❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بزانی خراپ نییه‌!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-18 22:01:28

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

بزانی خراپ نییه‌!

بزانی خراپ نییه‌!

بخچه‌ی ئاژه‌ڵان
مێژوی باخچه‌ی ئاژه‌لان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌می پێش زایین. پاشا "وین" یه‌كه‌م پاش بووه‌ له‌ خێزانی سو- له‌ وڵاتی چین، كه‌یه‌كه‌م باخچه‌ی ئاژه‌ڵی دورست كردووه‌ له‌ میژوودا.



بۆق ده‌توانێ‌ له‌ڕێی پێسته‌وه‌ ئاو بخواته‌وه‌ ..
بۆق ئه‌گه‌ر ده‌می به‌زۆر بكرێته‌وه‌ ده‌مرێ ئه‌توانی ئاوی په‌ڕۆێكی ته‌ڕ بمژێ. قورسترین بۆق كه‌ كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 10 ڕه‌تڵ له‌ خۆرئاوای ئه‌فریقیایه‌ گۆشتی ئه‌م بۆقه‌ زۆر به‌تام و به‌له‌زه‌ته‌


كرم
توانای زیندوو كردنه‌وه‌ی پارچه‌ له‌ ده‌ست دراوه‌كانی هه‌یه‌.. له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر بۆ به‌دوو له‌ته‌وه‌ ئه‌وا هه‌ر پارچه‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆ بژێت، له‌وش زیاتر گه‌شه‌بكات و ئه‌و پارچه‌ له‌ ده‌ست چوانه‌ی زیندوو بكاته‌وه‌.


بڕوانامه‌ی له‌داێك بوون بۆ هه‌موو مانگایه‌ك
بۆ هه‌ر مانگایه‌ك له‌ سویسرا بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوون هه‌یه‌ و تۆمارده‌كرێت له‌ ده‌فته‌ری ده‌وڵه‌ت، وه‌ك چۆن كه‌سانی ئاسایی تۆمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوداوێكیشی به‌سه‌ر بێت ئه‌وا حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كات.


بۆچی غۆریلا له‌ سنگی خۆی ده‌دات؟
له‌ سنگ خۆدانی غۆریلا په‌یوه‌ندیی به‌ حاڵه‌تی خۆیه‌وه‌هه‌یه‌.. له‌وانه‌یه‌ئه‌م جۆره‌ جوڵه‌ سه‌رنجڕاكێِشه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ ئێمه‌ تێده‌گه‌ین به‌ مانای ئاگادار كردنه‌وه‌ یان دوور كه‌وتنه‌وه‌ لێی.. به‌ڵكو كاتێك كه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵكه‌ توره‌ ده‌بێت به‌ له‌پی ده‌سته‌ نیمچه‌ داخراوه‌كه‌ ده‌دات له‌ سنگی و هێرش ده‌كات.
زۆر كات لێدانی سنگ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێینی نه‌جات بوون له‌ شتێكی ترسناك یان ده‌بێت به‌هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ندییكردن به‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یان ئاگاداركردنی كۆمه‌ڵه‌كانی تر به‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌كه‌ی.


ئه‌فسه‌ری مه‌یمونه‌كان
خۆشبه‌ختترین مه‌یمون ئه‌وانه‌ن كه‌له‌(جه‌به‌ل تاریق)ن، حكومه‌تی بریتانیا چاودێریی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌فسه‌رێكی تایبه‌تكردووه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنیان له‌ خواردن و ته‌ندورستی.


بۆچی تیمساح منداڵه‌كانی ده‌خوات؟
له‌ راستییدا وانییه‌.. دایكی منداڵه‌كانی به‌ده‌دانه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ‌ و ده‌یانباته‌ كه‌ناری ده‌ریا، به‌ هۆی جووتبونی مێینه‌ی تیمساحی له‌گه‌ڵ نێره‌ی تیمساح هێلكه‌ هه‌ڵده‌هێنێ‌ به‌ قوڵی 20-30  سانتیمه‌تر زه‌وی هه‌ڵده‌كه‌نێ‌ هێلكه‌كانی تێده‌كا و به‌خۆڵ دایان ده‌پۆشی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌جێیان ناهێڵی، بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته‌ هێلكه‌كانی ده‌نێته‌وه‌. دوای هه‌ڵهێنانی له‌ خۆشیا ده‌ست ده‌كات به‌ قاوو قیژ بێچوه‌كانی ده‌كاته‌ نێوان ددانه‌كانیه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی ئارام ده‌یانبات.


