.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چۆن بەسەر هەڵچوونەكانماندا زاڵ بین؟
تووڕەیی پردێكە لە نێوان هەردوو جۆری هەڵچوونی فیزیكی و قسە دا، هەربۆیە گەر بمانەوێ هەڵچوونمان كەم بكەینەوە دەبێ فێر بین چۆن بەسەر توڕەیدا زاڵ بین؟.
توڕەیی ئەگەر بەراستی كۆنترۆڵ نەكرێ ئەگەری زۆری هەیە تووشی كارەساتی نالەبار بێتەوە، گەر توڕەیی بچێتە ناخی كەسێكەوە تووشی گرفتی گەورەی دەكات.
زۆر لەوانەی كە توڕەییان دەردەخەن، دواتر تووشی پەشیمانی دەبنەوە. گەر بمانەوێ توڕەیی و هەڵچوون كەم بكەینەوە، دەبێ ئەو خاڵانە وەبەرچاوبگرین.
-1 ئەگەر لە كەسێك توڕە بووی لەسەر بابەتێك هەوڵبدە زۆر زوو لەو بابەتە دووربكەیەوە. یان هەوڵ بدە سەیری تەلەڤزیۆن یان بە یارییەك خۆت خەریك بكەی.
-2 پێبكەنەو نوكتە بگێڕوە، سوحبەت كردن و گۆڕینی بابەتی توڕەیی بەبابەتێكی كومێدی باشترین حاڵەتە بۆ كەمكردنەوەیی توڕەیی و هەڵچوون.
-3 لە دەروونی خۆتدا قسە بكە: زۆركەس لەگەڵ خۆیان قسە دەكەن، ئەو قسەكردنە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توڕەیی. بەڵام لەهەندێك كەسدا ئەو جۆرە قسەكردنە دەبێتە هۆی زیادبوونی توڕەیی.
-4 ئەوە قبوڵ بكە كە ژیان هەمیشە دادوەری تێدا نییە: تا ئەو كاتەی هەوڵ نەدەین تێبگەین كە ژیان بێ كەموكوڕیی نییە، لە هەموو شتێك توڕە دەبین، دەبێ هەمیشە ئەوە بزانین كە جیهان زۆر بەویژدانەوە لەگەڵ كەسانەی تێدا دەژین نییە، مرۆڤەكانی وەك یەك یەكسان نەكردوون.
-5 فێر بن كە وتووێژ و لێك تێگەیشتن هەبێ: توڕەیی هەمیشە هەڵچوونی بەدوادا هەیە، یەكێك لە رێگاكانی كەمكردنەوەی هەڵچوونیش دانیشتن و قسەكردنە، گەر لە بۆچوونی كەسانی دەوروبەرمان ئاگابین رەنگە بزانین، ئەوەی لەسەری توڕە بووین زۆریش بەهەڵەداچووینە.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه
به راستى به سوده ده سته كانت خوشبيت ئه زيزم سه ركه وتوبيت
هيوادارم كه س توره نه بيت ئه كه ر توره ش بووبەسەر هەڵچوونەكانياندا زاڵ بن

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه