.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له چاوپێكه‌وتنێكی ڕِۆژنامهیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لمۆند دیپۆرتیڤۆ" ی ئیسپانی جۆرجی ڤاڵدانۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند كه كارێكی زۆر قورسه یانه‌كه‌ی بتوانێت بۆندێك له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارین میونخ (فرانك ڕیبیری) دا مۆر بكات .
هه‌روه‌ها ڤاڵدانۆ ووتی : یانه‌ی بایرن میونخ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ڕیبیری ببێت بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌دا داوای زیاتر له 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات ، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڤاڵدانۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه یانه‌كه‌یان زۆر دڵنیا نییه له كڕینی ڕیبیری ته‌مه‌ن 25 ساڵ.
ئه‌م ووتانه‌ی ڤاڵدانۆ دوای ئه‌وه‌دێت یاریزانی ناوبراو له چاوپێكوتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێكی فه‌ڕه‌نسیدا هه‌موو ئه‌و ههوالاَنهی به‌درۆخستۆته‌وه كه گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدا گفتوگۆی كردوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێ‌دا ڕووبكاته ئه‌و یانه‌یه‌وه و بۆندی له‌گه‌ڵدا مۆر بكه‌ن .
هه‌رله درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕیبیری ڕایگه‌یاندبوو كه له ڕیزی یانه‌ی بایرن میونخ خۆی و خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشن و به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن وه‌كو پادشایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها ڕیبیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جارێ بڕیاری كۆتایی خۆی نه‌داوه كه ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت .



له‌سه‌ر هێڵ نییه