❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه ده بوایه ئه م رازه م له رێگه ی مۆبایله وه پێبوتایه...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-19 17:42:41

**باخان**
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-24
دواترین سه‌ردان: 2011-09-10
په‌یامه‌كان: 258
WindowsXPOpera

نه ده بوایه ئه م رازه م له رێگه ی مۆبایله وه پێبوتایه...

  ئه وه ی که ئومێدێکم پێده به خشێ زیندو بونه وه ی خۆشه ویستی ئه وه بۆ من


هه‌ركات، ده‌نگی زه‌نگی نامه‌ی مۆبایله‌كه‌م دێت، له‌دڵه‌وه‌ داده‌چڵه‌كێم و به‌ترسه‌وه‌ ده‌ستده‌به‌م و نامه‌كه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نێره‌ر خۆی بوو، ئیتر قۆناغی دووه‌می ترسه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌واڵێك یان ئه‌ركێكی له‌ناكاو بكه‌م، ده‌بێ له‌بیری ئه‌وه‌دابم چۆن ره‌فتارێك، چۆن گوفتارێك بنوێنم كه‌ باری ده‌روونی ئه‌و زیاتر ئاڵۆز نه‌كه‌م، دڵنیاشم ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌روا به‌و ئاڵۆزییه‌ ناڕواته‌سه‌ر.
سه‌ره‌تای ناسینی من و ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا، ئه‌و بۆ من كه‌سێك نه‌بوو (ژماره‌) بێت، یان جێگه‌ی رامان و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردن بێت، له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ كچێكی خرته‌لانه‌ی بالا مامناوه‌ندی كه‌مێك گۆشتن و نیوه‌ سه‌رپۆشێكی شلی ده‌دا به‌سه‌ر قژه‌ قاوه‌یی باوه‌كه‌یداو له‌ژێره‌وه‌ش به‌چاوانێكی كه‌مێك بچكۆله‌وه‌ زۆر بێده‌نگانه‌ له‌دنیاو چوارده‌وری خۆی ده‌ڕوانی، زۆرجار وا هه‌ستمده‌كرد ئه‌و كه‌سێكی زۆر توڕه‌و ره‌شبینه‌، واش خۆمم قه‌ناعه‌ت پێكردبوو كه‌ ئه‌و زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایه‌رییه‌و له‌وانه‌یه‌ چه‌پاندنه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كان و تابۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیبـێ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان كردبێ، تا ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ی به‌هارێكی دره‌نگی ئه‌مساڵ كه‌ خه‌ریكبوو خه‌و ده‌یبردمه‌وه‌و زه‌نگی نامه‌ی مۆبایله‌كه‌م رایچڵه‌كاندم و نامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ستیانپێكرد.
*كارێكی زۆر گرنگم پێت هه‌یه‌، ده‌مه‌وێت بتبینم.
-چ كارێك؟ من له‌خزمه‌تدام.
*خزمه‌ت له‌منه‌وه‌، به‌لام به‌ته‌له‌فۆن و نامه‌ ناكرێت، زۆر تایبه‌ته‌.
-ئاخر نابێ شتێكی لێبزانم تا مه‌وعیدێك دیاری بكه‌ین.
*مه‌ترسه‌، شتێكی وانییه‌، كێشه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌خۆمه‌وه‌، هاوكاری تۆم ده‌وێ.
-باشه‌ به‌سه‌رچاو هه‌ركات تۆ حازر بوویت.
*هه‌ر ئێستا وه‌ره‌ بۆ...
-به‌سه‌رچاو دوای(ده‌) ده‌قیقه‌ی تر له‌وێم.
به‌په‌له‌ سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌م بووم و تاگه‌یشتمه‌ شوێنی دیاریكراو جۆره‌ها خه‌یاڵ به‌مێشكمدا ده‌هات و ده‌چوون، هه‌ر كه‌ له‌به‌رده‌میدا وه‌ستام هاته‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و وتی(ببوره‌ به‌م نیوه‌ڕۆیه‌ نه‌مهێشت پشوویه‌ك بده‌یت).
-نا ئاساییه‌ خێره‌ شكور؟
*وه‌ڵلا نازانم، تۆ ته‌نیا كه‌سێكی كه‌ هه‌ڵمبژاردوویت، قسه‌كه‌ی پێ ته‌واونه‌كراو دایه‌ پڕمه‌ی گریان، تا ژیرم كرده‌وه‌ هه‌زار شێرو رێویم بۆ هێناوه‌ته‌وه‌و به‌جۆره‌ها شێوه‌ قسه‌م بۆ كردووه‌ تابتوانێ ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی بیكاته‌وه‌و پشوویه‌ك بدات، به‌لام هێشتا دێوه‌زمه‌ی شه‌رمێكی ئه‌ستوور به‌رۆكی به‌رنه‌ده‌دا، هه‌رچۆنێك بوو هێنامه‌وه‌ قسه‌:
*ده‌زانی زۆر ناخۆشه‌؟
