❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یانه‌ی‌ دینامۆكیڤی‌ ئۆكرانی‌ له‌ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندریه‌ شیڤشینكۆدایه‌ بۆ ڕیزی یانه‌که‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-30 19:11:55

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

یانه‌ی‌ دینامۆكیڤی‌ ئۆكرانی‌ له‌ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندریه‌ شیڤشینكۆدایه‌ بۆ ڕیزی یانه‌که‌ی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e444c15906.jpg
به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ دینامۆكیڤی‌ ئۆكرانی‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ یانه‌كه‌یان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆكرانیا و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ (ئه‌ندریه‌ شیڤشینكۆ) بهێنێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ .
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ دینامۆكیڤ بۆندێكی‌ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ ناوبراو بۆ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یان .
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ دینامۆكیڤ (ڤالێری‌ گازایف) داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ هێرشبه‌ری‌ ناوبراو بهێننه‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌رزی‌ داهاتوودا هێڵی‌ هێرشبردنیان به‌هێزتر ببێت و كێبڕكێ ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ خولی‌ ناوخۆی‌ وولاَته‌كه‌یان بكه‌ن .
له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ دینامۆ كیڤ (ئیگۆر سۆركیس) بۆ ڕۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ یانه‌كه‌یان هه‌وڵێكی‌ زۆر ده‌دات بۆئه‌وه‌ی‌ شیڤشینكۆ په‌لكێش بكه‌نه‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ .
شایه‌نی‌ باسه‌ شیفشینكۆی‌ ته‌مه‌ن 32 ساڵ وه‌رزی‌ ڕابردوو به‌ شێوازی‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك وه‌رز له‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ چێڵسیه‌وه‌ چووه‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلانی‌ ئیتاڵی‌ .

sarchawa kurd sport

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net