❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ستی (بینین ) سه‌یركردن له‌لای كۆرپه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 07:45:56

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

هه‌ستی (بینین ) سه‌یركردن له‌لای كۆرپه‌

هه‌ستی (بینین )  سه‌یركردن  له‌لای كۆرپه‌

ته‌لار كمال مدحت ره‌شید خه‌زنه‌دار

جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی خێزان



منداڵ بۆ گه‌شه‌كردن ووه‌رگرتنی زانیاری ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری له‌ڕێگه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه‌ فێرده‌بێت كه‌ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ستی بینین وبیستن وتامكردن وبۆنكردن وبه‌ركه‌وتن و…، هه‌ریه‌ك له‌و هه‌ستانه‌ش گه‌شه‌كردن وتایبه‌تمه‌ندی وكاروچالاكیی خۆی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی لێ بكه‌م هه‌ستی بینین واته‌ جه‌خت ده‌خه‌مه‌ سه‌رتوانای سه‌یركردنی كۆرپه‌یه‌ك بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئایا منداڵا له‌ناكاودا توانای تێڕوانین وچه‌قبه‌ستنی له‌سه‌ر شتومه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری تێدادروستده‌بێت؟ یاخود به‌چاو شوێن جوڵه‌ی شته‌كان ده‌كه‌وێت؟ وه‌ ڕۆڵی خێزان له‌گه‌شه‌كردنی هه‌ستی بینیندا چیییه‌؟ وه‌چۆن  ئه‌م باره‌ پێشده‌كه‌وێت وزیادده‌كات له‌ڕووی تواناوه‌ بۆهه‌وڵدان به‌گه‌یشتن و وه‌رگرتنی ئه‌و شتانه‌و پاشان به‌كارهێنانی ده‌سته‌كانی بۆ یاریپێكردنیان؟

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وای دابنێین كه‌سه‌یركردن وگرتن دووبه‌شی جیاوازن، تاكو ته‌مه‌نی گه‌شه‌كردنی منداڵا ده‌گاته‌ شه‌ش مانگی، به‌ڵام سه‌یركردن وگرتن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر لێكدانه‌بڕاو پێكه‌وه‌لكاون وته‌نانه‌ت له‌م قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی منداڵیشدا ناتوانرێت هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆ جیا له‌وی دیكه‌یان كاری له‌سه‌ربكرێت، واته‌ ده‌توانرێت كار له‌سه‌ر هه‌ردوكیان بكرێت وه‌ك یه‌كبه‌شی پێكهاته‌یه‌ك.

ئه‌گه‌ر منداڵێك توانای بینینی كه‌مبوو، ئه‌وا دایك وباوك  ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌یارمه‌تیدانیدا بۆئه‌وه‌ی توانای بینینی بۆ زیادبكرێت، له‌گه‌ڵا فێركردنی له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هه‌سته‌كانی دیكه‌یه‌وه‌، به‌هاوكاری له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر وشاره‌زایانه‌وه‌، به‌یارمه‌تی چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی گونجێنراو، هه‌روه‌ها زیادكردنی چه‌ند وه‌رزه‌شێك گه‌شه‌ به‌زۆربه‌ی كارامه‌ییه‌كانی منداڵ بدرێت.

   بۆ نمونه‌ منداڵ له‌گه‌شه‌كردنی هه‌ستی بینین له‌هه‌ریه‌ك له‌م قۆناغانه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌ئه‌وانیش بریتن له‌ :

سفر بۆ 3 مانگان

1.      جوڵانی چاوه‌كانی ڕووه‌و شتێك، وه‌مانه‌وه‌ی له‌سه‌رئه‌و سه‌یركردنه‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك.

2.      به‌چاوه‌كانی شوێن جوڵه‌ ده‌كه‌وێت، وه‌هێڵی ناوه‌ڕاستی له‌ش ده‌بڕێت.