-چی ناخۆشه‌... قسه‌ بكه‌... قسه‌كردن بۆ تۆ زۆرباشه‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت فشاری سه‌ردڵ و ده‌روونت كه‌مده‌كاته‌وه‌، دڵنیابه‌ جنێویشم بده‌یتێ نیگه‌ران نابم، هه‌رچیت هه‌یه‌، ده‌ته‌وێ هه‌رچی بڵێیت، دڵنیابه‌ تامردن كه‌س لێم نابیستێ و ناوت له‌زاری من نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
*ئه‌گه‌ر بمزانیایه‌ هه‌ڵگری نهێنی نیت، ئه‌گه‌ر بمزانیایه‌ كه‌ڵكی ئه‌وه‌ت پێوه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌م رازه‌ت پێبڵێم قه‌ت پێم نه‌ده‌وتی و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مبرده‌ ژێر گڵه‌وه‌.
-زۆر مه‌منونم له‌و سیقه‌یه‌ی به‌ڕێزت، به‌لام هێشتا هیچت نه‌وتووه‌؟
*راستی ده‌مه‌وێت چاره‌سه‌رێكم بۆ بدۆزیته‌وه‌.
-كێشه‌كه‌ی من زۆر قورسه‌، ده‌ترسم تۆش هیچت پێنه‌كرێت.
*ده‌ماڵت ئاوابێ دڵم ته‌قی قسه‌ بكه‌.
-به‌پێكه‌نینێكی نیوه‌ خه‌مبارییه‌وه‌، شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی براكه‌مدا یه‌كمان خۆشویست.
*ئێ موباره‌كه‌... چ عه‌یبێكی هه‌یه‌
-به‌لام ئێستا ئه‌و وازی له‌من هێناوه‌و منی ناوێ؟
*بۆچی؟
-به‌هۆی كوڕێكی(پور)ه‌مه‌وه‌ كه‌ ویستوویه‌تی داوام بكات و بمخوازێ و له‌ناو خه‌ڵكیشدا باسیكردووه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌ر منی ده‌وێت و لای ئه‌و كوڕه‌ش باسیكردووه‌، ئێستا نه‌ده‌توانم په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌م و نه‌ده‌شتوانم له‌دڵمی ده‌ركه‌م.
*ئێ قه‌یناكا، تۆ بۆ شوو به‌كوڕه‌ پوره‌كه‌ت ناكه‌یت؟
-شووی چی و شتی چی، جگه‌ له‌وه‌ی دڵم ناچێته‌سه‌ری، ژنی هێناوه‌و منداڵێكیشی هه‌یه‌، ژنه‌كه‌شی خزمی خۆمانه‌.
*ئاوا... ئه‌ی چاره‌؟
-بۆیه‌ تۆم عه‌زیه‌تداوه‌ تا چاره‌سه‌رێكی گونجاوم بۆ بدۆزیته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ بیرم له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كردۆته‌وه‌ خه‌ریكه‌ گیانم ده‌رده‌چێ.
*مه‌رج نییه‌ كۆتایی هه‌ر عه‌شقێك كۆتایی دونیا بێت، جگه‌ له‌مه‌ش مه‌رج نییه‌ هاوسه‌رداری له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی پێش زه‌واج بێت، یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رداری داده‌مه‌زرێن سه‌ركه‌وتووبن.
-ده‌زانم.
*ئیتر چییه‌، بۆ له‌خۆتی ئاڵۆز ده‌كه‌یت؟
-ناتوانم... ئیتر نه‌یتوانی قسه‌یه‌كی تر بكات و ده‌ستیكرد به‌گریان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منیشی مات كردو هیچم بۆ نه‌وترا. پاش ئه‌وه‌ی من له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ هه‌ندێك رووداوم گێڕایه‌وه‌و هه‌ندێكی چیرۆكی شكستی عه‌شقم باسكرد ویستم هه‌رچۆنێكم كردووه‌ بیهێنمه‌وه‌ سه‌رخۆی و له‌و باره‌ ئاڵۆزه‌ ده‌روونییه‌ ده‌ریبهێنم، كه‌چی له‌پڕ وتی.
*ئیتر پێموتی، با دوای خۆم كه‌سێك بزانێ.
-بزانێ كه‌چی.
*بزانێ بۆچی خۆم كوشتووه‌.
-كچێ بیركردنه‌وه‌ له‌خۆكوشتن جگه‌ له‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات تۆ به‌لایه‌كی گه‌وره‌ به‌دوای خۆتدا بۆ دایك و باوك و خوشك و براكانت به‌جێده‌هێڵی.
*به‌خوا بڕیارێكه‌و داومه‌.
-بڕیاری هه‌ڵه‌ تازوو لێی په‌شیمان ببیته‌وه‌ دره‌نگه‌، جگه‌ له‌وه‌ش رێگه‌ی تر زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانی ئه‌و كوڕه‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ لای خۆت.
*رێگای چی؟ كامه‌ رێگا؟
-ته‌له‌فۆن... نامه‌... رووبه‌ڕوو قسه‌كردن... كه‌سێك راسپێره‌... یان هه‌ر رێگایه‌كی گونجاو تر.
*ئه‌و نایه‌وێ، ئه‌و منی ناوێ... له‌ڕاستیشدا له‌ڕواڵه‌تدا منی ناوێ ئه‌گینا له‌ناخه‌وه‌ وانییه‌.
-چۆن ده‌زانی كه‌ ئه‌و تۆی ده‌وێت؟ جگه‌ له‌وه‌ش خۆشه‌ویستی و گۆڕینه‌وه‌ی عه‌شق به‌یه‌كسه‌ره‌ ناكرێت، ده‌بێ هه‌ست و نه‌سته‌كانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر یه‌ك راسته‌هێل بن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ته‌واوكه‌ریی یه‌ك. باشتروایه‌ تۆ یه‌كێك له‌م دوو رێگایه‌ هه‌ڵبژێرێت یان ئه‌وه‌یه‌ غیره‌ت بده‌ره‌ به‌رخۆت و هه‌رچۆنت كردووه‌ قسه‌ی كۆتایی له‌ده‌می خۆی وه‌ربگره‌، یان ئه‌وه‌یه‌ له‌دڵی خۆتی ده‌ركه‌.
*هیچیانم پێناكرێ... له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێ ناتوانم هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه‌ بكه‌م، چونكه‌ هاوڕێی گیانی به‌گیانی براكه‌مه‌و له‌لایه‌كی تریش ناتوانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌دڵی خۆمی ده‌ركه‌م، زۆرم خۆشده‌وێت... ده‌بێ چاره‌سه‌رێكم بكه‌یت.
-ئاخر ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت هیچ شتێك من و ئه‌و پێكه‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌وسانم و تۆش نه‌ته‌وێ كه‌سی تر بزانێ ئه‌وه‌ گرفته‌، ئه‌گینا ده‌متوانی كه‌سێكی تر بخه‌مه‌ ناو كاره‌كه‌وه‌.
*نه‌ به‌قوربانت بم شتی وانه‌كه‌یت.
-ئه‌ی من چیبكه‌م، مه‌گه‌ر بیرێكی تری لێبكه‌مه‌وه‌.
*باشه‌، به‌لام له‌ئێستا به‌دواوه‌ هه‌موو ئومێدێكم ته‌نیا تۆیت.
كاتێ خواحافیزی كردو له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابه‌زی، دنیایه‌ك جه‌نجاڵی و پشێوی له‌مێشكمدا به‌جێهێشت، نه‌مده‌زانی له‌كوێوه‌ ده‌ستپێبكه‌م و سه‌رئه‌نجامیش به‌كوێ ده‌گه‌م... هه‌رچۆنێك بوو چه‌ند رێگه‌یه‌كم گرته‌به‌ر، به‌لام هه‌موویان سه‌ریان له‌هیچه‌وه‌ ده‌رچوو.
تازه‌ترین نامه‌ی كه‌ پێمگه‌یشت ئه‌م ئێواره‌یه‌ بوو به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه‌ نوسیبووی(تاقه‌تی ژیانم نه‌ماوه‌، نه‌ نانم پێ ده‌خورێت و نه‌ خه‌ویشم لێده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی كه‌ ئومێدێكم پێده‌به‌خشێ زیندووبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ بۆ من) ئیتر نازانم چیت بۆ كردم؟
منیش كاتێ نامه‌كه‌م خوێنده‌وه‌ ویستم هه‌ستم بچم بۆ لای و سه‌رله‌به‌ری مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ بگێڕمه‌وه‌ بیرم كه‌وته‌وه‌ كه‌ خوێندكاری شه‌شه‌می ئاماده‌ییه‌و سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانیه‌تی، بۆیه‌ ناتوانم به‌ئاسانی بیدۆزمه‌وه‌، به‌لام ده‌بێ شتێكی بۆ بكه‌م... دڵنیاش نیم كه‌ پێم ده‌كرێ یان نا!!

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bd3e4fdaea.jpg
وا هه ست ئه که م له شاری سینه تا له جێی دل به رده..
      ...ئه ی جوانتر له گول ئه ی ره قتر له به رد..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-19 20:30:14

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: نه ده بوایه ئه م رازه م له رێگه ی مۆبایله وه پێبوتایه...

ده‌ستت خۆش بێت باخان گیان
توخوا تۆزێک زوو به‌شی دووه‌ممان بۆ بنوسه‌ زۆر خۆشه‌

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-20 05:48:42

**باخان**
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-24
دواترین سه‌ردان: 2011-09-10
په‌یامه‌كان: 258
WindowsXPOpera

Re: نه ده بوایه ئه م رازه م له رێگه ی مۆبایله وه پێبوتایه...

مۆمی گیان راستیت بوێت منیش نازانم به شی دووه می ئه بێت یان نا،چونکه ئاماژه ی پێنه درابو...

به چاوان هه ر کات بڵاو بووه وه منیش له له خزمه تتاندام دایده نێم..

ده ستی تۆش خۆش بێت به قوربان سه رکه وتو بی..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net