.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جوانتر بڵێم ئه‌وان شازاده و ئێمه‌ش خزمه‌ت کاری ئه‌وانین ، به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه له‌مه تێناگه‌ن و نازانن که ئه‌وان مامۆستا و سه‌راپای ئه‌وان له ڕووی ڕه‌وشت و بونیادنانی خێزانه‌وه له ئه‌ستۆی ئه‌وان گیراوه که چی داوای مافه‌کانیشیان له پیاو ده‌که‌ن ده‌بوو ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر پیاودا بسه‌پێنن و سه‌رچاوه‌ی مافه‌کانیان له قورئانه‌وه وه‌ربگرن که خوای گه‌وره مافی ئه‌وانی دابین کرد بێ که‌واته موسڵمانان له ئاست فه‌رمانی خوای گه‌وره دا ملیان تاڵه موویکه بۆیه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان سه‌رکرده و ئێمه‌ش جه‌نگاوه‌ر .
ئاگادار بووم سه‌رخێڵ سور بوو بووه وه بۆیه خێرا ووتی : ئه‌رێ توانا تۆ ئافره‌تت کرد به چی وات له من کرد که نه‌وێرم له ژیانما ژن بێنم زۆر قورسی مه‌که برا له‌سه‌رمان .
سه‌رخێڵ برام ئه‌مه ڕاستی یه ده‌بێ هه‌موو بزانین که ئێمه‌ی پیاو بێدادین و ئه‌وانیش خۆیان ساویله‌که‌ن هه‌میشه داوای ماف له پیاو ده‌که‌ن بۆ یه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ده‌ڵێم سه‌رخێڵ گیان ئه‌گه‌ر ئه‌وان تێگه‌یشتبێتن له‌و په‌رتوکه‌ی که خوای گه‌وره ناردویه‌تی به خه‌ڵات بۆ محمد ( درودی خوای له‌سه‌ر بێ ) وه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌ویش که فرقانه واته فه‌رقه له به‌ینی حه‌ق و باتڵ دا ده‌بێ له‌و ده‌قانه‌وه مافه‌کانی خۆیان به ده‌ست بێنن له و کاته دا زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی من لێ ی‌دا ، به‌ڵام دیار نه‌بوو که‌له کێوه‌یه که هه‌ڵم گرت ..
ترێ به ده‌نگێکی ناسکه‌وه ووتی :
ئێواره باش توانا گیان داوای لێبوردن ده‌که‌م که نه‌ده‌بوو ئاوا به جێت بێڵم به‌ڵام توانام نه‌مابوو ده‌بووایه هه‌ڵبێم له ده‌ست چاره سه‌رکردن خۆت ئاسای نه‌ک بم به خشه به‌ڵکو گه‌ردنم ئازاد که چه‌ند خۆش بوو که گوێم له ووشه جوانه‌کات بوایه له ده‌می گوڵبارانی تۆ ڕۆحی منی بۆن خۆش ئه‌کرد بم ببوره من زۆر بێ هێزم داوات لێده‌که‌م ده‌ستم لێ به‌رنه‌ده‌یت وه‌لام نه‌نێیت.
ووتم : ته‌له‌فۆنه‌که‌ت داخراوه ، بیکه‌ره‌وه تا من په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ بکه‌م .
ووتی : دووسه‌عاتی که ته‌له‌فۆنه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه من پاره‌م پێ نه‌ما جارێ به خوات ده‌سپێرم ئاگادار بووم که قورگی پڕ بوو له گریان ، به‌ڵام به زۆر خه‌فه‌ی کرد دیسان هه‌وای ترێ که‌وته‌وه ناو هه‌ست و بیرم .
سه‌رخێڵ و یوسف ووتیان : یارمه‌تی بده چونکه زۆر بێچاره‌یه به‌ڵکو خوای گه‌وره توشی خێرمان بکات .
ووتم : باشه ، با چاوه‌ڕێ بین تا ده‌ستی یه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه .
هه‌ر چۆن بوو کاتمان برده سه‌ر تا کاتژمێر ڕابوورد ته‌له‌فۆنم کرده‌وه بۆی به‌ڵام ده‌ستی یه‌که‌ی داخرابوو که‌مێکی که چاوه‌ڕێمان کرد دووباره په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گرت زه‌نگی لێدا خۆی به ده‌نگێکی هێمنه‌وه ووتی : به‌ڵێ .
پرسیم کرد بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌ت به جێ هێشتووه تۆ نازانیت که پیویستت به چاره‌سه‌ر هه‌یه .
که‌چی ئه‌و هه‌ر قوڵپی گریانی ده‌دا لێ ی پرسیم که که‌ست له‌لایه ؟ من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و شه‌رمه‌نده نه‌بێ ووتم : نه‌خێر .
ووتی ئه‌گه‌ر ده‌کرێت من دێم بۆلات چونکه زۆرم پێویستم به حه‌وانه‌وه هه‌یه زۆرماندووم ئه‌کرێت بۆ چه‌ند سه‌عاتێک بێت بێمه لای تۆ تا بحه‌سێمه‌وه .
ووتم : فه‌رموو ، وا من چاوه‌ڕێت ده‌که‌م ، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێمدا ده‌ژیم دوای سه‌عاتێک ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه وام به ترێ ووت بۆ ئه‌وه‌ی هێلێکی پێشین بۆ خۆم و یوسف و سه‌رخێڵ دا بنێم .
ووتم وه‌ره به زووترین کات وه ته‌له‌فۆنه‌که‌م داخسته‌وه .
یوسف و سه‌رخێڵ خێرا خۆیان پێچایه‌وه ووتیان ده‌ڕۆین به‌ڵام من ترسێکم بۆ دروست بوو بوو نهم ده‌زانی چی یه . به سه‌رخێڵ و یوسفم ووت ئه‌گه‌ر کرا دوای هاتنی ئه‌و به کاتژمێرک بگه‌ڕێنه‌وه ، چونکه نه‌وه‌ک شتێکی لێبێت و به‌سه‌رمدا ساغ بێته‌وه .
سه‌رخێڵ ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ووتی بۆ به ته‌مای چیت ئاگاداری خۆت به ..
خۆ نات خوات له‌وانه‌یه داوای پاره‌ی تر بکات بۆ مه‌زاجه‌که‌ی ئه‌گه‌ر وابوو پشت ملی بگره و فڕێ یه ده‌ره‌وه پاش چه‌ند خوله‌کێکی که‌م له جێگایه‌کی که‌وه په‌یوه‌ندی کرده‌وه به منه‌وه و .
ووتی : پاش پێنج ده‌قیقه‌ی تر من دێمه به‌رده‌م ماڵه‌که‌ت .
ووتم : باشه زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو زوو ماڵه‌که‌م پاکرده‌وه هه‌وای ژوورکه‌م گۆڕی و ئاوم گه‌رم کرد تا چا ئاماده بکه‌م پسکیتم خسته سه‌ر قاپ و خۆشم پێکه‌نینم ده‌هات وام زانی که ئه‌لیزابێتی یه‌که‌م ڕووله ماڵه‌که‌م ده‌کات به ئاسته‌مێک چوومه به‌ر ده‌رگای باڵه‌خانه‌که و دیم وا به که‌ساسی ڕووه و من سه‌ر ده‌کێشێت و کۆتهکهمی له‌به‌ر دایه وه ده‌ستی خستوه‌ته ناو گیرفانه‌کانی و وه‌ک هه‌وری ڕه‌ش چۆن مانگی تابان ده‌گرێت ئاوا شه‌رم ڕووی ترێ ی گرتبوو به که‌ساسی یه‌وه سڵاوێکی کرد.
ووتی : بم ببوره من مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و سه‌ر ئێشه بووم بۆ تۆ .
