❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-11 17:08:17

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟           http://www.moq3.com/img/uploads/57G00703.jpg


به درێژایی سه ده ها ساڵ له مه و پێش مرۆڤ چه ند مه وادێکی سروشتی دۆزیوه ته وه و به کاری هێناون ،بۆ خۆ سر کردن و بێ هۆش بوون له کاتیکدا که هه ستی به ئازاریکی زۆر کردوه , هه ر و ه ها بۆ ئه وه ش به کاریان هێناوه که خۆیانی پێ مه ست و سه ر خۆش بکه ن و شتی تری له م بابه ته ٠

له ڕیگه ی به کارهێنان و تاقی کردنه وه دا بۆی ده رکه وتووه که ئه م د ه رمانانه کارکردێکی نێگه-تیڤیان هه یه له سه ر به کارهێنه رانی ئه م ده رمانانه، وه بۆشی ده رکه وه که زۆربه یان مرۆڤ تووشی ڕا هاتن ( ئیدمان و موعتاد) بوون ده کات٠ هه ر بۆ یه مرۆڤ هه وڵی ئه وه ی داوه که مه وادی تازه تر که کارکردی خراپیان که متر بێت، به م پێ یه له هه وڵی ئه وه دا بووه که ئه م ده رمانانه له کاری پزیشکی و نه شته ر گه ری دا به کاربهێنێت ، وه ک نه خۆش سڕ کردن و بێ هۆش کردنی له کاتی ئازارو نه شته رگه ریدا ٠

ئه وه ی شایانی باسه شان به شانی ئه مه ش ئه م ده ر مانانه به درێژایی کات بۆ کاری خراپیش به کارهێنراون ٠

له سه رده می نوێ ی ئێستاماندا و له گه ڵ به ره و پێش چوونی زانست ، مرۆڤ ئه وه ی بۆ ده رکه وتووه که ئه م مه وادانه چ زه ره رو زیانێکی کوشنده یان هه یه بۆ سه ر مرۆڤ و له ڕێگه ی تاقی کردنه وه و لێکۆڵینه وه وه بۆی ده رکه توه که هه ندێک له م ده رمانانه مه ترسی زۆر ترسناک و کوشنده ی هه یه ٠ هه ر له به ر ئه مه شه که چه ندین یاساو بڕ یاری تایبه ت ده رچوون سه باره ت به قه ده غه کردنیان ده رچووه و سزای به کارهێنه رانیان ده درێت و ڕێگی به کارهێنانیان پێ نادرێت ته نها بۆ کاروباری پزیشکی نه بێت ٠

له کۆنه وه مرۆڤ ئم ده رمانانه ی له ڕوه ک و گژ گیاکانه وه ده رهێناوه ، بۆ نمونه کۆکایین له داری کوک ده رهێنراوه،مه ریوانه له داری قنب ده رهێنراوه، هێرۆیین له ڕوه کی خشخاش ده ر ها توه٠ به ڵام ئێستا به شێکی زۆر له ده رمانه بێ هۆشکه ره کان له ڕێگه ی تاقیگا کیمیا یه کانه وه ﴿لابرۆتۆری کیمیایی﴾ دروست ده کرێن ٠

له وڵاتی فنلاندا مه واده بێ هۆشکه ره کان له ڕێگه ی وه زاره تی ته ندروستی و کارو باره کۆمه ڵایه تی یه کانه وه پێ ناسه ده کرێن ریز به ندی و پۆل کردنیان بۆ ده کرێت، به رده وام وه زاره ت لیستی ئم ده رمانانه بڵاو ده کاته وه ٠

یاساو بڕیاره کانیش به گوێره ی ئه م لیستانه ده ر ده کرێت ٠

مه واده بێ هۆشکه ره کان چه ندین جۆریان هه یه،و دابه ش کردن و ڕیز به ندی و پۆل کردنیان به چه ند ڕیگه ی جۆراو جۆر ده کرێت ٠ بۆ نمونه ڕیز به ندی و پۆل پۆل کردنیان به گوێره ی جۆری ڕێگه ی دروست کردنیانه وه ، یان به گوێره ی جۆری کارکردیان یان تأسیریان بۆ سه ر که سه که، یان به گوێره ی جۆری ڕه نگه کانیانه وه ، هه ر وه ها ڕێگه ی جۆراو جۆری تریش ٠

به ناو بانگترین ڕێگه ی دابه ش کردن و پۆل پۆل کردن ده کرێن به سێ گروپه وه :-

مه واده بێهۆشکه ره کان که ده بنه هۆ ی سڕ بوون و بێ هۆش کردن ، وه کو هێرۆیین ٠

مه واده بێ هۆشکه ر ه کا ن که ده بنه هۆی ووریا کردنه وه ی له ڕاده به ده ر ، وه ک کۆکایین ٠

مه واده بێهۆشکه ره کان که ده بنه هۆی تێک چوونی هه ست و نه ستی مرۆڤ، وه ک کاڵاکستاسی ٠

مه واده بێ هۆشکه ره کان به ڕێگه ی جۆراو جۆر به بکار ده هێنرێن :-

له وانه له ڕێگه ی جگه ره کێشانه وه ، یاخود له ڕێگه ی بۆن کردنه وه ، یان له ڕێگه ی مژینه وه ، یا خود له ڕێگه ی قوت دانه وه، هه روه ها له ڕێگه ی ده رزی له خۆ دانه وه ٠

مه واده بێ هۆشکه ره کان به گوێره ی جیاوازیان کارکردو تأسیری جیاوازیان هه یه :-

مه واد ه ﴿قنب﴾ یه کان :-

ئه و ماده بێ هۆشکه رانه ی که له ڕوه ک و گژو گیا به ناو ﴿قنب﴾ یه کانه وه ده رده هێنرێن : وه کو ، حه شیشه، مه ریوانه که به ﴿بانجو ﴾ ناسراوه به زمانی عه ره بی، زه یتی حه شیشه ٠

هه ر چی ئه م مه وادی بێ هۆشکه رانه یه له داری گوێنی یاخود له داری ﴿قنب﴾ هندی ده رده -هێنرێن ٠ له م کۆمه ڵه مه وادانه زه یتی یان رۆنی حه شیش له هه مویان به هێز تر و کاریگه ر تره ، به دوای ئه ودا حه شیش دێت ، ئینجا مه ریوانه که له هه ندێک له ووڵاتان به ﴿بانجو﴾ ناو ده برێت ٠

شێوه و ڕوخساری ئه م ده رمانه بێ هۆشکه ره :حه شیش به شێوه ده چێته وه سه ر خه نه ی هاڕاو، ڕه نگه که شی ده چێته وه سه ر زه رد و کایی یه کی کراوه ٠

شێوه ی مه ریوانه زیاتر له گه ڵای ڕووه ک و داری ووشک ده چێت ٠

زه یت و ڕۆنی حه شیشه بریتی یه له ماده یه کی چه ور که له ڕوه کی ﴿قنب﴾ وه رده گیرێ ٠

چۆنی یه تی به کارهێنانی :-

باو ترین و بڵاو ترین ڕێگه که ئه م ده رمانه ی پێ به کارده هێنرێت

له ڕێگه ی جگه ره کێشانه وه یه ، هه ندێک جاریش له ڕێگه ی قووت دانه وه یه ٠

زیان و کارکرده خراپه کانی :-

هه و کردن و ئیلتهابی درێژ خایه نی سی یه کان ٠

زۆررترین ڕاده و ئیحتمالی تووش بوون به شێر په نجه ی﴿سرطا نی﴾ سی یه کان ٠

کز بوون و دابه زینی ڕێژی توانای پیتاندن و زاوزێ ی له لایه ن پیاوان و ژنانه وه ٠

کارکردو تأسێرێکی گه وره ی هه یه له سه ر لاوازی بیرو مێشکی مرۆڤ، هه روه ها له سه ر توانای فێر بوون ٠

زۆری به کارهێنانی ده بێته مایه ی تووشبوونی ئه و که سه بۆ زۆرێک له نه خۆشی یه ده روونی و هزری یه کان ، که ده بنه هۆی ئه وه ی که ئه و که سه نه توانێ ڕاستی و خه یاڵ لێک جیا بکاته وه و له واقیع دایده برێت ٠

به گوێره ی ئافره تی سک پڕ ه وه کار له سه ر ئه وه داده نێت که مناڵه که ی پێش کاتی خۆی له دایک بێت ، یان مناڵیکی شێواو و کێش که می ده بێت ٠

