.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

سایه‌فارس
بۆ ئه‌وانه‌ی بێ هیوا بوون له‌وه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت ...
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت ...
پاش خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێک پێم خۆش بوو بیگهیهنمهخوێنهرانی تریش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک ئافاتێکی دونیایی ، غه‌م و خه‌فه‌ت ، نه‌بوونی منداڵ ، هه‌ژاری .... هه‌رشتێک که‌له‌ژیاندا ئاواتی پێده‌خوازین ، ئه‌وا ده‌توانێت به‌ئاسانی و پشتیوان به‌خوای گهورهبهدهستی بهێنێت .... ئینشاءاللهخوای گهورهکاری گرانی هه‌موو که‌سێک ئاسان بکات ....
ئافره‌تێک ده‌ڵێت : هاوسه‌ره‌که‌م وه‌فاتی کرد له‌کاتێکدا ته‌مه‌نم له‌سییه‌کاندا بوو ، پێنج منداڵم لێی هه‌بوو ، هه‌موو دونیا له‌به‌ر چاوم تاریک بوو هێندهگریام چاوه‌کانم کز بوون ... گله‌یم له‌به‌ختی خۆم ده‌کرد ... بێ هیوابووم و غه‌م دایگرتبووم ، منداڵه‌کانم بچوک بوون وه‌هیچ خه‌رجییه‌کمان نه‌بوو به‌شمان بکات ، له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی باوکم بۆی جێ هێشتبووین ، خه‌رجمان ده‌کرد ...
کاتێک له‌ژووره‌که‌م دانیشتبووم ڕادیۆم کرده‌وه‌و خستمه‌سه‌ر ئێزگه‌ی قورئانی پیرۆز ، له‌و کاته‌دا مامۆستایه‌ک ووتی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی : (من أكثر من الاستغفار جعل الله له من كل هم فرجا، ومن كل ضيق مخرجا، ورزقه من حيث لا يحتسب) ..
هه‌ر که‌سێ زۆر داوای لێ‌خۆش بوون ( الاستغفار) بکات له‌غه‌م و خه‌فه‌ت و ناخۆشی و تهنگانهڕزگاری ده‌بێت و ڕزق و ڕۆزی ده‌دات که‌حسابی بۆ نه‌کردوه ...
دوای ئه‌وه‌زۆر ئیستیغفارم کرد ، وهبهمنداڵهکانمم ووت ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوهوا بکه‌ن ، وه‌ڵڵاهی شه‌ش مانگ تێپه‌ڕ نهبووبهسهرمان دا ، نه‌خشه‌ی پرۆژه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و موڵکهکۆنانهی هه‌مان بوو بۆ هات ، قه‌ره‌بووی چه‌ند ملیۆنێکی بۆ کردینه‌وه....
وهکوڕێکم بووهیهکهمینی خوێندکارانی ناوچه‌که‌ی خۆی و هه‌موو قورئانی له‌به‌ر کرد ...
ماڵه‌که‌مان پڕ بوو له‌خێر و بێر ، به‌ژیانێکی خۆش ده‌ژیاین ...
خوای گهورهمناڵهکانی ساڵح کرد و هه‌رچی غه‌م و خه‌فه‌تم هه‌بوو نه‌ما .... بوومهبهختهوهرترین ئافره‌ت .
پیاوێک ده‌ڵێت : کاتێک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م ناکۆکیمان ده‌بوو وه‌له‌یه‌ک تووڕهدهبوین ، یان ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک دهکهوتهنێوانمان ، من بهتووڕهییهوهلهماڵ دهچوومهدهرهوه.... وه‌ڵڵاهی نهدهگهشتمهبهردهرگای تهلارهکهههستێکی وام بۆ دروست ده‌بوو کهبگهڕێمهوهو داوای لێبوردنی لێ بکه‌م و ڕازی بکه‌م ...
پێم ڕاگه‌یاند که‌شتێکی وا هه‌یه... ووتی ده‌زانی بۆ ؟؟
ووتم بۆ چی ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی : کاتێ هه‌ر لهژوورهکهدهچیتهدهرهوهدوای ناکۆکی نێوانمان ، ده‌ست ده‌که‌م بهئیستیغفار هه‌تا دێیته‌وه‌و ڕازیم ده‌که‌یت ...
به‌ڵێ خوشکی به‌ڕێزم ئه‌وه‌کاریگه‌ری ئیستیغفارهکهخوای گهورهلهبارهیهوهدهفهرموێت ((وما كان الله معذبهم وهم يستغفرون))...
له‌باسێکی تردا شێخ خالد الجبیر کهڕاوێژکاری نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بوو ، خانه‌نشین ده‌کرێت له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ک دا که‌پێنج دکتۆری له‌گه‌ڵ بووه، دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ کردووه‌و ویستویانهبهدهرکردنی بده‌ن .... کاتێک هه‌واڵی خانه‌نشین کردنی ده‌بیستێت زۆر خه‌مبار ده‌بێت و پێی ناخۆش ده‌بێت ...
له‌کاتی نوێژی عه‌سر ده‌چێت بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژ کردن ، کاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌مزگه‌وت شتێکی بیر که‌وته‌وه... له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵێت : ئێستهههموو که‌سێک نه‌خۆشه‌و دێن بۆ لام تا چاره‌سه‌ریان بکه‌م ، به‌ڵام من ئیشتهناتوانم چاره‌سه‌ری خۆم بکه‌م له‌غه‌م و خه‌فه‌ته‌ی هاتوهتهڕێم ...
ئیستیغفاری هاته‌وه‌یاد ... زۆر ئه‌م زیکره‌ی دووباره‌ده‌کرده‌وه(استغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه) ، وه‌کاتێ گهیشتهماڵهوهدهڵێت : ده‌ستم به‌ده‌رگای ماڵهوهبوو هه‌ستم به‌ئارامی و دڵنیاییه‌کی سه‌یر ده‌کرد له‌ناخمدا ...
ده‌ڵێت : دوو ساڵ تێنه‌په‌ڕی به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا هه‌ر پێنج دکتۆرهکهههریهکهو ڕووداوێکی به‌سه‌ر هات ، یه‌کێکیان مرد ، یه‌کێکی تریان له‌ئیشه‌که‌ی گواسترایه‌وه، یه‌کێکیان په‌شیمان بوه‌و داوای لێبوردنی کرد چواره‌میان خانه‌نشین کرا و پێنجه‌میشیان له‌کار لابرا ..!!!
ئێمهلهکوێی ووته‌ی خوای گه‌وره‌ین که‌ده‌فه‌رموێ :
((فقلت استغفروا ربكم إنه كان غفارا * يرسل السما‌ء عليكم مدرارا * ويمددكم بأموال وبنين * ويجعل لكم جنات ويجعل لكم أنهارا )) سورهالنوح .
ئه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت به‌سته‌م ته‌ڵاقی داویت ..
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بێ به‌شی له‌ڕزقی منداڵ ...
ئه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ته‌وێت خێزان پێک بهێنیت ...
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ئازار و غه‌م و خه‌فه‌تت هه‌یه...
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو دنیات لێ هاتۆتهیهک و هه‌مووی ئافاته...
له‌یادت بێت خوای گه‌وره‌ت لهگهڵهبێ هیوات ناکات لهتکاو پاڕانه‌وه‌کانت و ئیستیغفارهکانت ...
هه‌موو ئه‌و ده‌ردو به‌ڵایه‌ی دێته‌ڕێمان به‌هۆی تاوانهکانمانهوهیه، به‌داوای لێ‌خۆش بوون خوای گهورهلهسهرمانی لا ده‌بات ....
مژده‌بێ لێت ڕزگار بوون و خۆشبه‌ختی ده‌ست پێده‌کات ...
تکام وایه‌ئه‌م نامهیهههر که‌سێک دهیخوێنێتهوهبڵاوی بکاتهوهلهههر جێیه‌ک بێت ... پاداشت ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه...
و اخر دعوانا ان الحمد للهرب العالمین ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe seta geyan
xway gawra padashtt batawa
shad w baxtawar bi


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت سیتا گیان به‌ڕاستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان بو
خوا پاداشتت باته‌وه ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من

له‌سه‌ر هێڵ نییه








بژیت هاورێ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ته‌مه‌نت درێژ بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆس خاتوو سیتا به‌راستی بابه‌تیکی زۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئه‌و چاوانه‌ت خۆش بێت که پێت خوێندۆته‌وه.. ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت که ئه‌مه‌ت پێ نووسیوه.. دڵنیابه هه‌رکه‌سێک له پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێندۆته‌وه جێبه‌جێی بکات تۆ له دووره‌وه به‌رده‌وام خێرت بۆ ئه‌نوسرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگات لێ بێت... خوای گه‌وره پشت و په‌نات بێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت..
کاتێکی شاد

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش خاتوو سيتا
بابةتيكى كاريكةر بوو خوا باداشتت باتةوة خاتوون كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xoshbe seta geyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