دیسان پێم ووت : خوا بت بورێت خوشکی ئازیز تۆ خوشکی به‌ڕێزی منی ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو خوشکه‌که‌ی خۆم لێره بوونایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تۆ به‌ڕێز و خۆشه‌ویست بوون فه‌رموو با بڕۆینه ماڵه‌وه ماندوو دیاریت من پێش که‌وتم وه ئه‌ویش به دوامدا برد ماڵه‌وه به هێمنی شریتێکی قورئانم خسته سه‌ر چووم به‌لای چا تێکردنه‌وه به‌ڵام کاتێک گوێم له ئاوازی ( منشاوی ) بوو که سوره‌تی ( فاتحه ) ده‌خوێنده‌وه
هه‌موو گیانم ئارامی باڵی به‌سه‌ردا گرتبوو له ده‌روازه‌ی به هه‌شت و دۆزه‌خدا خۆم ده‌بینه‌وه چومه لای تهجیلهکهوه و کزم کرد که به ئاسته‌م گوێم لێ‌بوو ووتم :
ترێ خان بۆ ڕۆشتی له نه‌خۆشخانه‌که زۆر بێتاقه‌ت بووم .
بۆی گێڕامه‌وه که لاشه‌ی پێویستی به مادده‌ی سڕ که‌ر هه‌بووه ده‌بووایه بڕۆشتایه .
ووتم : ده‌کرێت من برا بچوک یان ناوی لێبنێ کوڕی خۆت یان من قوتابی و تۆ مامۆستا چیت هه‌یه بیگێره‌وه ئه‌گه‌ر چاک بوو با فێربم خۆ ئه‌گه‌ر خراپ بوو با خۆمی لێ دوور بخه‌مه‌وه وا بزانه که من ته‌نها بۆ گوێ گرتن دروست کراوم فه‌رموو با گوێم لێ بێ بیگێره‌وه با یارمه‌تی یه‌کتری بده‌ین .
ترێ ووتی : زۆر باشه به‌ڵام سوێندم بۆ بخۆ که ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم به‌س ته‌نها به‌ینی خۆم و تۆ بێت .
ووتم : ناتوانم سوێند بخۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دوو هاوڕێم هه‌یه ناویان سه‌خێڵ و یوسفه وه ئاگاداری هه‌موو شتێکی تۆن تا ئه‌و کاته‌ی که هاتویته لای من چونکه من و ئه‌وان یه‌ک گیان و یه‌ک باوه‌ڕین جوانتر بڵێم ته‌واوکه‌ری یه‌کترین ئه‌وه‌ش بزانه که چه‌پڵه به ده‌ست لێ‌نادرێت .
سێ ژیری بکه‌ونه کار باشتره تالهیهک دانه لێره‌وه سوێندت بۆ ده‌خۆم که ئه‌وان له من دڵسۆزترن بۆ تۆ .
ووتی : له چاوی تۆوه بڕواده‌که‌م به‌وانه‌ی که تۆ پشت گیریان ده‌که‌یت چونکه به ڕاستگۆی هه‌موو شته‌کان ده‌ڵێت .
قسه‌کانیم پێ بڕی و ووتم : خوشکی ئازیزم ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با بانگیان بکه‌ین بڕوام پێ بکه که ئه‌وان پشت گیری تۆ‌و منیش ده‌بن چونکه ئه‌وان له ده‌روازه‌ی میحرابدا په‌روه‌رده کراون هه‌ر چۆن بێت کۆڵه‌که‌ن بۆ تۆ.
ڕازیم کردوو ئه‌وانیشم به ته‌له‌فۆنێک بانگ کرده‌وه . سه‌رخێڵ و یوسفم پێناساند به‌ڵام ترێ سه‌رسام بوو له‌وه‌ی که ده‌ستی برد له‌گه‌ڵ یوسف‌دا ته‌وقه بکات به‌ڵام یوسف ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرد به ڵکو ده‌ستی گرت به سنگی یه‌وه بۆی . به‌ڵام سه‌رخێڵ ده‌ستی هێناو به گه‌رمی لاواندی یه‌وه و به خێر هاتنی کرد وه له دوایدا دانیشتین وه‌ک مناڵێک چۆن داپیره چیرۆکی به‌ر ئاگردانیان بۆ ده‌خوێنێته‌وه گوێ بیستی قه‌سه‌کانی ترێ بووین .