چۆنی یه تی ناسینه وه ی که سی به کارهێنه ری ئه م ده رمانه:-

سوور بوونه وه ی سپێنه ی چاو ٠

قسه کردن و گفتو گۆی هێواش و خاو ده بێت ٠

لاوازی و بێ توانایی له بیرکردنه وه دا ٠

بۆنی کێشانی شیله ی ئه و ده رمانه ٠

توانای ته رکیزی که م ده بێته وه له کاتی ئوتۆمبیل لێخوڕیندا٠

بۆنی حه شیشه تایبه ته زوو ده ناسرێته وه ٠

که ره سه کانی کێشانی حه شیشه ی لا ده دۆزرێته وه ٠

ئه توانرێ شوێنه واری حه شیش بدۆزرێته وه له له ش و لاری به کارههێنه ر ته نانه ت پاش حه فته یه ک له به کارهێنانی ٠

هه ندێک ناوی حه شیشه :
Mari, hamppu, pilvi, ruoho, tötsy, (marijuna); dulla, möyhy, hasa, pilvi(hasis)

ئه فیون ؛- هیرۆین ، مۆرفین ( Opiaatit)

ئه فیون له ڕووه کی ﴿ خه شخاش﴾ ده رده هێنرێت، دواتر ئاڵوگۆڕی به سه ردا ده هێنرێت و چه ندین ماده ی بێ هۆشکه ری تری لێ دروست ده کرێت ،وه ک : هێرۆین و مۆرفین و کۆدین ئه فیونی خاو ٠

هه موو ئه و جۆره ئه فیونانه ی که له ئه فیون دروست ده کرێن به فنلاندی پێ یان ده وترێت :

﴿ ئۆپیاتیت، Opiaatit ﴾

به ناو بانگترین ده رمانی بێ هۆشکه ر له م کۆمه له یه هێرۆینه ، به ده گمه ن له فنلاندا دا مۆ رفینیش به رچاو ده که وێت ٠

شێوه و ڕووکاری ده ره وه یان:

هێرۆین : هاڕاوه یه کی سپی یه یان ڕه نگیکی مه یله و قاوه یی هه یه ٠

چۆنی یه تی به کارهێنانی : له ڕێگه ی جگه ره کێشان و کردنه ناو ده ماره کانی ژێر پێسته وه له ڕێگه ی ده رزی و سرنجه وه ٠

زیان و کارکرده خراپه کانی:

- هه ست کردن به خۆشی یه کی کاتی و هه ڵخه ڵه تێنه ر ٠

- به کارهێنه ری ده رمانی بێ هۆ شکه ر تووشی سستی و ته مه ڵی ده بێت ٠

- مه ترسی خوو پێوه گرتن و ﴿ ئیدمان﴾ ﴿ موعتاد بوون﴾ زۆر گه وره و به هێزو خێرایه ، ئه توانین بڵێێن که ده بێته هۆی خوو پێوه گرتنی هه تا هه تایی (ئیدمانێکی حه تمی) ٠

- به کارهێنه ر هه ر جاره پیوێستی به بڕێکی زیاتر ده بێت له م ده رمانه بۆ ئه وه ی که بگا ته وه به ئه و ئاسته ی که له یه که م جار یدا چه شتوویه تی ٠

- واز لێ هێنان و خۆ دوورخستنه وه له م ده رمانه ده بێته هۆی چه ند نیشانه یه کی زیانبار وه ک په ستی و ته نگ و چه ڵه مه ی ده روونی و دواتریش کار له له ش و لاری به کارهێنه ر ده کات، و زۆر جاریش ده بێته هۆ ی مردنی ئه که سه ٠

- هه ناسه توند بوون ٠

- هه و کردن و ئیلتیهابی سی یه کان و تووشی سییل بوون ٠

- که م بوونه ی ئاره زووی خواردن ٠

- ڵه هۆ ش خۆ چوون بوورانه وه ٠

چۆن که سی خوو به ده رمان خواردن گرتوو ﴿مو عتاد یان مودمین﴾ ده ناسرێته وه؟

- خاوو خلیچکی له جم و جووجووڵ کردندا و لاوازی سه رنج و تێبینی کردن ٠

- زۆر به خاوی قسه کردن ٠

- پچوک بوو نه وه ی گلێنه ی چاو ٠

- توانای مێشک دان به شته کانی ده ورو پشتی که م و لاواز ده بێت ٠

ناوی ئه م ده رمانانه بێ هۆشکه رانه ش بریتین له : Opa; mofa, mopo; hepo, polle, lumi



کۆمه ڵه ی ئیم فیتامین (Amfetamiinit):-

ماده یه کی کیمیایی یه به یاساغی له ڵابڕۆتۆر ی یه نا یاسایی یه کاندا دروست ده کرێت ٠

