❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-28 19:46:50

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

ئه‌‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نێکی پیرییدا منداڵیان ده‌بێت، ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ ناهه‌موار ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که هه‌روه‌ها ئه‌و باوکان به‌چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه منداڵ ده‌‌خه‌نه‌وه، کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵاکانیان جێده‌هێڵن و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی کورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌‌ن.

زانیارییه پزیشکییه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبووه، که ته‌مه‌نی ژنان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته‌ سه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵ. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی پیاوان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی (45) ساڵییه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌کانیان به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوانه‌ی ته‌مه‌نی (25 بۆ 30) به‌راورد بکرێن.



توێژه‌ران له زانکۆی "Århus"ی دانیمارکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان پێیانوایه، که تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر باشی جۆری سپێرمه‌کان و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه له‌دایکبووندا جێده‌هێڵێت. هه‌روه‌‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، که به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن په‌ڕین له خانه‌ تۆوییه‌کاندا زیاتر ڕوو ده‌دات.

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی له باوكێکی پیر دێنه‌ ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا زۆر که‌مه و زۆربه‌شیان له‌سکی دایکیاندا ده‌مرن و ڕێژه‌ی ئه‌و مردنه‌ش زۆرجار ده‌گاته دووئه‌وه‌نده. هۆکاری ئه‌و مردنه‌‌ش بۆ نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌بێته لێنه‌دانی دڵ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ناڕێکی له بڕبڕه‌ی پشتدا. هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که برینداربوون و ژه‌هرایبوونی کۆرپه‌کان دووئه‌وه‌ند زیاتر ببن.



"Jin Liang Zhu"، نووسه‌رێکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌، هۆکاری مردنی منداڵان بۆ ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك په‌رکه‌م (=Epilepsy) و گۆشه‌گیری (=Autism) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "له‌ڕێگای ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌وه منداڵان زیاتر هه‌وڵی خۆ بریندارکردن یان خۆ ژه‌هرکردن ده‌ده‌ن."

توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Journal of Epidemiology"دا ده‌نووسن، که گرفته‌کانی منداڵ دروستکردن له ته‌مه‌نێکی دره‌نگدا زۆر ئاڵۆزتره، وه‌ك له‌وه‌ی تاکو ئێستا هه‌ستی پێده‌کرا.



بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌نێوان ساڵه‌کانی (1980 بۆ 1996) هه‌ڵسان به پشکنینی (102879) هاوسه‌ر و نۆبه‌ره‌کانیان. له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی مردنی منداڵ له باوکانی ته‌مه‌ن (25 بۆ 30) ته‌نها (0.68%) بوو، که‌چی ئه‌و ڕێژه‌یه‌یی مردنی منداڵان له باوکانی ته‌مه‌ن (45) ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر گه‌یشتبووه (1.2%). له (831) منداڵ (601) پێش ته‌واوکردنی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له ته‌ك ته‌مه‌نی باوك ته‌مه‌نی دایکانیشیان ڕه‌چاوکردبوو، هه‌روه‌ها جیاوازی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش. هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و باوکانه‌ی ته‌مه‌نیان خواروو (25) ساڵ بووه، ڕێژه‌ی مردنی کۆرپه‌کانیان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می تێدا به‌دیکراوه. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌‌یه‌ش توێژه‌ران بۆ باری ئابووری هه‌رزه‌کاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که له‌کاتی دووگیانی دایکاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بینێت. به‌ڵام باوکانی ته‌مه‌ن (45) ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر باری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان نه‌بووه.


به‌رێز تکایه‌ ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بکه‌ ....سه‌رپه‌رشتیار

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-30 09:07:38

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

ده ست خؤش بابه تيكى جوانه سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-02 10:05:32

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

سزباس كولى من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-02 10:56:41

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

ده سته كانت خوش بيت جـاوجوان كَيان سه ركه وتوبيت
به هيواى سه ركه وتنت  بابه تيكى به سود بوو
هيواى ته مندريزى بوو هه مو لـايه ك خوزكَه دايكم زوو شوى بكردا يه ههههه
تامن ته مه نم دريز بوايه دلم به دنيا خوشه هههههههه
ده سته كانت خوش ئه زيزم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-03 15:29:19

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

سوباس رؤزه كيان سه ركه وتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-04 06:32:17

**باخان**
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-24
دواترین سه‌ردان: 2011-09-10
په‌یامه‌كان: 258
WindowsXPOpera

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

ده ستت خۆش بێت گیانه بابه تێکی جوانه..

سه رکه وتو بیت..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bd3e4fdaea.jpg
وا هه ست ئه که م له شاری سینه تا له جێی دل به رده..
      ...ئه ی جوانتر له گول ئه ی ره قتر له به رد..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-04 16:50:45

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات

سوباس كوله كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net