❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-23 12:18:52

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

خالیدی کوڕی وه‌لید (ر) فه‌رمووی:کابرایه‌کی ده‌شته‌کی هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خودا(د.خ) پێی ووت:ئه‌ ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) هاتووم پرسیارت لێ بکه‌م هه‌تاوه‌کو له‌ دونیاوئاخیره‌تدا ده‌وڵه‌مه‌ند ببم...
1-ووتی: ده‌مه‌وێت ببم به‌ زاناترین که‌س.
فه‌رمووی(د.خ)له‌ خوا بترسه‌ ده‌بی به‌ زاناترین که‌س.
2-ووتی: ده‌مه‌وێت ببم به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌س.
فه‌رمووی(د.خ) سوپاس گوزاربه‌ ده‌بیت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ترین که‌س.
3-ووتی: پیم خۆشه‌ ببم به‌ دادوه‌رترین که‌س.
فه‌رمووی (د.خ)چیت بۆ خۆت پێ خۆشه‌بۆ خه‌ڵکیش پی خۆش بێت.
4- ووتی: ده‌مه‌وێت چاکترین که‌س بم.
فه‌رمووی(د.خ) سودمه‌ند به‌ بۆ خه‌ڵکی ده‌بیت به‌ چاکترین که‌س.
5- ووتی: ده‌مه‌وێت تایبه‌تترین که‌س بم لای خوا.
فه‌رمووی(د.خ) زۆر یادی خوا بکه‌ ده‌بیت به‌ تایبه‌تترین که‌س.
6- ووتی:پێم خۆشه‌ ئیمانم ته‌واوبکه‌م.
فه‌رمووی(د.خ) ڕه‌وشتت جوان بکه‌ ئیمانت ته‌واو ده‌بێت.
7- ووتی:پێم خۆشه‌ له‌ چاکه‌کاران بم.
فه‌رمووی(د.خ) خوا بپه‌رسته‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی بتبینێ.
8- ووتی: پێم خۆشه‌ له‌ مل که‌ چان بم.
فه‌رمووی(د.خ) فه‌رزه‌کانی خوا به‌جێ بهێنه‌ده‌بیت به‌ مل که‌چترین که‌س.
9- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا پاکم بکاته‌وه‌ له‌ تاوان.
فه‌رمووی(د.خ) خۆت بشۆ له‌له‌ش پیسی خوا پاکت ده‌کاته‌وه‌ له‌ تاوان.
10- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا له‌ قیامه‌تدا کۆم بکاته‌وه‌ له‌ نوردا.
فه‌رمووی(د.خ) زوڵم له‌ خۆت مه‌که‌وله‌ خه‌ڵکیش زوڵم مه‌که‌.
11- ووتی: پێم خۆشه‌ خوا به‌زه‌یی پیامدا بێته‌وه‌.
فه‌رمووی(د.خ) به‌زه‌یی به‌ خۆت و به‌نده‌کانی خوادا بێته‌وه‌.
12 ووتی: ده‌مه‌وێت خواگوناهه‌کانم که‌م بکاته‌وه‌.
فه‌رمووی(د.خ)زۆرداوای لێخۆش بوون بکه‌تاوانت که‌م ده‌بێته‌وه‌.
13- ووتی: ده‌مه‌وێت خوابمکات به‌ به‌هێزترین که‌س.
فه‌رمووی(د.خ) پشت به‌ خوا ببه‌سته‌ ده‌بیته‌ به‌هێزترین که‌س.
14- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا رزقم له‌سه‌ر فراوان بکات.
فه‌رمووی(د.خ) به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر پاکێتی خوا رزقت فراوان ده‌کات.
15- ووتی: ده‌مه‌وێت له‌خۆشه‌ویستانی خواو پێغه‌مبه‌ربم.
فه‌رمووی(د.خ) خۆشت بوێت ئه‌وه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشیان ده‌وێت.
16- ووتی: ده‌مه‌وێت سه‌لامه‌ت بم له‌ توڕه‌ بونی خوا.
فه‌رمووی(د.خ) توڕيمه‌به‌ له‌ هیچ دروستکراوێکی خوا سه‌لامه‌ت ده‌بێت.
17- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا دوعاکانم قبوڵ بکات.
فه‌رمووی(د.خ) دوربکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنی حه‌رام خوا دوعاکانت قبوڵ ده‌کات.
18- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا گوناهه‌کانم ئاشکرا نه‌کات.
فه‌رمووی(د.خ) داوێنت بپارێزه‌ له‌ زیناخواگوناهه‌کانت ئاشکراناکات.
19- ووتی: چی ڕزگارم ده‌کات له‌ هه‌ڵه‌وتاوان؟
فه‌رمووی(د.خ)فرمێسک و مل که‌چی و نه‌خؤشی.
20- ووتی: چ چاکه‌یه‌ک گه‌وره‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌؟
فه‌رمووی(د.خ) جوانی ڕه‌وشت و خۆ به‌که‌م زانین.
21- ووتی: چ خراپه‌یه‌ک گه‌وره‌یه‌لای خوای گه‌وره‌؟
فه‌رمووی(د.خ)خراپی ڕه‌وشت و ڕه‌زیلی و ته‌ماع.
22- ووتی: چ شتێک هێمنم ده‌کاته‌وه‌ له‌ توڕه‌ بونی خوا؟
فه‌رمووی(د.خ) چاکه‌یه‌کی شاراوه‌و به‌جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حم.
23- ووتی: چ چاکه‌یه‌ک ئاگری دۆزه‌خ ده‌کوژێنێته‌وه‌؟
فه‌رمووی(د.خ) ئارام گرتن له‌سه‌ر ناخۆشی کۆسپه‌کان.
24- ووتی: ده‌مه‌وێت خوا گوناهه‌کانم دابپۆشیت.
فه‌رمووی(د.خ) عه‌یبی براکه‌ت بپۆشه‌ خوا گوناهه‌کانت داده‌پۆشێ.
(ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌مبه‌ل ڕیوایه‌تی کردووه‌)
ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رمووی(ر) (نه‌م بینیوه‌ وه‌ک ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ که‌ جوانی دین و سوودی‌زۆری تێدا کۆبووبێته‌وه‌ )



سه‌رجاوه‌ ئیسلام دۆست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-23 15:23:08

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م فه‌رمووده‌ جوانه‌ seta گیان سه‌رکه‌وتوو بیت.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-23 16:15:08

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

seta gyan dastakant xosh xwda bt parezy

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-23 20:38:55

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: چی بکه‌م تا له‌ دنیاو قیامه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بم..؟

dast xosh seta gean barasty zor ba swda har bzhy SUPAS dwbara   8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net