هه‌موو له ئاستی ئه‌و دا سه‌رمان داخستبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیێت به ڕاشکاوانه قه‌سه‌کانی خۆی بکات دیار بوو ترێ که‌شه‌که‌ی به‌لاوه سه‌یر بوو بۆیه ووتی زۆر سانا بوو به‌لامه‌وه که له‌گه‌ڵ پیاواندا قه‌سه بکه‌م به‌بێ هیچ په‌رده و شه‌رمێک به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا زۆر شه‌رم ده‌که‌م هه‌ر چۆن بووه قسه‌کانم وه‌ک خۆی ده‌گێڕمه‌وه ئه‌گه‌ر توانیتان یارمه‌تیم بده‌ن خۆ ئه‌گه‌ر نه تانتوانی له‌بیری که‌ن ناوم بانهزڕێ له‌وه زیاتر ئه‌گه‌ر زۆریشم بۆهات خۆم ده‌کوژم یان خۆم ده‌سوتێنم .
خێرا پێم ووت : ئێمه به دڵنیایی یه‌وه جێگای باوه‌ڕی تۆ ده‌بین تکا ده‌که‌م به‌رده‌وام به ئێمه گوێ بیستین فه‌رموو.
ترێ ووتی : له دوای ئه‌وه‌ی که خۆم فێربووم به کۆردۆین و مۆرفین به‌کارهێنان ئێستا (( ئازاد )) داوای ئه‌وه‌م لێده‌کات که هاوڕێکانی خۆم فێر بکه‌م و لهگهلًَیاندا بیفرۆشم ئه‌وان باندێکی زۆر گه‌وره‌ن له (( دووکه‌سی ئه‌لبانی و سێ که‌سی فارس و چوار کورد و به منه‌وه پێنج ئافره‌ت که دووانیان بێچاره کراون که دوانیان فارسن و ئه‌وانی که خه‌ڵکی ووڵاتی باکورن وه سه‌رۆکی ئه‌م بانده پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م باکورهیه ناوی _ فین ئهنریاسه _ ((finn Andrijas )) ئێستا ئه‌گه‌ر من شکاتیان لێبکه‌م خۆم ماڵ وێران ده‌بم چونکه که‌سیکه نا ناسم تا بتوانم ئه‌و مادده‌یه بۆ خۆم ده‌سته به‌ر بکه‌م له هه‌ر دوولاوه ڕۆچووم ئه‌گه‌ر واز بێنم ئه‌وا ئه‌وان خه‌ڵکی که‌ی وه‌ک من فێر ده‌که‌ن بۆیه پێتان ده‌ڵێم تو خوا یارمه‌تیم بده‌ن ئیتر ئه‌وه‌نده گریا فرمێسک و هه‌نسک و ده‌نگی تێکه‌ڵی یه‌ک بوو بوون .
یوسف ته‌حه‌مولی نه‌ما ده‌ستی کرد به گریان ، سه‌رخێڵ له تاواندا لێوی خۆی ده‌گه‌زی و منیش وه‌ک بیری ئیرتوازی هه‌ناسه‌که‌م قوڵ تر ده‌بوو .
سه‌یرێکی یه‌کترمان کرد و یوسف ووتی برایان چی بکه‌ین ؟
سه‌رخێڵ ووتی : با بچین بیان کوژین .
یوسف ووتی : سه‌رخێڵ گیان ئه‌وه ڕێگا نی یه و به ئێمه ناکرێ چونکه ئێمه پیاو کوژ نین .
سه‌رخێڵ هاواری کرد ئه‌ی چی بکه‌ین چی دهبیڵێن ؟
من بێ ده‌نگی دایگرتبووم نهم ده‌زانی که بۆ کوێ هه‌نگا و بنێین .