3.      شوێنكه‌وتنی جوڵه‌ی شتێك، به‌ پاڵكه‌وتنه‌وه‌به‌گۆشه‌ی ڕاست (90) پله‌ك.

4.      شوێنكه‌وتن به‌چاوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی عه‌موودی.

  3  بۆ 6 مانگان:

8.      سه‌یركردن له‌شتێكه‌وه‌ بۆ شتێكی دیكه‌.

9.      به‌چاو (سه‌یركردن) پشكنینی ئه‌و شته‌ی كه‌ هه‌ڵیگرتوه‌ به‌ده‌سته‌كانی.

10.    شوێنكه‌وتنی جوڵه‌ی شتێك به‌پاڵكه‌وتنه‌وه‌ به‌گۆشه‌ی (180) پله‌ك.

11.    بینینی شتی بچكۆله‌.

لێره‌دا له‌سه‌ر دووان له‌و قۆناغانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌دوێین كه‌ئه‌ویش بریتین له‌:

-       جوڵانی چاوه‌كانی ڕووه‌و شتێك وه‌چه‌قبه‌ستنی له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك.

سه‌باره‌ت به‌جووڵاندنی چاوه‌كانی منداڵ ڕووه‌وشتێك وه‌چه‌قبه‌ستنی له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌ی سه‌یركردن لای منداڵا بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ری كورت خایه‌نه‌. یه‌كه‌م شت كه‌له‌لای منداڵا جێگه‌ی سه‌رنجه‌و گرنگی زۆری پێده‌دات وبۆماوه‌یه‌كی زۆر لایده‌مێنێته‌وه‌ ده‌موچاوی دایكوباوكێتی وده‌بێته‌ یه‌كێك له‌شته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی جیهانی ئه‌و، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین ئاله‌م خاڵه‌وه‌ فێركردن ده‌ستپێبكه‌ین، به‌به‌كارهێنانی قسه‌ له‌گه‌ڵكردن وزه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ ده‌توانرێت هانی منداڵه‌كه‌ بدرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌موچاوی دایكی، یان باوكی بدات، خۆئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌مجاریش بێت ئه‌مه‌ به‌ده‌ست بهێنیت ئه‌وا ئامانجی ئه‌و فێربونه‌ت ده‌ستكه‌وت بووه‌. له‌وانه‌یه‌ دایك وباوك بپرسن چۆن بتوانین یارمه‌تی منداڵه‌كه‌مان بده‌ین؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ دایك وباوك زۆر شت ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی شتومه‌كی پڕ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ, چه‌نده‌ شته‌كان جۆراوجۆر بن باشتره‌، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یاریه‌وه‌ به‌رده‌وام دایك وباوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ زوو زوو بیڵێیته‌وه‌ (سه‌یركه‌) بۆ زیاتر سه‌رنجڕاكێشانی مناڵه‌كه‌ت، ئه‌ویش  له‌ڕێگای:

1.      سه‌یركردنی ده‌موچاوی تۆ: ڕاسته‌وخۆ كاتێك ده‌موچاوت ده‌كه‌وێته‌ سه‌رهێڵی بینینی مناڵه‌كه‌ به‌دووری 25سم (قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانی).

2.      سه‌یركردنی وێنه‌ كێشراوه‌كه‌ (وێنه‌ی ده‌موچاو): كاتێك ڕاسته‌خۆ ده‌خرێته‌ سه‌رهێڵی بینینی مناڵه‌كه‌.

3.      سه‌یركردنی شتێك: كاتێك ڕاسته‌خۆ ده‌خرێته‌ سه‌رهێڵی بینینی مناڵه‌كه‌.

4.      سه‌یركردنی ده‌موچاوێكی كێشراو كه‌یه‌كسه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی بینینی مناڵه‌كه‌ دانراوه‌: كاتێك تۆ یارمه‌تی ده‌ده‌یت بۆئه‌وه‌ی ئاوڕبداته‌وه‌ بۆ ده‌موچاوه‌كه‌ له‌سه‌رخۆ ڕێنیشانده‌ری ده‌بێت له‌ڕێگای به‌كارهێنانی له‌پی ده‌ستی خۆته‌وه‌.

5.      سه‌یركردنی شتێك یه‌كسه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی بینینی مناڵه‌كه‌ دانراوبێت: كاتێك تۆ یارمه‌تیت بۆ به‌كارهێنا  به‌هه‌مان ڕێگای لای سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

له‌وه‌ دڵنیابه‌ كه‌هه‌میشه‌ منداڵه‌كه‌ت به‌دوای شتێكدا وێڵه‌و بۆی ده‌گه‌ڕێت، چێوه‌ی ته‌خته‌ به‌شێوه‌ی په‌رژین به‌ده‌وری مناڵه‌كه‌تدا دابنێ‌ وشته‌ یارییه‌كانی پێوه‌هه‌ڵبواسه‌، ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی پاڵكه‌وتوه‌، یاخود دانیشتوه‌، یان له‌ناو كورسیه‌كه‌یدا پاڵیداوه‌ته‌وه‌، یان له‌ناو جێگاكه‌یدایه‌ ئاله‌م كاته‌دا به‌كارهێنانی وێنه‌ی ده‌موچاویكی كێشراو كارێكی باشه‌، جۆرێك له‌یاری جوڵاوه‌ به‌به‌رده‌می په‌نجه‌ره‌كه‌دا هه‌ڵبواسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕانی تیشكی خۆره‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و یارییه‌ هه‌ڵواسراوه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنجی مناڵه‌كه‌، له‌ناو باخچه‌كه‌شدا له‌شوێنێكدا منداڵه‌كه‌ت دابنێ‌ كه‌بتوانێت جوڵه‌ی گه‌ڵاكانی دره‌خته‌كان له‌ئاسماندا به‌چاكی ببینێت، بیخه‌ره‌ شوێنێكه‌وه‌ كه‌بتوانێ سه‌یری تۆ بكات، ماوه‌ی گرنگیدانی به‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری كورتخایه‌نه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ كورسییه‌كه‌ی بخه‌یته‌ سه‌ر مێزی نانخواردنه‌كه‌ یان كه‌وانته‌ری ناو چێشتخانه‌كه‌ت كاتێك ده‌ته‌وێت قاپه‌كانت بشۆیت، باشترین كاتی فێركردن ئه‌و كاتانه‌یه‌ كه‌تۆی له‌گه‌ڵدابیت، قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ له‌كاتی گۆڕین و نانخواردن وگرتنه‌باوه‌شیدا بۆئه‌وه‌ی هانیبده‌یت سه‌یرتبكات.

-         شوێنكه‌وتنی جوڵه‌ی شتێك،  به‌ پاڵكه‌وتنه‌وه‌ به‌گۆشه‌ی (180) پله‌ك.

ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ بتوانێت به‌سه‌یركردن شوێن جوڵه‌ی شتێك بكه‌وێت له‌سنوری 90پله‌دا، ئێستاكه‌ فێربوه‌ شوێن ئه‌و شته‌ بكه‌وێت له‌ته‌نیشتی ڕاسته‌وه‌ بۆئه‌وی دیكه‌یان به‌بڕنی هێڵی ناوه‌ڕاستی له‌شی خۆی.

  ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ پێویسته‌ دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یاندا له‌م چالاكیه‌دا به‌كاری بهێنن بریتیه‌ له‌یاری پڕ ڕه‌نگی گه‌ش وه‌ك تۆپی خوری سوری گه‌ش.