گه‌وره‌ترین زینده‌وه‌ر
تیمساحی شینه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 150 تۆن ته‌نیا كێشی زمانی ده‌گاته‌ 2،5 – كێشی دڵ و جگه‌ری هه‌ریه‌ك ده‌گاته‌ 2،1تۆن، درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 33،57 مه‌تر.


بۆجی گورگ ده‌لوڕێنی؟
گورك سیستمێكی زۆر ئاڵۆزی هه‌یه‌.. كاتێك كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گورگێك ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرن ده‌لوڕێینن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌ په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كاتێك كه‌ ده‌رده‌چه‌ن بۆ ڕاو ، لوراندن له‌شه‌ودا واده‌گه‌ێینی كه‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دوور كه‌ونه‌وه‌ وه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی دڕنده‌ییان، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا پێویستی به‌هه‌موو هێزی خۆی هه‌یه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌یان بۆیه‌لوڕاندن هۆكاره‌ بۆ شه‌ڕكردن .. ئه‌م جیاوازیه‌ له‌نێوان هه‌ر یه‌ك له‌م گیان له‌به‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێر ئه‌نه‌ڕێنێ‌ و مه‌یمون به‌هه‌موو جۆرێكی هاوار ده‌كات، هه‌ڵاتنی مانگ گورگ له‌ لوراندن ده‌كه‌وێت.


"توتی" ده‌توانی هه‌ردوو ده‌نوكی بۆ سه‌رو وخوار بجوڵێنی به‌ڵام په‌له‌وه‌ره‌كانی تر ته‌نها ده‌توانن یه‌ك ده‌نوكیان بجوڵێنن.

به‌راز ناتوانی مه‌له‌ بكات، چونكه‌ده‌سته‌كانی پێشه‌وه‌ی كورتن ئه‌گه‌ر كه‌وته‌ ناو ئاو به‌ نینوكه‌ تیژه‌كانی خۆی ده‌كوژێ‌.

- كه‌روێشك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی نانوقێ‌ ،چاوی پێڵوی نییه‌ به‌ڵكو پێستێكی نه‌رمی پێوه‌یه‌ چاوی داده‌پۆشێ‌ له‌ كاتی خه‌وتندا.

له‌شی ئاسك جگه‌ له‌ لووت، شوێنی تری هه‌یه‌ بۆ هه‌ناسه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی توند نه‌بێت له‌ كاتی هه‌ڵاتنی له‌ده‌ست ڕاوچیی.

ماسی به‌ خێرایی خواردن قوت ده‌دات به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی بیجاوی، چونكه‌ زو زو ده‌می ده‌كاته‌وه‌ و دایده‌خات بۆ هه‌ناسه‌ دان، ئه‌گه‌ر خواردن بهێڵێته‌وه‌ له‌ ده‌می ئه‌وا ده‌خنكێ‌.

- سه‌ر پشتی حوشتر له‌ چه‌ندین جۆری ماده‌ی ڕۆنی پێكهاتووه‌ ئه‌توانی خواردن كۆ بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر پشتی و بیخوات له‌كاتی پێویستدا. حوشتر ده‌توانێ‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بژیت له‌سه‌ر ئه‌وخواردنه‌وه‌ی كه‌ كۆی كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر پێستی.

چاوی كونده‌په‌پوو، به‌هیج شێوه‌یه‌ك ناجوڵێ‌، چونكه‌ به‌ماسولكه‌ی توند به‌ستراوه‌ته‌وه‌، قه‌ره‌بووی ئه‌م كه‌م وكوڕییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ جوڵانی سه‌ری به‌ هه‌ر چوار لادا به‌ بێ‌ ئه‌وی كه‌ گیانی بجوڵێنێ‌.


سه‌رچاوه‌ ::واڵا پرێس

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yadgar (2009-06-18 22:03:19)

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-18 22:50:00

t-man
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 219
WindowsXPMSIE7

Re: بزانی خراپ نییه‌!

ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌سوده‌ هه‌ربژی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-19 11:23:07

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: بزانی خراپ نییه‌!

ده‌ستتت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیارییه‌ گرنگانه‌
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-19 21:05:00

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بزانی خراپ نییه‌!

زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ئه‌زیزه‌کانم ،
هیودارم که‌مێک زانیاریتان زیادی کردبێت له‌م بابه‌ته‌دا ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net