یوسف کوڕێکی زۆر ئیماندار بوو ئیمانی تر بوو له ئێمه پێی ووتین گوێ بگرن برایان ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ترێ یه .
یه‌که‌م : بابزانین چۆن ترێ بپارێزین له ده‌ستی ئه‌وانه و بشتوانین که ئه‌و مادده‌یه‌ی بۆ دسته به‌ر بکه‌ین .
دووه‌م : هه‌موو یاساکانی دونیا دژی ئه‌و کاره‌ن با ئێمه به‌رپرسیاران ئاگادار بکه‌ینه‌وه ئه‌وانیش ڕێگامان بۆ داده‌نێن و له دوعای خێریش یه‌کتری بێ به‌ش نه‌که‌ین .
به‌لای منه‌وه ڕاکه‌ی زۆر په‌سه‌ند بوو .
یوسف دیسانه‌وه ووتی ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ری نه‌گرت ئێمه له دینه‌وه فێری ئازایه‌تی بووین وه هه‌ر به‌م ئاینه پیرۆزه‌ش زه‌لیلیان ده‌که‌ین چونکه کاری ئێمه بۆ خوایه وه خوای گه‌وره پشت و په‌نای لێقه‌وماوانه بۆیه پێتان ده‌ڵێم به قسه‌م بکه‌ن و به هێمنانه کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ن .
سه‌رخێڵ : چۆن ؟
یوسف ووتی : برام هێمن به زۆر ئاسانه ئه‌و که‌سانه‌ی که به دوای خراپه دا ده‌گه‌ڕێن زۆر ترسنۆکن من له‌گه‌ڵ ترێ دا ده‌چم بۆ پۆلیس له وێ شکاتی خۆمان ده‌که‌ین به‌ڵام ترێ ده‌بێ په‌یمانم بداتێ که له قسه‌ی من ده‌رنه‌چێت .
ترێ سوێندی بۆ خوارد به سوێندێکی سه‌قه‌ت .
یوسف ووتی : ئه‌و سوێنده‌ی که من له تۆم دوێت سوێند خواردنه ته‌نها به ناوی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ بکات تا ئه‌ویش کۆمه‌کمان بکات .
ترێ زۆر به شه‌رمه‌وه ووتی : به خوای پاک و بێ گه‌رد سوێند بێ له قسه‌ت ده‌رناچم .
یوسف ووتی : پاش ئه‌وه‌ی که له پۆلیس ده‌رچووین دێنه‌وه ماڵه‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌چین بۆنه‌خۆشخانه و سه‌ر له‌نوێ ناوت تۆمار ده‌که‌ینه‌وه دیار بوو یوسف شاره‌زا بوو چونکه خۆی جێگری پزیشک بوو واته (( معاون طب)) بوو بۆیه به رنامهی هه‌موو شته‌کانی بۆ ترێ داڕ شت و ووتی ده‌بێ شتێکی ترم به قسه بکه‌یت که له‌هه‌مووی گرنگ تره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌من فێری قورئان خوێندن و نوێژکردنت بکه‌م تا به یادی خوای گه‌وره هه‌موو ناره‌حه‌تیه‌کانت له بیر بچێته‌وه ، چونکه ته‌نها به یادی خوا دڵ و ده‌روون و لاشه و ڕۆح ئارام ده‌بێت هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده فه‌رموێت ( الا بذكر الله الطمئين قلوب ) ئاسایی خۆت ده‌چێته‌وه دۆخی جاران با ئێستا ترێ بچێ ئیسراحه‌ت بکات ئێمه ماڵه‌که‌ی بۆ چۆڵ ده‌که‌ین تا به‌یانی با خۆی له ماڵه‌وه بێ من خێزانی کوڕێکی هاوڕێم ده‌نێرم بۆ لای ئێمه‌ش ده‌چین بۆ لای ئه‌و هاوڕێیه‌م ، ئیتر هه‌ڵسانه سه‌ر پێ خوا حافیزیمان له ترێ کردوو به‌ره‌و ماڵی هاوڕێکه‌ی یوسف که‌وتینه ڕێ که گه‌یشتین یوسف له‌گه‌ڵ کاک (( ئه‌حمه‌د )) ی هاوڕێی که‌وته قه‌سه و به جوانی له خۆی و خێزانه‌که‌ی گه‌یاند و پێشناری کرد که خێزانی کاک ئه‌حمد ده‌ستێ جل بۆ ترێ به‌رێت .