هه‌روه‌ك چۆن له‌چالاكی سه‌ره‌وه‌ باسكراوه‌ كه‌منداڵه‌كه‌ شوێنكه‌وتنی جوڵه‌ی شتێك به‌پاڵكه‌وتنه‌وه‌و به‌گۆشه‌ی (90) پله‌ك سه‌ر ده‌جوڵێنێت، پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت ورده‌ورده‌ تاده‌گاته‌ گۆشه‌ی 180پله‌ك، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك منداڵا كه‌بۆ یه‌كه‌مجاریانه‌ ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت وه‌نه‌توانێت به‌ئاسانی سه‌ر هه‌ڵسوڕێنێ‌  له‌لایه‌كه‌وه‌ بۆ لاكه‌ی دیكه‌ی، تۆده‌توانیت له‌سه‌رخۆ سه‌ری بۆ ڕێكبخه‌یت وه‌ك یارمه‌تیه‌ك و پاشان به‌هێواشی ده‌سته‌كانت دورده‌خه‌یته‌وه‌ هه‌ركه‌زانیت كۆنترۆڵی جوڵه‌كه‌ی ده‌كات.

پێویسته‌ دایك وباوك هانی مناڵه‌كه‌ بده‌ن شوێن هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌وان بكه‌وێت له‌ناو ماڵه‌كه‌دا، له‌ڕێگای قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا هه‌ركه‌ منداڵه‌كه‌ توانای سه‌ر ڕاگرتنی پێشده‌كه‌وێت پێویسته‌ له‌باری دانیشتندا هاریكاری منداڵه‌كه‌ بكرێت بۆ شوێنكه‌وتنی جوڵه‌ی شته‌كان دووباره‌ به‌دانیشتنیشه‌وه‌.

له‌هه‌مان كاتدا كه‌مناڵه‌كه‌زۆر به‌پشتئه‌ستورییه‌وه‌ شوێن شته‌كان ده‌كه‌وێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌موو جۆره‌ كارامه‌ییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕاهێنان ده‌بێته‌ كارێكی ناپێویست، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ له‌نزیكه‌وه‌ جارجارێك تێبینی بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌به‌كارهێنانی ئه‌و كارامه‌بونه‌ی كه‌ئێستاكه‌ بۆته‌ به‌شێكی نوێ‌ له‌تواناكانی.

هه‌روه‌ها هه‌موو منداڵێك له‌گه‌شه‌كردنی سه‌یركردن له‌هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت :

1-      سه‌یركردنی كه‌سانی ده‌وربه‌ری.

2-      سه‌یركردنی خودی خۆی.

3-      سه‌یركردنی كه‌لوپه‌ل.

سه‌یركردن له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و كاراماییانه‌ی كه‌پێویسته‌ منداڵ فێری بێت، چونكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چۆنێتی به‌رده‌وامبوون و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ل ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری و تیگه‌یشتنی له‌كه‌سانی دیكه‌. كاتێك یه‌كێك یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، یاخود بَو چۆنێتی سه‌رنجڕاكێشانی كه‌سانی ده‌وربه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێ‌. وه‌به‌پێی لیكۆڵینه‌وه‌ ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌منداڵان بۆ گه‌شه‌كردنی كارامه‌ییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێكی زۆرینه‌ی له‌ڕێگه‌ی سه‌یركردن وتێڕوانینی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر وه‌رده‌گرن ودواتر لاسایكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له‌كه‌سانی دیكه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن، بۆیه‌ ڕۆڵی خێزانه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی چالاكی جۆراوجۆر وساده‌ وساكاره‌وه‌ په‌ره‌ به‌گه‌شه‌كردنی ئه‌و كارامه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یاندا ئه‌نجامبده‌ن. له‌وانه‌یه‌ منداڵه‌كه‌ له‌گه‌شه‌كردنی ئه‌م كارامه‌ییه‌ سه‌یری یاریه‌ك بكات زیاتر وه‌ك له‌وه‌ی سه‌یری ده‌موچاوی دایك، باوك ، نه‌نك… بكات له‌م باره‌دا ده‌تونراێت یاریه‌كه‌ له‌نزیك ده‌موچاوی ئه‌وكه‌سه‌وه‌ رابگیرێت كه‌ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كه‌ سه‌یری ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سه‌بكات كه‌زۆربه‌ی جار ئه‌گه‌ر سه‌یری خێزانه‌كان بكه‌ین زۆر ناوی منداڵه‌كه‌یان ده‌هێنن له‌پێناوئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ سه‌یری ده‌موچاویان بكات، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌سه‌یركردنه‌كه‌ كه‌واته‌ له‌م كاته‌دا ده‌توانرێت هه‌ریاریه‌ك كه‌منداڵه‌كه‌ حه‌زی لێیه‌تی یاخود سه‌رنجی ده‌دات له‌نزیك ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ دابنرێت ویاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ بكرێت. یاخود كاتێك ده‌ڵین سه‌یركردنی خود پێویسته‌ منداڵ هه‌ست به‌بونی جه‌سته‌یی خۆی بكات بۆئه‌وی كارامه‌یی دیاریكراوی دیكه‌ فێرببێت ئه‌م كارامه‌ییه‌ش شێوه‌ی جه‌سته‌ وگه‌شه‌پێدانی كارامه‌یی شوێن فێربوونی منداڵ بۆ جیاوازیكردن له‌نێوان خودی خۆی وشته‌كانی دیكه‌ی ژینگه‌كه‌ی له‌وانه‌یه‌ دایك پپرسێت چ جۆره‌ چالاكیه‌ك، یاخود یاریه‌ك ده‌توانم به‌كاری بهێنم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌مدا؟ سه‌ره‌تا دایك خودی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌پێویسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارامه‌ییه‌، بۆنمونه‌ یاری شاردنه‌وه‌ كه‌دایك ده‌توانێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا بیكات به‌داپۆشینی به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خوی، یاخود جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ وه‌ك بوترێت ئه‌وه‌ ده‌ستت، په‌نچه‌ته‌ ودواتر بیشارێته‌وه‌ به‌ داپۆشینی به‌پارچه‌ قوماشێك وله‌منداڵه‌كه‌ بپرسێت كوا ده‌ست وپه‌نچه‌ت بۆ كۆی رۆیشتن؟ ئه‌مه‌ چالاكیه‌كی زۆر ساده‌یه‌و له‌هه‌رشوێنێك بێت ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ منداڵدا ئه‌نجامبدرێت، یاخود ده‌توانرێت ئاوێنه‌ له‌م چالاكیه‌دا به‌كاربهێنرێت وله‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ بوترێت كوا ده‌ستی تۆ ده‌ستی دایه‌؟ خۆت ده‌بینیت، یاخود دایه‌ ده‌بینیت؟ به‌مجۆره‌ ده‌توانرێت دایك وباوك ئه‌و چالاكیه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا ئه‌نجامبده‌ن كه‌یاریه‌كی ئامانجداره‌ وه‌ك  فێربوون و له‌هه‌مان كاتیشدا یاریكردنه‌.

پاشان سه‌یركردن وتێڕوانینی منداڵ بۆ كه‌لوپه‌ل، ئه‌مه‌ش به‌كارامه‌ییه‌كی گرنگ داده‌نرێت چونكه‌ یارمه‌تیده‌ده‌ره‌ بۆ فێربوونی زۆر لایه‌ن له‌سه‌ر ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر وه‌شته‌كان چۆنن وه‌ چۆن كارده‌كه‌ن وه‌چی بكه‌ین وه‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژینگه‌ی ده‌وربه‌ی منداڵ ئاره‌زوی ناسینیان ده‌كات وه‌ منداڵ هه‌وڵده‌دات سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان فێریان بێت ولاساییان بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی شاره‌زاییه‌ ڕابردوه‌كانی و كاردانه‌وه‌كانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی كه‌ئه‌نجامی ده‌دات. 

كه‌واته‌ لێره‌دا پێویسته‌ خێزان ژینگه‌ فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌ستی بینین وه‌ باقی هه‌سته‌كانی تر لای منداڵ به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردنێكی ئاسایی وه‌ خێرا كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵ له‌لایه‌نی هزری و فێربوون و لایه‌نه‌كانی تر .

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net