ سه‌رگه‌رمى چه‌ند ساتێك به‌ده‌مانچه له‌و داره سنۆبهرهمان دا. به‌ڵام ئه‌و سىَدڵۆپ خوێنه هى پشیله نیه هى كوندهبهبۆیه. ده‌زانن كه كوندهبهبۆ سىَ ده‌نكه گه‌نمى له ماڵى هه‌تیو خواردوه هه‌موو شهوىَ ئه‌وه‌نده ده‌ناڵێنێت تاكوو سىَدڵۆپ خوێن له قوورِگى برِژێت. یان پشیله‌یه‌ك كه‌نارى دراوسێى بردوه وبه گولله لێیانداوه‌و بێره‌دا تێپهرِیوه. ئێستاش بوه‌ستن ئه‌و هه‌ڵبه‌سته نوێیه‌ى كه تازه دامناوه بخوێنمه‌وه))؛ تارهكهم هه‌ڵگرت و ئاوازه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تارهكه رِێكخست وئه‌م هه‌ڵبه‌ستانه‌م خوێنده‌وه:
((به‌داخه‌وه كه جارێكىتر شه‌و داهات,
سه‌رانسه‌رى جیهان رِهش وتاریك داهات,
هه‌موو كهســـێك ئاســـــوودهیى دایگرت,
جگه له‌من كه ده‌رد وخهمم زۆرتر بوون,
جیهان هه‌رگیز هیچ خۆشیه‌كى پىَنیه,
جگه له‌مه‌رگ بۆ خه‌مم هیچ چاره‌یه‌ك نیه,
به‌ڵام له‌و سووچه له‌ژێـر ئه‌م دار سنۆبه‌ره
پژاوه‌ته سه‌رخاك سىَدڵۆپ خوێن)).
كه گه‌یشته ئه‌م برِگهیه دایكى رِوخساره تێكچوو له ژووره‌كه رِۆیشته دهرىَ, رِوخساره برۆكانى هه‌ڵاویشت و ووتى:((ئه‌مه شێته)). دوایى ده‌ستى سیاوهشى گرت و هه‌ردوویان پێكه‌نین و رِۆیشتنه ده‌ره‌وه و ده‌رگایان به‌سه‌ر داخستم.
كه گه‌یشتنه حه‌سار له‌ژێر فانوَس من له‌پشت شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌وه ئه‌وانم بینى كه یه‌كتریان له‌باوه‌ش كرد و یه‌كتریان ماچ كرد.
تایبه‌ت به کوردژین
کۆتاییییییییییی
له‌گه‌ل ریزو خۆشه‌ویستی سیروان بۆ ئێوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس و ده‌ست خۆش هاوڕێ ، به هیوام له‌و جۆره به‌رهه‌مانه بێ به‌شمان نه‌که‌یت
کاتت شاد و بێ خه‌م بیت به‌ڕێزم ..
سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastakant xoshbet kaka sirwan
zooooooooooor xosh bw sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستتان خۆش به‌رێزان سۆز تینا خان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و په‌یامه‌کانتان هیوادارم چه‌ند ساتێکی خۆش و له‌گه‌ل چیرۆکه‌که بردبێته سه‌ر و چه‌ند شتێکی لێوه فێربوبن ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن چاوه‌رێی چیرۆکی خۆشتر جوانتر بن
کاتتان شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه