❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نیشانه‌کانی عاشق بوون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 10:22:30

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

نیشانه‌کانی عاشق بوون

ئێوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانێ زۆر رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه‌ یان په‌یوه‌ندیتان هه‌بووه‌ ، به‌ڵام ماوه‌یه‌که‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی تایبه‌ت رووبه‌ره‌روو بوونه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ستێکی جیاوازتان به‌ نسبه‌ت ئه‌و هه‌یه‌ ، به‌ڵام متمانه‌تان به‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ به‌ دوایه‌وه‌ن .
بۆ گه‌یشتن به‌ وه‌ڵامی خۆت لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ 10 نیشانه‌ی عاشق بوون ده‌که‌ین.

نیشانه‌ی یه‌که‌م:
ده‌زگیران یان هاوسه‌ری پێشووتان له‌ بیر کردووه‌
:


بۆ تێکچوونی په‌یوه‌ندی تا ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هه‌ر دوو لایه‌ن بیر له‌ یه‌کتر ده‌که‌نه‌وه‌ و زیاتر بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئایا رێگه‌یه‌کی راستیان گرتووته‌به‌ر یان نا. به‌ پێی کاتی به‌یه‌که‌وه‌ بوون ئه‌م شک وگومانه‌ خۆی نیشان ده‌دات.
له‌و کاته‌ی که‌ ئه‌وتان بینیوه‌ ئیتر بیر له‌ ده‌زگیرانی پێشووتان ناکه‌نه‌وه‌ و حه‌زتان له‌ به‌ستنی په‌یوه‌ندی دووباره‌ نییه‌. نه‌ختێک بیر بکه‌نه‌وه‌ ، ئیتر زۆر بیر له‌ درخگیرانی پێشووتان ناکه‌نه‌وه‌.

نیشانه‌ی دووه‌م:
ناتوانن بیری لێنه‌که‌نه‌وه‌:

به‌رده‌وام بیر له‌ ئه‌و ده‌که‌نه‌وه‌ ، بێ هیچ هۆکارێک دێته‌وه‌ بیرتان و پرسیارێک له‌ خۆتان ده‌که‌ن، ئه‌رێ ئه‌ویش بیر له‌ من ده‌کاته‌وه‌، بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ چ به‌ مێشکی ئه‌ودا دێت. بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرن ، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ که‌ ئه‌و ئێوه‌ ره‌ت بکاته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش وازدێنن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ دوایین شته‌ که‌ پێش خه‌وتن له‌ ناو هرز و هۆشی ئێوه‌ دایه‌ و یه‌که‌م شته‌ که‌ دوای به‌خه‌به‌ر هاتن خۆی ده‌هاوێته‌ ناو هرز و هۆشی ئێوه‌ ، ئیتر پێوست به‌وه‌ ناکات ئه‌و بابه‌ته‌ بخوێنیته‌وه‌ که‌ ئایا عاشق بوونه‌ یان نا؟ " به‌ڵام له‌ خوێندنه‌وه‌ به‌رده‌وام بن باشتره‌" .

نیشانه‌ی سێیه‌م:
به‌لاتانه‌وه‌ گرینگه‌:

ئه‌گه‌ر عاشقی که‌سێک بوونه‌ ، حه‌ز ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو شت بزانن که‌ ئه‌و کێیه‌ ؟ بیر له‌ چی ده‌کاته‌وه‌ و حه‌زی له‌ چ شتیکه‌؟ بایه‌خ بۆ خۆی و هه‌ستی داده‌نێن.
ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌ شێوه‌ی راسته‌قینه‌ خۆش بووێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژێکی ناخۆشی تێپه‌ڕاندبێت یان به‌ هۆی مه‌سه‌له‌یه‌ک ناره‌حه‌ت بێت، ئێوه‌ش ناڕه‌حه‌ت و به‌په‌رۆش و غه‌مگین ده‌بن.

نیشانه‌ی چواره‌م :
که‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بۆ ئێوه‌ دڵڕفێنه‌:

حه‌ره‌ که‌ و جۆری خواردن ، به‌ڕێ دارۆیشتن ، قسه‌کردن وهه‌روه‌ها خوو و جوڵه‌کانی بۆ ئێوه‌ پڕ له‌ شادی و خۆشین.
ئه‌و به‌ جۆرێک هه‌ڵسووکه‌ت ده‌کات که‌ جیاوازی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر هه‌یه‌ وهه‌ر ئه‌مه‌ش ئێوه‌ سه‌رمه‌ست ده‌کات. هۆکاره‌کانی نازانن و به‌لاتانه‌وه‌ گرینگ نییه‌ ، ئێوه‌ ئه‌وتان به‌م شێوه‌یه‌ وبه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ خۆش ده‌وێت.

نیشانه‌ی پێنجه‌م:
په‌یوه‌ندییه‌کی چڕو پڕتان له‌گه‌ڵی هه‌یه‌:

ئێوه‌ ناتوانن عاشقی که‌سێک بن که‌ هیچ به‌ ئێوه‌ ناچێت . ئه‌گه‌ر بیروڕای ویکچووتان هه‌بێت ، ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌کی پته‌وی عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌ وهاوبیروڕا له‌ بواری جۆراوجۆر، ده‌ربڕینی وێکچوو هۆکاری عاشق بوونتانه‌...

نیشانه‌ی شه‌شه‌م:
که‌سی تر نابینن:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌ سه‌یرکردنی ژن یان پیاوێکی زۆر جوان بگوزه‌رێن. ئه‌گه‌ر عاشق بن ، ئیتر سه‌یری که‌س ناکه‌ن و به‌ دوایدا ناگه‌ڕێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ خۆشه‌ویستی ئێوه‌ جوانتر بێت. به‌تایبه‌ت حه‌ز ناکه‌ن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بدوێن. به‌ره‌ به‌ره‌ وا هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌و ته‌نیا که‌سێکه‌ که‌ سه‌رنجی ئێوه‌ بۆ لای خۆی راده‌کێشێ و رێک ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ خۆشتان ده‌وێ.

نیشانه‌ی حه‌و‌ته‌م:
عاشقی رابواردن له‌گه‌ڵ ئه‌ون:


ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی روونه‌ ، به‌ڵام زۆریش گرنگه‌ ئێوه‌ حه‌زتان له‌ بینینی ئه‌وه‌ و گرینگ نییه‌ که‌ هه‌ردوو لایه‌ن چی ده‌که‌ن. ماوه‌یه‌ک پیاسه‌ کردن له‌گه‌ڵی ، جوانترین کۆتایی هێنان به‌ ئێواره‌تانه‌، به‌ تایبه‌ت که‌ کاتێک لێی دوورن، حه‌زتان ده‌کرد له‌گه‌ڵتان بوایه‌.

نیشانه‌ی هه‌شته‌م:
به‌ دڵی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن:

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زتان له‌ هه‌ندێ شوێن یان کار نییه‌ ، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی ئه‌و به‌لاتانه‌وه‌ خۆشه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ دڵی ئه‌و بجوڵێنه‌وه‌ ودوای ماوه‌یه‌ک ئه‌بینن به‌ دڵی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن وهاوسه‌نگییه‌ک له‌ نێوان ئێوه‌دا هه‌یه‌.

نیشانه‌ی نۆیه‌م:
زۆر جار پاشه‌ کشه‌ ده‌که‌ن:


بۆ نموونه‌ ئێوه‌ خووتان به‌وه‌ گرتووه‌ که‌ دوانیوه‌ڕه‌وان سه‌ردانی یانه‌یه‌کی وه‌رزشی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کاتی خواردنی نیوه‌ڕۆی هه‌بوو ، ئه‌وه‌ سه‌ردانی رێستۆرانتێک ده‌که‌ن. ئێوه‌ ئیتر ئه‌و تاکه‌ نین که‌ هه‌ر له‌ کاتی خۆیدا ئیشه‌کان به‌ ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن وحه‌ز ده‌که‌ن زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و بن.

نیشانه‌ی ده‌یه‌م:
ئێوه‌ بیر له‌ داهاتوویه‌ک ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش به‌شێک له‌م داهاتووه‌یه‌:

له‌ناو هرزو هۆشتان بیر له‌ داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌م داهاتوویه‌ ته‌نیا به‌ دوایین رۆژه‌کانی هه‌فته‌یه‌ک کۆتایی پێنایه‌ت ، به‌ڵکو ساڵیانی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کاتێک پلانی گه‌شتی داهاتوو داده‌رێژن ، بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌ویش له‌ ناو ئه‌و گه‌شته‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بێت.
بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر دوای سێ مانگ بۆ شاییه‌ک بانگ ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ مانگی ماوه‌ ، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ داوای لێده‌که‌ن که‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بێت.

کتێب/ بنه‌مای ژیانی هاوسه‌ری

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hana_sweet (2009-06-10 10:32:20)

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net