شێوه و ڕه نگی چۆنه ؟

له به ر ئه وه ی ئه م ماده یه له لابڕۆتوڕی یه کاندا دروست ده کرێت ، هه ر بۆیه له چه ند شێوه یه- کدا یه وه ک هاڕاوه کی سپی ، به شێوه ی حه ب ، یان به شێوه ی خه پله ی خڕ خڕ، یان به شله -

مه نی ﴿ شروو ب﴾ خواردنه وه ٠

چۆنی یه تی و ه رگرتن به کارهێنانی ئه م ده رمانه:

له ڕێگه ی ده مه وه ، یان بۆن کردنی ، یان به کردنه ناو ده ماره کانی ژێر پێست له ڕێگه ی شرینقه و سرنجه وه ٠

زه ره رو زیانه کانی:

- هه ست کردن به خۆشی یه کی هه ڵخه ڵه تێنه رانه ر و درۆزنانه بۆ ماوه یه کی زۆر کورت ٠

- هه ست کردن به بوغرا بوون له خۆ بایی بوون٠

- هه میشه تووڕه و په ستی پێوه دیاره ٠

- هه ست و نه ستی حه وانه وه و خواردن و خواردنه وه ی زۆر کز ده بێت ٠

- هاژه هاژو ووڕه وڕێک له ناو مێشکی دا هه یه ،که زۆر جار هه ست به ترس و له رز ده کات ٠

- خوو پێوه گرتنی یانی ئیدمان بوون له سه ریان زۆر توند وتیژه و مه حاڵه لێ ی جیا بێته وه ٠

- نه کێشان و دابڕان لێ ی ده بێته هۆی زۆرێک له نه خۆشی د ه ر و نی یه کان و وای لێ دێت که نه توانێ ڕاستی و خه یاڵ لێک جیابکاته وه ٠

- مه ترسی یه کی گه وه ره ی هه یه له سه ر مێشکی مرۆڤ و ده بێته خوێن به ر بوونی مێشک و ئیفلیج بوون یانی تووشی) شه له ل( بوون و هه روه ها نا ڕ ێک وپێکی له لێدانه کانی دڵ دا ٠

- وه رگرتنی مه وادی بێ هۆ شکه ر له ڕێگه ی شرنقه و ده رزی یه وه بۆ ناو ده ماره کانی خوێن ده بێته هۆی تووش بوونی ئه و که سه به نه خۆشی ئایدز و دابه زینی توانای به رگری له شی مرۆڤ ، هه روه ها تووشی هه و کردنی ﴿ئیلتیهاب﴾ جگه ر ده بێت ٠

چۆن که سی به کارهێنه ر ده ناسرێته وه؟

- گه وره بوونی گلێنه ی چاو ٠

- بزێو و جووڵه جووڵی زۆر .

ئاره ق کردنه وه ی به رده وام ٠

- لاوازی و بێ هێزی ٠

- شوێنه واری شرینقه و ده رزی یه کان له سه ر له ش ولاری به کارهێنه ر ٠

ئه ما نه ش جۆری ئه و ده رمانه بێ هۆشکه رانه ن: vauhti, piri, spiidi, kama

ئێکستاسی ( Ekstaasi)

ئه میش سه ر به کۆمه ڵه ی ئێم ڤیتامینه ، تا ڕاده یه کیش به به رهه مێکی تازه له قه ڵه م ده درێت ٠ بۆ یه که م جار له ساڵی ١٩٧٧ ( 1977 ) دا که وتۆته بازاڕه وه ، له ده یه ی نه وه ته کانی سه ده ی ڕابوردوو دا هاتۆته ناو فینلانداوه ٠

شێوه که ی چۆنه ؟

له به ر ئه وه ی ئه میش له ناو تاقیگا کان ( ڵابڕۆتۆر) دا دروست ده کرێت ، بۆیه وه ک هاڕاوه یه کی ڕه نگ کراوه ده بینرێت، له شێوه ی حه ب دایه ، هه ر وه ها به شێوه ی خه پله ییش هه یه ، به شێوه ی شرووبی خواردنه وه ش ٠

چۆنی یه تی به کارهێنانی :

له ڕێگه ی ده مه وه ، بۆن کردنه وه ، یان ده رزی له ده مار دان ٠

زه ره روو زیانه خراپه کانی ؛

- کاتی کارتێ کردنی بۆ له شی به کارهێنه ره که له نێوان 20 خوله ک﴿ ده قیقه﴾ تا 60 ده قیقه ،

ئه میش جۆری به کارهێنانه که ی ده ستنیشانی ده کات ٠ له ماوه ی 30 ده قیقه دا ده گاته

به رزترین ڕاده ی کار تێکردنی له سه ره تای به کارهێنانی یه وه و ئه کار تێکردنه ش نزیکه ی

4 تا 6 کاتژمێر ده خایه نێت ٠

- هه ست کردن به خۆشی یه کی درۆزنانه و هه ڵخه ڵه تێنه ر بۆ ماوه یه کی کاتی٠

- هه ست به بۆغرابوون و له خۆ بایی بوون تێک چوونی هه ست و نه سته کان ٠

- ووزه و توانایه کی له ڕاده به ده ر ٠

- شێواوی مێشک و هه ست و نه سته کان ٠

- زیانی فێر بوونی زۆر کوشنده یه مه حاڵه له کۆڵی بێته وه ٠

- نه مانی ئاره زوی نان خواردن ٠

- هه ست کردن به ماندو بوونێکی زۆر ٠

- ئاره ق کردنه وه یه کی زۆر ٠

- ماته مینی و غه مۆکی و دڵ ته نگی ٠

- ڕاگرتن و نه کێشانی ده بێته هۆی نه خۆشی ده روونی که به هیچ شێوه یه ک ناتوانێ ڕاستی

و خه یاڵ لێک جیا بکاته وه٠

چۆ نیه تی ناسینه وه ی به کا رهێنه ری ئه م ده رمانه بێ هۆشکه رانه :

- باری ده روونی ئه و که سه جێ گیر نی یه ، ئاڵوگۆر و جێ گیر نه بوونی کۆ ئه ندامی عه سه بی ٠

- ناو به ناو ترس دایده گرێ ٠

- هه ڵبه زو دابه ز له ڕێڕه وی ژیانیدا ٠

- گه وره بوونی گلێنه ی چاو ٠

ئه مه ش جۆری ئه و ده رمانه بێ هۆشکه ره ناسراوانه یه -:

E, esso, eemeli, nipsu, naksu, kiekko, nami

کۆکایین (Kokaiini)

کۆ کایین له داری یان له ڕووه کی ﴿کۆک﴾ ده رده هێنرێت ٠ ئه و ماده یه ش که لێ ی ده رده هێنرێت ناوی ﴿کراک﴾ه ٠

شێوه که ی:-

هاڕاوه یه کی ڕه نگ سپی یه ٠

چۆنی یه تی به کارهێنانی:-
له ڕیگه ی بۆنکردنه وه ، یان جگه ره کێشانه وه ، یان له ڕێگه ی کردنه ناو ده ماره کانی خوێنه وه به هۆی سرنجه وه ٠

زه ره روو زیانه خراپه کانی -:

- خۆشی یه کی کاتی نا سروشتی و ووزه و توانا یه کی درۆینه ٠

- نه هێشتنی ئاره زووی نان خواردن٠

- له خۆ بایی بوون و بوغرا بوون ٠

- زیاد بوونی لێدانه کانی دڵ ٠

- کارکرد و تأسیری کۆکایین له 20 تا وه کو 45 ده قیقه ده خایه نێت ، دوای ئه وه به کارههێنه ر زوو تووشی هه ڵچوون و تووڕه بوون ده بێت ، هه ر وه ها هه ست به شکستێکی ده روونی به هێز ده کات ، هه ر بۆ یه ناچار ده بێت که جارێکی تر به کاری بهێنێت و بیکێشێته وه ٠

- ده بێته هۆی تووش بوون به چه ندین نه خۆشی ده روونی بێ وێنه ٠

- که سی خوو گرتوو به م ماده بێ هۆشکه ره)مودمن یان مو عتاد(هه ست به به ووژه ووژ و هاژ ه ها ژ ده کات له گوێچکه یدا و تارمایی سه یر سه یر به رچاوی ده گرێت و شتی خه یاڵی دێنه به رچاوی ٠

- جار به جار ده بوورێته وه و بێ هۆ ش ده بێت ٠

- باوێشک دان خه واڵو بوون و قرقێنه دان ٠

- کارکردی خرا پی له سه ر ´گورچیله هه یه ٠

- مه ترسی زه هراوی بوونی له ش به م ده رمانه زۆره له کاتێکدا که ڕێژه ی گه وره وه ربگرێت ٠

نیشانه کانی زه هراوی بوون به م ده رمانه ؛ له هۆ ش خۆ چوون و زیاد بوونی لێدانه کانی دڵ

یان ڕاوه ستانی و هه ست به قورسایی له هه ناسه داندا ٠

- به کارهێنانی ئافره تی سک پڕ بۆ ئه م ده رمانه ده بێته هۆی مناڵ له به رچوون له دایک بوونی ناکاتی مناڵه که ٠

چۆنی یه تی ناسینه وه ی به کارهێنه ری ئه م ده مانه :

- گه وره بوونی بیلبیله ی چاو ٠

- زیاد بوونی لێدانه کانی دڵ ٠

- سترێس و ته نگ و چه ڵه مه و دڵه ڕاوکێ ٠

- به کارهێنه ر به وه ده ناسرێته وه که که لله ڕه ق و به گو ێ ی که س ناکات ٠

ئه و ده رمانانه ی که سه ر به کۆمه ڵه ی کۆکایینن :
kokis, kola ,koksu, coke, crack ,kräkki

﴿ ئێڵ سی دی ﴾ LCD

ئه م ناوه ش کورت کراوه ی ﴿lysergihappodietyyliamidi﴾ به شێوه و ڕێگه ی کیمیایی دروست ده کرێت ئه مه ش یه کێکه له و ده رمانانه ی که هه ست و نه ستی مرۆڤ ده گۆڕێتـ

شێوه که ی :

له چه شنی حه ب و دلۆ په ﴿قه تره﴾ به ناو بانگترین شێوه ی پارچه گه ڵای ووردو پچکۆله یه ٠

چۆنی یه تی به کارهێنانی :

- له ڕێگی ده مه وه ٠

زه ره روو زیانه کانی :

- کارکردێکی گه وره ی هه یه بۆ سه ر هه ست و نه سته کانی مرۆڤ ٠

- تووشی سه ر لێ شێوان ده بێت و نازانێ کات و سات که یه و چه نده ، هه روه ها ناتوانێ دووری

و نزیکی شوێنه کان ده ست نیشان بکات ، ناشتوانێ په یوه ندی نێوان شته کان دیاری بکات ، بۆ نموونه ؛ به کارهێنه ر جاری وا هه یه لێ ی تێک ده چێت وا ده زانێ که ده توانێ مۆسیقا ببینێت و گوێ ی له ڕه نگه کان بێت ٠

- سه ر لێشێواوی له بیر کردنه وه دا و نه بوونی توانای تێ ڕامان و بیرکردنه وه ﴿ ته رکیز﴾٠

- ئافره تی سک پڕ تووشی مناڵ له بارچوو ن و نا ڕێک و پێکی کاتی مناڵ بوون ، دابه زینی کێشی له شی ٠

- گۆڕانێکی به رچاو له که سایه تی ﴿شه خسی یه تی﴾ ئه و که سه ٠

- بێ توانایی به رچاو له جیا کردنه وه ی ڕاستی﴿ واقیع﴾ و خه یا ڵ ٠

- هه ست کردن به ترسێکی زۆر ناو به ناو ،و هه ست کردن به دڵ ته نگی، ئه مه ش ده بێته هۆی شێت بوون و تێک چوونی مێشک ٠

چۆنی یه تی ناسینه وه ی به کارهێنه ر ی ده رمانه که :

نه مانی ئاره زووی نان خواردن ٠

تف ڕۆ کردنێکی زۆر ٠

له رزو تا لێ هاتن ٠

له خۆ ڕانه بینین له جم و جۆڵ کردندا٠

هه ناسه دان به قووڵی و زۆر به خێرایی ٠

ناوی ئه و بێ هۆشکه رانه ی که سه ر به م به شه ن:
matka, trippi, happo, naksu, glue heaven ,

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-11 17:14:38

❤ئه‌فسانه❤
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♫UK♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-06-30
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

ده ست خۆش ما مه گیان
به راستی زانیاریاکی به سودن
ته مه ن درێژ بی ئه زیزم

دوریش بیت له م شتا نه خۆتو خاو خێزانت

کا تت شا د

Kurdzhin
hazm dakrd aw katanay chaw ba frmeskawa danishtum got la qsakanm baya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-11 20:05:01

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

Re: چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

زۆر سوپاسی ئامۆژگارییه‌که‌ت و ده‌ست خۆشییه‌که‌ت ئه‌که‌م برازا خۆشه‌ویسته‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-03 18:12:55

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

dast xosh bet kaka sherzad bo aw babata basudat hewadarm bardawam bet

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-01-03 18:54:42

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

Re: چین ئه‌وانه‌ی مرۆڤ بێهۆش ده‌که‌ن ؟

ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌ڕێزم هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net