ئه‌و شه‌وه تا دره‌نگێ هه‌ر له مشت و مڕ دا بووین وه به‌یانی یوسف و ترێ کاره‌که‌یان گه‌یانده ئه‌نجام .
دوای مانگێک هه‌موو بانده‌که گیرا ترێش دوای سێ مانگ له خه‌سته‌خانه چاک بووه وه و هاته‌وه سه‌ر بار‌و دۆخی جارانی خۆی. پاشان سه‌رخێڵ دڵی چوو به ترێ دا‌و ماره‌ی کرد ئێستا کوڕ‌و کچێکی جوانیان هه‌یه کوڕه‌که‌یان ناو ناوه ( توانا ) وه کچه‌که‌شی ناو ناوه ( نور ) ژیانێکی خۆش ده‌به‌نه سه‌ر .
خێزانه‌که‌ی یوسفیش له کوردستانه‌وه گه‌یشته ئه‌م ووڵاته ، منیش توانا ژیانێکی خنجیلانه‌مان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مدا دروست کردوه .
ئیتر ئالێره دا کۆتایی پێ‌دێنم و خوای گه‌وره‌ش له قسه‌ی باق و برقی ئه‌و زاڵمانه لاماندات.
ئامین
تێبینی. ئه‌م چیرۆکه ڕووداوێکی ڕاستیه.
له نووسین و ئاماده‌کردنی :
ماکوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس نه‌وا ئازیزم هیوادارم به‌دلت بووبێ
خوا ئه‌کات ئێوه گله‌یمان لێ ناکه‌ن ئیتر چی خه‌مانه و بابه‌ته‌کانتان به‌دل بیت ههههههههههههههه بژیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستت خوشبيت سانكو كيان بابةتيكى زووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووووور خوشبوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خـــۆش بێت کاك ســـانکۆ
به‌ڕاستی به‌سه‌رهاتێکی تاڵ و چــیرۆکێکی خــۆش بـــوو
من هه‌ر سێ به‌شه‌که‌م به‌وردی خــوێندهوه
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژه‌یا گــهنجی وانیه گه‌ر هه‌شبێت زۆر که‌مه و دهگمـهنـــه به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا
نمـــوونهیان زۆر بێت، ده‌ستی تۆش خــۆش بێت دوباره

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس ماريا گیان هیوادارم به‌دلت بووبێ و سودت لێ وه‌رگرتبێ ئازیزم
سوپاس بۆتۆش خاتوو نمه هیوادارم به‌دلی تۆش بووبێ وه‌کو من چون خواردنهکانتم به‌دله هههههه خۆشکه‌که‌م بروا بکه گه‌نجی وا هه‌ر هه‌یه به‌لام که‌من ونن. به‌لام هه‌ریه‌ک له‌وانه هه‌نگوینن وه‌کو جون ئه‌لێن مێش ده‌وری دلۆپێک هه‌نگوین ئه‌یات وه‌ک له قاپێک سرکه، ئه‌گه‌ر دیقهتیشت یابێ ئه‌وانه‌ی وا باشن له خوا ترسن به‌راستی ئه‌مه ئینکاری لێناکرێ له‌گه‌ل رێزما ، زۆرکات که ئه‌مانه‌وی تاوانێک ئه‌نجام به‌ین ئه‌گه‌ر ترسی خوای گه‌وره‌مان له‌دلا بێت زۆر زه‌حمه‌ته خوا نور بکاته دلی هه‌ر کهسێکمانهوه انشاالله دووباره هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش ئه‌خوازم له هه‌موو بوارێکی ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه